wtayrozh
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی هه‌مشه‌هری، له ده‌ورووبه‌ری دادگاكانی ئێران، دیارده‌یه‌ك به‌ناوی “شایه‌دی ئیجاره‌یی” په‌ره‌یسه‌ندووه. كه‌سانێك كه خۆیان “كاربه‌ڕێكه‌ر” ناولێده‌نێن و كاتێك كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن ده‌ڵێن: “ئه‌گه‌ر پێویستتان به شایه‌دی بوو له خزمه‌ت داین”. قیمه‌تی شایه‌دیدانی ئه‌م كه‌سانه به پێی جۆری په‌روه‌نده‌كه جیاوازه. له ٢٠٠ هه‌زار تمه‌نه‌وه بۆ كێشه‌ی ئاسایی، تا یه‌ك ملیۆن تمه‌ن و ته‌نانه‌ت زیاتر بۆ په‌روه‌نده تایبه‌ته‌كان. ئه‌م شایهدانه له‌گه‌ڵ چه‌مكه قه‌زاییه‌كان تا ڕاده‌یه‌ك ئاشنان و له كاری خۆیاندا شاره‌زان. بواری كاریی ئه‌م كه‌سانه ته‌نیا دادگا نییه و له دهفتهرخانهكانیش وه‌ك شایه‌د حازر ده‌بن.
ده‌زگای قه‌زایی ئێران ئاوێنه‌ی باڵانوێنی ماهییه‌تی كۆنه‌په‌رستانه، گه‌نده‌ڵی، هه‌ڵاواردن و یاسای سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستی كۆماری ئیسلامییه. واته كۆمه‌ڵێك یاسای كۆنه‌په‌رستانه كه له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌تی ئیسلام و فێقهی شیعه داڕێژراون و به‌شێكی زۆر له جه‌معییه‌تی ئێرانیان له بازنه‌ی خودییه‌كان ده‌رهاویشتووه. ژنان كه نیوه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێران پێكدێنن له‌گه‌ڵ یاسای پڕله هه‌ڵاواردن به‌ره‌وڕوون و له بواری پیشه، بنه‌ماڵه، میرات و شه‌هاده‌ت به‌نیوه‌ی پیاو به‌حیساب دێن و هێندێك جار به‌گشتی حاشایان لێده‌كرێت. كه‌سانی په‌یڕه‌وی دینه غه‌یره ئیسلامییه‌كان و ته‌نانه‌ت په‌یڕه‌وانی ئیسلامی سوننی به شێوه‌ی ئاشكرا مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت.
سێكۆلاره‌كان، به‌هاییه‌كان، سۆسیالیسته‌كان و كۆمۆنیسته‌كان ئه‌ساسه‌ن مافی ژیانیان نییه و “مۆفسێدی فیلئه‌رز” ده‌ناسرێن و هه‌تا ئێستا ده‌یان هه‌زار كه‌سیان به مه‌رگ مه‌حكووم كراون و یان ناچار بوون وڵات جێبهێڵن. به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ده‌زگایه له سه‌رۆكی قازییهكانهوه تا ئاسته باڵاكانی دیكه، زۆربه‌یان له‌ناو ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ران و داڕێژه‌ران و بهكردهوهدهرهێنهرانی قه‌تڵوعامی به‌ندكراوانی سیاسی له‌لایه‌ن به‌یتی ڕێبه‌رییه‌وه دیاری ده‌كرێن.
گه‌نده‌ڵیی به‌رین، به‌رتیلخۆری، به‌شداریكردن له تاڵانكاری ئابووری، داسه‌پاندنی زیندانی درێژماوه به‌سه‌ر تاوانبارانی ورد و به‌خشینی گه‌نده‌ڵانی ناو ئاڵقه‌ی ڕێبه‌ریی نیزام، ئێعدام و ته‌ئیدی ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی سیاسی به‌شێك له كارنامه‌ی ده‌زگای قه‌زایی حكوومه‌تی ئیسلامی له ئێرانه.
له‌ئێستادا شایه‌دی ئیجاره‌یی و ته‌نانه‌ت زیندانیی ئیجاره‌یی كه له‌بری وه‌رگرتنی بڕه پاره‌یه‌ك تۆمه‌تی كه‌س و ناوه‌نده‌كانی دیكه وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت و تاوانباری سه‌ره‌كی به‌دانی پاره له قه‌بووڵكردنی تاوان خۆده‌بوێرێ، بووه‌ته به‌شێك له كرده‌وه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی ئیسلامی. له‌م نیزامه‌دا ئه‌وه ته‌نیا به‌ندكراوانی سیاسی نین كه ده‌كه‌ونه به‌ر ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌حشیانه‌وه، به‌ڵكوو كرده‌وه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌پێوه‌ند له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی ئاساییش هه‌ر به‌م جۆره‌یه. ئه‌و حوكمانه‌ی كه له بێدادگاكانی سه‌ربه ده‌زگای قه‌زاییه‌وه ده‌رده‌كرێن، نه‌ته‌نیا به‌ندكراوانی سیاسی به‌ڵكوو هه‌مووان له‌گه‌ڵی ئاشنان و به‌ندكراونی ئاساییش ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه و ئه‌شكه‌نجه‌وه و ئێعترافی ناواقعییان لێوه‌رده‌گیرێت. زۆر ئینسانی بێ تاوان كه به‌خاتری تۆمهتباركرانیان به تاوانی ئاسایی، ئێعدام كراون و یان ساڵیانێكی دوورودرێژ له ته‌مه‌نیان له گۆشه‌ی زیندانه‌كان به‌فیڕۆچووه. له‌م سیستمه‌دا ئهفتاوهدزهكان ده‌گرن به‌ڵام دزییه گه‌وره ملیاردییهكان چاوپۆشی‌یان لێده‌كرێت. له سیستمه‌دا وردهفرۆشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر سزا ده‌درێن به‌ڵام بازرگانانی گه‌وره‌ی ئه‌م مادده‌یه یان به‌رپرسانی پله به‌رزن و یان شه‌ریك و هاوپیاڵهیانن.
