بەرز و بەڕێز بێت یادی کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی

بەرز و بەڕێز بێت یادی کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی

کارگرنیوز Workers news


ئەمڕۆ هەینی ٩ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٣، ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی هاوڕێ فوئاد مستەفا سۆڵتانی یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە، یەکێک لە زیندانیانی سیاسی خۆڕاگری ناو سیاچاڵەکانی سەرەڕۆیی پاشایەتی، یەکێک لە ڕێکخەرانی ڕاپەڕینی ساڵی ١٣٥٧ لە کوردستان، سیمای ناسراوی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی ئێران، یەکێک لە ڕێبەرە کەم وێنەکانی ڕێکخەری بزووتنەوەی خەباتکارانەی جەماوەریی و نەبەردی چەکداری لەدژی فاشیزمی ئیسلامی لە کوردستان و یەکێک لەو دەگمەن ڕێبەرانەیە کە دوای ٤٥ ساڵ، هێشتا باوەڕکردن بە مرگی، قورس و ئەستەمە. فوئاد، کۆمۆنیستێکی بێزار لە ستەم، سەرچەشنی بەرخۆدان و یاخیبوون، یار و یاوەری زەحمەتکێشان و دوژمنی ستەمکاران، یاد و ناوی پاش ٤٥ ساڵ، هێشتاش هەر زیندووە و لەگوێی خەڵکدا دەزرنگێتەوە و بێ گومان بۆ چەند نەوەی داهاتووش، هەرمان دەبێت. ئەو ڕووناکی هیوایەک بوو کە خۆرئاسا لە شەوەزەنگی سەرزەمینێکدا درەوشایەوە کە بەردەوام مەیدانی ڕمبازێنی ستەمگەران و سەنگەری خرۆشانی ستەمدیتووان بووە و بەڵێنی ڕزگاری گشتی دابوو. کاک فوئاد کە خاوەنی پیشە و پێگە و ڕادەیەک لە ئاسوودەیی بوو و دەیتوانی پۆست و پلەی سەرۆکایەتی و وەزارەت بەدەست بێنێت و میراتگری ڕەنج و زەحمەتی خۆی و بنەماڵەکەی بێت، پشتی لە هەموو ئەوانە کرد و بوو بە یار و هاودەمی قەڵەم و تفەنگ و چین و توێژی ئازارچێشتوو، ساکار ژیان و لەپێناو گۆڕانکاریدا خەبات و فیداکاری کردن، شۆڕشگێڕانە بیرکردنەوە و شۆڕشگێڕ مانەوە، ڕەمزی خۆشەویست بوونی کاک فوئاد بوو لە نێو هاوڕێیان و چین و توێژە ستەمدیتووەکاندا. کاک فوئاد لە ماوەی تەمەنی کورت، بەڵام پڕ بەرهەمی خۆیدا، ڕۆڵ و جێگە و پێگەیەکی هێندە بەرزی بەدەستهێنا کە هەرگیز ناتوانرێت لە چوارچێوەی بەرتەسکی تەشکیلاتی دا هەڵسەنگاندن و پێوانە بکرێت. هەڵبەت ئەمە تەنیا سیفەت و تایبەتمەندی ڕێبەرێکی وەک فوئاد نییە، بەڵکوو سەرجەم بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە ڕەسەن و ڕاستەقینەکان، ڕێبەرانێکی هاوشێوەیان لە ڕیزەکانی خۆیاندا پەروەردە کردووە و کردوویانن بە پێشەنگی بزووتنەوەکەیان و بزووتنەوەکە لەلایەن ئەوانەوە ڕێبەریی دەکرێ و هاوکات خۆشیان تیایدا خاراوتر دەبن.


ئەگەر لە قۆناغێکدا کەسانی وەک کاک فوئاد، پێکهێنانی تەشکیلاتیان بۆ دەبێتە ئامانج، لە قۆناغێکی تر و لە هەلومەرج و زەمەنێکی تردا، لە ڕیزی ئەو جۆرە کەسانەدا، کەسانێک سەرهەڵدەدەن کە خۆیان دەبنە مێحوەر و ئاوێنەی باڵانوێنی ڕێکخراوەکە، کاک فوئاد لە زومرەی ئەو دەگەمەن ڕێبەرانە بوو. ئەمڕۆ ناو و یادی کاک فوئاد، تەنها ناو و یادی کەسێکی خاوەن پەیوەندییەکی دیاریکراوی ڕێکخراوەیی و فیکریی نییە، بەڵکوو ناوێکە بە پانتایی بزاڤێک، بزووتنەوەیەک و هێڵێکی دیاریکراوی فیکری و سیاسی لە ناخی چین و ڕەوتێکی بەرینی کۆمەڵایەتیدا. بەردی بناغەی بەکۆمەڵایەتیکردنی کۆمۆنیزم لە کوردستان قەرزاری فوئادە و ئەو بناغەدانەری بوو. هەربۆیە لە هەر هەنگاو و بەرەوپێشچوونێکی ئەم بزووتنەوەیەدا، کاک فوئاد هێشتا هەر پێشەنگ و سەرقافڵەیەتی. کاک فوئاد کەسێک نەبوو کە تەنیا سەرقاڵی شرۆڤە و هەڵسەنگاندنی ڕووداو و دیاردەکان بێت، هەروەها کەسێکی ئیرادەگەرا یان چاودێرێکی جیهانی دەوروبەری نەبوو، بەڵکوو ئەو خەباتکارێک بوو کە لە بنەڕەتدا لەپێناو گۆڕانکاریدا خەباتی دەکرد. ئەم تایبەتمەندییە ئەوی هەرچی زیاتر لە مارکسیزم نزیک کردەوە و هۆکارێکی گرنگ بوو بۆ تێگەیشتن لە دیاردەکان و جیهانی دەوروبەری و هەروەها فاکتەرێکی گرنگ بوو بۆ بەدەستهێنانی ئوتۆریتە و متمانەی هاوڕێیانی و جەماوەری خەڵکی زەحمەتکێش. لە بۆچوون و پراکتیکی کاک فوئاد دا، مرۆڤ لە بەستێنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، نەک هەر بوونەوەرێکی بێدەسەڵات و پاسیڤ نییە، بەڵکوو پێکهاتەیەکی چالاک و دینامیکییە کە توانایی گۆڕینی جیهانی دەوروبەری و کۆتایی هێنان بە دابڕانی خۆی لەو ئامرازە دەستکردەی خۆی هەیە کە بەپێی هەلومەرجەکان، بەرهەمهێنان بەسەریدا زاڵ دەکات و هەروەها پێکهاتەی سەرەکیش لە کۆتاییهێنان بەم دابڕان و نامۆبوونەی مرۆڤ لە خۆی، خودی مرۆڤ بوو. بۆ ئەو، مرۆڤ چەقی گۆڕانکارییە و لە هەمان کاتدا گۆڕانکاری مرۆڤیش دروست دەکات. هەر لەم گۆشەنیگایەوە بوو کە بەشداری فوئاد لە پرسە ورد و درشتەکانی کۆمەڵگا، لە سیاسەت و ئابووری و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە بگرە تا بابەتی فەرهەنگی و




