@Rasaneeshaxushar

@Rasaneeshaxushar

کاروانی شەهیدان



💎 لە ٩١ مین ساڵڤەگەری تیرۆرکرانی "سمکۆی شکاک" قارەمانی نەتەوەیی کورد بە پیلانی ڕەزا شای ئێران لە شەوی ١٨- ١٩٣٠/٠٧/١٩ دا، ئەم شێعرەی خوارەوە بۆ یەکەمجار بڵاو دەکرێتەوە.


🔻ئەم شێعرە پربایەخ و مێژووییە، کە بەسەرهاتی سەردەمی سمکۆی شکاک و قارەمانەتی و لێهاتوویی ئەو و عەمەرخان دەگێرێتەوە، کاتی خۆی لەلایەن ئیبراهیم شەریفی مەمەکانییەوە نووسراوە و دوای تێپەرینی چەندین ساڵ بەسەر مەرگیدا، لەنێو ڵاپەرە دڕاوەکانی نووسراوەکانیدا کە لەلایەن سوهێلا خانمی کچییەوە پارێزرابوون، دۆزرایەوە. لەسەر داوای خۆم "محەمەدساڵح قادری"، بۆ ساخکردنەوە و بڵاوکردنەوەی شێعرەکە، سوهەیلاخانم ڕازیبوو بە پێدانی لاپەرە دڕاوەکانی ئەم پارچە شێعرە و دواتر بە هاوکاری کاک سەلام ئیسماعیلپوور و کاک کامیل نەجاری شێعرەکەمان ساخکردەوە. ئەوجا کاک کامیل نەجاری لە فارسییەوە وەریگێراوە بۆسەر کوردیی سۆرانی و لەگەل دەقە فارسیەکەی پێشکەشی خوێنەران و ئۆگرانی مێژووی نەتەوەکەمان دەکەین. 


بۆ یاد و بیرەوەریی شەڕەکانی سمایل ئاغا (سمکۆ) لەگەل ڕژێمی ڕەزاشا، بە تایبەت شەڕی بەناوبانگی شەکریاز لە ڕێکەوتی: ١٧/١٢/١٩٢١


