@Enqelabrojava

@Enqelabrojava


🔳 لە سەرەتای ساڵی نوێوە حکومەتی ئایینی ستەمکار و ژنکوژ، شەپۆلێکی نوێی توندوتیژی و سەرکوتی دڕندانە دژی ژنان بە ناوی پلانی ڕووناکی (لە ڕاستیدا پلانی تاریکی) دەستپێکردووە بە ئامانجی ئەوەی جارێکی دیکە ژنان لە پانتای گشتی بگوازێتەوه بەرەو سووچی ماڵەکان.

❑ ئەمڕۆ هەموومان شاهیدی ئەوە دەبین کە چۆن ئەم حکومەتە بە شێوەیەکی دڕندانە شەڕێکی تەواو و نایەکسانی لە سەرانسەری ئێراندا لە دژی ژنان دەستپێکردووە، نەک لە پێگەی دەسەڵاتەوە بەڵکو لە پێگەی بێدەسەڵاتی و عەجزەوه.


❑ بەڵام ٤٥ ساڵ هەوڵدان بۆ سەرکوتکردنی ژنان هیچ دەرەنجامێکی دیکەی نەهێناوەتە ئاراوە، تەنها ئەوە نەبێت کە ژنانی کردووە بە گەورەترین هێزی ناڕەزایەتی و پێشکەوتنخواز. بە تایبەت شۆڕشی ژن ژیان ئازادی کە بە ڕێبەرایەتی ژنانی کورد، وەرچەرخانێکی زێڕین بوو لە مێژووی خەباتی ژنانی ئێراندا، کە وەک یەکەم هێزی کۆمەڵایەتی ناڕازی هاتنە سەر شەقامەکان و سەرپۆشەکانیان وەک گرینگترین هێمای چەوساندنەوەی ژنان لە سیستەمی کۆماری ئیسلامیدا له ژێر پێ نا.


❑ دوای زیاتر لە ساڵێک لە خۆڕاگری و خەباتی ئازایانە و کوژران و زیندانیکردنی هەزاران کەس، بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی تا ئێستاش بەردەوامە و ئەم شەپۆلە شۆڕشگێڕانەی خستۆتە سەر ڕێگایەکی نەگەڕاوە کە تا ڕۆژی یەکسانی و ئازادی بۆ هەموو گەلانی ئێران کۆڵ نادات. ئەم بزووتنەوەیە ڕەمزی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە و تەقینەوەی توڕەیی سەرکوتکراوی ئەو نەوانەیه کە بارگرانی قورسی چەوساندنەوەی ڕەگەزی و نەتەوەیی و چینایەتی و ئایینییان بەرکەوتووە و ڕۆشنایی هیوای ڕزگاری و ئازادیی نەک تەنیا لە ناو وڵات بەڵکوو لە ناو گەلانی ستەملێکراوی دیکەی ناوچەکەشدا درەوشاندۆتەوە.


❑ ئێمە وەک بزووتنەوەی ژنانی ئازادی کوردستان، داوا لە هەموو چین و توێژە جیاوازەکانی ناوچە جیاجیاکانی ئێران دەکەین کە بێدەنگ نەبن بەرامبەر بەم شەپۆلە نوێیەی شەڕانگێزی و سەرکوتکردن، چونکە لەم دیالێکتیکی گوشار و بەرخۆدانەدا له دژی کۆنەپەرەستی، خێرایی و قووڵایی گۆڕانی کۆمەڵایەتی هەروەها لە زیادبووندایه و پێویستە هەموو گەلانی ئێران لەم میکانیزمەدا بەشداری بکەن. بۆیە تەنیا بە هاوبەشکردنی ئەزموونەکانی خەبات و دروستکردنی ئەڵتەرناتیڤێکی هاوبەش و دوور لە هەر جۆرە دەمارگیریێکه کۆمەڵگاکەمان هەنگاو بەرەو ئازادی و ساز کردنی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی دەنێت.


❑ هەروەها بەهەموو هێزمانەوە جارێکی تر بوونی خۆمان ڕادەگەیەنین و ڕازی دەبین کە نەوەستین تا ئامانجەکانمان بەدی دێت.


🚩 بژی بەرخۆدان

🚩 بژی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی


✍️بزووتنەوەی ژنانی ئازادی کوردستان



🔳 از آغاز سال جدید حکومت دینی استبدادی و زن ستیز موج جدیدی از خشونت و سرکوب وحشیانه به نام طرح نور (درواقع طرح تاریکی) علیه زنان به راه انداخته است به هدف اینکه بار دیگر زنان را از حوزه عمومی به کنج خانه‌ها براند.


❑ امروزه همه شاهدیم که این حکومت چگونه آشکارا و با شدت هرچه بیشتر، نه از موضع قدرت بلکه از سر استیصال و عجز، در سراسر ایران به طور وحشیانه‌ای جنگی تمام عیار و نابرابر علیه زنان به راه انداخته است.


❑ اما ۴۵ سال تلاش برای سرکوب زنان، جز اینکه زنان را به بزرگ‌ترین نیروی اعتراضی و پیشرو بدل کرده، نتیجهٔ دیگری به همراه نداشته است. بویژه انقلاب ژن ژیان ئازادی که زنان کورد پرچمدار آن بودند، نقطه عطف زرینی در تاریخ مبارزات زنان ایران بود که به عنوان اولین نیروی اجتماعی معترض به خیابان آمدند و روسری‌های خود را به مثابه مهم‌ترین نماد سرکوب زنان در سیستم جمهوری اسلامی به زیر پای نهادند.


❑ جنبش ژن ژیان ئازادی پس از بیش از یک سال مقاومت و مبارزهٔ شجاعانه و کشته و زندانی شدن هزاران تن هنوز ادامه دارد و این موج انقلابی را در مسیری بی‌بازگشت قرار نهاده که تا فردای برابری و آزادی همهٔ خلق‌های ایران سر تسلیم ندارد. این جنبش نماد خیزش انقلابی و انفجار خشم سرکوب‌شدهٔ نسل‌هایی‌ست که بار سنگین ستم جنسیتی، قومی، طبقاتی و مذهبی را متحمل شده‌اند و نور امید رهایی و آزادی را نه تنها در دل زنان ایران بلکه در دیگر ملل سرکوب شدهٔ منطقه تابانده است.


❑ ما به عنوان جنبش زنان آزاد کوردستان از تمامی اقشار مختلف در نقاط گوناگون ایران می‌خواهیم که در برابر این موج جدید تعرض و سرکوب ساکت ننشینند و بی‌تفاوت نباشند، چرا که در این دیالکتیک فشار و مقاومت در برابر ارتجاع، سرعت و عمق تحولات اجتماعی نیز فزونی یافته و همهٔ خلق‌های ایران باید در این سازوکار سهیم باشند. بنابراین تنها با به اشتراک گذاشتن تجارب مبارزه و ایجاد آلترناتیوی مشترک و عاری از هرگونه تعصب است که جامعهٔ ما به سوی آزادی و ایجاد جامعهٔ دموکراتیک گام خواهد نهاد.


❑ ما نیز بار دیگر با تمام توان موجودیت خود را اعلام نموده و هم‌‌پیمان می‌شویم که تا رسیدن به تحقق آرمان‌هایمان از پای ننشینیم.


🚩 زنده باد مقاومت

🚩 زنده باد جنبش ژن ژیان ئازادی


✍️ جنبش زنان آزاد کوردستان


ـــــــــــــــــــــــــــــــ

❑ انقلابــــ روژآوا

https://t.me/enqelabrojava

Report Page