@Enqelabrojava
🔲 بەیانییەی فەرماندەی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان/YRK باڵی چەکداری کوردار؛ سەبارەت بە شەهید کردنی مامۆستا شێخ ئازاد شەهابی و هاوڕێیانی
بۆ ڕای گشتیی
◼️ فەرماندەی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان YRK:
❑ هەڤاڵ شێخ ئازاد، ڕێی تێکۆشانی ون نابێت و دەبێت ئیرادەی تۆڵەسەندنەوەی گەل بەهێزتر بێت.

❑ هەر وەک گەلی ئێمە ئاگادارن لە تاریخی ۲۸ پووشپەڕی ۱۴۰۳ی هەتاوی ڕۆژی پێنج شەممە لەلایەنی سێ کەسی بەکرێگیراو، هەڤاڵ مامۆستا سەیید شێخ ئازادی شەهابی بە شێوازێکی نامەردانە و بێ ئەخلاقانە شەهید دەکرێت، ئەم کارە ناحەزەی کە بە دەستی ئەم کەسانە ئەنجامدرا، باش ئەزانین کە بیرۆکەو پیلانی دوژمنی داگیر کەری ئێرانی لە پشتە وەیە و بە ئامانجی ئەوە ئەنجامدرا کە لە کەسایەتی هەڤاڵ شێخ ئازاد دا زەربە لە خەتی وڵات پارێزی و کوردایەتی دڵسۆز بدەن. گەلی ئێمەش لە شاری سەقز و هاوکات لە هەموو ڕۆژهەڵاتی کوردستان باش لە مەبەستی زاڵمانی گەلەکەمان تێگەیشتن و بە ئامادە بوونی خۆیان لە سەر مەزاری شەهید هەڤاڵ شێخ ئازاد توانیان خاوەندارێتی بکەن.
❑ هەڤاڵ شێخ ئازاد لە ماوەی ژیانیدا، پەیوەندی توندوتۆڵی لەگەڵ بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بووە و هەڤاڵانی وەک ڕۆڵەکانی ئاپۆ کە دەتوانن بەشێوەیەکی ڕاستەقینە خاوەندارێتی لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان بکەن پێناسە کردووە.
❑ هەڤاڵی شەهید شێخ ئازاد شەهابی هەر دەم بە هەستی پاک وە پڕاوپڕ لە وڵاتپارێزی و بە کەسیەتییەکی خاوەن ئیرادەوە، بە ڕێبازی شەهیدان پاڵ پشتی هەڤاڵان و تێکۆشان و شۆڕش بووە و لەم سەنگەرەدا هەتا دوایین هەناسە وەک قەڵاییەکی پتەو لە کوردایەتی مایەوە وە بە سەر بەرزی گیانی ئازیزی پێشکەشی نیشتمان کرد، هەر بۆیەش ئێمە وەک هەڤاڵانی شاخ خاوەنی ئەو بڕوایەین تا هەڤاڵێک مابێت ژیان و شەهادەتی هەڤاڵ شێخ ئازاد و هاوشێوەکانی لەیاد ناکرێت و وانەیەکی گەورە و بە نرخ لە وڵات پارێزی لە مێژووی ئازادی خوازی گەلەکەماندا وەک چراییەک هەمیشە دەدرەوشێنەوە.
❑ دڵنیاین گەلە نیشتمان پەروەرەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شاری سەقز، بە ورەییەکی پۆڵایین ڕێگاو ڕێبازی هەڤاڵ شێخ ئازاد بەردەوام دەکەن و ئەم تاوان و تیرۆرە بێ حیساب، ناهێڵن.
❑ وەک هاڤاڵان هەردەم یاد و بیرەوەری شەهیدی گەلەکەمان هەڤاڵ شێخ ئازاد شەهابی لە دڵماندا دەمێنێت و سەرخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەکەی دەکەین و هیواخوازین کە درێژەپیدەری ڕێگاکەی بن و ئێمەش تا دەگەینە سەرکەوتن ڕێگای تۆڵەستێنەوەی بەر نادەین و خەیاڵ وهیوای ئەو بۆ کوردستانێکی ئازاد بەدی دەهێنین.
🚩 بژی ڕێبەر ئاپۆ
🚩 بژی وەڵات پارێزی ڕاستەقینە
🚩 شەهید نامرن شەهید نامرن شەهید نامرن
✍️ فەرمانداری یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان/یەرەکە

ـــــــــــــــــــــــــــــــ
❑ انقلابــــ روژآوا