سندووقی شتە جوانەکان

سندووقی شتە جوانەکان

سەلاح گوڵ ئەندامی


چیرۆکنووس: سەلاح گوڵەندامی


لــە مــاوەی چــڵ و دوو ســاڵ ژیــانــیدا لــەگــەڵ گــەلــێک هــونــەرمــەنــدی شــارەزا، نــووســەری خــەلاق و مــێشکی گــەورە هــەڵــسوکـەوتـی کـردبـوو، ئـەو ژێـرخـانـەی لـە سـەردەمـی مـێرمـنداڵـیڕ لـەوێـدا خـەریـک نـووسـین بـوو، بـبووە شـوێـنێک بـۆ کـۆبـوونـەوەی ئــەو جــۆرە کــەســانــە،ئێســتا بــۆ زۆر کــەس جــێگای پــرســیار بــوو کــە هــۆی چــییە مــاوەیــەکــە کــاوە دوورەپــەرێــز بــووە و خــۆی دەدزێـتەوە لـە هـەر چـەشـنە چـاوپـێکەوتـن و کـۆبـونـەوەیـەک. ئـەوەی کـە زۆربـەی هـەرە زۆری هـونـەرمـەنـدان و نـووسـەران لـەنـاکـاو بـۆ مـاوەیـەک خـۆیـان لـە خـەڵـک دەشـارنـەوە زۆر ئـاسـایـیە، ئـەو حـاڵـەتـە هـۆی جـۆراوجـۆری هـەیـە، بـۆ وێـنە هـێندێـکیان کـاری تـازەیـان پـێ نـابـێ و هـەسـت دەکـەن قـسە و بـۆچـوونـەکـانـیشیان ئـەو کـاریـگەریـیەی نـەمـاوە، دەتـرسـن دیـار بـکەوێ کـە خـــەریـــکە داهـــێنانـــیان ئـــیشک دەبـــێ، هـــێندێـــک وا دەکـــەن تـــا کـــەس، یـــا کـــەســـانـــێک بـــە دوایـاــندا بـــچن و لـــێیان بـــپرســـن، هـــەن کــەســانــێک کــە مــانــدوو و جــاڕز دەبــن، دڵــیان دەشــکێ و هــتد، بــەڵام دوورکــەوتــنەوەی کــاوە جــیاواز بــوو. لــەو رۆژەوە ئــەوەی بــــۆی دەرکــــەوت دایــــکی پــــێش مــــردن ســــندووقــــێکی قــــفڵکــــراوی بــــۆ جــــێ هیشــــتووە ئــــیدی ژیــــانــــی بــــەتــــەواوەتــــی گــــۆڕدرا ئـەسـمەر، خـوشـکە گـەورەکـەی، بـە هـەزار تـکا و ڕجـا رازی کـرد بـوو لـە تـەکـیا بـچێتە لای دوکـتور، ئـەسـمەر چـاو بـە فـرمـێسک بـــە دوکـــتوری کـــوت:»دوکـــتور گـــیان ئـــەوەڵ خـــودا و پـــاشـــان ئـــەتـــۆ، هـــیچ هـــیوایـــەکـــم نـــەمـــاوە تـــکات لـــێ دەکـــەم چـــارەیـــەک بــبینەوە دەنــا بــراکــەم لــەدەســت دەچــێ، ئێســتا لــە دەرەوە رامــگرتــووە کــوتــم بــا پێشــتر بــۆ خــۆم شــتهایــەکــت بــۆ بــاس بــکەم

نەبادا خۆی پێتان نەڵێ« دوکتور داوای لێکرد هێدی و ئارام بێ و بە کورتی بڵێ چی بووە. - هەرچی بەدبەختیە لە بن سەری مندایە ویژدانم نارەحەتە، ئەگەر من چاک بیرم کردباوە سندوقەکەم فڕێ دەدا - سەبر بگرە لە سەرە خۆ، سندوقی چی؟ - دایـکم سـندووقـێکی دامـێ و داوای لـێکردم پـاش مـردنـی بـیدەم بـەو بـرایـەم،کـوتـی کـە پـێی بـڵیم تـەواوی ئـەو شـتانـەی لـە مــــنداڵــــیەوە تــــا لاویــــەتــــی پــــێ جــــوان بــــووە یــــان بــــە جــــۆریــــک هــــۆگــــریــــان بــــووە و خــــۆشــــی ویســــتوون لــــەو ســــندوقــــەدا بــــۆی هـەڵـگرتـوە.مـن وام دەزانـی کـە ئـەو سـندوقـە ژیـانـی جـوانـتر و دڵـی خـۆش دەکـا بـەڵام بـە پـێچەوانـە خـەریـکە تـەواو شـێتی دەکا - باشە هۆیەکەی چیە؟ بڕێک وردتر بۆم باس بکە - دوکـتور گـیان خـۆ ئـەگـەر کـاوە رەوانـێکی هـەسـتیاری نـەبـا و کـەسـێکی ئـاسـایـی بـا کـێشەیـەک نـەبـوو، خـێرا سـندوقـەکـەی دەکــردەوە و تــەواو،بــەڵام هــەر لــە مــنداڵــیەوە بــچووکــتریــن شــت کــە بــۆ کــەســانــی دیــکە زۆر ئــاســایــی بــووە بــۆ ئــەو بــرایــەم دەیــتوانــی کــارەســات بــێ یــان شــتێکی بــێ بــایــەخ کــە بــۆ ئــەوی دیــکان هــیچ بــایــەخــێکی نــەبــوو ئــەوی شــاد دەکــرد،بــاڵــی پـێدەگـرت و دەیـگەیـانـدە ئـاسـمان. کـە دەڵـێم کـاری مـن هـەڵـە بـووە و عـەزابـی ویـژدان دەبـینم هـەر ئـەوەیـە مـن کـە ئـاگـاداری رۆحــیاتــی بــووم دەبــوو ئــەو ســندوقــەم نــەدابــایــە ئێســتاش ئــەگــەر ئــەو بــرایــەم لــە دەســت ئــەو ســندووقــە رزگــار کــەی وا بــزانــە منت لە مەرگ رزگار کردوە دەنا لە خەفەتان دەمرم - خزم و کەس، هاوەڵەکانی دەڵێن چی؟ قسەیان لە گەڵ نەکردوە؟ - لــە هــەرچــی هــاورێ و هــاوەڵــەکــانــێتی بــە تــەواوی خــۆی هــەڵــبڕانــدوە،بــراکــانــیشم لــێی مــانــدوو بــوون،ســەد جــار پــێیان کـــوتـــوە قـــفڵەکـــە بـــشکێنێ و بـــزانـــێ چـــی تـــێدایـــە و خڵاســـی کـــا،بـــەڵام وەڵامـــی کـــەس نـــاداتـــەوە،خـــزم و کـــەســـیش دەڵـــێین ئابڕومان دەچێ و سووک دەبین ئاوا بیبینن و لایان باسمان نەکردوە

- زۆر چاکە جارێ ئەتۆ برۆ دەر براکەت بنێرە ژور بزانم چم لە دەست دێ، کـاوە سـندووقـێکی چـێوی لـە نـاو دەسـتدا،وەک ئـەوەی کـۆڕپـەیـەکـی لـە ئـامـێز گـرتـبێ و وریـا بـێ نـەکـەوێ،رەنـگ بـزرکـاو وە ژور کــــەوت و بــــەرامــــبەر دوکــــتور دانیشــــت،چــــاوەڕێ بــــوو دوکــــتور خــــۆی قــــسەیــــەک بــــکا و چ بــــوو لــــە خــــەیــــاڵــــەوە روون و ئاشکرا بوو بە خۆشی خۆی نەهاتبوو - پــێم خــۆشــە بــرێــک بــاســی ئــەو ســندوقــەم بــۆ بــکەی مــنیش زۆر حــەزم لــە ســندوقــی ئــاوا کــۆنــە، ئــەگــەر پــێت خــۆش بــوو ئەمنیش باسی سندوقەکانی خۆمت بۆ دەکەم - دەزانـی چـۆنـە دوکـتور ئـەمـن نـە نـەخـۆشـم نـە شـێتم ئـەگـەر لـەبـەر خـوشـکیشم نـەبـا کـە سـوێـندی بـە گـۆڕی دایـکم دام لـە گەڵی بێم بۆ لاتان،نەدەهاتم - مـنیش دەزانـم تـۆ نـەخـۆش نـی و شـێتیش نـی بـەڵام لـەبـەر خـاتـری خـوشکیشـت بـێ کـە ئـەتـۆی ئـاوا خـۆش دەوێ دەبـێ کارێک بکەی خەفەتباری تۆ نەبێ - مــــن دەبــــێ چ بــــکەم؟ چــــم کــــردوە؟ بــــە مــــن دەڵــــێن وەک جــــاران هــــات و چــــۆی هــــاوەڵــــەکــــانــــم بــــکەم،دەڵــــێن ســــندوقــــەکــــە بشکێنم،ئێستا کە ئەمن دەڵێم ناتوانم و وەها کارێک ناکەم ئەمن نەخۆشم؟ - بـاشـە بـۆ قـفڵەکـە نـاشـکێنی بـزانـی دایـکت چـی لـەوێـدا بـۆ دانـاوی؟ خـۆ تـۆ دەبـێ بـە خـاتـری وەسـیەتـی دایکیشـت بـێ ئەو کارە بکەی کـاوە بـە دەسـتە لـەرزیـوکـانـی سـندوقـەکـەی خـەریـک بـوو تـونـد رێـک دەکـوشـی،لـە جـێگای خـۆی هـەسـتا: »دوکـتور مـن بـاش دەزانــم چــی تــێدایــە پــێوســت نــاکــا بــیکەمــەوە، تــکات لــێدەکــەم تــەنــیا کــارێــک بــکە خــوشــکم حــاڵــی بــێ، پــێی وا نــەبــێ ئــەمــن نەخۆشم«

کــاوە بــێ ئــەوە چــاوەڕوانــی درێــژەدانــی قــسەی دوکــتورەکــە بــێ وەدەرکــەوت،دوکــتور وەک رێــگا چــارە پــێ بــاش بــوو ئـــەســـمەر زانـــیاری زیـــاتـــر کـــۆ کـــاتـــەوە و بـــزانـــێ کـــاوە بـــۆچـــی تـــا ئـــەو رادە هـــۆگـــری ســـندوقـــەکـــە بـــووە و بـــۆچـــی نـــایـــهەێ بـیشکێنێ. بـەڵام ئـەسـمەر نـەیـدەزانـی کـە وانـەبـێ کـە کـاوە بـۆی گـریـنگ نـەبـێ سـندوقـەکـە چـی تـێدایـە یـان نـەیـهەویسـتبێ بـــــیکاتـــــەوە، کـــــاوە وای بـــــیر دەکـــــردەوە هـــــەر ئـــــەوە کـــــە ســـــندوقـــــەکـــــە هـــــاچـــــەری لـــــە گـــــەڵ نـــــیە رەنـــــگە نـــــەیـــــوســـــتبێ ئـــــەســـــمەر بـیکاتـەوە،شـکانـی قـفڵەکـەش زۆر هـاسـان بـوو بـەڵام هـەر کـاتـێک دەیـهەویسـت ئـەو کـارە بـکا،پـرسـیاری لـە خـۆی دەکـرد: »تـۆ بـڵێی چـی تـێدا بـێ؟« ئـیدی هـەر وەڵامـێک خـۆی دەبـوو بـە چـیرۆکـێک. هـەر دەمـەی شـکی بـۆ شـتێیەک دەچـوو،هـەر شـــــــکەش خـــــــەیـــــــاڵـــــــی لـــــــە گـــــــەڵ خـــــــۆی دەبـــــــرد و ئـــــــەو خـــــــەیـــــــاڵـــــــە خـــــــۆشـــــــیەکـــــــی وەهـــــــای دەدایـــــــە ئـــــــیدی وازی دەهـــــــێنا لـــــــە کــردنــەوەی،خــۆشــیەک کــە بــۆشــایــی هــاواڵ و خــزم و کــەســی بــۆ پــڕ دەکــردەوە و تــەنــیایــی بــۆ ئــەو چــراخــان دەکــرد،بــەڵام ئـەسـمەر تـا دەهـات بـە پـەرۆشـتر دەبـوو،بـبوە کـامـێرایـەکـی چـاوەدێـری و چـاوی لـە سـەر هـەڵـندەگـرت، هـەر ئـەوەش بـوو ئـەو شـــەوەی کـــە دیـــتی ســـەری کـــردۆتـــە ســـەر ســـندوقـــەکـــە و خـــەوی لـــێ کـــەوتـــوە خـــۆی پـــێ رانـــەگـــیرا و تـــەلـــیفونـــی کـــرد بـــۆ مـەنـسور نـزیـکتریـن هـاورێـی کـاوە کـە لـە مـنداڵـیەوە پـێکەوە گـەورە بـبوون ئـەو تـەنـیا کـەسـێک بـوو کـە رەنـگە کـاوە بـە هـاتـنی تـوڕە نـەبـوبـا یـان تـوانـیبای کـارێـک بـکا قـسەی دڵـی خـۆی بـۆ بـکا و وەقـسەی بـێنێ.