پەروەردەیی، لەپێناو گۆڕینی نەخوازراوەکان بۆ خوازراو و لە یەک کەلامدا لە خزمەت بە مرۆڤدا بوو. ئەو دەستپێشخەری داهێنانێکی نوێ بوو بۆ بەدیهێنانی جیهانێکی نوێ، کە تیایدا مرۆڤ سەنتەری بوو. فوئاد بە دروستی لەو ڕستە داهێنەرانەی مارکس تێگەیشتبوو کە " کرێکاران بەشێوەی تاک دەچەوسێنەوە، بەڵام بەکۆمەڵ ڕزگار دەبن"، کە جگە لە یەکگرتوویی، پێکهێنانی تەشکیلات و خەباتێکی ڕێکخراو و وشیارانە بۆ گۆڕانکاری و ڕزگاریی، هیچ واتایەکی تری نەبووە و نییە. ئەو بە حەق لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە بەبێ تیۆری شۆڕشگێڕانە، کردەی شۆڕشگێڕانە مومکین نییە و کردەی شۆڕشگێڕانەش بۆ سازماندان و ڕێکخستنی جەماوەریی کرێکاران و کۆیلەکانی سەرمایە و هەروەها گەیشتن بە سۆسیالیزم، پێویستی بە حیزبێکی شۆڕشگێڕ هەیە.


ئەو ساڵی ١٣٤٨ی هەتاویی، هەوڵی بنیادنانی ڕێکخراوەیەکی دا کە لە بەرواری ٢٦ی ڕێبەندانی ١٣٥٧دا و هاوکات لەگەڵ ڕۆژی گیانبەختکردنی کاک حەمە حوسەینی کەریمی یەکێک لە هاوسەنگەرە شێلگیر و لەخۆ بوردووەکانی هاوڕێ فوئاد، بە ناوی "ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران-کۆمەڵە" ناسێندرا. تا ئەو کاتەی لە ژیاندا بوو، پاراستی، بەهێزی کرد، بەرەوپێشی برد و کردی بە ئامرازێک بۆ خەباتی شۆڕشگێڕانی لێهاتوو، کرێکارانی وشیار، ژنانی یاخیبوو لە ستەم و ستەملێکراوانی نیزامی چینایەتی، بە مەبەستی ڕزگاربوون لە چنگ ستەم و مەینەتییەکانی نیزامی هەبوو. کاک فوئاد بە هزر و تێگەیشتووییەکی وشیارانەی چینایەتی و لەژێر ڕووناکی مارکسیزمدا، ڕێگایەکی دروستی گرتەبەر و سنوورەکانی خۆی لەگەڵ ڕوانگە و هەڵوێستی چەواشەکارانەی ناو بزووتنەوەی چەپ لەوانە خیانەت و سیاسەتی خۆبەدەستەوەدەرانەی حیزبی توودە و نۆکەریی وابەستەیی ئەم ڕەوتە، دیاریکرد و سیاسەتی خەباتی چریکی جیا لە کۆمەڵانی خەڵکی زەحمەتکێشی، ڕەتکردەوە و نیشانی دا کە "بزوێنەری بچووک، توانایی بزواندنی بزوێنەری گەورەی نییە"، بەشێوەیەکی ڕەخنەگرانە دەیڕوانییە بزووتنەوە چەکدارییەکانی ساڵەکانی ٤٦ و ٤٧ی کوردستان کە لەلایەن "کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران"ەوە دامەزرابوون و لەو بزووتنەوانە تێپەڕی. هێشتا زیاتر لە چوار ساڵ لە پێکهاتنی کۆمەڵە تێپەڕ نەببوو کە دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان و ئەشکەنجەگای ترسناکی ساواکی شا کرا. زیندان بۆ ئەو گۆڕەپانێکی نوێی خەبات، هەندێک جار بەشێوەی تاک و هەندێک جاریش بەکۆمەڵ بوو، لەدژی دوژمن. لە زینداندا خارا. لە نێو هاوڕێیانی دا ڕێزی لێ دەگیرا و ئەشکەنجەگەران بە هەندیان وەردەگرت و سڵیان لێ دەکرد. گەلێک ژووری تاکەکەسی و بەکۆمەڵی ئەزموون کردووە و ئەزیەت و ئازارێکی زۆری جەستەیی و دەروونی تەحەمول کرد، بەڵام لە ئاست دوژمندا بەچۆکدا نەهات و سەرەنجام مانگرتن لە خواردنی ١٤ ڕۆژەی زیندانیانی سیاسیی زیندانی سنەی، ڕێبەریی کرد و بە سەرکەوتنی گەیاند. ڕێکخستن و بەسەرکەوتن گەیاندنی ئەو حەرەکەتە، توانایی حاشاهەڵنەگری ئەوی لە بواری ڕێبەریی کردنی بزووتنەوەیەکی بەکۆمەڵی، بە دۆست و دوژمن نیشان دا و وشیاری و بیری داهێنەرانەی ئەو، ڕێبەرایەتی بزووتنەوە بەرینە جەماوەرییەکانی پاش ڕاپەڕینی ساڵی ٥٧ی، بۆ یەکەمجار لە مێژووی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستاندا، بەناوی ئەو و ڕێکخراوێکی کە ئەو ڕێبەری بوو، تۆمار کرد.


