@Enqelabrojava
🔳 لاهور شێخ جه‌نگی چه‌ند نهێنییه‌کی ۱۶‌ی ئۆکتۆبه‌ری ئاشکرا کرد.

▪️ چوومه به‌ریتانیا و وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیام دی و هاتمه‌وه به كاك كۆسره‌تم وت هه‌موو دنیا دژه و كاره‌ساتێكی گه‌وره ڕووده‌دات.
▪️كاك كۆسره‌ت وتی نه‌خێر توركیا گڵۆپی سه‌وزی بۆ ریفراندۆم هه‌ڵكردووه.
▪️چوومه توركیا و هاكان فیدانم بینی وتم ئێوه پشتیوانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
▪️هاكان فیدان وتی ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌یڵێ له‌سه‌ر ریفراندۆم زۆر كه‌مه، باوه‌ربكه‌ن كاره‌ساتی گه‌وره‌تان به‌سه‌رد دێت، سنوره‌كانتان داده‌خرێت.
▪️گه‌رامه‌وه و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی توركیام به كاك كۆسره‌ت وت.
▪️ده‌نگم به ریفراندۆم دا به‌ڵام هه‌ڵه بووم.
▪️سه‌ركردایه‌تی ئه‌وكاتی یه‌كێتی قه‌ناعه‌تیان وابوو كاك مه‌سعود گه‌ره‌نتیه‌كی وه‌رگرتووه بۆیه سووره له‌سه‌ر ریفراندۆم.
▪️چه‌ند مانگێك پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر كاك مه‌سعود ئیمزای له‌سه‌ر ئه‌وه كردبوو ئه‌و ناوچانه‌ی له شه‌ڕی داعش پێشمەرگە گرتبووی راده‌ستی سوپای عێراقی بكاته‌وه.
▪️ئه‌و هێزه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێرشی كرد، هێزێكی مه‌زهه‌بی دڕ بوو.
▪️هێزی پێشمه‌رگه‌ش له سه‌نگه‌ردا چه‌قی بوو سێ مانگ جارێك موچه‌ی وه‌رده‌گرت.
▪️به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ده‌توانرا به‌رگریی له كه‌ركوك بكرێت.
▪️13ی ئۆكتۆبه‌ر، قاسم سوله‌یمانی هات بۆ سلێمانی بۆ پرسه‌ی مام جه‌لال، له‌گه‌ڵ هێرۆخان و بافڵ و ئاراسی برام له‌گه‌ڵی كۆبووینه‌وه، پێی وتین 3 رۆژی تر چی ڕووده‌دات.
▪️قاسم سوله‌یمانی وتی عێراق، كه‌ركوك و شه‌نگال و خانه‌قین هه‌مووی ده‌گرێته‌وه تا پردێ ده‌رۆن، تكایه وه‌ره هێرۆخان رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق بكه چونكه زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌م یه‌كێتی ده‌بێت.
▪️هێرۆخان وتی هه‌رگیز پشتی كاك مه‌سعود به‌رناده‌م و پێكه‌وه بڕیارده‌ده‌ین و به‌بێ ئه‌و هیچ شتێك ناكه‌ین.
▪️نیوه‌ڕۆی رۆژی دواتر قاسم سوله‌یمانی هاته‌وه و وتی عێراق چاوه‌ڕوان ناكات و ئه‌مشه‌و هێرش ده‌كات، په‌یوه‌ندی به عه‌بادیه‌وه بكه‌ن.
▪️په‌یوه‌ندیم به عه‌بادی و ماكگۆرگه‌وه كرد، عه‌بادی وتی: توركیا و ئێران و دۆسته‌كانی حاجی قاسم له‌ناو حه‌شد بریاری خۆیان داوه و له ده‌ست مندا نه‌ماوه ناتوانم ئه‌م شه‌ڕه ڕابگرم، بڕۆ قسه له‌گه‌ڵ عامری بكه.
▪️ئاراسی برام برد و چووم بۆ لای عامری له خواروی كه‌ركوك، له تازه‌وه بۆ ریاز له ڕێگا دیم ده‌بابه‌ی عێراقی دێن، ته‌له‌فۆنم بۆ شێخ جه‌لالی ده‌زگای زانیاریی كرد، وتی وه‌ڵا ئه‌وه سوپای عێراقه، منیش وتم كه‌وابێت كه‌ركوك كه‌وتووه.
▪️له كۆبوونه‌وه‌كه عامری له‌وێ نه‌بوو، ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس هات، وتی ناتوانین چاوه‌ڕوان بكه‌ین ئێمه بۆ داگیركردنی كه‌ركوك نایه‌ین بۆ مقه‌ره‌كانی خۆمان ده‌گه‌رێینه‌وه.
▪️به تكا و رجا من و كاك ئاراس قه‌ناعه‌تمان پێكردن 24 سه‌عات هێرش راگرن، تا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوكان ده‌كرێت له 15ی مانگ.
▪️ته‌له‌فۆنم بۆ مه‌لا به‌ختیار كرد و وتم شتێكی وابكه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی دوكان ئه‌نجامی هه‌بێت.
