به‌شێک له "چێشتی مه‌جێور" مامۆستا هه‌ژار، لاپه‌ره‌ی 508-809 – 2007 ی زاینی
به‌شێک له "چێشتی مه‌جێور" مامۆستا هه‌ژار، لاپه‌ره‌ی 508-809 – 2007 ی زاینی
رۆژێک «ئه‌نوه ر» بردمیه ئیداره‌ی "سرووش" که نه‌شریاتی ده‌وڵه‌ته.
سه‌ید ئیبراهیمی ستووده و چه‌ند لاوێکی کوردی ریش ته‌نک له‌وێ بوون.
باسی مه‌جه‌له‌ی کوردی کرا، ده‌نگ له دار و به‌رده‌وه هات له من نه‌هات.
راستت ده‌وێ هه‌موویانم زۆر ناخۆش ویست.
که هاتینه ده‌ر، ئه‌نوه ر گوتی: بۆ هیچ قسه‌ت نه‌کرد؟
گوتم: برا! من کارم به کاری که‌سه‌وه نییه. خۆم به ته‌نیایی هه‌رچێکم بۆ بکرێ ده‌یکه‌م.
نامه‌وێ که‌س ده‌گه‌ڵ مندا کار بکا.
ئه‌وانه‌شم که دیت، من لام وایه هه‌ر بو خۆ خۆشه‌ویست کردن خۆ نیشان ده‌ده‌ن...
له ئیداره که‌وتمه ته‌رجه‌مه کردنی نووسراوه‌کانی «شه‌ریعه‌تی». یه‌که‌میان چاپ کرا نازانم له کوێ. دووهه‌میش چاپ کرا. سێهه می ده‌بوو له سرووش چاپ کرێ.
چوومەوە لای یەکێک له و گەنجانه ی که ئه و ڕۆژه زۆر به خوێنتاڵم هاتنه به‌رچاوم؛
به ناوی «ماجد ڕۆحانی».
دیتم «خه‌ربزه به ڕه‌نگ نییه!» نه هه‌رکه‌سێک خزمه‌ت به‌و ئیسلامه بکا و ڕیشی هێشتبێته‌وه، ته‌واو خراپ و منافقه. زۆر کوڕێکی باشم هاته به‌رچاو؛ زۆرم خۆش ویست.
ئه‌ویش زۆر به دڵ ده‌یه‌ویست یاریده‌م بدا.
پاش چاپی کتێبی سێهه‌م و چواره‌می شه‌ریعه‌تی، ویستم شه‌رحی مه‌لای جزیری چاپ بکه‌م. ماجید زۆر موافیق بوو. پێشنیارم به «زه‌وره‌ق» کرد که سه‌رپه‌رستی «سرووش» بوو.
گوتم کتێبی عیرفانییه و ئه‌گه‌ر عیرفانتان بوێ بۆم چاپ که‌ن.
«زه‌وره‌ق» له سه‌ر تاریفێ که ماجید له منی کردبوو؛ وا بزانم زۆریشی موباله‌غه پێوه نابوو.
گوتی باشه؛ ئه‌گه‌ر خۆت په‌سندی ده‌که‌ی چاپی ده‌که‌ین.
گوتم: نا! تاقه‌تی ئه‌وه‌م نییه سبه‌ینێ مه‌لاێکی سه‌ر ویشک یه‌خه‌م بگرێ:
ئه‌مه چییه؟ مه‌یخانه و پیری موغان و ڕه‌قس و یاری قه‌دباریک و بالآبه‌رز و ته‌رزی تێدایه و هه‌مووی حه‌رامه!
- ده‌یسا کوردی نازانین و کێ بۆت تماشا کا؟
- عه‌ره‌بیم هه‌یه بیبه نیشانی مه‌لایانی بده! ئه‌وسا ئه‌گه‌ر قبووڵ کرا چاپی که‌ن!
شه‌رحه عه‌ره‌بیه‌که‌ی «زفنگی»م بۆ هێنا. لام وایه نیشانی «به‌هه‌شتی» درابوو؛
گوتبووی: ئه‌م دیوانه وه‌ک دیوانی حافز ده‌چێ. ئیمام حافزی به‌لاوه پیاوی چاکه. باشه چاپی بکه‌ن! پیاو هه‌ق بڵێ، ماجید زۆر له خۆمی پێوه ماندووتر بوو تا چاپ کرا و ئاره‌زووی چه‌ند ساڵه‌م پێک هات.
بوومه ئاشنای ماڵی ماجید. ده‌توانم بڵێم ماڵی ئه‌خلاق به‌رزن؛ که ده پێشدا هیچ چاوهنۆاڕی نه‌بووم خه‌ڵکی سنه ماڵی ئاوا ئهخلاقبهرز و کوردپه‌روه‌ریان تێدا هه‌ڵکه‌وێ.
برایانی ماجید هه‌موو پیاوی هه‌ڵبژارده‌ن. دایکی ژنێکی زۆر که‌یخودایه و پیاو شه‌رمی لێ ده‌کا. باوکی (بابه شێخی ڕۆحانی) مه‌لایه‌کی زۆر زانایه.
چل ساڵه وه ک سه‌ربازێکی گومنام سه‌ری لێ داخستووه و حه‌ولی داوه ناودارانی کورد له تاریخ‌دا کۆ کاته‌وه و سیفرێکی زۆر گه‌وره‌ی پێکه‌وه ناوه.