کـاتـێک مـەنـسوور لـەنـاکـاو لـێی وە ژوور کـــەوت،کـــاوە دەفـــتەرەکـــەی لـــە ســـەر ســـندوقـــەکـــە دانـــابـــوو خـــەریـــک نـــوســـین بـــو،بـــۆ چـــرکـــەیـــەک شـــڵەژا،چـــاوەڕوانـــی وەهـــا شــتێیەکــی نــەدەکــرد بــە پــێکەنــینێکی دەســتکرد جــۆرێــکی نــوانــد کــە بــە دیــتنی شــادە،مــەنــسور بــەر لــە هــەمــوو شــت هــۆی هـاتـنی لـە نـاکـاوی خـۆی بـاس کـرد کـە زۆری یـاد کـردوە و ویسـتویـەتـی بـزانـێ رەنـگدانـەوەی چـۆن دەبـێ کـاتـێ لـە نـاکـاو لـێی وەژور کـەوێ،کـەچـی کـاوە وەک ئـەوەی ئـاگـاداری هـەمـوو شـتێیەک بـێ کـوتـی: »مـەنـسور دەزانـم ئـەو کـارانـە لـە بـن ســـەری خـــوشـــکم دایـــە،هـــاتـــووی بـــزانـــی کـــە بـــۆ ئـــەو ســـندوقـــە ئـــاوا ژیـــانـــی مـــنی گـــۆڕیـــوە؟ هـــاتـــوی کـــارێـــک بـــکەی چـــاکـــم کـەیـەوە،دروسـتە؟!« مـەنـسور کـە زانـی نـاتـوانـی مـەبـەسـتی راسـتەقـینەی لـە سـەردانـەکـەی بـشارێـتەوە کـوتـی»دەی راسـتە

ئــەو خــوشــکتە و مــنیش لــە بــرا بــە تــۆ نــزیــکتر،دەبــێ هــەرچــی هــەیــە بــۆم بــاس بــکەی،نــابــێ خــوشــکت لــە عــەزاب دابــێ و ئازاری بدەی« - مـــەنـــسور خـــۆ تـــۆ زۆر نـــەهـــێنی ئـــەمـــنت لایـــە،دەیشـــتوانـــم ئـــەوەشـــت بـــۆ بـــاس بـــکەم بـــەڵام هـــیچ دەردی خـــوشـــکم دەرمـــان ناکا،تەنیا ئەو یەک شتی دەوێ ئەویش شکاندنی قفڵی ئەو سندوقەیە و لە کۆتایشدا فڕێدانی - دەزانــم ئــەتــۆ هــیچ شــتێیەکــت خــۆ لــە مــن قــەت نــەشــاردۆتــەوە بــۆیــە پــێم ســەیــرە ئێســتا ئــاوا لــە بــاڵ خــۆت دای و قــسان نـاکـەی یـانـی لـە تـەواوی ئـەو رووداوە نـاخـۆشـانـە کـە ئـاگـادارم بـە سـەرت هـاتـوە نـاخـۆشـترە و بـۆ بـاس کـردن نـابـێ کـە پـێم ناڵێی؟! - ئاخر ئەوان بۆ کوتن دەبوون بەڵام ئەوەیان جیاوازە بە هەر کەسیش بڵێم کەڵکی نیە و رەنگە تەنیا گاڵتەم پێ بکا - گاڵتە کردن باشترە ئاوا هاڵۆز بی - چت لێ وەشارم،خوشکم دیارە کە باسی سندوقەکەی بۆ کردوی کە چۆنە و چۆن نیە - بــــاســــی کــــرد،بــــەڵام هــــەر چــــەنــــد بــــیری لــــێدەکــــەمــــەوە نــــازانــــم بــــۆ دەبــــێ ســــندوقــــێکی وەهــــا کــــە قــــەرارە پــــڕ بــــێ لــــە شــــتە جوانەکانت هۆی چیە ئاوا ژیانت ناحەز کا،خوشکت بخاتە عەزابەوە و لە خەڵک داتببڕێ؟ - دەی لــە هــەڵــە دای نــە تــەنــیا ژیــانــی مــنی نــاحــەز نــەکــردوە، بــگرە رۆژ بــە رۆژ جــوانــتریــشی دەکــا،گــرفــتی خــوشــکیشم نازانم تاوانی من چیە چ پێوەندی بە من داوە؟ هەر چەند دەکەم تێ ناگا و ئەو نگەرانیەی هەیەتی هەر لا ناچێ - کـاوە گـیان ئـەوە دەڵـێی چـی؟ خـوشـکت بـەسـتزمـانـە حـەقـیەتـی تـۆ ئـاگـات لـە خـۆت نـیە،رەنـگت بـە روخـسارەوە نـەمـاوە تـۆ خـۆت زیـندانـی کـردوە و لـە ژیـان دابـڕوای،چـاوەڕانـیش دەکـەی کـەسـێکی وەک مـن یـا خـوشـکت شـاد و خـوشـحاڵ بـین و چەپڵەت بۆ لێدەین کە کاری چاک دەکەی؟ - مەنسور،مەنسور گوێ بگرە بەتاڵووکە قەزاوەت مەکە - ئەی ئەگەر ئەو سندوقە بەتاڵ بوو چی؟! - نـازانـم،نـازانـم بـە راسـتی. خـۆ رەنـگە قـسەی تـۆ بـێ بـەڵام چـم پـێ دەڵـێی پـێم بـڵێ هـەمـوو دڵـخۆشـییەکـی مـن بـۆتـە ئـەو ســاتــەی کــە دەچــم قــفڵەکــە بــشکێنم و شــتێیەکــی جــوانــی ژیــانــم وە بــیر دێــتەوە،ئــەو بــەتــاڵ بــوونــەی کــە تــۆ بــاســی دەکــەی جــــێگای هــــەمــــوو شــــتە جــــوانــــەکــــانــــی ژیــــانــــمی تــــێدا دەبــــێتەوە،ئــــەنــــگۆ دەتــــان هــــەوێ شــــتێیەک بــــشکێنم کــــە بــــۆ مــــن یــــانــــی شــکانــدنــی دڵ، هــەســت و خــەیــاڵــم،مــەنــسور تــکات لــێدەکــەم خــوشــکم تــێبەگــەیــەنــە ئــەگــەر ئــەو بــەوە رازی بــوو گــەورەتــریــن خوشی ژیانم بشکێنم و دەستی لێ هەڵگرم باشە من ئەو کارە دەکەم - بـەڵام تـۆ چـلۆن ئـاوا دڵـنیای کـە دوای شـکانـی ئـەو قـفڵە یـان عـەسـڵەن بـڵێین نـەمـانـی سـندوقـەکـە ئـاسـمان بـە زەوی دەگـا و ژیـانـت لـە دەسـت دەدەی؟ رەنـگە واش نـەبـێ، خـوویـەکـە گـرتـوتـە، خـوشکیشـت حـەتـمەن شـتهایـەکـی لـە تـۆ دیـتوە کـە بـە پێچەوانەی قسەکانت،کردەوە و ئاکاری تۆ ئاسایی نیە و ژیانت دەخاتە مەترسی.

