شکستی ڕژیم لە شانۆی هەڵبژاردندا
کارگر نیوز ☆ Workers newsشانۆی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی هەینی ٨ی پووشپەڕ بەڕێوە چوو. ئەگەرچی تا کاتی ئامادەکردنی ئەم بابەتە، هێشتا ئەنجامەکانی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پڕۆسەی ژماردنی دەنگەکان بە جۆرێک موهەندیسی کراوە کە ئەم شانۆیە، بکەوێتەوە خولی دووەم و لە قۆناغی دووەمیشدا ئەو کەسەی کە جێگەی مەبەستی خامنەیی و سپای پاسدارانە، سەر لە سندووقەکانی دەنگدان دەربهێنێت. ئەو ڕاپۆرتانەی لە ئاستی ئێران و جیهاندا بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن کە تەبلیغات و هەوڵە هەمەلایەنەکانی ڕێژیم سەبارەت بە ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان بەمەبەستی دیاریکردنی چواردەهەمین پێشخزمەت وەک سەرۆککۆمار، لەگەڵ دیواری بێ بایەخی و گرنگی پێنەدانی جەماوەری وشیار و وەخەبەرهاتووی ئێران بەرەوڕوو بووەوە. بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بە ماڵپەڕی سیاسی_خەبەری پەیام گەیشتووە، زۆربەی هەرەزۆری بنکەکانی دەنگدان چۆڵ بوون و خەڵک زۆر بە کەمی سەردانی ناوەندەکانی دەنگدانیان کردووە. بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانە، لە سەروبەندی نزیکبوونەوە لە ٨ی پووشپەڕ، ڕۆژی بەڕێوەچوونی ئەم شانۆی هەڵبژاردنە، ژمارەیەکی زۆر لە بنەماڵەی دادخوازان، دایکانی شۆڕشی ژینا لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، زیندانیانی سیاسی، هەڵسووڕاوانی کرێکاری، مەدەنی و سیاسی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران و دەرەوەی وڵات، شۆڕای هەماهەنگی ڕێکخراوە فەرهەنگییەکان، ئەنجومەنی سنفی خوێندکاران، سەندیکای کرێکاران و شۆڕای ڕێکخستنی کرێکارانی ناڕازی پیشەسازیی نەوت و گاز لە زیاتر لە ١١٥ شیرکەت، شانۆی هەڵبژاردنی سەرکۆماری ڕێژیمیان بایکۆت کرد و داوایان لە جەماوەری خەباتکار و ئازادیخواز کرد کە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و ئەم گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنە بایکۆت بکەن و نەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.
لێرەدا ئاماژە بە چەند نموونەیەک لەو بانگەشانەی بایکۆتی هەڵبژاردن دەکەین:
ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی پڕۆژەیی عەسەلوویە و باشووری وڵات، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی پووشپەڕ، لە ڕاگەیاندنێکدا شانۆی هەڵبژاردنی ڕێژیمیان بایکۆت کرد و نووسیان: " ئێمە هیچ ئومێدێکمان بە چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکانی چینی کرێکار لە ڕێگەی نوێنەرانی چینی سەرمایەدارەوە نییە و بۆ گەیشتن بە ماف و داخوازییەکانمان، تەنیا پشت بە خەباتی یەکگرتووانەی کرێکاران دەبەستین". شۆڕای هەماهەنگی ڕێکخراوە سنفییەکانی فەرهەنگیانیش ئێران نووسییان: ئەو هەڵبژاردنە بە هیچ شێوەیەک پرسی ئەوان نییە و لە ڕێگەی هەوڵدان بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە سەربەخۆکان و بەهێزکردنی دامەزراوە جەماوەرییەکانەوە، بەدواداچوون بۆ ویست و داواکارییەکانیان دەکەن. ژمارەیەک لە ژنانی خەباتکار و شۆڕشگێڕی کوردستان، لە ڕێگەی ڕاگەیاندنێکەوە داوایان لە هاووڵاتییان لە سەرتاسەری ئێران و کوردستان کرد کە شانۆی هەڵبژاردنی ڕێژیم بایکۆت بکەن. هەروەها کۆمەڵێک لە دایکانی دادخوازی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بە ناو و نیشانی خۆیان، بەوپەڕی جەسارەت و بوێرییەوە نووسییان: " ئێمە وەک کۆمەڵێک لە دایکانی دادخواز و عەداڵەتخواز، گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بایکۆت دەکەین". ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆکانی تارانیش ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی پووشپەڕ، لە بەیاننامەیەکدا شانۆی هەڵبژاردنی ڕێژیمیان بایکۆت کرد. لە بەشێک لە بەیاننامەکیاندا هاتووە: بەڵام دەنگنەدان بە تەنیا بەس نییە، دەنگنەدان لە حاڵەتێکدا دەتوانێت سوودمەند بێت کە هاوکات بێت لەگەڵ بیرکردنەوە لە بەدیلێک بۆ ئەو دۆخەی ئێستا و خەبات بۆ دەستەبەرکردنی کردنی.
