🌕 سێهەمین دەورەی خەڵاتی ئەدەبیی "ناوه‌ند فه‌رهه‌نگی و نه‌شر باشوور" لە ئیلام بەڕێوە چوو
سێهەمین دەورەی خەلاتی ئەدەبیی "ناوه‌ند فه‌رهه‌نگی و نه‌شر باشوور" بەڕێوە چوو و دوو کەسایەتیی ئەدەبیی ڕۆژهەڵاتی کودستان وەکوو کەسایەتیی ساڵ هەڵبژێردران و خەڵاتی ئەم دەورەیەیان پێ بەخشرا.
لە سێهەمین دەورەی خەلاتی ئەدەبیی "ناوه‌ند فه‌رهه‌نگی و نه‌شر باشوور" کە لە ڕۆژی هەینی، ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، بە بەشداریی ۵۶ نووسەر، شاعیر، وەرگێڕ، ڕۆژنامەنووس و چالاکی بواری ئەدەبی و فەرگەنگیی کوردی لە کوردستان، لە شاری ئیلام بەڕێوە چوو، کە دوکتۆر ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده، له به‌شی لێکۆڵینەوە و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و هەروەها دوکتۆر عه‌لی ئوڵفه‌تی، له به‌شی ئه‌ده‌بیات خه‌لاقانه (شیعر و چیرۆک) لەلایه‌ن ده‌سته‌ی ڕاوێژکاریی سێهەمین ده‌وره‌ی خەڵاتی ئه‌ده‌بیی باشوورەوە هەڵبژێردران و خەڵاتی ئەدەبیی ئەم دەورەیەیان پێ بەخشرا.
دوکتۆر ڕەهبەر مەموودزاردە: دوکتۆر ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده، له ساڵی ۱۳۵۴ی هەتاوی، له شار شنۆ لەدایک بووە و له زانکۆی ئازادی تاران بڕوانامەی دوکتۆرای فەلسه‌فه‌ی زانستیی وەرگرتووە و هەنووکەش مامۆستای قوتابخانە و هەروەها مامۆستای زانکۆیە و یەکێک لە خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌کان و کەسایەتییەکی بەتوانا و زانای ئه‌ده‌بیاتی کوردییه کە له سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا لە بواری لێکۆڵینەوە و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی کوردی‌دا شوێنپه‌نجه‌ی دیارییه.
دوکتۆر مه‌حموودزاده، لە بوارەکەی خۆیدا گەلێک وتار و بابەتی لیکۆڵینەوەیی و هەوەرها کتێبگەلێکی بەنرخ و پڕبایەخی چاپ و بلاو بوونەوەتە کە وەکوو نموونە ئاماژە بەو کتێبانە خوارەوە دەکەین:
ــ پێکهاتەی بەیتی کوردی، ۱۳۸۱، وەشانگەی سەلاحەددین ئەیووبی.
ــ ئافاقی شیعری نالی، ۱۳۹۹، وەشانگەی مادیار.
ــ تحلیل کنش در منطق موقعیت، ۱۳۹۶، نشر طرح نق.
دوکتۆر عه‌لی ئوڵفه‌تی: دوکتۆر عەلی ئوڵفەتی، نووسەر و شاعیری ئه‌ده‌بیات کوردی و فارسی، له ساڵی ۱۳۵۶ی هەتاوی، له شاری سه‌رپێڵ‌زه‌هاو لەدایک بووە، لە زانکۆ ئازادی سنە بڕوانامەی دوکتۆرای فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ری وەرگرتووە و هەنووکەش دوکتۆر ئوڵفه‌تی یەکێک له شاعیر و ئەدیبانی گەلی کورد و بەتایبەت باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لەسەر ئەدەبیاتی کوردی بەگشتی و ئەدەبیاتی کوردی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی، کاریگه‌رییەکی فره باشی هەبووە و تاکوو ئێستەش لە بوارەکەی خۆیدا گەلێک وتار و بابەت هەبووە و ۱۵ کتێبیشی بە زمانەکانی فارسی و کوردی و شێوەزاری کوردیی خوارین چاپ و بڵاو بووەتەوە کە وەکوو نموونە ئاماژە بە چوار بەرهەمی دوکتۆر ئوڵفەتی دەکەین:
ــ گه‌رمه‌شین، ۱۳۸۷، وەشانگەی باغ نی.
ــ سزیان وه‌فر، ۱۳۹۲، ناشر مؤلف.
ــ له چیمه‌ڕێیه‌و، چیمنه ڕێیه‌و، ۱۳۹۷، وەشانگەی مانگ
ــ آهوان ملل، ۱۳۹۱، انتشارات نگاه.
شایان باسە کە ساڵی ڕابردوو، خەڵاتی ئەدەبیی "ناوه‌ند فه‌رهه‌نگی و نه‌شر باشوور" بە سێ شاعیر، نوسەر و لێکۆڵەری کورد، زاهێر سارایی، فەرهاد شاهمورادیان و ئاکۆ جەلیلیان، بەخشرا.
ناوەندی چوارباخ، وێرای پیرۆزبایی لە دوکتۆر ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزادە و دوکتۆر عه‌لی ئوڵفه‌تی، هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ ئەخوازێت.