له‌م سیستمه قه‌زاییه‌دا ژنانی سته‌ملێكراو كه له‌ژێر سێبه‌ری ئازاری كۆمه‌ڵایه‌تی و بێبه‌شیی ئابووریدا به‌ناچار ڕوویان كردووه‌ته له‌شفرۆشی، سووكایه‌تییان پێده‌كرێت و زیندانی ده‌كرێن، به‌ڵام دامه‌زرێنه‌رانی شوێنی كه‌یف و ڕابواردنی ده‌وڵه‌مه‌ندان ئازادانه ده‌سووڕێنه‌وه و له ڕێگه‌ی داهاتی قیزهونیانهوه ژیانێكی ئه‌فسانه‌ییان پێكهێناوه. له‌م سیستمه‌دا قاچاغچیانی ئینسان كه سه‌ریان له ئاخوڕی ده‌سه‌ڵات دایه، كچانی لاو ده‌كه‌نه كۆیله‌ی سێكسیی ناو شێخ نشینه‌كان و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دادگای ده‌زگای قه‌زایی ژنانی به‌دحیجاب موحاكمه ده‌كات و گه‌شتی تایبه‌ت ئازادیی تاكه‌كه‌سیی خه‌ڵك له‌ژێرناوی پاراستنی ئه‌خلاقی ئیسلامی پێشێل ده‌كات. یاسای دژه‌ژن كه نیوه‌ی دانیشتووانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یان له مافی سه‌ره‌تایی تاكه‌كه‌سی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی خۆیان بێبه‌ری كردووه هه‌ر له‌ناو ئه‌م ده‌زگا قه‌زاییه‌دا به‌وردی داده‌ڕێژرێت.
ده‌زگای قه‌زایی ئێران وه‌ك هه‌موو ناوه‌نده‌كانی حكوومه‌ت، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌بیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. سیستمی قه‌زایی ئه‌مڕۆی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای دژه‌ئینسانیترین و كۆنه‌په‌رستانه‌ترین یاساكانی پاشماوه‌ی سه‌رده‌می جاهێلییهتی شێوه‌دوورگه‌ی عه‌ربستان و دادگاكانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له ئۆرووپا، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌م سیستمه كۆنهپارێزهدا، ژن مافی قه‌زاوه‌تی نییه و له گشت قۆناغه جۆراوجۆره‌كانی موحاكمهدا، به‌نیوه‌ی پیاو به‌حیساب دێت. پیاو خاوه‌نی گیان و جه‌سته‌ی ژنه. یاساكانی قه‌ساس، ته‌عزیر و شهللاق لێدان له‌به‌رچاوی خه‌ڵك له زومره‌ی ئامرازه‌كانی ئه‌م ده‌زگا دژهمرۆییهیه كه هه‌ر هه‌موویان به پێی فه‌رمانه “ئاسمانی”یه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن. له‌م سیستمه‌دا ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراو له‌ژێرناوی “ته‌عزیر” ده‌رگاكانی “به‌هشتی مه‌وعوود” به‌ره‌وڕووی ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ر ده‌كاته‌وه و ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر كچان به‌ر له ئێعدام سه‌وابی ئاخره‌ته. گه‌نده‌ڵی له‌ناو ئه‌م به‌ناو عه‌داڵه‌تخانه ئیسلامییه‌دا هه‌ر وه‌ك هه‌موو ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ی ڕژیم ڕیشه‌ی داكوتاوه. بێگومان ته‌نیا لافاوی شۆڕش ده‌توانێ ئه‌م ئاسته له گه‌نده‌ڵییه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا ڕیشه‌كێش بكات.
سیستمی قه‌زایی حكوومه‌تی ئیسلامی له ئێران، ئامرازی سه‌ركوت و به‌داموده‌زگا ده‌رهێنانی هه‌ڵاواردن و بێمافیی خه‌ڵكه. له دواڕۆژی ڕووخانی شۆڕشگێڕانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا نه‌ته‌نیا ئه‌م ناوه‌نده كۆنه‌په‌رسته و باسكی سه‌ركوته‌كه‌ی نامێنێت، به‌ڵكوو بۆ دابین و زه‌مانه‌تكردنی مافه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵك، بۆ ڕێگری له نه‌بوونی ده‌زگای قه‌زایی به باسكی به‌كرده‌وه ده‌رهێنه‌ری سه‌ركوت، كۆمه‌ڵێك یاسا داده‌ڕێژرێت كه ده‌ستی مه‌زهه‌ب له دادگا كورت ده‌كاته‌وه، به‌رابه‌ریی گشت دانیشتووانی وڵات به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازیی ڕه‌گه‌زی، مه‌زهه‌بی، دینداری و بێدینی به‌ڕه‌سمی ده‌ناسێت. مه‌زهه‌ب و دینی ڕه‌سمی و حكوومه‌تی بوونی نابێت، مافی ئینسان و ئازادیی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كلتووری، نه‌ته‌وه‌یی و زمانی به‌ڕه‌سمی ده‌ناسرێت.