ئه‌گه‌ر گهلیکورد قه‌دری خزمه‌تکارانی خۆی بزانێ، به‌ڕاستی ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕی قه‌دری ئه‌و پیاوه بگرێ.
«کاک ئه‌حمه‌دی موفتیزاده» خاڵی ماجید، وه‌ک ده‌ڵێن «نازی شاگرد به هونه‌ر ده‌گاته‌وه مامۆستا»؛ دیاره ئه‌خلاقی کاک ئه‌حمه‌د کاری زۆر کردۆته سه‌ر خوارزا و خوشکی و خزمی.
له هه‌رای ئازادیخوازی کوردستانی دوای ئینقیلابی ئیسلامی‌دا، زۆر که‌س له کورده‌کانی سابڵا‌غ و سنه خراپه‌ی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده‌یان ده‌گوت. به‌ڵام که ده‌گه‌ڵی بوومه ئاشنا، زانیم له غه‌ره‌زێکی نه‌زانانه‌وه خراپه‌ی ده‌ڵێن.
گوناهی هه‌ر ئه‌وه بووه که موسوڵمانی به ڕاستییه و ئه‌م بڕوایه‌ش بۆ کومۆنیست و زۆر له لاوانی ئه‌مڕۆمان قوت ناچێ. موفتیزاده به دڵ ویستوویه ئازادی بۆ کوردستان بستێنێ؛ زۆریش ماندوو بووه. نه‌شیزانیوه مه‌لای حاکم درۆیان له لا گوناح نییه؛ فریوی به قسه‌یان خواردووه و لای وابووه که قه‌ولی ئازادی کوردستانی پێ ده‌ده‌ن، ڕاست ده‌که‌ن. خۆی که بێ درۆ و دڵپاک بووه، لای وابووه قهولدهرهکانیش دڵپاکن! وا ئێستا که ئه‌م ڕووپهڕانه ده‌نووسم، کاک ئه‌حمه‌د له زیندان دایه و زۆر جزیا ده‌درێ و به سه‌دان له هاوکارانی - که زۆریان تازه لاون- له سووچی زیندان توند کراون و هیچیان له په‌یڕه‌وی کاک ئه‌حمه‌د پاشگه‌ز نین و له سه‌ر بڕوای خۆیان سوورن. له‌و ساوه خۆم ڕووبه‌ڕوو کاک ئه‌حمه‌دم دیوه و سه‌فه‌رم بۆ شیمال ده‌گه‌ڵ کردووه، زۆر وه‌به‌ر دڵم که‌وتووه. لام وایه به مردووییش هه‌زاران کومۆنیستی نه‌زانی ده‌بێ به قوربان بکرێ...
که‌سی دیشم که له هاتوچۆی لای ماجد ناسی، «هادی مورادی» بوو؛ که ئه‌ویش خه‌ڵکی سنه‌یه. زۆر له عه‌ره‌بی شاره‌زایه. تا خوا حه‌ز کا پیاوێکی نه‌رم و نیان و ئه‌خلاق باشه.
له زه‌مانی شادا فه‌رهه‌نگستانی زمانیش به ئه‌ندامی قبووڵ کردبووم. هه‌فته‌ی دوو جه‌له‌سه له‌وێ حازر ده‌بووم. سه‌رۆکی «دوکتور کیا» بوو. حه‌ول ده‌درا وشه‌ی فارسی له جێگه‌ی عه‌ره‌بی دابندرێ. ده‌گه‌ڵ ئینقیلاب ئه‌ویش ههوڵوهشا. به دوکتور سهججادیم گوت: با ئه‌مجار وشه فارسیهکانمان پێ بکه‌ن به عه‌ره‌بی!...
هه‌ر که ئینقیلاب ڕووی دا و گه‌رماوگه‌رمی بوو، دیوانی «هه‌ژار بۆ کوردستان» و «شه‌ره‌فنامه»م ئۆفسێت کرده‌وه. دیوانه‌که‌م له ماوه‌ی دوو مانگدا هه‌موو فرۆشرا. شه‌ره‌فنامه‌ش تا ئێستا زۆری لێ فرۆشراوه و که‌می ماوه. که شهرهفنامهکهش باری گرانی که‌وته سه‌رشانی ماجید ڕۆحانی. له ماڵه باوکی جێگه‌ی کرده‌وه و بۆ فرۆشتن و ناردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی تاران هه‌موو زه‌حمه‌تی خسته سه‌ر خۆی. قسه‌ی خۆمان بێ، به لای منه‌وه ئه‌و ماجیده ڕه‌نگه تۆزێک شێت بێ که هێنده به ده‌رد و مه‌رگی منه‌وه‌یه و خۆم پێوه ماندوو ده‌کا! چونکه تا ئێستا نه‌مبیستووه که‌س له سه‌ر قه‌در گرتنم و خۆ بۆ ماندوو کردنم میداڵێکی درابێتێ! هه‌ر چۆنێک بێت زۆر به خزمه‌تمه‌وه ماندووه و هه‌ر کارێکم ده‌بێ، زۆر به ڕووی خۆشه‌وه ده‌یکا. ڕه‌نگه به پیاوی گه‌وره‌م بزانێ؛ که بۆیه لام وایه شێته! پێم وایه ئه‌گه‌ر ڕابردووی ژیانه‌که‌م بخوێنێته‌وه، لێم په‌شیمان ببێته‌وه. تا ئه‌وساش خوا که‌ریمه. هه‌تا ئێستا له هه‌موو که‌سم لێ نزیکتره.
👇👇👇👇👇👇
T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran