خاوەنی زێڕ
@kurdpoemsلەبار و قیت و قۆزە خاوەنی زێڕ
ئەگەر کووڕە و وەگەر گۆجە و شەل و گێڕ
بەژن باریک و شووش و شۆڕەلاوە
ئەگەر پیرێکی خوێن تاڵە و ورگ تێڕ
دەڵێن زانا و ئەدیب و خوێندەوارە
ئەگەر نەیخوێندبێ شەش پیت و دوو دێڕ
بەڵام زێڕت نەبێ سووکی ئەگەر تۆ
بدەی دەرسی هەزاری وەک شکسپێر
1941
---------------------------------
08 دەیڵێم و بێ باکم
https://telegra.ph/08-08-12-12