ئیبراهیم ڕەئیسی "جەلادی ٦٧" و هاوڕێکانی کوژران

ئیبراهیم ڕەئیسی "جەلادی ٦٧" و هاوڕێکانی کوژران

کارگرنیوز Workers news
20.5.2024 - ۱۴۰۳/۰۲/۳۱

بە گوێرەی هەواڵەکان نزیکەی کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٣ی گوڵانی ١٤٠٣، هەلیکۆپتەری هەڵگری ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ڕژیم، لە باشووری ناوچەی وەرزەقان لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، تووشی ڕووداو بووە. ڕەئیسی لەگەڵ شاندێک لە وەزیران و بەشێک لە بەرپرسانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات بەمەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی تەواوبوونی پڕۆژەی هاوبەشی بەنداوی قیزقەلعەسی لەگەڵ وڵاتی ئازەربایجان لەسەر ڕووباری سنووری ئاراس، سەردانی ئەو ناوچەیەی کردبوو. هەروەها ئیلهام عەلیۆف، سەرۆککۆماری ئازەربایجانیش لە مەراسیمی تەواو بوونی پڕۆژەی بەنداوی قزقەلعەسی ئامادەبوو. سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین کاتژمێر بەسەر ڕووداوەکەدا، بەڵام هیچ هەواڵێکی باوەڕپێکراو سەبارەت بە چارەنووسی ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوڕێکانی لەبەردەستدا نەبوو. میدیاکانی حکوومەت ڕاپۆرتی دژبەیەکیان لەسەر ئەم ڕووداوە بڵاو دەکردەوە. سەرەتا دەوترا کەش و هەوا تەماویی و ناجێگیر بووە، کۆپتەرەکە نیشتۆتەوە و ئیبراهیم ڕەئیسی و شاندەکەی یاوەری بە ڕێگای زەویدا بەرەو تەورێز بەڕێکەوتوون. بەڵام دوای کاتژمێرێک هەواڵەکە گۆڕا و باس لەوە کرا کە کۆپتەری هەڵگری ئیراهیم ڕەئیسی لە نزیک وەرزەقان کەوتۆتە خوارەوە. دوای ئەوە سەرچاوە هەواڵییەکانی کۆماری ئیسلامی و بەرپرسە جۆراوجۆرەکانی ڕژیم بە بەردەوامی هەواڵی دژبەیەکیان بڵاو دەکردەوە.


سەرەنجام بە هاوکاریی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیە، شوێنی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەی هەڵگری ڕەئیسی و هاوڕێکانی، واتە حوسەین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە، ئیمام جومعەی تەورێز، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و فڕۆکەوان و پاسەوانەکانیان، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ی گوڵان دۆزرایەوە، لە کاتێکدا کە تەرمی سەرنشینەکان بە تەواوی سووتابوون. دواکەوتنی نائاسایی دۆزینەوەی شوێنی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی و هاوڕێکانی و لێدوانی جیاواز و دژ بەیەکی بەرپرسانی ڕژیم، گومانی سەبارەت بە چۆنیەتی و هۆکاری ئەم ڕووداوە دروست کردووە. خامنەیی لە کاردانەوە بەرامبەر بەم ڕووداوە، دەستبەجێ لە کۆبوونەوەی هەیئەتی دەوڵەتدا بەشداری کرد و دواتر لە کۆڕی ئەو بەرپرسانەی سپادا کە سەردانیان کردبوو، سەبارەت بەم ڕووداوە وتی: "خەڵکی ئێران نابێت نیگەران بن، هیچ گرفتێک لە کارەکانی وڵاتدا دروست نابێت". لەم بابەتەوە سیناریۆی جۆراوجۆر باس دەکرێت، وەک ئەوەی کە کەوتنەخوارەوەی ئەم هەلیکۆپتەرە ڕووداوێکی سادە نییە، بەڵکوو پێدەچێت بەشێک بێت لە نەخشەڕێگای هەنگاو بە هەنگاوی سپای پاسداران بۆ سەردەمی دوای خامنەیی؟. بێگومان بەم نزیکانە ڕاستییەکانی پشت ئەم ڕووداوە ئاشکرا دەبن، بەڵام سروشتی ئەم ڕووداوە هەرچییەک بێت، هیچ لەو ڕاستییە کەم ناکاتەوە کە ئیبراهیم ڕەئیسی یەکێکە لە بەدناوترین سەرۆککۆمارەکانی ڕژیم لە ماوەی ٤٥ ساڵی ڕابردوودا. ئەمڕۆ ئیتر لەلای خەڵکی ئێران، "جەلادی ٦٧" بۆتە پاشگری ناسنامەی سیاسی ڕەئیسی. ژیاننامەی سیاسی ناوبراو، پڕە لە جینایەتی ترسناک کە بە تایبەتی لە کاتی قەتڵی عامی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ١٣٦٧ ئەنجامی داوە. ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی ڕژیم بەشێوەیەکی بەرچاو لە شەقامەکانی تاراندا ئامادەییان هەیە بۆ ئەوەی پێش بگرن لە ئەگەری هەر چەشنە کاردانەوەیەکی جەماوەر بەرامبەر بە هەواڵی مردنی ڕەئیسی. هەندێک لەو گرتە ویدیۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە خەڵکی شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بە یاری ئاگرین خۆشحاڵی خۆیان سەبارەت بە هەواڵی مەرگی "جەلادی ٦٧" دەربڕیوە. هاوکات ئاژانسی هەواڵی ئەمنییەتی تەسنیم ڕایگەیاند کە، داواکاری گشتی تاران هۆشداری داوەتە هەندێک لەو ڕۆژنامەنووسانەی کە "هەواڵی ناڕاست"یان لە بارەی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەوە بڵاوکردووەتەوە.


