🌕 بەشێکی کورت لە مێژووی وڵاتەکەمان

🌕 بەشێکی کورت لە مێژووی وڵاتەکەمان



✍: باباشێخ ناسری


کۆتایییەکانی سەدەی سیزدەی کۆچی و سەرتای سەدەی چواردە دەستێوەردانەکانی دەسەڵاتی قاجاری لە کوردستاندا بە شێویەک بووە کە ئیتر میران و والییەکان ڕاستەوخۆ لە تارانەوە و لە کەسانی نزیک بە دەسەڵات و تەنانەت کوردیش نەبوون دەسنیشان دەکران، ساڵی ١٣١٢ی کۆچی و سەردەمی نەسرادین شای قاجار و بە فەرمانی ئەو کەسێک بە ناوی "زینالعابدین" خان "حسامالولک" قەرەگووزلوی هەمەدانی (ئەمیر ئەفخەم) بۆ والیی کوردستان دیاری کرا. ناوبراو کوڕەکەیشی لەگەڵ بوو بە ناوی "ئیحتشامالسەلتەنە" کە زاوای موزەفەرالدین میرزای وەلیعەهد و مێردی کچەکەی بە ناوی قەمەرالسەلتنە بوو، والی دیاریکراوکە هاتە کوردستان، کوڕەکەی لەگەڵ بووکەکەی کاری دیوان و نووسینگەی والیی پێ سپارد، کابرایەکی دەنگخۆشی لەگەل خۆی هینابوو کە ئیش و کاری نەوحەخوێندن و ڕەوزەخوێنی پێ سپێردرابوو و ئەویش لە شار و لە وڵاتێکدا کە بە ئایین سونی و پێڕەوی یئمام شافعی بوون. والیی تازە لە لایەکەوە کەسێکی خوێنگەرم و دەسباو بوو، لە لایەکەوە کابرایکی عەیاش و خۆشگوزەران بوو، تا ڕادەیەک کە لە ماوەیەکی کەمدا پتر لە بیست هەزار تمەن تەخشانوپەخشان و بە زڵو بەخششی کرد.

 جگە لەوە شیعەیەکی بەبیروباوەڕ بووە تا ڕادەیەک کە لەو ماوەیەدا کە لە سنە بوو دوو جار بۆنەی تاسوعاوعاشورای بەڕیوە برد و هەر جارەیش بۆ ماوەی حەوت شەو و ڕۆژ بەردەوام لە دلگشا کە شوێنی میوانداریی حکوومەتتی بوو، بەڕێوەی دەبرد کە هەر کامە لەو بۆنەگەلە سێ هەزار تمەنی تێچوو بووگە. شەوی یەکەم لە مامۆستایانی ئایینی و فەقی و قورئانخوێنەکان میوانداری کردگە، شەوی دوهەم خان و بەگ و کەسانی دیار و شەوی سێهەم بازاڕی و بازەرگان و تاجرەکان، شەوی چوارم خاون مەسەب و فەرماندەی سەرباز و نیزامیکار و لەشکرییەکان، و شەوی پێنجم و شەشم خەڵکی ئاساییی و فەقیر و هەژاری شار و پاشی خواردن بە هەر کامە ئەشرەفێکیشی پێیان داوە و بەگشتی لەو چەنشەوە داخوی و کوڕەکەی جلی ڕەشیان لەبەردا و بەردەوام بەپێی پەتی و جلوبەرگی ڕەشەوە خزمەتی میوانەکانیان کردگە و لە کاتی خواردنیشدا خۆیان لەلای خوارووی سفرەکەوە دانیشتون. پڕدیارە ئەو خزمەت و سرویسانە بە مەبەستی پەرەپێدانی ئایینی کردگە و تەنانەت زۆریش ڕێزی لە کەسی بە ناوی شێخ محەممەدتەقی موجتەهید هەمەدانی کە لە چەند ساڵ پیشەوە دانیشتووی کوردستان بووە، گرتووە و لە سەروی مامۆستایانی ئایینی سونییەوە جێگەی پێی داوە کە هەر ئەو فەرق و جیاوازییە ئەبێتە هۆی ڕق و کینە و لە ئاکامدا بەکوشتدانی ناوبراو. 

