votari rozh
وەرزنامه‌ی "ئه‌منیه‌تی میللی"ی سه‌ر به زانكۆی "دیفاعی میللی" به تازه‌یی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌ژێرناوی "هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌یوه‌ندی به‌كارهێنه‌رانی فه‌زای مه‌جازی له‌گه‌ڵ بشێوییه‌كان" بڵاوكردووه‌ته‌وه و هه‌وڵی داوه ڕۆڵی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له شكڵ گرتنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سه‌رشه‌قام له ئێران شیبكاته‌وه. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا كه به‌شێكی به شاری سنه و ئۆستانی كوردستان ته‌رخان كراوه، هاتووه: "په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆ له نێوان فه‌زای مه‌جازی و شكڵ گرتنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌ت له نێوان لاوان‌دا بوونی هه‌یه". ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه هه‌روه‌ها نیشانی داوه كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆرترین ڕۆڵیان له "چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی داخوازییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان"ی لاوان‌دا هه‌یه. بڵاوكراوه ڕه‌سمییه‌كانی سه‌ربه سپای پاسدارانیش پڕن له‌و بابه‌تانه‌ی كه له ژێرناوی لێكۆڵینه‌وه‌دا ئامۆژگارییان به به‌ڕێوه‌به‌ران داوه كه به‌خاتری "زیانی فراوان"ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌نگاوێكی گه‌وره بۆ سنوورداركردن و كۆنتڕۆڵ كردنی به‌كارهێنه‌رانی ئێرانی له‌ناو ئه‌م تۆڕانه‌دا هه‌ڵگرن. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا وه‌رزنامه‌ی "لێكۆڵینه‌وه‌ی حیفازه‌تی و ئه‌منییه‌تی"ی سه‌ربه سپا له یه‌كێك له بابه‌ته‌كانی خۆیدا ئیدیعای كردووه كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له "ڕێكخستنی گرووپه سیاسییه نه‌یاره‌كانی ڕژیم و هاندان به‌ره‌و نافه‌رمانیی مه‌ده‌نی و پێكهێنانی ئاڵۆزیی سیاسی" له ئێران ڕۆڵێكی گرینگ‌یان هه‌یه.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له كۆتاییدا به‌وه گه‌یشتووه كه به‌سه‌ره‌نجدان به باروودۆخی ئێستای فه‌زای مه‌جازی، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مه‌ترسیی سیاسی و ئه‌منییه‌تیی به‌رچاو بۆ كۆماری ئیسلامی به‌دوای خۆیاندا دێنن و به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی زیانهه‌ڵگربوونی نیزام، ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌وگرفت بۆ ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی. ئاكامی ئه‌مجۆره لێكۆڵینه‌وانه، سه‌رانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی وا لێكردووه تا به هه‌ر قیمه‌تێك بێت ئینتێرنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئێران بخه‌نه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه. حکوومەتی ئیسلامی دوژمنایەتییەکی ئاشکرا و قووڵی لەگەڵ هەبوونی ئازادانەی هەواڵ، لەگەڵ دەربڕین و بڵاوکردنەوەی بێ سانسۆڕ، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی واقعیی کۆمەڵ، لەگەڵ یەکگرتوویی و پەیوەندیی نێوان خەڵک، لەگەڵ مۆسیقا، هونەر، ئەدەبیات، فیلم، لەگەڵ زانست و زانیاری هەیە و فەزای مەجازی بوارێکە کە دەزگای سانسۆڕی حکوومەت، ئەرته‌شی چەقۆکێشان و ئەسیدپاشانی حیزبوڵڵا ناتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن.
ئەمڕۆ بەخاتری پێشکەوتنی تێکنۆلۆژیی ڕاگەیەنە گشتییەکان، دەیان ملیۆن کەس لە خەڵکی ئێران بە ئاسانی دەستیان بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕادەگات و جەنایاتی ڕژیم لە کەمترین زەماندا دەگەیەننە باقیی شوێنەکانی جیهان. دەزگای پشکنینی بیروباوەڕی ڕژیم بە فیلتێر و بلۆک کردنی سایتەکان، بە دەستبەسەرکردنی چالاکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی، بە پچڕاندن و خاو کردنەوەی ئینتێرنێت و بە بردنەسەرەوەی هەزینەی بەکارهێنانی ئینتێرنێت، له چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی داوه‌ته شەڕ لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەڵام لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆیان نیشانی ده‌ده‌ن كه له‌م بواره‌شدا شكستیان خواردووه.