دڵی خاک بدڕە ئەی سمکۆ سەیرکە حاڵی ئەم دەوران

ئیتر هەرگیز بە چاو نابینی لافاوی ئەوان سواران

هەتا کاتێک هەبووی، چەهریق ببوو ناوەندی کوردان و

لە هەر لایەکەوە ڕووی تێ دەکردن بەگلەر و خانان

لە هەر لاوە دەهاتن تا ببیستن ڕێنوێنیی تۆ

سەرانسەر خەڵکی کوردستان، لە خاریج یا لە ناو ئێران

فەنای کرد چەرخی گەردوون کۆڕەکەی ئەو شۆڕەسوارانە

ئەمێستا سواڵکەرانن وا لە جێی وان دێنە ناو مەیدان

ئەوانەی ئەو زەمان هەرگیز نەیاندیت کۆڕی گەوران و

شەو و ڕۆژ بۆ مەڕ و مانگا دەبوونە شوان و هەم گاوان

لە هیچ کۆڕێکی گەوران ناوی وان هەرگیز نەبیستراوە

کەچی ئێستا لە کۆری ئێمە دانیشتوون لە جێی گەوران

سەران و مەزنەپیاوانی شکاک خەوتوون لە ناو خاکا

بزر بوو ڕەسم و ڕێباز و نەریت و دابی پێشینان

بە یادی ئەو دەمانە تۆ سەرۆک و رێبەری کورد بووی

ئەتۆ حوکمت دەکرد تەورێز و شارە گەورەکەی ئێران

بە ناوی کورد و کوردستانەوە چاپت دەکرد گۆڤار

لە ئەو دەورانە گومناوە، مەزن بوو ناوەکەی کوردان

بە چاپی یەکەمین گۆڤاری کوردی تۆ لە ورمێوە

بە گوێی دونیات گەیاند هاوار و ناڵە و شیوەنی کوردان

کە عوسمانی و ڕووس و ئینگلیس دیتیان وەها مەزنی

بە جیا ناردیانە خزمەت تۆ لە باڵوێز و سەفیرانیان

هەتا تۆمان هەبوو، دوژمن نەبوو هێزی ئەوەی تا بێ و

لە ناو سینە بکا خامۆش و کپ هاواری حەقخوازان

کە مێژوو شاهیدی دا بۆ خەباتی بێ وچانی تۆ

شەڕی سەلماس و خۆی، پاشان شەڕی لێدانی خاڵۆ قوربان

بە یەک هێرش ئەتۆ گشت بەندەرانی شاری ورمێت گرت

لە پاشانیش مهاباد، شارەکەی زۆر جوانی موکریان

هەموو ئەو حاکمانەی ئەو زەمان، بۆ تۆ دەبوون ملکەچ

لەبەر بەرزاییی ناوی تۆ دەلەرزی حاکمی تاران

کە بیستی پادشای ئێرانێ باسی شۆرشی مەزنت

 لە ترسا هەڵدەلەرزی نەیدەزانی چی بکا بۆیان

ئیتر فەرمانی دەرکرد کۆوە بن لەشکەر لە هەر لاوە

سپا و ژاندارم و لەشکەر هەم چریک و خێڵی چەکداران

لە تەورێز و مەراغە و خۆی و ماکۆ و شارەکەی ورمێ

هەتا شاری هەمەدان و لەگەڵ تاران و کرماشان

ئەوە ڕوویدا لە ساڵی یەک هەزار و سێسەدی کۆچی

شەکەریازیان دەکردە گۆرەپان و شەڕگە بۆ گشتیان

لەگەڵ چەکدارەکانی لووتکەیی شاخی دەگرت "ئەڕشەد"

بە تۆپ و بە موسەلسەل، هەم چەکی سووک و چەکی قورسیان

لە چەشنی پیلی دەریا کێو دەشت پڕ بوون لە چەکداران

کە هێرش بەرنە سەر سمکۆ، سەرۆکی پیاوە ئازاکان

هەواڵیان دایە سمکۆ، لەشکری دوژمن ئەوا هاتن

ئەویش هەستا لە سەلماس ڕێکی خستن لەشکری سواران

بە ئەمری سمکۆ سواران هێرشیان هێنا لە گشت لاوە

خودی سمکۆ عەمەرخانی وەکوو فەرماندەیان دانان

ئەوەندە دوژمنیان کوشتبوو، ژمارەی وان نەبوو مەعلووم

گەلێک ڕایکرد و جێ مان تەرمی ئەڕشەدخان و چەکداران

ئەڤینت تا ئەبەد هەروا دەمێنێ لەو دڵەی کوردان

ئەتۆ داتنا بناغەی سەربەخۆیی کورد و کوردستان

لە کوێ پەیدا دەبێ ئیتر وەکوو خۆت مەزنە سمکۆیەک

بە شەمشێر بیکوتێ بەزمی گەدایان، تێکی دا لێیان

لە لوتفی خوا بەبێ هیوا مەبە چون خۆی بەڵێنی دا

کە ڕۆژی ڕوون دەبێ هەڵبێ لە پاش تاریکە شەوگاران

شەریفی گەرچی پەیڤت وەک دوڕە، نرخی نییە لای کەس

لە ئەم دەورانەدا زەحمەت ئەدۆزی خێڵی خوازیاران

مەخابن سەردەمی ئازایەتی و مەردی، نەما و ڕۆیی

دەبینین ئیستە وا ڕێوین کە دانیشتوون لە جێی شێران





🔻دەقی فارسی شێعرەکە؛

بە یاد خاطرە جنگهای اسماعیل آغا(سمکو) با رژیم رضا شاه، بەویژە جنگ معروف شکریاز در تاریج ١٧/١٢/١٩٢١

