votari rozh
نوامبر 28, 20212
كۆچكردن له ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته سه‌رێ و له ئێستادا ئاماره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ٤ تا ٥ ملیۆن ئێرانی واته پێنج له‌سه‌دی جه‌معییه‌تی ئه‌م وڵاته له ده‌ره‌وە وڵات ده‌ژین. كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی سیاسی به‌خاتری دیكتاتۆری، سه‌ركوت، هه‌ڵاواردن، نه‌بوونی باروودۆخی ئینسانیی ژیان، شه‌ڕ و میلیتاریزم له كوردستان و بۆ دابینكردنی ئه‌منییه‌ت و ژیانێكی باشتر بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان، ئێران جێده‌هێڵن. چوونه‌ده‌ره‌وه له ئێران له كاناڵه ناڕهسمییهكانهوه كارێكی یه‌كجار دژواره. زۆربه‌ی ئه‌م كه‌سانه دارونه‌داری خۆیان ده‌فرۆشن تا هه‌زینه‌ی ده‌ربازبوون و چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات دابین بكه‌ن و سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌م جه‌معییه‌ته له وڵاتانی دراوسێی ئێران له‌وانه له توركییه، عێراق، گۆرجستان، هێند، پاكستان و ته‌نانه‌ت ئه‌فغانستان له باروودۆخێكی یه‌كجار دژوار‌دا به‌سه‌رده‌به‌ن و چاوه‌ڕوانی ڕۆیشتن به‌ره‌و وڵاتانی ئۆرووپا و ڕۆژاوان. ژماره‌یه‌ك له‌م كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانه به‌داخه‌وه ناگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست و له‌ناو ده‌ریاكان، له‌ژێر ئه‌و ماشێنه بارهه‌ڵگرانه‌ی كه خۆیانی تێدا حه‌شار ده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت له‌ناو فریزێری گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی خۆراكی و یان له ده‌شت و دارستانه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌ڵام به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ئێران جێده‌هێڵن و كۆچ ده‌كه‌ن، خوێنده‌واران و شاره‌زایانن. ته‌نیا له وڵاتی ئه‌مریكا پتر له ٩ هه‌زار پزیشكی ئێرانی خه‌ریكی كارن. ژماره‌ی شاره‌زایانی بواره‌كانی دیكه و ئاماری خوێندكارانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س به‌راوردكراوه.
به‌پێی ئه‌و ئامار و زانیارییانه‌ی كه له لایه‌ن ناوه‌ندی سیاسه‌تی كۆچبه‌رانی ئه‌مریكا له‌ساڵی ٢٠١٥ بڵاوكراوه‌ته‌وه، ٦٥٦ هه‌زار پزشك و نه‌شته‌رگه‌ر له ئه‌مریكا خه‌ریكی كارن كه له‌م ژماره‌یه ٢٥٤ هه‌زار كه‌سیان كۆچبه‌رن. به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی “مێدیكوس فیرم”، ناوه‌ندێك كه پزیشكان بۆ پیشه‌ی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێنێت، له ٢٥٤ هه‌زار پزیشك و نه‌شته‌رگه‌ری كۆچبه‌ر له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نزیك به ٩ هه‌زار كه‌سیان له ئێران، ٣ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سیان له سووریه و پتر له هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سیان له عێراقه‌وه هاتوون.
له “ساڵنامه‌ی كۆچیی ئێران ١٤٠٠”، ئاماری جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به كۆچكردنی خوێندكاران و شاره‌زایانی ئێرانی بڵاوكراوه‌ته‌وه. له به‌شی پێنجه‌می ئه‌م ساڵنامه‌یه‌دا ئاماژه به كۆچكردنی خوێندكاران بۆ ده‌ره‌وی وڵات كراوه و له به‌شی نۆههمیشدا به شێوه‌ی دیاریكراو تیشك خراوه‌ته سه‌ر كۆچكردنی پله باشه‌كانی كۆنكوور و براوه‌ی ئۆلهمپاده خوێندكارییه‌كان. جه‌معییه‌تی خوێندكارانی ئێرانیی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه له ساڵی ٢٠٠٣دا ١٩ هه‌زار كه‌س بووه، له ساڵی ٢٠١٨‌دا گه‌یشتووه‌ته پتر له ٥٦ هه‌زار كه‌س. ٩٦ له‌سه‌دی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له ئێران ده‌ڕۆنه ده‌رێ، ناگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌م ساڵنامه‌یه بۆ مانه‌وه، چوونه‌ده‌ره‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سه دیاره‌كانی كۆنكوور و ئۆلهمپیادهكان ته‌رخان كراوه. له‌م ڕاپۆرته‌دا، چارتێك سه‌باره‌ت به ئاماری مانه‌وه، چوونه‌ده‌ره‌وه و نیشته‌جێبوونی كه‌سه دیار و بژارده‌كانی ئۆلهمیادی خوێندكاری، پله‌كانی یه‌ك تا ١٥٠ كۆنكووری سه‌راسه‌ری و هه‌روه‌ها پله‌كانی یه‌ك تا هه‌زار بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئاماری جه‌معییه‌تی خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌رخه‌ری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سێ به‌رابه‌ریی كۆچكردنی خوێندكارانی ئێران له ماوه‌ی ١٥ ساڵی ڕابردوودایە. له مه‌ودای نێوان ساڵه‌كانی ١٣٨٠ تا ١٣٩٠، نزیك ٤٠ له‌سه‌دی ئۆلهمپادییهكانی وڵات له ئێران چوونه‌ته ده‌ره‌وه و پتر له ٣٧ له‌سه‌دیان به‌ڕه‌سمی له ده‌ره‌وه نیشته‌جێ بوون. هه‌ر له‌م مه‌ودا زهمانییهدا، زیاتر له یه‌ك چواره‌می پله‌كانی یه‌ك تا ١٥٠ و پتر له یه‌ك شه‌شه‌می پله‌كانی ژێر هه‌زاری كۆنكووری سه‌راسه‌ریش ئێرانیان جێهێشتووه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێژه‌یه هاوتا له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی جه‌معییه‌تی گشتیی خوێندكارانی ئێرانی له ده‌ره‌وه چووبێتهسهرێ، ده‌توانین به‌راوردی بكه‌ین كه هه‌تا ئێستا ڕێژه‌ی كۆچكردنی پله باشه‌كانی كۆنكوور گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی ٦٠ تا ٧٥ له‌سه‌د.
لە وڵاتێک‌دا کە ماوەی ٤٠ ساڵە ڕۆڵی دۆڕاوی گەورەی مەیدانی نه‌به‌رد بۆ ڕاکێشانی شارەزایانی جیهانیی گێڕاوە و بووە بە یەکێک لە هەناردەکارانی سەرەکیی هێزی پسپۆڕ بۆ وڵاتانی پێشکەوتوو، ڕووخاندنی حكوومه‌تی ئیسلامی كه هۆكاری كۆچكردنی پتر له چوار ملیۆن ئێرانییه پێشمه‌رجی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری و كتلووریی كۆمه‌ڵگای ئێرانه.