کـاوە رەنـگی تـەواو پـەڕی،شـکی بـۆی چـوو کـە رەنـگە ئـەسـمەر دەفـتەرەکـەی خـوێـندبـێتەوە کـە بـاسـی تـەواوی ئـەو شـتانـەی تـــێدا کـــردوە لـــە پـــێوەنـــدی لـــە گـــەڵ ســـندوقـــەکـــەدا بـــە ســـەری هـــاتـــوە یـــان تـــەجـــروبـــەی کـــردوە،قـــفڵی ســـندووقـــەکـــەی گـــرتـــە نـــێو دەســتی و هــەروا کــە تــونــد رێــکی دەکــوشــی کــوتــی: »ئــەگــەر وایــە چــاک گــوێ بــگرە تــەنــیا مــتمانــەم بــە تــۆیــە نــەمــدەویســت بـــاســـی بـــکەم بـــەڵام وا دیـــارە چـــارەیـــەک نـــیە،خـــوشـــکمە و جـــێگای دایـــک و بـــگرە بـــابـــیشی بـــۆ مـــن گـــرتـــۆتـــەوە مـــن ئێســـتا

دەزانم بۆچی تا ئەو رادەیە بە پەرۆشە - گوێم لێتە با هەرچی زوتر ئەو گرفتە تەواو بێ - ســـەرەتـــا کـــە ئـــەو ســـندوقـــەم بـــە دەســـتەوە گـــرت شـــکم بـــۆی دەچـــوو تـــیر و کـــەوانـــێک،فـــڕفـــڕەیـــەک کـــە بـــە رۆژنـــامـــە ســـاز بـبوو،کـتێبی تـیتیل و بـیبل،چـەنـد نـەقـاشـیەکـی سـەردەمـی مـنداڵـی تـێدا بـێ یـان چـەنـد شـتێیەکـی دیـکە کـە لـە بـیرم نـەمـابـێ

بــــەڵام بــــەرە بــــەرە هــــەر جــــارەی شــــکم بــــۆ شــــتێیەکــــی دیــــکە دەچــــوو،هــــەر چــــی شــــتە جــــوانــــە فــــەرامــــۆش کــــراوەکــــانــــە بــــیرم دەکـــەوتـــەوە،وای لـــێهات ســـندوقـــەکـــە بـــۆ مـــن مـــاڵـــەکـــەمـــان بـــوو، دایـــکم لـــە تـــەنیشـــت ســـەمـــاوەری نـــەفـــتی دەدیـــت،ئیســـتکانـــە چـایـەک کـە هێشـتا سـارد نـەبـبۆوە،بـابـم پـاڵـی داوە بـە بـاڵـنجەوە خـەریـک تـەنـزیـم کـردنـی رادیـوە گـەورەکـەمـانـە، خـشە خـش لـە نـاکـاو سـاف دەبـوو و هـەواڵـەکـان وەک هـەر بـەیـانـەیـەک بڵاو دەبـۆوە،تـۆ پـێت وایـە مـن حـەولـم نـەداوە قـفڵەکـە بـشکێنم؟ هـەر مـاوەیـەک لـەوەپـێش کـە دیـتم خـوشـکم کـز و مـات و پـەشـۆکـاوە، بـڕیـارم دا بـیشکێنم، ئـەوەش چـەکـوچـەکـە،دەیـبینی لـەو سـوچـە کـەوتـوە،ویسـتم تـەواوی کـەم بـەڵام نـەکـرا مـەنـسور نـەکـرا،چـەکـوچـەکـەشـم هـەر بـەئـانـقەسـت لا نـەبـردوە تـا ئـەگـەر

