@Enqelabrojava

@Enqelabrojava


📽️ گفت‌گوی ریوار آبدانان با تلویزیون آرین‌ تی‌وی | #کوردی_ خوارین



🔳 رێوار ئاودانان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەژاك سەبارەت بە بابەتی نەتەوەگەرایی کوردی و پشتگوێ خستنی ناوچەكانی ئیلام و كرماشان و كوردانی خوارو لە لایەن هندێک لە حیزبەکان، بەم شێوازە هەڵسەنگاندنی كرد:


❑ ئیلام و كرماشان و ناوچە لەك نشینەكان كە دەكەونە گۆڕەپانی كوردانی خوارو، ناسنامەیان لە لایەن هەندێ بزوتنەوەی كوردیەوە نكوڵی لێ كراوە. واتا كوردانی ئەو ناوچەیە لەنێوان دوو سیاسەتی هێرشبەردا ماونەتەوە، لەلایەك كۆماری ئیسلامی ئێران و (پێش ئەوەیش پەهلەوی) لەلایەكی دیكە بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی كوردی كە نكوڵی لە ناسنامەی كوردیی ئەو ناوچەیە دەكەن و تەنیا کوردی سوننە و ئاخێوەرانی زاراوەکانی کورمانجی و سۆرانی بە کورد دەزانن! ئەوەش گرفتێكی گەورەیە.


❑ بە باوەڕی ئێمە نەتەوە پەرستی، ناوەندگەرایی و دەسەڵاتخوازیی چ لەلایەنی دەوڵەت و كۆماری ئیسلامیەوە بێت کێشە و گرفتە، چ لە لایەنی حیزبە كوردییەکانەوە بێت. هەر لەبەر ئەوە ئێمە پرۆژەی نەتەوەی دیموكراتیك بەبنەما وەردەگرین.


🔳 هەڤاڵ رێوار ئاودانان؛ سەبارەت بە پرۆژەی پەژاك بۆ دیموكراتیك بون، هاوكات تیشك دەخاتە سەر مەترسی پرۆژە و پیلانەكانی كۆماری ئیسلامی و نەتەوەپەرستی كورد بەتایبەت لەسەر ناوچەكانی ئیلام و كرماشان دەكات و دەڵێت:


❑ ئێمە پرۆژەمان بۆ دیموكراتیك بونی ئێران هەیە و دەمانەوێت كۆماری دیموكراتیك، ئەنتیگراسیۆنی دیموكراتیك و پێکەوە ژیانی دیموکراتیک لەناو ئێراندا هەبێت. بۆ نمونە كوردانی كرماشان و ئیلام و لەك و كەلهوڕ و پاڵەیی هەر بەو جۆرە كە خۆیان بە ئێرانی دەزانن، بەو شێوازەیش ناسنامەی كوردیی خۆیان دەپارێزن. نە ئەو ئێرانی بونەی كە نكوڵی لە ناسنامەی كوردی دەكات قبوڵ دەكات نە ئەو حكومەتەی كە بە زوڵم و ستەم و داگیركەری دەیەوێت خۆی بسەپێنێت لەسەر ئەو ناوچەیە، نە نەتەوەپەرستیی کوردی قبوڵ دەكات كە خۆی وەكو ناسنامەیەكی جیاوازتر دەردەخات و لەگەڵ گەلانی دیكەیش هەمیشە لەناو شەڕ و ئاژاوەدایە.


🔳 رێوار ئاودانان؛ ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری پەژاك:


❑ سەبارەت بەو هێرشانەی سەر پەژاك و خستنە رۆژەڤەوە ئاماژە بەوە دەكات كە: رەخنە گرتن یەكێك لەپێوان و تایبەتمەندیەكانی پەژاكە و، ئامانجمان چارەسەركردنی پرسەكانە و بەدیدێكی بۆنیادنەرانە رەخنە دەگرین. پێمان خۆشە ئەو لایەنانەش رەخنەیان لێمان هەیە بەشێوازێكی لۆژیكیانە و زانستیانە و بەپێ پێوان رەخنەمان لێ بگرن. سنگمان كراوەیە و پێشوازی لە رەخنە و بیرۆبۆچوونی هەموو لایەك دەكەین و هیچ گرفتێكمان لەوبارەیەوە نییە. بەڵام دەبێت كەس چاوەڕوانی ئەوەی نەبێت كە نەتەوەپەرستی و نەژادپەرستی و ناوچەگەرایی و پیاوسالاری و هتد رەخنە نەكەین؛ بێگومان رەخنە دەكەین؛ چونكە ئەو چەمك و دەستەواژانە لەبەردەم ئازادی گەلەكەمان ئاستەنگ و گرفتن.


❑ هاوكات ئاودانان ئەوەش دەڵێت: وەك پەژاك ستراتیژیمان دیارە و یەكڕیزی و دیموكراسی و كاری هاوبەش لەگەڵ لایەنە كوردیەكان بەبنەما دەگرین و هەر لەسەرەتا دامەزراندنی پەژاكەوە، تا بەئەمڕۆ سیاسەتی ئێمە سەلمێنەری ئەوەیە و بۆ ئەوە زۆر پرۆژەمان هەیە و زۆر هەوڵمانداوە لایەنەكان لەیەكتر نزیك بكەینەوە.


🔳 رێوار ئاودانان؛ ئاماژە بەچۆنیەتی لێپرسینەوە و خوێندنەوە بۆ كێشەكان و چارەسەری دەكات و دەڵێت:


❑ پێویستە گەلەكەمان لێپرسینەوە بكات و بڵێت: تۆ كە لەسەر ناوی من قسە و سیاسەت دەكەی پێوانت چییە؟ پێوان دیارە، ئەوەی كە خۆی بكات بە بت و باڵادەست و كۆمەڵگەش بكات بە ژێردەستەی خۆی لەسەر ناوی كوردایەتی، بێگومان كۆمەڵگە ئاگاداری ئەوانەیە و قەبوڵی ناكات؛ چونكە پێوانی ئەم سەردەمە، سەردەمی ئازادی گەلە.


❑ هەر حیزب و لایەنێك كە بیەوێت خۆی بەسەر كۆمەڵگە بسەپێنێت و وا خۆی وێنا بكات كە ئیرادەیە و لە جێی كۆمەڵگە بڕیار بگرێت و سیاسەت بكات، ئەو لایەنانە پێویستە وەلاوە بنرێن و قەبوڵ نەكرێن.


❑ ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری پەژاك ئەوەش دەڵێت: "ئێمە دەمانەوێت هەر جۆرە دیاردەیەكی دیكتاتۆرانە و دەسەڵاتخوازانە وەلاوە بنرێن؛ جا چ ئەو شێوازی كۆماری ئیسلامی بێت یا ئەو حزبایەتی و ئۆپۆزسیۆنەی بەناوی كاری سیاسیەوە؛ كاری سیاسەت دەكات و بوەتە كۆپیەكی كۆماری ئیسلامی و پێویستە كۆمەڵگە هەردوویان قەبوڵ نەكا و بەرەو ئازادی و دیموكراسی بچێت".


t.me/PjakMediaCenter


ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

❑ انقلابــــ روژآوا

https://t.me/enqelabrojava

Report Page