🌕 هەڤاڵ، سەراوبن لە مرۆڤایەتی تێگەیشتوویت

🌕 هەڤاڵ، سەراوبن لە مرۆڤایەتی تێگەیشتوویت



✍️: باوكی ئەبووبەكر

(وەڵامێک لە ڕۆژهەڵاتەوە)


 دوای ئەوەی کە هەڤاڵ "ئەبووبەكر"ی پارێزگاری پارێزگای سلێمانی وتارێكی لە وەسفی تیرۆریست قاسم سولەیمانی، سەردەستە و بەرپرسی تیرۆریستانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشكەش كرد و داوای كرد کە ڕۆژی كوژرانی ئەو تیرۆریستە بكرێت بە ڕۆژی ئاشتیی جیهانی و وتووێژی گەردوونی، شەوی شەممە، ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، بەڕێز كاک "ناسر باباخانی" تووێژێکی خۆی لەگەڵ هەڤاڵ ئەبووبەكر بڵاو كردەوە کە تێدا هەڤاڵ ئەبووبەكر باسی ئەوە دەكات، ئەو قسانەی بۆ مرۆڤایەتی كردووە، ئەم وتەیەی خودی هەڤاڵ ئەبووبەكریش بنەمای ئەم نووسینەیە بۆ ئەوەی تێ بگەم هەڤاڵ ئەبووبەكر باوەڕی بە چ جۆرمرۆڤایەتییەک هەیە.

پێش ئەوەی باس لەوە بكەم كە لە ئاکامی كردارەكانی هەڤاڵ ئەبووبەكر چۆن لە مرۆڤایەتی تێ دەگەم، پێویستە ئەوە بڵێم کە مرۆڤایەتی پرەنسیپێكی گشتیی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتییە، ئەو پرەنسیپە بەرزە ئاكارییەی كە مرۆڤەكان پێبەندی كۆمەڵێک یاسا و ڕێسا دەكات و ناچاریان دەكات کە لە ئاستی هەموو تاكەكان بە شێوازێک هەڵسوکەوت بكەن، بەو واتایەی کە ترس و نێگەرانی و بەرژەوەندی لە بەرچاو نەگرن و بەرگری لە هەموو مرۆڤێک وەکوو مرۆڤ بكەن.

ئەگەر بەپێی ئەم پرەنسیپە بێت پێویستە بپرسین هەڤاڵ ئەبووبەكر ئایا لای بەڕێزت دە میلیۆن كوردی خۆرهەڵات مرۆڤن؟ ئەگەر مرۆڤن بۆچی بەرگرییەک لەلایەن بەڕێزتەوە لە مافەكانیان نەكراوە؟ بۆچی لە ئاستیان پێبەندبوون بە پرەنسیپی مرۆڤایەتی نین؟ بەڵام كاتێک دێتە ئاستی ئەوەی بە دوژمنانی نەتەوەكەماندا هەڵدەڵیت و هەڵەكەت دەبێتە بابەتێكی مرۆڤایەتی؟

ئەرێ ڕۆژێک جەسارەتی ئەوەت هەبووە بەو بەناو مرۆڤەی كە بەڕێزت پێدا هەڵدەڵیت، باسی مافی دە میلیۆن كورد بكەیت؟ لەوەیان گومانم نییەم چۆن بە شیوەیەک وەسفت کرد کە هەست دەکرا برای گیانی بە گیانیتە، چۆن شێعرت لە كاروان بڵاوكردەوە، ئەو كارەت نەكردووە؟

هەڤاڵ ئەبووبەكر، بناغەی ئەو شتەی کە بەڕێزت بە مرۆڤایەتی ناوت هێناوە، لە سەرشانی ئەو كەسانە ڕاوەستاوە كە ژیانیان بۆ دروستكردنی دنیایەكی بەختەوەر و چارەسەركردنی كێشەكانی مرۆڤایەتی تەرخان كردووە، نەک لەسەر ئەو كەسانەی كە سڕینەوەی مرۆڤەكان و كوشتنیان بناغەی كاریان بێت، بۆیە كاتێک بە ئێمە دەڵێت ئەو قسانەت بۆ مرۆڤایەتی كردووە، داوات لێ دەكەین لەوە زیاتر مەڕۆ با مرۆڤایەتیمان لە بەرچاو ناشیرین نەبێت، بۆ تیرۆریستان و داعشییەكان و ئەوانەش ئاوی كانیاویان دەرژێتە كانیاوی لەنێوبردنی مرۆڤەوە و بێماناكردنی تاک و پێشێلكردنی مافی نەتەوە و تاكەكان، بە مرۆڤ سەیر بكرێن.

هەڤاڵ، ئێستاش ئەڵمانییەكان شەرم دەكەن چەمكێكی وەها بۆ هیتلەر بەكار بێنن، بەڵام ئەمڕۆ بینیمان کە لەنێو كورد و بەناو پارێزگارێكی كورد و بەناو كەسێكی ئاكادێمیک (هەڵبەت هەڵەوەڕ) دێت چەمكی مرۆڤایەتی بۆ هاوتاكەی هیتلەر بەكار دێنێت. 

بەڕێز، ئێمە هێشتا خوێنی سەدان هەزار سوننیی عێراق و كوردی كەركووک و كوشتنی دەیان هەزار كوردی خۆرهەڵاتمان لەبیر نەكردووە، ئەگەر بەڕێزت نازانی دوێنی چی ڕۆوی داوە، ئەوە ئیتر چۆن دەتوانی بە ناوی مرۆڤایەتییەوە قسە بكەیت؟؟؟

پێویستە و دەیان هەزار جاریتریش پێویستە پێت بڵێین بوەستە، بوەستە، پێویستە پێتان بڵێن ئەمڕۆ پێناسەی ئێوە لای ئێمەی كوردی نەتەوەیی واتایەكی دیكەی هەیە، پێویستە پێتان بڵێن چ خۆتان و چ چەمكی مرۆڤایەتیتیان لە دەرەوەی مرۆڤایەتین و تەنیا دەزانن وشە و چەمک ڕیز بكەن و لێ تێ نەگەیشتوون. 

بۆیە پێویستە پێتان بڵین ئێتر ئێوەمانان لای ئێمەی نەتەوەیی، لە دەرەوەی بازنەی نەتەوەن و پێناسەی دیكەتان هەیە، بێگومان لەوەش كە ڕۆژێک خۆری ئازادیی ڕۆژهەڵات هەڵبێت، ڕووی ڕەشی تەنیا بۆ خەڵوز دەبێت و ئێمەش دەزانین چۆن ئێتر خەڵوز بسووتێنین.


پیشنیارەکەی هەڤاڵ ئەبووبەکر لە ڕێوڕەسمی تیرۆریست قاسم سولەیمانی لە شاری سلێمانی:


وێنەی ئەو نامانەی نێوان کاک ناسر باباخانی و هەڤاڵ ئەبووبەکر کە پێکەوە قسەیان کردووە، لەسەر فەیسبووکی کاک ناسر هەڵگیراوە:


Report Page