تەبلیغاتی کاربەدەستانی ڕژیم دژبە ئینتێرنێت و هەوڵ بۆ ئیسلامی کردن و یان لەڕاستیدا کۆنتڕۆڵ و سیخۆڕی کردن لە بەکارهێنەران، هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە. پتر لە ١٣٠ هەزار ئاخوند لە ڕێگەی نوێژی جومعەوە تا سەدا و سیمای ڕژیم دژبە ئینتێرنێت تەبلیغ دەکەن بەڵام نه‌ته‌نیا بەردەوام بەکارهێنەرانی ئینتێرنێت زیاتر ده‌بن به‌ڵكوو بۆشایی نێوان ئه‌وان و حكوومه‌تی ئیسلامیش به‌رینتر و قووڵتر بووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌یكه كارناسانی ڕژیم له‌ژێرناوی مه‌ترسی بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی باسی لێده‌كه‌ن، واقعییه به‌ڵام هۆشدار له‌م بواره‌دا بێ ئاكامه و ڕژیم ناتوانێ ئه‌م مه‌ترسییه له‌سه‌ر خۆی لابه‌رێت. كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا له به‌رامبه‌ر هه‌موو دیارده مۆدێرنه‌كانی جیهانی ئه‌مڕۆ، سه‌ری وه‌به‌رد كه‌وتووه. ویدیۆ، مه‌هواره، ئینتێرنێت و ئێستاش تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌ر هه‌موویان ده‌رخه‌ری بێتوانایی كۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر پێگه‌یشتن و ڕه‌وتی ڕوو له گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤن. له جه‌ره‌یانی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری دژبه حكوومه‌تی ئیسلامی، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئامرازی سه‌ره‌كیی ڕێكخستن، گشتگیركردنی خواسته‌كان، هێنانه مه‌یدان و ڕێبه‌ریی حه‌ره‌كه‌ته جه‌ماوه‌رییه‌كان بوون. ئه‌م توانا مه‌زنه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له چاوی ده‌زگای نیزامی و ئیتلاعاتیی ڕژیم شاراوه نییه. له‌خۆڕا نییه كه شاری سنه به توانای به‌رینی ناڕه‌زایه‌تییه‌وه، ده‌بێته ته‌وه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی سپای پاسداران سه‌باره‌ت به ڕۆڵی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هێنانه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ر و په‌ره‌پێدانی خه‌بات دژبه ڕژیم. هه‌ر ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه نیشانی ده‌ده‌ن كه ڕژیم تا چه ئاستێك له ئیسلامی كردنی فه‌زای مه‌جازیدا به‌ره‌وڕووی شكست بووه‌ته‌وه.
له حاڵێكدا كه كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كانی سه‌رمایه‌داری، به‌پێی پێویستییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه، له‌سه‌ر دابین كردنی ئینتێرنێتی خێرا بۆ هه‌موو هاوڵاتییان ته‌نانه‌ت له دوورترین ناوچه گوندنشینه‌كان سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن، حكوومه‌تی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر زیاتر كۆنتڕۆڵكردنی پۆلیسیی به‌كارهێنه‌ران، ئیسلامی و ئاخوندی كردنی ئه‌م بواره پێداگری ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات ڕه‌وتی گه‌شه‌ی زانست و تێكنۆلۆژی به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێنێته‌وه. بێگومان وه‌ها نیزامێكی خورافی و كۆنه‌په‌رست هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به جیهانی ئه‌مڕۆوه نییه و له‌ناوبردن و ڕووخاندنی هه‌رچی زووتری، له پێناو به‌خته‌وه‌ری و خۆشبژێویی خه‌ڵك و پێشكه‌وتنی زانست دایه.