..
ئازادیی بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو، یه‌كێكه له خواسته سه‌ره‌كییه‌كانی كرێكارانی سه‌ندیكای نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په له‌م ده‌وره‌یه له مانگرتنهكانیاندا. سه‌ران و به‌رپرسانی ڕژیم كه خۆیان له زۆمره‌ی سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌كانی ئێرانن له شه‌ڕ و كێشمه‌كێشی چینایه‌تی نێوان كرێكار و خاوه‌نكار، به‌رده‌وام لایه‌نگری سه‌رمایه‌دارانن و به‌گژ كرێكاران دا دێن. كۆماری ئیسلامی كه له قه‌یرانێكی قووڵدا نوقم بووه له جیات وه‌دی هێنانی خواست و موتالباتی كرێكاران، ده‌ست ده‌داته هێرش و سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان. ڕژیمی دژه كرێكاریی ئیسلامی، ڕۆژانه كرێكارانێك كه له ئاست باروودۆخی ناله‌باری بژێویان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، سه‌ركوت ده‌كات تا به‌ڵكوو بتوانێ كرێكاران له به‌رامبه‌ر ده‌ست درێژی و ماف كوژیی سه‌رمایه‌دار بێده‌نگ كات و به‌مجۆره كرێكاران ده‌ست له خواسته‌كانیان هه‌ڵگرن. به‌ڵام خۆڕاگری و ئیرادی كرێكاران بۆ درێژه‌دان به كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان، ڕژیمی سه‌رلێشێواو و ئاڵۆز كردووه. له ئێستادا كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ نه‌سلێك له كرێكارانی لاو و ئاگادار به به‌رژه‌ندی چینایه‌تی خۆیان به‌ره‌وڕووه كه ده‌توانن خه‌باتی كرێكاران ڕێبه‌ری بكه‌ن و ئه‌م ئه‌ركه به باشی به‌ڕێوه به‌رن. له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ر كرێكارێك، كرێكارێكی دیكه دێته‌وه مه‌یدان و به‌ڕاستی نیشانیان داوه كه “هه‌موویان ئیسماعیل به‌خشین”.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری “ئیلنا”، ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران له ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر و له ١٦مین ڕۆژی ده‌وری نوێی ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا، به‌رینتر و به‌ربڵاوتر به‌ڕێوه‌چووه. كرێكاران به خواستی ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رج و گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر كاری هه‌موو هاوكارانیان و هه‌روه‌ها لابردنی به‌شی گه‌نده‌ڵی خسووسی سازی، له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی ئه‌م شیركه‌ته و ده‌ورووبه‌ری ، درێژه‌یان به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان داوه. دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش كرێكارانی هه‌فت ته‌په به خه‌باتی خۆیان توانیان خاوه‌نكاری ئه‌م شیركه‌ته كه ٢٠ كرێكاری له ژێر ناوی “دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان” ده‌ركردبوو، ناچار به پاشه‌كشه بكه‌ن. له درێژه‌دا خاوه‌نكاری شیركه‌ت ڕه‌زامه‌ندی خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ١٧ كه‌سیان بۆ سه‌ر كار ده‌ربڕی به‌ڵام كرێكاران خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ٣ كرێكاره‌كه‌ی دیكه و ئازادی هه‌موو كرێكارانی به‌ندكراو له‌وانه ئیسماعیل به‌خشی و وه‌دی هاتنی موتالباته‌كانی دیكه‌یان بوون. له درێژه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم، “یوسف به‌همه‌نی” یهكیهكی دیكه له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریان له‌گه‌ڵ “ئیمان خزری و مه‌حموود خودایی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. یوسف به‌همه‌نی له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی پێشتری كرێكاران له وتارێكدا، درۆ و قسه بێ ناوه‌رۆكه‌كانی دادستانی له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ به‌ناو “چاره‌سه‌ر كردنی گرفتی كرێكاران” ڕسوا كردبوو. هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له‌م ڕۆژه‌دا جگه له‌م سێ كرێكاره، ١١ كرێكاری دیكه‌ش كه به مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی “كۆمیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌جلیسی ڕژیم” به‌ره‌و شاری تاران ڕێكه‌وتبوون، له ڕێگادا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. كرێكاران به بێ ترسان له كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی و حزووری به‌ربڵاوی هێزه‌كانی پۆلیس و لیباس شه‌خسی له ده‌ورووبه‌ری شیركه‌ت و به بێ بایه‌خدان به هه‌ڕه‌شه‌ی تهلهفوونی و په‌روه‌نده‌سازی ساخته‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان دژبه كرێكاران، ڕۆژی دووشه‌ممه درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان دا و بۆ جارێكی دیكه خوازیاری ئازادیی بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م كرێكارانی به‌ندكراو بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵی تێلێگرامی سه‌ربه‌خۆی سه‌ندیكای كرێكارانی هه‌فت ته‌په ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ ڕایگه‌یاند كه هه‌شت كرێكار له ١٤ كرێكاره ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌كه، ئازاد كراون، به‌ڵام هێشتا ٦ كه‌س له‌م كرێكارانه و ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكارانێك كه پێشتر ته‌نیا به تاوانی دیفاع له مافی خۆیان و هاوچینه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، هه‌روا له زیندانه‌كانی ئه‌م ڕژیمه دژه كرێكاریهدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و خاوه‌نكاری گه‌نده‌ڵی ئه‌م ناوه‌نده تهولیدیهش له دووباره كرده‌نه‌وه‌ی گرێبه‌ستی سێ كرێكاری ئه‌م شیركه‌ته خۆده‌بوێرێ.