▪️من 24ی 9 هێزی دژه تیرۆرم بردبووه كه‌ركوك تا رێگری له ریفراندۆم بكه‌م.
▪️دوای ئه‌وه هێرۆخان خۆی هات و منی برده‌وه له كه‌ركوك، ئیتر به بریاری هێرۆخان بۆم نه‌بوو له كه‌ركوك بمێنه‌وه، بۆیه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس ته‌واوبووین من گه‌رامه‌وه سلێمانی و ئاراسی برام له كه‌ركوك مایه‌وه.
▪️هه‌رئه‌وكات (24ی9) ڕه‌وانی برای نێچیرڤان بارزانی ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و وتی بۆ واده‌كه‌یت و ڕێناده‌ی ریفراندۆم له كه‌ركوك بكرێت كاك نێچیر ده‌یه‌وێ قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكات، وتم به‌خوا نایه‌ڵم ریفراندۆم بكرێت.
▪️پاشان ویستم بچم دكتۆر نه‌جمه‌دین ده‌ستگیر بكه‌م و بیهێنمه‌وه بۆ سلێمانی چونكه هه‌ستم كرد له‌پشت ئێمه‌وه رێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ پارتی كردووه به‌ڵام كاك ره‌فعه‌ت و ئاسۆ ئه‌ڵمانی نه‌یانهێشت.
▪️له‌وكاته‌ی ئێمه له شه‌ڕ بووین دژی داعش، پارتی چوو كێڵگه نه‌وتیه‌كانی داگیركرد ،ته‌له‌فۆنم بۆ دكتۆر نه‌جمه‌دین كرد وتم ئه‌مه قابیلی قبوڵ نییه، تۆنی ده‌نگی گۆڕابوو زانیم شتێك بووه و هه‌ر له‌وكاته‌وه به یه‌كێتیم نه‌زانی.
▪️من له رۆژی 24ی 9 هه‌تاوه‌كو 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركوكم نه‌بینیووه نه خۆم و نه‌دژه تیرۆر.
▪️پارتی رێگه‌ی نه‌دا من به‌شداربم له كۆبوونه‌وه‌ی دوكان و چڕوچاوی منیان نه‌ده‌ویست، له‌بری من بافڵ تاڵه‌بانی رۆیشت.
▪️كاتێك هێرش كرا، ته‌له‌فۆنم بۆ ماكگۆرگ كرد وتی ئێمه هه‌قمان نییه هه‌ر له ئاسمانه‌وه سه‌یر ده‌كه‌ین هه‌ركه‌س ته‌قه‌ی یه‌كه‌م بكات ئه‌وه به تاوانبار ده‌زانین.
▪️ماكگۆرگ پێشتر پێیوتبووم ئه‌گه‌ر ریفراندۆم بكه‌ن به‌پێی ده‌ستور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌ركوك ده‌كه‌ین.
▪️ته‌له‌فۆنم بۆ وه‌ستا ره‌سوڵ كرد با خۆم و دژه تیرۆر بێینه‌وه بۆ كه‌ركوك، شێخ جه‌عفه‌ر وتبووی با نه‌یه‌ت ئێمه حه‌ساسیه‌تمان له نێوان هه‌یه.
▪️به‌ڵام من سه‌عات 5ی به‌یانی خۆم گه‌یانده كه‌ركوك به ته‌له‌فۆنی پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه وتی بریندارم و به‌جێماوم.
▪️بریاری كشانه‌وه له كه‌ركوك شێخ جه‌عفه‌ر و كاك كۆسره‌ت و ئەوان دایان و وتیان له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعود قسه‌یان كردووه.
▪️كاك كه‌مال كه‌ركوكی پێش شه‌ڕه‌كه رۆیشتبوو وه چه‌كه‌كانیشی جێهێشتبوو.
▪️بۆ ئه‌وه‌ی پردێ، كه بریاره‌كه ئه‌وه بوو سوپای عێراق تا پردێ بروات من پێشتر ئه‌وه‌م پێوترابوو نه‌ك ئه‌وه‌ی پارتى به‌رگریی كردبێت.
▪️بۆیه ئه‌و قسه‌یه ئه‌سلێ نییه كه ده‌ڵی هێزی سوپای عێراق و حه‌شد بێن له هه‌ولێر ئاڵای عێراق هه‌ڵبكه‌ن به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی پردێ وه‌ستێنران.
▪️ئه‌گه‌ر له پردێ وابووه، پارتی بۆ ئه‌و به‌رگرییه‌ی له كه‌ركوك نه‌كرد.
▪️ڕووداو و K24 رۆڵێكی خراپیان دی و وره‌ی پێشمه‌رگه‌یان رووخاند و خیانه‌ت و خیانه‌تكاریان چه‌سپاند، به‌ڵام فه‌رمانده‌كانی پارتی له كه‌ركوك نه‌یانتوانى شه‌ڕ بكه‌ن و بۆ پاكانه لای كاك مه‌سعود مه‌جبور بن شكسته‌كه بخنه ملی خه‌ڵكی تر.
▪️ من له ئه‌وكاته‌وه ئه‌و دوو كه‌ناڵه‌م بایكۆت كرد.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
❑ انقلابــــ روژآوا