هات و بڕیارم دا حازر و لەبەردەست بێ - دە ئاخر بۆ؟ بۆ دەبێ تا ئەو رادە بێ ورە بێ لە بەرامبەر سندوقێکدا بە چۆک دابێی؟ - بێ ورە بوون نیە،با ئەتۆش وا بزانی شێت بووم،قەیدی ناکا بۆت باس دەکەم،تۆ ئەفسانەت لە بیرە خۆ؟ - کێهە ئەفسانە؟ ئەوەی ون بوو؟ - لــە بــیرتــە؟ ئــەو دەم بــوو کــە چــەنــد رۆژێــک بــوو بــێ پــسانــەوە بــاران دەبــاری،کــوتــیان ئــەفــسانــە بــروســکە لــێیداوە و بــۆتــە خـــەڵـــووز هـــیچ ئـــاســـەوارێـــکیان لـــێ نـــەدیـــتەوە،چـــاک لـــە بـــیرمـــە دەنـــگۆ بڵاو بـــۆوە کـــە رەنـــگە بـــابـــی بـــێسەر و شـــوێـــنی کـــرد بێ،مەنسور زۆر چاکم لە بیرە ئەتۆ کوتت بریا شاعیر بام و شێعرێکم بۆ نووسیبا،یان نەقاشێک کێشابامەوە. مـــــەنـــــسور کـــــڕ و مـــــات چـــــوو لـــــە فـــــکرەوە،چـــــیها جـــــار ویســـــتبووی بـــــە ئـــــەفـــــسانـــــە بـــــڵێ خـــــۆشـــــی دەوێ بـــــەڵام کـــــەم رویـــــی نـەهێشـتبوو،تـرسـا بـوو وەڵامـی نـەداتـەوە،کـاوە زەردەیـەکـی هـاتـێ و چـاوەکـانـی بـریـسکانـەوە: پـێم وا بـێ نـارەحـەتـم کـردی دڵنیا بە مەبەستی خراپم نەبوو« - نــا کــاوە،تــۆ درێــژەی قــسەکــانــت بــدە مــن هــەر پــێم جــوان و کــچێکی چــاک بــوو، هــەر ئــەو کــاتــەش کــە زانــیم تــۆ خــۆشــت دەوێ ئەگەر لە بیرت بێ پێم کوتی کە کەسێکی زۆر چاکت هەڵبژاردوە - بۆت باس دەکەم،بەڵام خۆ ئەوە رۆیی و رابرد،ئەفسانەش خۆ نەماوە، تۆش خۆشت دەویست و لێت دەشاردمەوە؟ - ئەو قسانە چیە پاش چەندین ساڵ ئەویش لە وەها کاتێکدا؟ - هــەر پــێم خــۆشــە بــزانــم،لــە بــیرمــە تــۆ زۆر تــامــەزرۆی ئــەو شــێعر و چــیرۆکــانــە بــوی کــە بــۆ ئــەوم دەنــوســی خــۆ ئــەگــەر زانـیبام دڵـێکی چـەپـەڵـت هـەیـە و خـائـینی دەم تـوانـی لـێت بـشارمـەوە کـە چـیم بـۆ نـوسـیوە بـەڵام قـەت شـکم لـە دڵـپاکـی تـۆ نەکردەوە - مــن نــە هــونــەرمــەنــدم نــە فــیلسوف،کــتێب خــوێــنێکم کــە تــینویــەتــی رۆحــم بــە خــوێــندنــەوە دەشــکێنم،هــەر کــارێــکی ئــەدەبــی هەستم ببزوێنێ دەیخوێنمەوە،کارەکانی تۆش بۆ من هەمیشە جوان و سرنج راکێش بوون.