لە ڕاپەڕینی ٥٧ و پڕۆسەی ڕێکخستنی ئەو ڕاپەڕینەدا، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری کوردستان، وێڕای هاوڕێکانی، دەوری چالاک و سازماندەرانەی بینی. بەڵام ڕاپەڕینێکی کە سەرجەم چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکانی لەپێناو دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانیاندا خرۆشاندبوو، بە دوورکەوتنەوە لە ٢٢ی ڕێبەندان، ڕۆژی سەرکەوتنەکەی، ناکۆکی و ململانێی نێوان بەرژەوەندییە ڕاستەقینەکان، ڕۆژ بەڕۆژ ڕیزی پتەو و لێک هەڵپێکراوی خەباتکاران و بەشداربووانی ئەو ڕاپەڕینەی، زیاتر لەیەک جیا دەکردەوە. ڕەوتی دژە شۆڕشی ئیسلامی خۆی بۆ وەرگرتنەوەی هەرچی زووتری دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین ئامادە دەکرد و دەیویست ئەوەی کە ڕژێمی شا نەیتوانیبوو بە سەرەنجامی بگەیەنێت، واتە سەرکوتی جەماوەری ڕاپەڕیو و گەڕاندنەوەی ئێران بۆ دورگەی ئارامی سەرمایە، بەسەر کۆمەڵگەی ئێراندا زاڵ بکات. کاک فوئاد و هاوڕێکانی، بە تێگەیشتن لەو ڕاستییە و بەبێ هیچ خۆشباوەڕییەک بە ڕژیمی ئیسلامی، خۆیان بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ هەلومەرجی نوێ ئامادە کرد. کاک فوئاد بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ دام و دەزگای ڕێکخراوی حکوومەتی، هیچ ئامرازێکی جگە لە ڕێکخستنی جەماوەریی لەبەردەستدا نەبوو. ئەو بە دروستی لەوە تێگەیشتبوو کە بۆ ئەم بابەتە گرنگ و هەستیارە، تەنیا ڕێکخستنی حیزبی، بەس نییە، بەڵکوو ڕێکخستنی جەماوەری لەئاستێکی ملیۆنیش دا، پێویستە. بە هەوڵ و هیمەتی داهێنەرانەی کاک فوئاد و فیداکاری و لەخۆبوردوویی هاوڕێکانی، کۆمەڵێک ناوەند و دامەزراوەی شۆڕشگێڕانە لەوانە "جەمعییەتە دێموکراتیکەکان" و" یەکێتییەکانی جووتیاران" لە هەموو شارەکانی کوردستان پێکهاتن. هەروەها لە زۆرێک لە ناوچەکان، ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی کرێکاران و ژنانیش دروست بوون. ئەو ستەمکارانەی کە شیر و تیریان لەدژی ستەملێکراوان دەسوو، خۆیان چەکدار دەکرد و ئۆرگانە دژە خەڵکییەکانی وەک "شۆڕای عەشیرەتی"یان پێک دەهێنا و بەردەوام لە دژی گیان و ژیانی زەحمەتکێشان خەریکی پیلانگێڕی بوون، لە بەرامبەریاندا دەستبەجێ دەستیکرد بە ڕێکخستن و چەکدار کردنی زەحمەتکێشان و کۆمەڵەشی بەرلەوان چەکدار کرد و بەشێوەی چەکدارانە، بەرگری لە دەستکەوتەکانی ڕاپەڕینی خەڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان کرد.


لە یەکەم بەهاری ئازادی دا و دوای ڕووخانی حکوومەتی شا، کە بە بەهاری خوێناوی شاری سنە ناسرا و کۆنەپەرستانی تازە بەدەسەڵات گەیشتووی ئیسلامی، خەڵکی خۆڕاگر و خەباتکاری ئەو شارەیان خەڵتانی خوێن کرد، کاک فوئاد و هاوڕێکانی، ڕۆڵێکی سەرەکییان لە ڕێکخستنی بەرخۆدان و خۆڕاگریی خەڵک و ڕێبەرایەتیکردنی نەبەرد لەدژی کۆماری ئیسلامیان، لەم شارە لە ئەستۆ گرت. ئەوە یەکەم بەرەوڕووبوونەوەی ڕێژیمی ئیسلامی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بوو. لە کاتی دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ شاندی فەرمی کۆماری ئیسلامی، سەرجەم کەسایەتییە کاریگەرەکان جگە لە شەخسی خومەینی، تێدا بەشدار بوون و شۆڕای شاری سنە و نوێنەری بەشێک لە حیزب و لایەنەکان، لایەنی دانوستانەکانکار لەگەڵ ئەو شاندە بوون، هاوڕێ سەدیق کەمانگەر، وەک پڕوپاگاندیست و ڕێکخەرێکی دیار و بەتوانا، بوو بە زمانی ئاگرینی شۆڕش و شۆڕای شاری سنە. گاڵتەجاڕی یەکەم "هەڵبژاردن"ی کۆماری ئیسلامی کە بە دەنگدانی کۆماری ئیسلامی "بەڵێ یان نەخێر" لە ١٢ی خاکەلێوەی ساڵی ٥٨دا، موهەندیسی کرا دواتر لەو سندووقە جادووییەدا، ئەژدیهای حەوت سەری حکوومەتی تیرۆر و ئەشکەنجەیان، وەک حکوومەتی "بندەستان" ڕاگەیاند و بەسەر خەڵکی ئێرانیان دا سەپاند، کاک فوئاد و هاوڕێکانی، بەبێ هیچ ڕاڕایی و خۆشباوەڕییەک لە بەرامبەر ئەو فریوکارییە ئیسلامییەدا هەلوێستیان گرت، لەقاویاندا و خەڵکی کوردستان، بە تێکرا و یەکدەنگ ئەو شانۆ گاڵتەجاڕانەیان بایکۆت و ڕیسوا کرد. حەرەکەتێکی کە بوو بە بەردی بناغەی یەکڕیزی و خەباتی بەکۆمەڵ و هەتا ئێستاش وەک یەکێک لە لاپەڕە زێڕینەکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان یاد دەکرێتەوە. لە ڕەوتی دانوستانەکانی سنە و مەهاباد لەگەڵ شاندی دانوستانکاری ڕێژیم، ڕۆڵی کاک فوئاد هێندە بەرچاو و کاریگەر بوو کە دۆست و دوژمن پشتڕاستی دەکەنەوە و دژبەر و نەیارەکانی، چ ئەوکات و چ ئێستاش، دان بە زانایی و لێهاتوویی و کاریزمای ڕێبەریی فوئاد دا دەنێن. ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامیش لەم وتووێژانەدا و لە کاتی ڕێبەریکردنی کۆچی مێژوویی خەڵکی مەریوان و وتووێژە ڕووبەڕووەکاندا، ئەویان زیاتر ناسی و لێی دەترسان. کاک فوئاد کە هیچ گومانێکی لە مەبەستی دژە ئینسانی ڕێبەر و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە سەرکوتی خوێناوی دەسکەوتەکانی ڕاپەڕینی ٥٧ نەبوو، لە هەوڵی ڕێکخستنی نەبەردێکی جەماوەری و لەوانە خۆڕاگریی چەکداری و هاوکات و پشت بەستوو بە هێزی جەماوەریدا بوو. بەردی بناغەی ئەم هێزەی، لە ڕێکخستنی هێزی چەکداری پێشمەرگەی کۆمەڵەدا بەدی کرد و دەستبەجێ هەنگاوی کردەیی بۆ پێکهێنانی ئەو هێزە هەڵگرت و یەکەم فێرگەی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەی، لە گوندی گۆرەمەری سەر بە ناوچەی سەردەشت، دامەزراند. تەسلیمی ڕوانگەی خۆشباوەڕانە و هەڵوێستی خۆبەدەستەوەدەرانە نەبوو و لەسەر پێویستی خۆڕاگریی چەکدارانە و بەرگری لە دەسکەوتەکانی ڕاپەڕین، لەبەرامبەر دژە شۆڕشی ئیسلامیدا پێداگری کرد. مێژوو لە ٤٥ ساڵی ڕابردوودا بەرحەق بوون و ڕەوایەتی ئەویان بە دروستی سەلماند.


