بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی ڕۆژهەڵات لە شاری لیدز

بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی ڕۆژهەڵات لە شاری لیدز


ڕۆژی یەکشەممە کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک لە وڵاتی بەریتانیا ڕێورەسمێکی بۆ شەهیدانی ڕۆژهەڵات بە ئامادەبوونی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی ئازادی کوردستان، سازمانی موجاهدین و کۆمەلێک لە چالاکوانان، بەڕێوە برد.


ڕێورەسمەکە سەرەتا بە ڕێزگرتن لە یادی هەموو شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد، دواتر ژیاننامەی چوار گریلای پژاک کە لە شەرێکی قارەمامانە لە گەڵ سوپای داگیرکەری ئێران لە هەرێمی مەهاباد شەهید بوون بڵاو کرایەوا. لە بەردەوامی بەرنامەکە؛ پەیامی هاوسەرۆکی پژاک ئەمیر کەریمی بۆ ئامادەبووانان پەخش کرا. بەڕێز کەریمی لە پەیامەکەیدا جەختی لەسەر بەردەوامی‌دان بە ڕێگایی شەهیدان و هەروەها پێکهێنانی یەکیەتی نەتەوەیی دیموکراتیک کرد.لە بەشێک تری پەیامەکە، هاوسەرۆکی پژاک شرۆڤەی بارودۆخی سیاسی کرد و باسی لەوە کرد بۆ تێکۆشان دژ بە ڕژیمی داگیرکەری ئێران پێویستە کورد زۆرتر هاودەنگ و هاوهەڵوێست بێت.


لە بەردەوامی بەرنامەکە هەر یەک لە پارتی ئازادی کوردستان-پاک و سازمانی موجاهدین و چەند کەس لە ئامادەبووانان وێرایی پەیامی سەرەخۆشی پەیامی خۆیان بۆ ڕێورەسمەکە پێشکەش کرد. لە کۆتاییدا ڕزگار ڕەوشەنی بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی پژاک وێرایی سپاس لە لایەنە سیاسییەکان هەموو ئامادەبووانان بۆ بەشداری کردن لەم رێورەسمە، باسی شێوازی ئامادەکاریەکانی بەرنامەکانی یادی شەهیدانی ڕۆژهەڵاتی کرد و تیشکی خستە سەر شێوازی کاری هاوپەیمانی سیاسی ئەحزابی ڕۆژهەڵات کە لەم قۆناخە هەستیارە پێویستە ئەم هاوپەیمانیە هەنگاوی کرداری جدی هەڵبگڕێت تا بتوانێت بێتە وڵامدەری پێوستییەکانی کۆمەڵگایی ڕۆژهەڵات و بارودۆخی سیاسی ئێستا لە ئێران و ڕۆژهەڵات بێت.



Report Page