هەروەک ئاماژەی پێکرا، ژمارەیەکی بەرچاو لە دادخوازان و بەتایبەتی دایکانی داغدار، بە فەرمی و لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە داوایان لە خەڵک کرد کە دەنگ نەدەن. گەوهەر عیشقی، دایکی ستار بەهەشتی، وێبلاگنووسێکی کە لەناو زینداندا گیانی بەختکرد، ئەو دایکەی کە لە بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا بە نیشانەی هاودەنگی لەگەڵ کچەکانی ئێران، حیجابی لەسەر خۆی لابرد، لە پەیامێکی ویدیۆییدا، ئەو هەڵبژاردنەی بە "شانۆیەکی بێ ناوەڕۆک" وەسف کرد و وتی کە بەشداریی هەر هاووڵاتییەک لەم "گاڵتەجاڕە شوومە دا" خزمەت دەکات بە "بەهێز بوونی پایەکانی" ئەم دەسەڵاتە بەد ناوە". لە دەرەوەی وڵاتیش ئێرانییە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی، لە بەردەم زۆرێک لە ناوەندەکانی دەنگدان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد. لەسەر بەستێنی بێزاریی دەیان میلیۆن کەسی لە کۆماری ئیسلامی و چالاکییە بەربڵاوەکانی بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردن، کە ئاماژە بە هەندێکیان کرا، ناوەندەکانی دەنگدان لە شار و گوندەکانی ئێران و وڵاتانی دەرەوەش، بە چۆڵی مانەوە. بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "حاڵ وەش" لە شار و گوندەکانی بەلووچستان، خەڵکی بەلووچ لەو هەڵبژاردنەدا بەشدارییان نەکردووە و بنکەکانی دەنگدان بە چۆڵی ماونەتەوە. لەو ڕاپۆرت و فیلم و ویدیۆیانەدا کە لە ناوەندەکانی دەنگدان لە شارەکانی خاش، سەراوان، زاهیدان، چابەهار، مێهرستان و بنکەکانی تری هەڵبژاردن لە بەلووچستان بڵاوکراونەتەوە، دەردەکەوێت کە ئەو ناوەندانە بە تەواوی چۆڵن و تەنانەت لە زۆرێکیاندا هیچ کەسێک بەرچاو ناکەوێت.