مـەنـسوور بـە قـسەکـانـی کـاوە زۆر شـەمـزا بـوو بـەڵام پـێشی بـە خـۆی دەگـرت جـۆرێـک قـسە نـەکـا لـە مـەبـەسـتی سـەرەکـی کـە شـکانـی قـفڵی سـندوقـەکـە بـێ ،دور بـێتەوە،ئـەگـەر پێشـتر لـە بـەر دڵـی ئـەسـمەر ئـەو کـارەی دەکـرد ئێسـتا هـەسـتی دەکـرد خـۆیـشی بـۆتـە بـەشـێک لـە گـرفـتەکـە،هـەر بـۆیـە پـێی خـۆش بـوو هـەرچـی زوتـر قـفڵەکـە بـشکێ و لـەوە بـتر گـوێـی لـەو قـسانـە نــەبــێ کــە ئــامــاژەیــان بــە ئــەفــسانــە دەکــرد: » لــە بــاســی ئــەفــسانــە گــەڕێ مــن زۆر بــە جــدی و راســتبێژانــە پــێت دەڵــێم یــان هاورێیەتی من یان شکان و وەلا نانی سندووق،هەر ئێستا پێش ئەوە بە جێت بێڵم دەبێ هەڵبژێری« - دەی ئاخر ئەو گرفتەی بۆ خوشکم هاتۆتە پێش پێوندی بە ئەفسانەوە هەیە خۆ تۆ گوێ نادەیە من - ئـەفـسانـەی چـی؟ تـۆ بـاس لـە چـی دەکـەی؟ بـاسـەکـە بـە لاڕێـدا مـەبـە،ئـێمە قـسەمـان لـە سـەر شـکانـی قـفڵی ئـەو سـندوقـە ماڵ کاولکەرە بوو - نـــــا وانـــــیە،ئـــــەتـــــۆ قـــــسەکـــــەت بـــــڕیـــــم کـــــە دەبـــــینی ئـــــەســـــمەری خـــــوشـــــکم وا دەزانـــــێ مـــــن خـــــەریـــــکە شـــــێت دەبـــــم و ئـــــەتـــــۆی راسـپاردوە،مـن دەزانـم هـۆی ئـەوەیـە کـە دەفـتەرەکـەمـی خـوێـندۆتـەوە خـۆی لـێگرتـووم و دیـتویـەتـی مـاوەیـەکـە سـەر دەکـەمـە سەر سندوقەکە وا نیە؟من هیچت لێ ناشارمەوە،ئەفسانە ها لەو سندوقەدا، دەی بۆ ئاوا بە سەیری لێم دەڕوانی؟

- حەق بە خوشکتە بە راستی، ئاگات لە خۆتە دەڵێی چی؟ - دەی بــۆ؟ چــم کــوتــوە؟مــەگــەر قــەرار نــیە هــەرچــی شــتە جــوان و خــۆشــەویســتەکــانــمە لــەو ســندوقــە دا بــێ؟هــا؟ دەی لــە ئـەفـسانـە جـوان و خـۆشـەویسـتر؟ نـا شـێت نـەبـووم تـاوانـی مـن چـیە ئـەنـگۆ نـاتـوانـن گـوێ بـنێن بـەو سـندوقـەوە و گـوێـتان لـێ بـێت کـە بـاران دەبـارێ، یـان نـاتـوانـن بـبینین کـە ئـەفـسانـە هـا لـە ژێـر دارێـک و و بـە جـارێ خـوسـاوە،چـۆڕ چـۆڕ ئـاوی لـێ دەتکێ،بروسکەی چی و شتی چی ئەو زیندویە بۆ تێناگەن؟ دەبا هەر پێم بڵێن شێت.

شـەو خـەریـک بـوو درەنـگ دەبـوو،بـریـنی حـەسـرەتـێکی کـۆن لـە نـاخـی مـەنـسووردا زیـندوو بـبۆوە،ئـەو رۆژێـک لـە سـەر رێـگا راوەسـتا بـوو ئـەفـسانـەی تـوش بـێ،خـۆی تـەیـار کـرد بـوو بـچێتە پـێش و ئـەو نـامـەیـەی بـداتـێ کـە دەمـێک بـوو لـە گـیرفـانـیدا حــــازری کــــرد بــــوو تــــا لــــە دەرفــــەتــــێکدا بــــیداتــــێ،ئــــەفــــسانــــە هــــات بــــوو پــــاڵــــی دابــــوو بــــە دیــــوارێــــکی بــــەردیــــنەوە و لــــە ژێــــر گــوێــسەوانــەی بــەریــنی مــاڵــێکی گــڵی کــۆن راوەســتا بــوو تــا بــاران خــۆشــی کــاتــەوە،رێــژنــە بــاران دەرفــەتــێکی بــاشــی بــۆ مـەنـسور رەخـسانـد بـوو بـچێتە پـێش و نـامـەکـەی بـداتـێ،بـەڵام تـرس،ئـەو مـۆتـەیـەی لـە مـنداڵـییەوە دەسـتی لـە بـەرۆکـی بـەر نــەدەدا دیــسان بــبوە لــەمــپەڕێــک، چــبوو لــە خــەیــاڵــەوە خــەریــک خــۆ تــەیــار کــردن و ســەر قــاڵــی شــکانــدنــی تــرس،کــە گــرمــەی