لە مانگی ڕەبێعالئەولی سالی ١٣١٣ی کۆچی، بە بانگهێشتنی قەمەرالسەلتەنە سەفەرێکی بۆ ئازەربایجان کرد و لە گەڕانەویدا سەروسەوقاتی باش بۆ ناسراوەکان بە سەوقات دینی، بۆ ماوەی یەک مانگ ئەبیتە دەورە میوانی، هاوکات لە ڕۆژی هەینی، ١٧ی زیقەعدە ١٣١٣ی، لە شا ئەو لە زیمی تاران لەلایەن کەسێک بە ناوی میرزا ڕەزا کرمانی تەقە لە ناسرئەلدین شا دەکرێت و دەکوژرێت. ڕۆژی ١٨ی مانگ لە تەورێز ولیعەهد و جێنشینی ناسرئەلدین شاە تاجی پاشایەتی لەسەر نا، ١١٤ تۆپ بە هەژماری تەمەنی دەسەڵاتی قاجارەکان تەقاندەوە. ڕۆژی شەممە، ٢٥ی هەمان مانگ موزەفەرەدین شا خۆی گەیاندە تارانی پایتەخت، بە فەرمان ئەو لە گشت ئەیالەت و شارەکاندا جەژن و شایی بەڕێوە چوو و لە سنەیش هەر بەو شێوە. 


شیخ ڕەزا تاڵەبانی، دوو بەیتییەک بەبۆنەی کوژرانی ناسرەدین شا هۆنیوەتەوە و بەم شێوەیە:     

ئەهلی عیبرەت بێن و سەیری ناسرەدین شا بکەین

دوو لە دوو سێ کەم شەهی کرد و کشێکی ڕی نەهات

هاتی وا سەیری نەهاتی کەن کە سەد تیپ و سپا

پاسەوانی بوون لەنێو پسدا پیادە کردی مات.


لێرەدا لە بەیتی دووهەمدا دوو لە دوو سێ کەم ئاماژەی بە ٥٨ ساڵ دەسەڵاتی ناسرەدین شایە، واتە لە دوو سەدە دوو ساڵی کەمە (سەدەی کوردی لە قەدیمدا سی ساڵ بووگە و لەگەڵ گۆڕانی وەرزی زەویندا هەژمار کراوە و زۆریش دروستە چونکە هەر سیی سال جارێک وەرزی گەرمایی و تەڕوتووشی و وشکەساڵی گۆڕانی بەسەردا دێت). بەپێی ئەزموون کوژرانی شا سەرەتایەک بوو بۆ خەڵک کە هەناسیەیەکی تازە گەڵبکێشن و ڕق و کینە پەنگخواردووەکان سەر هەڵبدات. لە یەکەم هەینیی پاشی ڕووداوەکە ئاژاوە کەوتە مزگەوتی جامعە، مەلا عەبدولڕەزاق ئەمین ئیسلام لە دەسپێکی نوێژەکەدا بەرماڵەکەی هەڵگرت و وێڕای چەند کەسی ڕایانگەیاند کە ئێمە لە پشتسەر بەرنوێژی مزگەوت نوێژ ناکەین و مزگەوت بەجێ دەهێڵین و ئەبینن کەس یارمەتیی نادات و ئەگەڕێنەوە بە خەنجەرەوە هێرش دەکەن کە مەلا بەرنوێژکەرەکە بکوژن و خەڵک نەهێڵن، لە ئاکامدا دەسپیشخەری مۆسفا بەگ شا بەندەر و ئاغە نەسروڵڵا و یارمەتی لە پارێزەران موسەفا بەگ (کۆنسوڵی عوسمانی) و هەروەها خەڵکی تووار کە لەوێ بوون و دوو فەقێ بە ناوەکانی سەی عەبدوالڕەحمان و سەی عەبدوالرەحیم ڕەواندوزی نەبوایە ئەو بەرنوێژکەرە و کوڕەکەی دەکوژران.