خەڵک نەک هەر ناوەندەکانی دەنگدانیان لە شار و گوندەکانی ئێران بە چۆڵی هێشتەوە، بەڵکوو زیندانییە سیاسییە بوێرەکانیش، لە ڕێگەی بەیاننامە و ڕاگەیاندنەوە شانۆی هەڵبژاردنیان بایکۆت کرد. بەپێی زانیارییەکان، سەرجەم زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی قەزڵحەساری کەرەج، هەڵبژاردنەکەیان بایکۆت کردووە و ئامادە نەبوون دەنگ بدەن. لە بەشی ژنانی زیندانی ئێڤینیش، ٦٧ زیندانی سیاسی، خۆیان لە دەنگدان بوارد. شانۆی گاڵتەجاڕانەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ٨ی پووشپەڕ، گۆڕەپانی نەبەردێکی بەربڵاو بە پانتایی ئێران بوو لە نێوان بەرپرسان، کاربەدەستان و بەکرێگیراوانی ڕێژیم و جەماوەری شۆڕشگێڕ و ناڕازی ئەم وڵاتە، کە تێیدا خەڵک سەرکەوتنێکی شکۆداریان تۆمار کرد. دەستکەوتەکانی ئەم ڕووبەڕووبوونەوە پشووبڕە، لە درێژەی خەباتی شۆڕشگێڕانە و ڕزگاریخوازانەی کۆمەڵانی خەڵکی ئێراندا، بەکار دەهێنرێت. بێ گومان لەم ململانێ سیاسی و چینایەتییەدا، بەرەی نوێ دەکرێتەوە. لە پڕۆسەی ئەم خەبات و ناڕەزایەتیانەدایە کە وردە وردە ڕێکخراوە حیزبی و جەماوەرییەکان شکڵ دەگرن و بەهێزتر دەبن، ڕێبەرانی جێگەی متمانە و باوەڕپێکراو دەردەکەون، ئەڵتەرناتیڤێکی شۆڕشگێڕانە پێکدێت و تەکلیفی کۆماری ئیسلامی و حکوومەتی دوای ئەو ڕژێمەش ڕوون دەبێتەوە. پێویستە هێزە چەپ و ڕادیکاڵەکان ئەرکەکانی خۆیان لەسەر پێداویستییەکانی ئەم پرۆسە چاوەڕوانکراوە، دیاری بکەن.
شکست رژیم در نمایش انتخاباتی
انتخابات فرمایشی ریاست جمهوری اسلامی روز جمعه هشتم تیرماه انجام شد. اگر چه تا تهیه این مطلب هنوز نتایج آن اعلام نشده است، اما شواهد حاکی از آن است که شمارش آراء چنان مهندسی شده است که این نمایش به دور دوم کشیده شود و در مرحله دوم فرد مورد نظر خامنه ای و سپاه پاسداران از صندوق بیرون کشیده شود.
گزارش های منتشره در سطح ایران و جهان حاکی است که تبلیغات و تلاش های همه جانبه رژیم برای کشاندن مردم به پای صندوق آرا جهت تعیین چهاردهمین پادو، به عنوان رئیس جمهور، با دیوار بی تفاوتی شهروندان بیدار ایران برخورد کرد. بنا به گزارشات رسیده به سایت سیاسی - خبری پیام شعبه های اخذ رای خالی از جمعیت بودند. بنا به آن گزارشات در آستانه فرارسیدن ۸ تیرماه روز انتخابات نمایشی مذکور شمار زیادی از خانواده های دادخواه،مادران انقلاب ژینا در شهرهای مختلف کردستان،زندانیان سیاسی،فعالان کارگری،مدنی و سیاسی در شهرهای مختلف ایران و خارج از کشور،شورای هماهنگی سازمان های فرهنگیان،انجمن صنفی دانشجویان،سندیکای کارگران و شورای سازمان دهی کارگران معترض صنعت نفت و گاز در بیشتر از ۱١۵ شرکت انتخابات نمایشی ریاست جمهوری رژیم را بایکوت و تحریم کردند و از شهروندان آزادیخواه و مبارز خواستند با ماندن در خانه هایشان این مضحکه انتخاباتی را بایکوت و به پای صندوق های رای نروند.
محض نمونه به گوشه هائی از چند فراخوان تحریم انتخابات اشاره میشود:
شمار زیادی از کارگران پروژهای عسلویه و جنوب کشور روز پنجشنبه ۷ تیرماه، طی بیانیه ای نمایش انتخاباتی رژیم را تحریم کردند. آنها نوشتند:
ما هیچ امیدی به حل مشکلات طبقه کارگر از سوی نمایندگان طبقه سرمایهدار نداریم و تنها متکی به مبارزات متحدانه کارگران برای احقاق حقوقمان هستیم."
شورای هماهنگی تشکلهای صنفی فرهنگیان ایران نوشتند انتخابات برایشان موضوعیتی ندارد و آنها مطالبات خود را از طریق تلاش برای تشکلیابی مستقل و تقویت نهادهای مردمی دنبال خواهند کرد.
تعدادی از زنان مبارز و انقلابی کردستان طی اطلاعیه ای از شهروندان در سراسر ایران و از جمله در کردستان خواستند نمایش انتخاباتی رژیم را تحریم کنند.