مانگەکانی گەلاوێژ و خەرمانانی ساڵی ١٣٦٧، بیرهێنەرەوەی یەکێکە لەو جینایەتە ترسناکانەی کە لە سەردەمی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا بەڕێوە چووە. لە ماوەی ئەو دوو مانگەدا ڕژیمی ئیسلامی دەستیدایە جینایەتێک کە ئاسەوار و بەڵگەنامەکانی، ئەوپەڕی دڵڕەقی و وەحشیگەری دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئیسلامی نیشان دەدەن. خومەینی و ڕاوێژکارەکانی کە لە دوای شکستی ڕژیم لە شەڕی کۆنەپەرستانەی ئێران و عێراق، نیگەرانی پەرەسەندنی ناڕەزایەتی کرێکاران و کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بوون، بە ئامانجی چاوترسێن کردنی جەماوەری بێزار و وەگیان هاتوو لە دەست شەڕ و نەهامەتی ئابووری، پلانی کوشتاری زیندانییەکانیان داڕشت. پڕۆژەی قەتڵی عام و کوشتاری بە کۆمەڵی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران، ڕۆژی هەینی ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٦٧، تەنیا ڕۆژێک دوای خواردنەوەی جامی ژەهری قبوڵکردنی ئاگربەست لە شەڕی کۆنەپەرستانەی ئێران و عێراقدا، بە فەرمانی خومەینی ڕێبەری ڕژیمی ئیسلامی، دەستی پێکرد. بە فەرمانی ڕاستەوخۆی خومەینی دامەزرێنەری حکوومەتی ئیسلامی، هەیئەتێک بۆ بەڕێوەبردنی ئەو جینایەتە دیاریکرا کە دواتر بە هەیئەتی مەرگ ناسرا. یەکێک لە ئەندامانی "هەیئەتی مەرگ"، ئیبراهیم ڕەئیسی، جێگری ئەوکاتی داواکاری گشتی وڵات بوو. ئەو هەیئەتە لە ماوەی دوو مانگدا هەزاران زیندانی سیاسی لە ناو زیندانەکاندا گوللەباران کرد یان لەسێدارەی دان. ئیبراهیم ڕەئیسی کە زستانی ٩٧ بە فەرمانی عەلی خامنەیی وەک بەرپرسی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامی دەستنیشان کرا و دواتر و تا کاتی ئەم ڕووداوە پۆستی سەرۆککۆماری بەدەستەوە بوو، لە نێو ئەندامانی "هەیئەتی مەرگ"ی ئێعدامەکانی ساڵی ٦٧دا، بە بەرزترین پۆست گەیشتبوو. ئێستا بە مەرگی ڕەئیسی، بەداخەوە خەڵکی ئێران ئیمکانی ئەوەیان نەماوە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان وەک یەکێک لە جینایەتکارانی کوشتاری بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی ساڵی ١٣٦٧، بیکێشنە پای مێزی محاکەمە و دادگایی بکەن. بەڵام بەدەر لە پێشینەی ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوڕێکانی، ئەم ڕووداوە بە مەبەست بووبێت یان بە ڕێکەوت، نەک هەر قەیرانی دەسەڵات لەناو دەزگای ڕێبەرایەتی کۆماری ئیسلامیدا کۆتایی نایەت، بەڵکوو قووڵتر دەبێتەوە و ئەگەری ڕوودانی ڕووداوگەلێکی توندوتیژی دیکەی لەم چەشنە لە داهاتوودا، دوور لە چاوەڕوانی نابێت.