کاک فوئاد لە کۆچی مێژوویی خەڵکی مەریواندا، شارێکی دژ بە ملهوڕی و سەرەڕۆیی پاسدارانی ئیسلامی خرۆشاند و خەڵکی بە ئاراستەی چوونەدەرەوە لە شار، ڕێبەریی و ڕێنمایی کرد. لە کاتی دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەتی ئیسلامی، وێڕای دیفاعی لێبڕاوانە لە ویست و داخوازییەکانی خەڵکی ناڕازی، ڕاپۆرتی کاری ڕۆژانەی کۆمیتەکەی بە ئاگادار خەڵک دەگەیاند و بەم کارەش، وێڕای بەهێزکردنی ​​ورەی یەکگرتوویی و هاوکاری، جەماوەری خەڵکی هاندەدا، ڕایدەهێنان و پەروەردەی دەکردن بۆ ئەوەی بەشداری لە خوارەوە لە کاروباری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ناویاندا بکات بە نەریت. ڕا و بۆچوونی ئەوانی وەردەگرت و دواجار بۆچوونە پێشڕەو و شۆڕشگێڕانەکانی هەڵدەبژارد و بە پراتیکی دەردەهێنا. بەم شێوازە داهێنەرانە نوێیە، جەماوەری ستەمدیتوو و خەباتکاری بۆ نەبەردێکی کۆمەڵایەتی گەورەتر ئامادە دەکرد. وەک ڕێبەرێکی تیژبین کە ئاستی توانایی و پۆتانسێل و ڕادەی ئامادەیی جەماوەری، بۆ درێژەدان بە خەبات و گەیشتن بە سەرکەوتنی لەدەستدا بوو، کاتێک لە سەرهەڵدانی ورەی ماندوێتی لە ڕیزی جەماوەری کۆچکردووی شاری مەریوان سەبارەت بە بەردەوامبوون لەسەر خەبات لە فۆرمی کۆچکردن تێگەیشت، بەبێ ئیرادەگەرایی، بیری لە چۆنیەتی بەسەرکەوتن گەیاندنی ئەو خەباتە کردەوە و بە هەڵسەنگاندن و کۆبەندییەک لە دەستکەوتەکان و حەرەکەتێکی کە ڕەهەند و کاریگەریەکانی تەنیا لە خەڵکی شاری مەریوان و تەنانەت کوردستانیشدا بەرتەسک نەمایەوە، بەڵکوو بزووتنەوەی چینایەتی سەراسەری، بۆ نەبەرد لەدژی دیکتاتۆری تازە بەدەسەڵات گەیشتوو، ڕاهێنا و بەهێزی کرد و خەڵکی بە شێوەیەکی شکۆمەند و سەربەرزانە بەرەو ماڵ و شوێنی کار و ژیانی خۆیان ڕێنمایی کرد. کاک فوئاد تەنها فێرکار نەبوو، بەڵکوو خۆشی بەردەوام بەدوای فێربوونەوە بوو. ئەو مامۆستای گۆڕینی نائومێدی بە هیوا و سەرکەوتن بوو.


لە کاتی فەرمانی جیهادی خومەینی لە ٢٦ی گەلاوێژی ٥٨ و دەستپێکی هێرش بۆسەر کوردستان لە ٢٨ی گەلاوێژدا، کە لایەن لیبراڵە ورد و درشتەکانەوە پاڵپشتی لێکرا، فوئاد وەک یەکێک لە ئەندامانی ڕێبەرایەتی کۆمەڵە، فەرمانی خۆڕاگرییەکی جەماوەری بە هەموو ئیمکاناتێکی کە لەبەردەستدا بوو ڕاگەیاند و لە بەیاننامەیەکدا لەژێر ناوی "خەڵکی کورد لە کوانووی تاقیکردنەوەدا"، ڕێبەرایەتی خۆڕاگرییەکی بەدەستەوە گرت کە دوای سێ مانگ بەرخۆدان و شکستهێنانی جەللادی جەماران، بە خواردنەوەی یەکەم "جامی ژەهر" لە خۆڕاگریی و کۆڵنەدانی خەڵکی خەباتکاری کوردستان، لە ٢٦ی ڕەزبەری ٥٨ و ڕاگەیاندنی تەسلیمبوون و دانوستان، بە ئاکام گەیشت. بەڵام بەداخەوە ئێتر کاک فوئاد کە بە "چێگوارا"ی کوردستان و ئێران ناسرابوو، لە ژیاندا نەمابوو تا لەو قۆناغە هەستیارەدا پرۆسەی "دانوستان"ی بزووتنەوەی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان ڕێبەریی بکات و بەرەوپێشی ببات. بە شاهیدی مێژوو، دەتوانین بلێین کە لە ماوەی کورتی تەمەنی کاک فوئاد، لە کاتی ئازادبوونی لە زیندانەوە تا ڕۆژی گیانبەختکردنی، هیچ ڕووداوێکی گرنگی سیاسی، کۆمەڵایەتی و خەباتکارانە لە کوردستاندا نییە کە مۆرک و کاریگەری ڕێبەریی داهێنەرانەی فوئادی پێوە نەبووبێت. کاک فوئاد لە هەلومەرجێکدا کۆمەڵە، بزووتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی ئێران و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستانی بە تەنیا هێشتەوە کە پتر لە هەر کاتێک، هەست بە پێویستی بوونی ئەو و لێهاتوویی و توانایی داهێنەرانەی ئەو دەکرا. بەڵام دەبێت دان بەوەدا بنرێت کە فوئاد ئەفسانە نەبوو، ژیانی فوئاد هیچ نهێنی و ڕەمز و ڕازێکی نەبوو، بەڵکوو سادە و خاکەڕا و شۆڕشگێڕ بوو. ئەو مرۆڤێکی ڕاستەقینە بوو، مرۆڤێکی کامڵ و پێگەیشتوو، کەسێکی ئاگا بە بوونی خۆی، کە لە ناخی خۆیدا بە ڕەهایی گەیشتبوو. لە داوی ناخۆئاگای ئەم جیهان و ئەو بوونە پێچەوانەیە، ڕزگاری ببوو. سەردەمی ئاگایی درۆینەی تێپەڕاندبوو و وشیارییەکی زانستی سەبارەت بە دنیای دەوروبەری، بە دەست هێنابوو.


فوئاد شرۆڤەکاری جیهان نەبوو، بەڵکوو مامۆستای گۆڕینی جیهان بوو. پێی دەنایە هەر شوێنێک، هەرکات بیری لە هەر بزاڤێک دەکردەوە، مرۆڤ سەنتەری کردەوەکانی ئەو بوو. مرۆڤ لە ڕوانگەی ئەوەوە شتێکی جگە لە هێزی بزوێنەر بۆ وەدیهێنانی گۆڕانکاری لە خزمەت بە مرۆڤایەتی دا نەبوو. لە ڕوانگەی ئەوەوە مرۆڤ لە ناو هاوچینەکانی دا دەتوانێت کۆمەڵگا و مێژوو بخوڵقێنێت. بۆ ئەم مەبەستە هەموو وزە و توانایی خۆی لەپێناو ڕێکخستن و هەوڵی مرۆڤەکان بۆ گۆڕینی کۆمەڵگا و بنیاتنانی مێژوویەکی نوێ، مێژوویەک بە پێچەوانەی ئەوەی کە لە ڕابردوودا بوونی هەبوو، تەرخان کرد. ئەو لایەنگری ئینسانێک بوو کە بتوانێت چارەنووس و مێژووی خۆی بنیات بنێت، ئەم کارە لە ڕوانگەی هاوڕێ فوئادەوە، ئەرکێکی تاکەکەسی نەبوو، بەڵکوو ئەرکێکی بەکۆمەڵ و چینایەتی بوو. لە پراکتیکی کورت ماوەی خۆیدا، بەتایبەتی دوای ئازادبوونی لە زیندان، لە ڕۆژی ٦ی ڕەزبەری پەنجاو حەوتەوە تا ٩ی خەرمانانی ٥٨ ڕۆژی گیانبەختکردنی، واتە لە ماوەی ١١ مانگدا، ئەوەی بە باشی و بە ڕوونی بەکردەوە دەرهێنا. بێ گومان چینی کرێکار و نەوەی نوێ و ئومێدەوار بە ژیان و داهاتوو، باشتر و زیاتر لە کاک فوئاد و ئارمانە کۆمۆنیستی و ئینسانییەکانی ئەو بۆ گۆڕانکاری تێدەگەن و بەکردەوەی دەردەهێنن. پێویستە لە بەرامبەر شرۆڤەی ناسیۆنالیست و لیبراڵە هەلپەرستەکاندا، کاک فوئاد، ئارمان و پراکتیکە چینایەتی و سۆسیالیستییەکانی ئەو، وەک ئەوەی کە بوو بناسرێت، نەک وەک ئەوەی کە کەسانێک بە پێی بەرژەوەندییە بەرتەسکە شەخسییەکانی ئەمڕۆی خۆیان دەیانەوێت پێناسەی بکەن. ئێستا و لە یادی ٤٥ ساڵەی گیانبەختکردنی ئەم گەنجینە بەنرخ و پڕبایەخ و لێوانلێو لە شۆڕشگێڕی و پاکی و ڕاستگۆیی و فیداکارییە لەپێناو ڕزگاری چینی کرێکار و مرۆڤایەتی ستەملێکراو دا، یاد و بیرەوەرییەکانی، نەک بە پەرستن و کڕنۆش بردنی ئایینی و خوڕافی، نەک بە ڕیاکاری و کەڵک وەرگرتنی خراپ لە ناوەکەی و لەگۆڕنانی ئارمان و بیر و باوەڕەکەی، بەڵکوو بە بەکارهێنانی سەرجەم تایبەتمەندییە بەرجەستە مرۆیی و شۆڕشگێڕانەکانی، بەرز و بەڕێز ڕادەگرین.



به یاد رفیق فواد مصطفی سلطانی


امروزجمعه ٩شهریور ۱۴۰۳ خورشیدی سالروز جانباختن رفیق فواد مصطفی سلطانی از بنیانگذاران کومەلە ، زندانی سیاسی مقاوم سیاە چالهای استبداد سلطنتی ، از سازماندهندگان قیام ١٣٥٧ در کردستان ، چهرە برجستە جنبش کمونیستی ایران ، از رهبران کم نظیر سازماندهی جنبش های مبارزات مردمی و تودەای و نبرد مسلحانە علیە فاشیسم اسلامی در کردستان و از محدود رهبرانی است کە بعد از ۴۵ سال هنوز باورکردن مرگش سخت و سنگین است .

فواد ،کمونیستی عاصی از ستم، اسطوره مقاومت و سرکشی،یار زحمتکشان و دشمن ستمگران، نامش، آوازەاش بعد از ۴۵ سال هنوز تازه و امروزی است و بی شک نسل ها خواهد ماند . او نور امیدی بود که در تاریکی سرزمینی که همیشه جولانگاه ستمگران و عصیانگاه خروش ستمکشان بوده و وعده رهایی آنها را داده بود، کوتاه، اما پرنور درخشید . کاک فواد که شغل و منصب و آسایشی داشت و می توانست به ریاست و وزارت و مقام برسد، خوشه چین زحمات خود و خانواده باشد، به همه پشت پا زد و یار قلم و تفنگ و توده های زجر کشیده گرد ، ساده زیستن و برای تغییر مبارزه و فداکاری کردن، انقلابی اندیشیدن و انقلابی ماندن، رمز محبوبیت کاک فواد در میان یاران و تودههای ستمدیده بود.

کاک فواد در طول حیات کوتاه اما پرثمرش آنچنان نقش و جایگاه والایی پیدا کرد که ابداً در قالب محدود تشکیلاتی نمی توان او را ارزیابی و مورد سنجش قرار داد. البته این تنها ویژگی رهبری چون فواد نیست، بلکه تمام جنبش های اجتماعی اصیل چنین رهبرانی را در صفوف خود پرورش و آنها را پیشتاز حرکت خود نموده و جنبش توسط آنان هدایت و در همان حال آنان را نیز صیقل می دهد. اگر در مقطعی افرادی همچون کاک فواد ایجاد تشکیلات برایشان هدف می شود، در مرحله دیگر و در شرایط زمانی دیگر، در صفوف چنین کسانی، افرادی پیدا می شوند که خود محور تشکیلات و آینه معرف آن می گردند،کاک فواد از زمره چنین محدود رهبرانی بود. امروز نام و یاد کاک فواد تنها نام و خاطره یک فرد با تعلق معین تشکیلاتی و فکری نیست، بلکه نامی است به ابعاد یک حرکت، یک جنبش و یک خط فکری و سیاسی معین در دل یک طبقه و یک جریان وسیع اجتماعی. سنگ بنای اجتماعی شدن کمونیسم در کردستان مدیون فواد و ایشان معمار آن بود. به همین خاطر در هر گام و پیشروی این جنبش، کاک فواد همچنان پیشقراول آن آست.

کاک فواد انسانی نبود که تنها به تفسیر رویدادها و پدیده ها بپردازد، همچنین شخصی ارادەگرا و یا نظارەگر جهان پیرامونش نبود، بلکه او رزمندەای بود که اساساً برای تغییر فعالیت می کرد. این ویژگی اش او را بیشتر به مارکسیزم نزدیک و عامل مهمی در شناخت پدیدەها و جهان پیرامونش بود و فاکتور مهمی در کسب اتوریته و اعتماد دوستان و توده های زحمتکش به ایشان بود. در نظر و پراتیک کاک فواد، انسان در پرده روابط و مناسبات اجتماعی، نه موجودی بی اختیار و منفعل، بلکه عنصری فعال و پویا است که قادر به تغییر جهان پیرامونی خود و پایان دادن به جدایی اش از ابزار خودساخته ای است که به حکم شرایط تولید بر او حاکمیت می کند و عنصر اصلی در پایان دادن به این جدایی و از خود بیگانگی، خود انسان بود. برای او انسان محور تغییر و در همان حال تغییر انسان را نیز می سازد. از همین زاویه بود که دخالت فواد در مسائل ریز و درشت جامعه از سیاست، اقتصاد و امور اجتماعی تا مسائل فرهنگی و آموزشی برای تغییر نامطلوب به مطلوب،در خدمت انسان بود. او آغازگر ابتکار نو، برای برپایی جهانی نو بود که انسان محور آن بود. فواد به درستی این جمله داهیانه مارکس را دریافته بود که «کارگران فردی استثمار می شوند، اما دسته جمعی رهایی می یابند» که معنایش چیزی جز اتحاد، ایجاد تشکیلات و مبارزه سازمانیافته و آگاهانه برای تغییر و رهایی نبود و نیست. به درستی معتقد بود که بدون تئوری انقلابی عمل انقلابی ممکن نیست وعمل انقلابی هم برای سازماندهی توده ای کارگران و بردگان سرمایه جهت نیل به سوسیالیسم به حزب انقلابی نیاز دارد. او در سال ١٣٤٨ خورشیدی به ایجاد تشکیلاتی همت گذاشت که در ۲۶ بهمن ۱۳۵۷ در روز جانباختن محمد حسین کریمی از همرزمان ثابت قدم رفیق فواد، نام «سازمان انقلابی زحمتکشان کردستان ایران_ کومەله، را بر آن نهادند. تا زمانیکه در قید حیات بود، آن را پاس داشت، صیقل داد، به پیش برد، و به ابزار مبارزه انقلابیون حرفه ای،کارگران اگاه،زنان عاصی ازستم و ستمدیدگان نظام طبقاتی، جهت نبرد برای رهایی از شر نظام موجود تبدیل کرد. کاک فواد با شم تیز طبقاتی و با چراغ مارکسیزم، راه را از بیراهه تشخیص داد. با نگرش های انحرافی در جنبش چپ از جمله خیانت و تسلیم طلبی حزب توده و نوکری و وابستگی این جریان مرزبندی و مشی چریکی جدا از توده های زحمتکش را مردود و نشان داد که «موتور کوچک توان حرکت موتور بزرگ را ندارد» با دید انتقادی به جنبش مسلحانه سالهای ٤٦،٤٧ کردستان که توسط “کمیته انقلابی حزب دمکرات کردستان ایران” برپا شده بود مینگریست و آن را پشت سر گذاشت.

هنوز بیش از چهار سال از تشکیل کومه له نگذشته بود که دستگیر و روانه زندان و شکنجه گاه مخوف ساواک شاه گردید. زندان برای او عرصه نوینی از نبرد، گاه فردی و گاه دسته جمعی با دشمن بود. در زندان آبدیده شد. در میان یاران با عزت و احترام و بازجو و شکنجەگر از او حساب می بردند. سلولهای انفرادی و جمعی و تاریکخانه های زیادی را تجربه کرد و عذاب جسمی و روحی فراوانی تحمل نمود،اما تسلیم دشمن نشد و نهایتاً اعتصاب غذای ۱۴ روزه زندانیان سیاسی زندان سنندج را رهبری و به پیروزی رساند. سازماندهی و پیروزی این حرکت، توان غیر قابل انکار او را در رهبری حرکت جمعی به دوست و دشمن نشان داد و مغز مبتکرش حرکتهای تودەای عظیم بعد از قیام ٥٧ را در تاریخ جنبش انقلابی کردستان برای اولین بار به اسم او و تشکيلاتى که او رهبرش بود،ثبت نمود.

در قیام ٥٧ و سازماندهی آن، بە ویژه در مناطق جنوب کردستان،همراه یارانش شرکت فعال و سازمانده داشت. اما قیامی که همه اقشار و طبقات اجتماعی در راه تامین منافع خود به حرکت و جنب و جوش درآورده بود، با فاصله گرفتن از ٢٢ بهمن روز پیروزی آن،تضاد منافع واقعی، روز به روز بیشتر صف به هم فشرده قیام کنندگان را از هم جدا میکرد. ضد انقلاب اسلامی میرفت تا هرچه زودتر دست آوردهای قیام را بازپس گیرد و آنچه را که رژیم شاه در به سرآنجام رساندن آن ناکام مانده بود،یعنی سرکوب قیام کنندگان و بازگشت ایران به جزیره آرامش سرمایه را بر جامعه ایران حاکم کند. کاک فواد و یارانش با تشخیص این واقعیت و بدون توهم به رژیم اسلامی به استقبال شرایط جدید رفتند.

کاک فواد برای مقابله با تشکیلات سازمانیافته حکومتی چیزی جز سازماندهی توده ای در اختیار نداشت. او به درست دریافته بود که برای این امر خطیر تنها سازماندهی حزبی کافی نیست، بلکه به سازماندهی توده ای در ابعاد میلیونی نیاز هست.به همت و ابتکار کاک فواد و فداکاری بی دریغ یارانش، نهادهای انقلابی و توده ای از جمله “جمعیتهای دمکراتیک” و “اتحادیه های دهقانی” در همه شهرهای کردستان ایجاد شدند. نهادهای مدافع حقوق کارگران و زنان نیز در بسیاری از مناطق شکل گرفتند. ستمگران که علیه ستمدیدگان دندان تیزکرده، مسلح شده و ارگانهای ضدمردمی از قبیل “شورای عشایری” ایجاد کرده و علیه جان و زندگی زحمتکشان مدام در حال دسیسه و توطئه بودند، بلافاصله در برابر آنان به سازماندهی زحمتکشان و مسلح نمودن آنان پرداخت و کومه له را نیز در پیشاپیش آنان مسلح کرد و از دست آوردهای قیام مردم انقلابى کردستان ، مسلحانه دفاع نمود. فواد مظهر اراده انقلابی و سازماندهی توده ای بود.

در اولین بهار آزادی بعد از سرنگونی حکومت شاه ، که به بهار خونین سنندج معروف شد و حاکمان تازه به قدرت رسیده اسلامی مردم مقاوم و مبارز این شهر را به خاک و خون کشیدند،کاک فواد و یارانش نقش اساسی در سازماندهی مقاومت مردم و هدایت نبرد علیه جمهوری اسلامی در این شهر برعهده گرفتند.این اولین زورآزمایی رژیم اسلامی و مردم کردستان بود.هنگام مذاکره با هیئت رسمی جمهوری اسلامی که همه چهره های تاثیرگذار آن به جز خمینی شرکت داشتند و شورای شهر سنندج و نمایندگان برخی از سازمانها و احزاب طرف مذاکره آنان بودند، رفیق صدیق کمانگر، مبلغ و سازمانده برجسته، زبان برا و کوبنده انقلاب و شورای شهر سنندج، شد.

مضحکه اولین “انتخابات” جمهوری اسلامی که با رای گیری جمهوری اسلامی ” اره یا نه ” در ١٢ فروردین ٥٨ معماری شده و در آن جعبه جادویی، اژدهای هفت سر حکومت ترور و شکنجه را بعنوان حکومت “مستضعفین” جار زدند و به مردم ایران قالب کردند، کاک فواد و یارانش بدون توهم در مقابل آن حقه بازی و کاهبرداری اسلامی ایستادند و آنرا افشا و مردم کردستان، یک صدا آن نمایش مضحک را تحریم و رسوا کردند. حرکتی که سنگ بنای اتحاد و مبارزات دسته جمعی آینده شد و اکنون هم بعنوان یکی از برگه های زرین جنبش انقلابی کردستان از آن یاد میشود.

در جریان مذاکرات سنندج و مهاباد با هیئت های مذاکره کننده رژیم شرکت داشت. نقش کاک فواد بسیار برجسته و مورد اذعان دوست و دشمن قرار گرفت و مخالفینش نیز چه آنزمان و چه اکنون هم، به فرهیختگی و شم و توان رهبری فواد اعتراف میکنند. رهبران جمهوری اسلامی نیز در این مذاکرات و در جریان رهبری کوچ تاریخی مردم مریوان و گفتگوهای رودررو بیشتر او را شناختند و از ایشان وحشت داشتند.

کاک فواد که از نیات ضد انسانی رهبر و سران جمهوری اسلامی در سرکوب خونین دست آوردهای قیام ٥٧ تردید نداشت،در صدد سازماندهی نبرد توده ای، از جمله مقاومت مسلحانه همگام و با اتکا به نیروی مردمی بود. سنگ بنای این نیرو را در سازماندهی نیروی مسلح پیشمرگ کومەله دید و بی درنگ به ایجاد آن همت گماشت و اولین آموزشگاه نیروی پیشمرگ کومەله را در روستای “گۆرەمەر“ناحیه سردشت سازمان داد. در برابر نگرشات و توهمات تسلیم طلبانه تسلیم نشد و بر ضرورت مقاومت مسلحانه از دست آوردهای قیام در برابر ضدانقلاب اسلامی تاکید نمود. تاریخ حقانیت او را در ٤۵سال گذشته به درستی نشان داد.

کاک فواد در کوچ تاریخی مردم مریوان که شهری را در برابر زورگویی و قلدری پاسداران اسلامی بسیج و به بیرون شهر هدایت و رهبری کرد. در جریان مذاکره با نمایندگان حکومت اسلامی ،ضمن دفاع قاطعانه از خواست و مطالبات مردم ناراضی، گزارش کارکرد روزانه کمیته را به اطلاع مردم میرساند و با این اقدام ضمن تقویت روحیه اتحاد و همکاری، توده های مردم را به سنت دخالت از پایین در آمور سیاسی و اجتماعی ترغیب،تشویق و آموزش میداد. از آنها نظرخواهی میکرد و نهایتآ ایدهای پیشرو و انقلابی را برمیگزید و عملی میکرد.با این روش و ابتکار نوین، مردم ستمدید و مبارز را برای نبردهای اجتماعی بزرگ آماده میکرد. همچون رهبری تیز بین که توان و ظرفیت و میزان آمادگی مردم برای ادامه مبارزه و حصول پیروزی را در دست داشت،هنگامیکه متوجە ظاهرشدن روحیه خستگی در صفوف مردم کوچ کرده شهرمریوان از ادامه مبارزه در شکل کوچ شد ، بدون اراده گرایی ،به چگونگی به موفقیت رساندن آن مبارزه اندیشید و با جمعبندی از دست آوردهای بدست آمده و حرکتی که اثرات و ابعاد آن نه تنها بر مردم شهر مریوان و حتی کردستان محدود نماند، بلکه جنبش طبقاتی سراسری را در نبرد علیه دیکتاتوری تازه به قدرت رسیده را آموزش داد و تقویت نمود، مردم را به خانه و کاشانه و محل کار و زندگی خود سربلند و غرورآفرین رهنمون شد. کاک فواد تنها تعلیم دهنده نبود، بلکه تعلیم بیننده هم بود. او معلم تبدیل ناامیدی به امید و پیروزی بود.

در جریان فرمان جهاد خمینی در٢٦مرداد ٥٨ و آغاز یورش به کردستان در ٢٨مرداد که لیبرالهای ریز و درشت به حمایت از آن برخواستند، فواد در راس کومەله، فرمان مقاومت تودە ای با همه امکانات موجود را صادر کرد و در بیانیه ای تحت عنوان “خلق کرد در بوته آزمایش” در رآس مقاومتی قرار گرفت که بعد از سه ماه شکست جلاد جماران با نوشیدن اولین “جام زهر” از مقاومت و استقامت مردم مبارز کردستان در ٢٦ آبان ٥٨ و اعلام تسلیم و مذاکره به نتیجه رسید. اما دریغا دیگر کاک فواد که لقب «چگوارا» ی کردستان و ایران را گرفته بود ، در قید حیات نبود تا در آن مرحله حساس «مذاکره» جنبش مقاومت مردم کردستان را به جلو هدایت و رهنمون شود.

به شهادت تاریخ میتوان اذعان کرد در مدت کوتاه زندگی کاک فواد از زمان آزادی از زندان تا روز جانباختنش ،هیچ رویداد مهم سیاسی ،اجتماعی و مبارزاتی در کردستان نیست که مهر و تآثیر رهبری داهیانه فواد بر آن حک نشده باشد. کاک فواد در شرایطی کومەله،جنبش کارگری و کمونیستی ایران و جنبش انقلابی کردستان را تنها گذاشت که از هر زمانی بیشتر به او ، به خلاقیت و توان و استعدادش نیاز بود.

اما باید اذعان کرد که فواد افسانه نبود، ، زندگی فواد راز و رمزآمیزی نداشت، بلکه ساده و خاکی و انقلابی بود. او انسان واقعی، انسانی کمال یافته، فردی در خود رها شده و آگاه به وجود هستی خود بود. از دام ناخودآگاه جهان و هستی وارونه رها شده بود. دوران آگاهی کاذب را پشت سر نهاده و به آگاهی علمی از دنیای پیرامونی خود دست یافته بود. فواد مفسر جهان نبود، بلکه معلم تغییر آن بود. به هر کجا که پا می گذاشت، به هر حرکتی که فکر می کرد، انسان محور حرکت او بود. انسان در نگرش او چیزی جز حرکت برای تغییر در خدمت انسان نبود. در فواد نظریه و پراتیک کاملاً و آگاهانه باهم انطباق پیدا می کردند. از نظر او انسان در درون طبقه می تواند جامعه و تاریخ را بسازد. به همین منظور کل انرژی و توان خود را معطوف سازماندهی و حرکت انسان برای تغییر جامعه و ساختن تاریخ نوین، تاریخی متضاد با آنچه در گذشته وجود داشت، صرف کرد. او طرفدار انسانی بود که بتواند سرنوشت و تاریخ خود را بسازد، این کار از نظر رفیق فواد فردی نبود، بلکه جمعی و طبقاتی بود.در پراتیک کوتاه مدت خود، بویژه بعد از آزادی از زندان ،در ٦مهر ٥٧ تا روز جانباختنش،٩ شهریور ٥٨، یعنی در مدت ١١ ماه آنرا به خوبی و روشنی پراتیک کرد .

بی شک طبقه کارگر،نسل نو و امیدوار به زندگی و آینده، کاک فواد و آرمانهای کمونیستی و انسانی او، برای تغییر را بهتر و بیشتر درک و پراتیک خواهد کرد. در برابر تفسیرات ناسیونالیستی و لیبرالی نان به نرخ روز خورها، باید کاک فواد ، آرمانها و پراتیک طبقاتی و سوسیالیستی او را آنچنان که بود ، نه آنچنانکه کسانی مطابق مصالح حقیر فردی و امروزی خود میخواهند ، معرفی و شناساند.

اکنون و در ۴۵ همین سالگرد جانباختن این گنجینه ارزشمند و وزین از انقلابیگری، پاکی، صداقت و فداکاری در راه رهایی طبقه کارگر و بشریت ستمدیده، یاد او را نه با پرستش و تعظیم مذهبی و خرافی، نه با ریاکاری و سواستفاده از نامش و خاک کردن آرمانهایش ، بلکه با بکار گیری همه ویژگیهای برجسته انقلابی و انسانی اش، پاس و گرامی می داریم.


جمعـــه ۹ شهریورماه ۱۴۰۳

#آزادی_برابری_حاکمیت_شورایی

30.8.2024

#کارگرنیوز

@kargarnews1


Report Page