جمعی از مادران دادخواه کردستان طی یک اطلاعیه با نهایت جسارت و با نام و نشان نوشتند:
"ما به عنوان جمعی از مادران دادخواە و عدالت خواه سیرک نمایشی ریاست جمهوری ایران را تحریم خواهیم کرد".
شماری از دانشجویان دانشگاه های تهران روز پنجشنبه 7 تیرماه، در بیانیه ای نمایش انتخاباتی رژیم را بایکوت کردند. در بخشی بیانیه آنها آمده است:
"اما رای ندادن نیز به تنهایی کافی نیست. رای ندادن در صورتی میتواند مفید واقع شود که با فکر کردن به آلترناتیوی برای وضع موجود و مبارزه برای تحقق آن همراه باشد."
همانطور که گفته شد تعداد چشمگیری از دادخواهان و بویژه مادران داغدار رسما و از طروق گوناگون مردم را فراخوان دادند که رای ندهند. گوهر عشقی، مادر ستار بهشتی، وبلاگنویس جانباخته در زندان، مادری که در جنبش «زن، زندگی، آزادی» به نشانه همراهی با دختران ایران حجاب از سر برداشت در پیامی ویدیویی، انتخابات را «نمایشی توخالی» خواند و حاصل شرکت هر شهروند در «این نمایش شوم» را، «تحکیم پایههای حاکمیت بد سیرت» عنوان کرد. در خارج کشور نیز ایرانیان مخالف جمهوری اسلامی در مقابل شعبه های رای گردهمائی های اعتراضی و افشاگرانه راه انداختند.
بر متن بیزاری دهها میلیونی از جمهوری اسلامی و فعالیت های وسیع بایکوت کردن نمایش انتخاباتی، که به گوشه هائی از آن اشاره شد، شعبه های اخذ رای در شهر و روستاهای ایران و کشورهای خارج خالی ماندند. گزارشگران سایت حال وش گزارش دادند که در شهرها و روستاهای بلوچستان مردم بلوچ در انتخابات شرکت نکرده و حوزه های رای گیری خالی ماندند. گزارش ها، فیلم ها و ویدئوهای منتشر شده از حوزه های انتخاباتی شهرهای خاش، سراوان، زاهدان، چابهار، مهرستان و دیگر حوزه های انتخاباتی در بلوچستان نشان می دهد که این حوزه های رای گیری کاملا خلوت هستند و حتی در بسیاری از آن ها هیچ کسی دیده نمی شود.
مردم نه تنها در شهرها و روستاهای ایران مراکز رای گیری را خالی گذاشتند، بلکه زندانیان سیاسی شجاع نیز با صدور بیانیه ها و اطلاعیه ها نمایش انتخاباتی را تحریم کردند. بر اساس اطلاعات رسیده تمامی زندانیان سیاسی محبوس در زندان قزلحصار کرج انتخابات را تحریم کرده و حاضر به دادن رای دادن نشدند. در بخش زنان زندان اوین ۶۷ زندانی سیاسی از دادن رای احتراز کردند.
نمایش مضحک انتخابات ریاست جمهوری در هشتم تیر ماه نبردگاهی به وسعت ایران در بین سران، کاربدستان و مزدوران رژیم و شهروندان انقلابی، معترض و مبارز این کشور بود که مردم در آن پیروزی درخشانی را رقم زدند. دستاوردهای این رویاروئی نفس گیر در تداوم مبارزات انقلابی و ازادیخواهانه مردم ایران به کار گرفته خواهد شد. بدون شک جبهه های تازه در مبارزات سیاسی و طبقاتی باز خواهند شد. در پروسه این مبارزات است که بتدریج تشکل های توده ای و حزبی شکل گرفته و یا تقویت خواهند شد؛ رهبران قابل اتکا و معتبر شناخته میشوند؛ آلترناتیوی انقلابی شکل خواهد گرفت و تکلیف جمهوری اسلامی و حکومت بعد از آنرا تعیین خواهند کرد. نیروهای چپ و رادیکال بایستی وظایف خود را بر مبنای نیازهای این پروسه قابل پیش بینی تعیین کنند.
کارگرنیوز Workers news
شنبـــه ۹ تیر ماه ۱۴۰۳
#آزادی_برابری_حاکمیت_شورایی
29.6.2024
#کارگرنیوز
@kargarnews1