ابراهیم رئیسی«جلاد ۶۷» و همراهانش کشته شدند


حوالی ساعت ۴ بعد ازظهر روز یکشنبه خبر رسید که بالگرد حامل ابراهیم رئیسی رئیس جمهور،حسین امیرعبداللهیان وزیر امور خارجه رژیم در یک نقطه جنوبی از منطقه ورزقان آذربایجان شرقی دچار حادثه شده است. رئیسی با هیاتی از وزیران و برخی مقام استان آذربایجان شرقی برای شرکت در مراسم بهره‌برداری از سد مشترک قیزقلعه‌سی طرح مشترک با کشور آذربایجان بر روی رودخانه مرزی ارس به این منطقه رفته بود. در مراسم بهره‌برداری از سد قیزقلعه‌سی، الهام علی اوف، رئیس جمهوری آذربایجان نیز حضور داشت.با وجود گذشت چندین ساعت از حادثه هنوز از سرنوشت ابراهیم رئیسی و همراهان خبر موثقی در دست نبود.رسانه‌های حکومتی گزارش‌های ضد و نقیضی از این حادثه منتشر کرده‌اند. ابتدا گفته شد هوا مه آلود بود، بالگرد فرود آمده و ابراهیم رئیسی و هیات همراه به صورت زمینی راهی تبریز شدند. اما ساعتی بعد خبرها تغییر پیدا کرد و گفته شد بالگرد حامل ایراهیم رئیسی در نزدیکی ورزقان سقوط کرده است. بعد از آن مدام اخبار ضد و نقیضی از سوی منابع خبری جمهوری اسلامی و مقامات مختلف رژیم منتشر شد.سرانجام به کمک پهپاد حرارتیاب ترکیه محل دقیق سقوط بالگرد حامل رئیسی و همراهانش: امیرعبداللهیان ‌وزیر أمور خارجه، امام جمعه تبریز و استاندار آذربایجان شرقی و خلبان ها و محافظین آنها، دراولین ساعات صبح روز دوشنبه درحالیکه جنازه سرنشینان آن کاملاسوخته بود پیدا شد.


تاخیر غیرعادی در یافتن محل سقوط بالگرد رئیسی و همراهان و تناقض گوئیهای مقامات رژیم به گمانه زنی در مورد چند و چون این حادثه دامن زده است. در واکنش به این رویداد خامنه ای بلافاصله در جلسه هیات دولت شرکت کرد و پس از آن در جمع سپاهیانی که به دیدار وی رفته بودند در رابطه با این رویداد گفت: «ملت ایران نگران و دلواپس نباشند، هیچ اختلالی در کار کشور به وجود نمی‌آید».سناریوهای مختلف در این زمینه بر سر زبانها است حاکی از اینکه سقوط این بالگرد و کشته شدن رئیسی نه یک اتفاق ساده، بلکه بخشی از نقشه راه گام به گام سپاه پاسداران برای دوره پسا خامنه ای است؟ به احتمال قوی حقایق پشت این رویداد بزودی روشن خواهد شد. اما ماهیت این رویدا هر چه باشد، ذره ای از این واقعیت کم نمی کند که ابراهیم رئیسی از جمله بدنام ترین روسای جمهوری رژیم در ۴۵ سال گذشته است. امروز دیگر پسوند«جلاد ۶۷» به شناسنامه سیاسی رئیسی در نزد مردم ایران تبدیل شده است. زندگی نامه سیاسی رئیسی که به احتمال قوی در این جریان کشته شده است، مملو از جنایات هولناکی است که وی بویژه در جریان قتل عام زندانیان سیاسی در سال ۱۳۶۷ مرتکب شده است.