کوتوپڕی هەور وەی خۆی هێنا بۆوە دیت بووی کە ئەفسانە لە وێ نەماوە. مـەنـسوور چـوە بـەر پـەنـجەرە و پـەردەی وەلا دا،چـاوێـکی لـە کـات ژمـێرەکـەی کـرد و کـوتـی:» زۆر درەنـگ بـوو، هـەتـا بـڵێی لاسـاری دەزانـی؟« کـاوە دەرکـەی کـردوە گـڵۆپـی هـاڵـەکـە کـوژا بـۆوە:»مـەنـسور خـوشـکیشم خـەوی لـێ کـەوتـوە ئـەو شـەو لـێرە بـە تـازە درەنـگە ئـەمـن ئـێجگار مـانـدوم نـاتـوانـم خـۆم راگـرم درێـژەی بـاسـەکـە بـۆ بـەیـانـی« مـەنـسور پـەردەکـەی داداوە و روی کــردە کــاوە:»بــە مــەرجــێک لــە لات دەبــم،ســەرت نــەخــەیــە ســەر ســندوقــەکــە. بــڕوام پــێ بــکە درێــژە دان بــەو جــۆرە کـارانـە بـیر و عـەقـڵت لـێ وەردەگـرێـتەوە« کـاوە خـێرا جـێگا و بـانـی راخسـت، سـندوقـەکـەی لـە تـەنیشـت خـۆی دانـا:»بـاشـە بــــە قــــسەت دەکــــەم ئــــاوا پــــێت چــــۆنــــە؟!« مــــەنــــسور چــــوە ســــەر جــــێگا کــــەی خــــۆی راکــــشا و بــــەر لــــەوەی گــــڵۆپــــی دیــــوەکــــە بکوژێنێتەوە چاوێکی لە سندوقەکە کرد: »زۆر چاکە هەتا لێت دورتر بێ باشترە با بنوین منیش خەوم دێ«.

شــەوقــی گــڵۆپــی دارتــێلی کــۆڵان دیــوەکــەی بــڕێــک رونــاک کــردە بــۆوە،مــەنــسور چــاوی لــە ســندوقــەکــە بــڕی بــوو هــەر چــی دەکــرد خــەوی لــێندەکــەوت،فــکر هــەڵــی گــرتــبوو،پــاش چــەنــد ســاڵ خــەریــک بــوو شــکی دەکــرد لــەوە کــە بــە راســت ئــەفــسانــە بــروســکە لــێی دابــێت،کــێ دەڵــێ بــێ ســەر و شــوێــنیان نــەکــردوە و رۆژێــک لــە نــاکــاو وەدەر نــاکــەوێــتەوە؟! خــۆی ســەرکــوت دەکـرد کـە بـۆ ئـەو گشـتە دەرفـەتـەی لـە دەسـت دا،چـاوێـکی لـە کـاوە کـرد دڵـنیا نـەبـوو خـەوی لـێ کـەوتـبێ،هـەسـتا و زۆر بـە هــێمنی پــەردەکــەی تــەواو کــێشا،دیــوەکــە تــاریــکتر بــوو،چــۆوە ســەر جــێگای خــۆی کــە چــاوەکــانــی لــە گــەڵ تــاریــکی راهــاتــن دەیــتوانــی ســندوقــەکــە بــبینێ،هــێدی هــێدی چــوە پــێش،دەیــهەویســت گــوێ بــە ســندوقــەکــەوە بــنێ،بــەڵام ئــەگــەر لــەو کــاتــەدا کــــــاوە وەخــــــەبــــــەر هــــــاتــــــبا چــــــی؟ تــــــرس و شــــــەرم وەلــــــەرزیــــــنان خســــــت،کــــــشاوە ســــــەر جــــــێگای خــــــۆی بــــــەڵام عــــــەجــــــمینی نـەبـوو،سـەرلـەنـوێ گـەڕاوە،دەسـتە لـەرزیـوەکـانـی لـە سـەر سـندوقـەکـە دانـا،لـە سـەرە خـۆ گـوێـی بـە سـندوقـەکـەوە نـا،لـە بـەر دەنگی رێژنەی باران و گرمەی هەور،ئاگای لێ نەبوو کاوە چەکوچ بە دەست لە پشت سەری راوەستا بوو.

@nnkurdistan


Report Page