قەڵای نیشتمان

قەڵای نیشتمان

@kurdpoems

وەتەن گیان و سەر و ماڵم فیدای تۆ

وە گیانی من کەوێ دەرد و بەڵای تۆ

لە پێناوت دەنێم سەر تا بزانی

منم ڕۆڵێکی ئازا و باوەفای تۆ

لە بۆ پاراستن و حیفزی سنوورت

لەباتی «ماژینۆ» سینگم قەڵای تۆ

دەبێ من چۆن بژیم مەسروور و دڵشاد

کە دەتبینم لە دەس بێگانەدای تۆ

دەبێ کەی سەربەخۆ بی تۆ هەتا من

بە سەربەستی بکەم سەیر و سەفای تۆ

بە شینکە و گوڵ سەراسەر سوور و شینە

چ جوانە دیمەنی کێو و چیای تۆ

لەگەڵ تۆ بۆ نەجاتی نیشتمانت

دەدەن هێمن! هەوڵ خوشک و برای تۆ

------------------------------------
10 ئەمەگی گوڵان
https://telegra.ph/10-08-12-25


Report Page