بە قلم زندەیاد: ابراهیم شریفی ممکانی


تو بشکاف قلب خاک بنگر سمیتکو حال دوران را

سرآمد می نبینی دیگر آن سیل سواران را

درآن دوران کە بودی، بود چهریق مرکز کردان

پـذیرا بود بهر بگلر و خانان و سران را

زهر سو روی بنهادند کە گیرند رهنمودهای

سراسر اهل کردستان چە در خارج چە ایران را

فنا کرد چرخ گردون جمع آن چابک سواران را

کنون در صحنە میرانند گدایان گوی میدان را

گدایانی کە آن دوران ندیدند روی مجلس را 

شب و روز می چراندند گلە گوسفند و گاوان را

نمی دیدی تو اندر هیچ مجس نام از ایشان

کنون در صدر مجلس میزنند لاف بزرگان را

بزرگان و سران ایل شکاک خفتە اندر خاک 

کە گم گشت راە و رسم و کیش و آئین قدیمان را

بیاد روزگاری چون تو بودی رهبر کردان 

حکومت داشتی بر شهر تبریز ملک ایران را

بنام کرد وکردستان چاپ کردی جراید را

در آن ایام گمنام، زندە کردی نام کردان را

کە با چاپ نخستین تیتر روزنامە در اورمیە 

رساندی بە جهان فریاد مظلومانە کردان را

چو دیدند دولتان انگلیس و روس و عثمانی 

جداگانە فرستاند پیش تو سفیران را 

بدوران تو اندر، کە نبود یارای آن دشمن

کند خاموش در سینە ندای حق طلبان را

دهد تاریخ گواهی بر نبرد بی امان تو

یکایک جنگ سلماس وخوی و هم خالو قربان را

بە یک حملە تو بگرفتی بندرهای اورمیە 

سپس شهر مهاباد، شهر زیبای مکریان را

بە فرمان تو گردن می نهادند حاکمان وقت

بلند آواز نامت می بلرزاند تا کە تهران را

چو بشنید شاه ایران آن قیام راستین تو 

بلرزید وجودش از وحشت، چه بیند در بهاران را

بدین سان داد دستور جمع کردند لشکر از هر سو 

سپاە و لشکر و ژاندارم و هم خیلی چریکان را 

ز تبریز تا مراغە، خوی، ماکو، شهر ارومیە 

همینطور شهر کرمانشاە و تهران و همدان را

مصادف بود با سال هزار و سیصد شمسی 

نمودند کوە شکریاز میدانگه لشکریان را

فراز کوه را بگرفت "ارشد" با چریکانش

کە با توپ و مهمات و مسلسلهای گران را

بسان موج دریا، کوه و هامون پر شد از لشکر

بقصد حملە بر سمکو رییس قهرمانان را

خبر دادند بە سمکو از ورود لشکر دشمن

مهیا کرد در سلماس نیروی سواران را

بە فرمان سمیتکو کردند انها حملە از هر سو

کە او فرماندە را تعیین کرد شخص عمرخان را

بسی کشتند از دشمن نبود آمارشان معلوم

کە بگریختند بە جا ماند نعش ارشد با چریکان را

کە مهرت جاودان است تا ابد در قلب کردستان

تو بنیان کردی آزادی و استقلال کردان را

کجا و کی شود پیدا همچون تو سمیتکویی

کە با شمشیرش برچیند بساط این گدایان را

مشو نومید از لطف خدا کین مژده را داه

پس تاریکی او می آورد روز درخشان را

شریفی گرچە در گفتی ولی سیری نمی ارزد

در این دوران بە مشکل میتوان یافت خواستاران را 

دریغا رفت دوران شجاعتها و مردیها

کە روباهان بگرفتند جای شیرمردان را



🆔: @Rasaneeshaxushar


Report Page