گزارش های رسیده از تهران حاکی است که نیروهای رژیم در خیابان های تهران حضور گسترده ای دارند تا از واکنشهای احتمالی مردم به خبر مرگ رئیسی جلوگیری کنند. برخی ویدئوهای منتشر شده در شبکه های اجتماعی حاکی است مردم در شهرهای مختلف ایران، با آتشبازی به استقبال خبر مرگ «جلاد ۶۷» رفته اند. در همان حال خبرگزاری امنیتی تسنیم گزارش داد که دادستانی تهران به برخی روزنامه‌نگاران که «اخبار کذب» درباره سانحه بالگرد منتشر کرده‌اند هشدار داده است.


ماههای مرداد و شهریور ۱۳۶۷یادآور یكی از جنایات هولناكی است كه در دوران حاكمیت جمهوری اسلامی، انجام گرفته است. طی این دو ماه رژیم اسلامی دست به جنایتی زد كه آثار و اسناد نشان از قساوت و درنده خویی بدون مرز مقامات رژیم اسلامی دارد. خمینی و مشاورانش که نگران گسترش اعتراضات کارگران و مردم ایران بعد از شکست رژیم در جنگ ارتجاعی ایران و عراق بودند، با هدف مرعوب کردن مردم به جان آمده از جنگ و فلاکت اقتصادی، برای کشتار زندانیان برنامه ریزی کردند. پروژه قتل عام و كشتار زندانیان سیاسی در زندانهای ایران از روز جمعه ۲۸ تیر ماه سال ۱۳۶۷ تنها یك روز بعد از سركشیدن جام زهر پذیرش آتش بس در جنگ ارتجاعی ایران و عراق، بر اساس فرمان خمینی رهبر رژیم اسلامی آغاز شد.


با دستور مستقیم خمینی، بنیان‌گذار حکومت اسلامی هیاتی مامور اجرای این جنایت شد که بعدها به نام هیات مرگ شهرت یافت. یکی از اعضای« هیات مرگ»، ابراهیم رئیسی معاون وقت دادستان کل کشور بود. این هیات طی مدت دو ماه هزاران زندانی سیاسی را به جوخه‌های اعدام سپرد و یا به دار آویخت. ابراهیم رئیسی، که از زمستان سال ۹۷ با حکم علی خامنه‌ای به ‌عنوان رییس قوه قضاییه حکومت اسلامی منصوب شد و اکنون پست ریاست جمهوری را با خود یدک می‌کشد در میان اعضای «هیات مرگ» اعدام‌های سال ۶۷ است به بالاترین مقام رسیده است.اکنون با مرگ رئیسی متاسفانه مردم ایران از امکان اینکه روزی از روزها وی را در دادگاه عدل مردم به عنوان یکی از عاملان کشتار دسته جمعی زندانیان سیاسی در سال ۱۳۶۷ به پای میز محاکمه و پاسخگوئی بکشانند، وجود ندارد.


اما مستقل از پیشینه ابراهیم رئیسی و همراهانش این رویداد، عمدی بوده باشد و یا تصادفی، نه تنها بحران حاکمیت در درون دستگاه رهبری جمهوری اسلامی پایان نخواهد داد، بلکه آنرا تشدید خواهد کرد و وقوع رویدادهای خشونت بار دیگری از این دست در آینده منتفی نخواهد بود.



کارگر نیوز ☆ Workers news



#جلاد۶۷ #روستا #طیویل #منطقه #مس_سونگون #سونگون

#سقوط_هلیکوپتر #ابراهیم_رئیسی #رئیس_جمهور #رژیم #جلفا #بالگرد

#استاندار_آذربایجان_شرقی #امیر_عبداللهیان #آذربایجان_شرقی #تبریز #ورزقان

دوشنبــــه ۳١ اردیبهشت ماه ۱۴۰۳

#زن_زندگی_آزادی🚩

#آزادی_برابری_حاکمیت_شورایی

#ژینا_امینی

20.5.2024

#کارگرنیوز

@kargarnews1

Report Page