تووڕەیی

تووڕەیی

@kurdpoems

ساقیا کوشتمی خەم و مەینەت

دەوەرە لەو شەرابە مەستم کە

نامەوێ جام و ساغەر و پیاڵە

بەشی خۆم بۆ لە لوێچی دەستم کە

***

وەرە ئەی نازەنین بەخێرا خۆت

گێژ و وێژم بکە بە بادە و مەی

با منی ڕەنجەڕۆ لە ژینمدا

هیچ نەبێ جارەکی بڵێم ئۆخەی

***

حاسڵی تێگەیشتن و زانین

چ بوو بۆ من جگە لە کوێرەوەری؟

سەردەمێکیش پەنا دەبەم بۆ مەی

تا بزانم چلۆنە بێ خەبەری

***

لەو وڵاتە کەسێک لە خەو ڕابێ

بەشی چارەڕەشی و خەم و شینە

تێگەیشتم عیلاجی دەردی من

مەستی و شێتی و نەزانینە

1957

----------------------------------------------
40 بۆسەی ڕۆژگار
https://telegra.ph/40-08-12-9


Report Page