به‌ڵام له ڕاستی دا، ئه‌وه‌یكه ڕژیمی سه‌رلێشێواو و نیگه‌ران كردووه ته‌نیا ناڕه‌زایه‌تی و موتالباتی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په نییه. له زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان له سه‌رتاسه‌ری ئێران، كرێكاران بۆ وه‌دی هاتنی خواستی سیاسی و ئابووریان، ڕۆژانه به كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنه‌كانیان، ڕژیمیان خستووه‌ته ژێر گوشار و مه‌نگه‌نه‌وه. كرێكارانی شیركه‌تی گه‌وره‌ی سه‌نایعی په‌یمانكاری ئازه‌رابی ئه‌راك كه به‌رده‌وام درێژه به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌ده‌ن، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له دووهه‌مین ڕۆژی مانگرتنه‌كه‌یاندا بۆ گه‌یشتن به خواسته سینفی و سیاسیه‌كانیان، به‌نیازبوون ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان بكێشنه سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ڵام له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سه‌ركوتگه‌ری دژه شۆڕشی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و تێكهه‌ڵچوون. بێ گۆمان، سه‌پاندنی سیاسه‌تی نئۆلیبڕاڵیی خسووسی سازی له ئێران كه قه‌یرانێكی قووڵی ئابووری و هه‌ژاری و بێكاریی به‌رینی به‌دوای خۆیدا هێناوه، ژیان و بژێوی زۆربه‌ی كرێكاران و باقیی توێژه بێبه‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگای، ٥ به‌رابه‌ر خستووه‌ته ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه.
له حاڵێكدا كه پاره‌ی باو له ئێران به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری و سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بێ ئه‌رزش بووه و توانای كرینی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی ئێران تا ئاستی هه‌ژاری تۆخ هاتووه‌ته خوار، بزووتنه‌وه‌ی موتالباتیی كرێكاران و باقیی توێژه كه‌م داهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌رینتر و به‌ربڵاوتر ده‌بێته‌وه. بێ گۆمان زیندان و سه‌ركوت و ئه‌شكه‌نجه‌ش ناتوانێ له به‌رامبه‌ر خواستی كۆتایی هێنان به برسێتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و ئیراده‌ی ڕێبه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی پێشڕه‌وی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه، كارامه بێت. له ئێستادا هه‌ڵسووڕاوانی خه‌باتكار و وشیاری ده‌ستبه‌سه‌ركراو، زیندانهكانیشیان كردووه‌ته گۆڕه‌پانی خه‌بات له دژی ڕژیمی ئیسلامی. خه‌بات بۆ وه‌دی هاتنی درووشمی “نان، كار، ئازادی، ئیداره‌ی شۆرایی” كه هه‌ڵگری خواست و موتالباتی زۆربه‌ی توێژه‌كانی دیكه كۆمه‌ڵگاشه، ئه‌وانی زیاتر له یه‌ك نزیك كردووه‌ته‌وه و هاوسه‌نگیه‌كی باشتری هێزی به قازانجی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی خوڵقاندووه. له ئێستادا، ناڕه‌زایه‌تی هه‌ر به‌شێك له بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له دژی ڕژیمی ئیسلامی سه‌رمایه، پشتیوانی و حه‌مایه‌تی بزووتنه‌وه‌كانی دیكه‌شی لێده‌كه‌وێته‌وه. هه‌وڵدان بۆ سه‌رتاسه‌ری كردنه‌وه‌ی خه‌باتی كرێكاران و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا و پێكهێنانی په‌یوه‌ندی خه‌باتكارانه له نێوان پێشڕه‌وان و ڕێبه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وانه ده‌توانێ ڕێگا خۆشكه‌ری پێكهێنانی ڕێكخراوه سهرتاسهریهكان بێت. نه‌بوونی ڕێكخراوی سه‌رتاسه‌ری كرێكاران كه خۆی به‌رهه‌می باروودۆخی دیكتاتۆری و سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگه، له ئێستادا گه‌وره‌ترین كۆسپه له‌سه‌ر ڕێگای پێشڕه‌وی و سه‌ركه‌وتنی چینی كرێكار له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی.