باڵوێزی ئاشتی
سۆزێک بۆ پێشەوای مرۆڤایەتی/ هۆنراوە: ئەحمەد عەبباسی
عــەزیــزم نـــووری دیدەم
ئەی پێشڕەوی خەبـاتـکـــار
بـــۆ ڕاژەی ڕێـــبـــازەکــەت
کــاروانـیـان کــەوتـوونە کار
تاڤگەی ئەویـنــی زوڵاڵــــت
تێرئاو دەکا بــاخ و گــوڵـزار
تۆی هەوێنی ژیـنــی بێژان
بێ تۆ ماندوین و بریــنــدار
هەزارانی وەکوو "عــەداس"
بە ڕوانینێ بـــۆ تۆی زامـــار
ماچیان کردووە ئەو قاچانەی
کە چێشتبویان ئێش و ئازار
تۆی باڵوێزی سوڵح و ئاشتی
بــۆ مــرۆڤی یــار و نـــەیــار
بــەڵام داخــم زۆر لـە وانـەی
بە شوێنکەوتووت دێنە ئەژمار
شڵاڵیان کرد لە خوێنی سوور
لاشەی چــەوســاوانی هــەژار
پارچەپارچە و بـێ نازیان کرد
خاک و زێدی مـەزن و نــازدار
بــۆ یــادی لــەدایــکبــوونت
خــەڵاتــی نــــاوازە و نـــاودار
زیــنــدووڕاگــرتــنـی ژیــنــتە
بـە کرداریــش نـەک هەر گوتار
ڕێــنـوێنمان بێ بۆ ڕێی بەرزت
خــــــودای دلـــــــۆڤان و دادار
***
بانە ـ یەکی سەرماوەز ۹۷

...........................................................................................