ئەو ڕووداوە کە ڕوداوی کەمیش نەبوو، حسامالمۆلکی حاکم خۆی کڕ کردبوو و بە هۆی کوژرانی شا و لاوازیی دەسەڵاتەوە نەیوێرابوو هیچ هەنگاوێك هەڵگرێت، لە ترسا چووبووە ئامانییە و لە چیخ و دەواردا دەژی. هەر لەو شەوانەدا حەسەن چەقەڵ ناوێک کە فەقێ بووە، بۆ هەتککردنی چووە دەوارەکەی تاڵان کرد و دوو ڕۆژ پاشی لە بازاردا جاڕ دەدات کارەکەی ئاشکرا دەکات، هەر بۆیە هەر جۆر بووە دەیگرن و فەلەکی ئەکەن. ئەم ڕووداوە هۆکارێک دەبێت بۆ مەلا لوتفوڵڵای شیخولئیسلام و مەلا عەبدولڕەزاق و ئەنتریکی فەقێیەکان دەکەن و داوا دەکەن کە حسامالمولک داوای لێبوردن لە حەسەن چەقەڵ بکات و دڵی بێریتەوە کە نایکات، هەر بویە فەقێیەکان بە دەمانچە و خەنجەرەوە هێرش ئەبەنە قەڵا کە پارێزەرانی قەڵا دەرگایان لەسەر دادەخەن و ئەوانیش هێرش دەبەن بو ئاغۆل و مەیترخانە و دەست بەسەر ئەسپ و زینوبەرگی مەیتەرخانەدا دەگرن و تاڵانی دەکەن.

 نیگابانەکانی قەڵا بەو هەواوە کە کەسی لێ نەماوە دەرگای قەڵا ئاوەڵا دەکەن کە بڕێک لە فەقێیەکان کە خۆیان حەشار دابوو هێرش ئەکەن و ئەچنە ژوورەوە کە نیگابانەکان دەرگا لە پشتسەریان دائەخەن و بە قەمە و شمشێرەوە هێرش ئەکەنە سەریان بە هەر شیوەیەک دەبێت بڕێکیان لە ڕێگەی فیردەوسییەوە خۆیان دەرباز کرد. دیارە چەند کەسیان بریندار بوو کە یەک لەوانە فەقێ بیلال، خەڵکی تالش بوو کە سەری دوازدە برینی بە قەمە پێ گەیشت، فەقێیەکان لە ماڵی مەلا عەبدولرەزاقدا کۆ ئەبنەوە و بۆ تۆڵەی ئەو شکیانە هێرش ئەبەنە ماڵی شێخ محەممەد تەقی، ئیمامی هەمەدانی کە ڕێزی تایبەتی لای حسامالمولک بووە و لە ماڵ ئەیکێشنە دەرەوە و کێشانی بۆ ماڵی مۆشیر دیوانی دەبەن کە دەرگایان لێ دادەخەن و ناچار دەیبەنە بەر ماڵ مەلا لوتفوڵای شیخولئیسلام و بەر ماڵ ساعد سوڵتان کوڕی ئاسەف لەلایەن سەی عەبدلڕەحمان و سەی عەبدلڕەحیم ڕەواندوزییەوە بە خەنجەر دەیکوژن.

 بەم شێوە شار و وڵات تووشی شۆڕش و سەرهەڵدان بوو تاکوو حیسامالمولک لە دەسەڵات لائەبەن و دیسان حەسەن عەلی خان ئەمیر نیزامی گەڕووس ئەکەنەوە بە والیی کوردستان.


لەم وتارەدا لە کتێبی "تاریخ مردخ" وەکوو سەرچاوە کەڵک وەرگیراوە.

Report Page