ئاڵوگۆڕی زیندانیان، یان سات و سەودای قێزەونی کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی سوئێد؟
کارگرنیوز Workers newsڕۆژی شەممە ١٥ی ژوئێنی ٢٠٢٤، سەرۆکوەزیری سوئێد، ئۆلف یالمار کریستێرسۆن ( سەر بە حیزبی ڕاستڕەوی مۆدرات)، لە بەیانییەیەکدا هەواڵی ئازادکردنی حەمید نووری یاریدەدەری داواکاری گشتی زیندانی گەوهەردەشتی کە لە سوئێد بە زیندانی هەتاهەتایی مەحکووم کرابوو، ڕاگەیاند. ناوبراو لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند کە "یۆهان فلۆدرۆس، هاووڵاتییەکی سوئێدی کە لە مانگی ئاوریلی ٢٠٢٢ەوە لە ئێران دەستبەسەر و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو، هەروەها سەعید عەزیزی، هاووڵاتییەکی خاوەن دوو ڕەگەزنامەی ئێرانی-سوئێدی کە مانگی نوامبری ٢٠٢٣ دەستبەسەر کرابوو، لە فڕۆکەدان و " بەرەو سوئێد دەگەڕێنەوە." هاوکات حکوومەتی ئیسلامیش ڕایگەیاند کە "حەمید نووری ئازاد کراوە و تا چەند کاتژمێرێکی تر دەگاتەوە ئێران". دوای چەند کاتژمێرێک حەمید نووری گەیشتە فڕۆکەخانەی تاران و لە لایەن هاوکارە جینایەت پیشەکانییەوە بە تاجە گوڵینە پێشوازی لێکرا. حەمید نووری لە کاتی کۆمەڵکوژی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ١٣٦٧، کە تێیدا هەزاران زیندانی سیاسی و ئەقیدەتی، بە فەرمانی جینایەتکارانەی خومەینی و لە لایەن "کۆمیتەی مەرگ"ەوە لەسێدارە دران، بە ناوی خوازراوی "عەباسی"، یاریدەدەری داواکاری گشتی زیندانی گەوهەردەشت بوو. زیندانیانی ڕزگاربووی زیندانی گەوهەردەشت و بنەماڵە و کەس و کاری زیندانیانی ئێعدام کراو، شاهیدی ئەوەیان دا کە حەمید نووری لەو زیندانەی کە کوشتاری بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی تێدا بەڕێوە چوو، یاریدەدەر و هاوکاری "ناسریان" بووە. حەمید نووری ڕۆژی شەممە ٩ی نوامبری ٢٠١٩، بە گەشتی تاران-ستۆکهۆڵم لە فڕۆکەخانەی "ئۆرلاندا" گەیشتە وڵاتی سوئێد. دادگای سوئێد فەرمانی دەستگیرکردنی کاتی بۆ نووری دەرکرد. ناوبراو لە ٩٠ جەلەسەی دادگادا بە ئامادەبوونی شایەتحاڵان و کەسوکاری گیانبەختکردووان و زیندانیانی سیاسی، بە کەڵک وەرگرتن لە پارێزەری بەرگری و هەیئەتی مونسفە، دادگایی کرا. سەرەنجام ڕۆژی ١٤ی ژوئیەی ٢٠٢٢، دادگای بەرایی ناوچەیی ستۆکهۆڵم، بەهۆی بەشداری حەمید نووری لە ئێعدامی بەربڵاوی نەیاران و زیندانیانی سیاسی لە زیندانی گەوهەردەشت لە ساڵی ١٣٦٧دا، سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ ناوبراو دەرکرد و دواتر دادگای پێداچوونەوەی سوئێدیش حوکمی ئەم جینایەتکارەی پشتڕاست کردەوە.
ئازاد بوونی حەمید نووری، یاریدەدەری داواکاری گشتی پێشووی قەتڵگای گەوهەردەشت، لەناو سەرسوڕمان و بێباوەڕی بیروڕای گشتیدا، شەپۆلێک لە تووڕەیی و ناڕەزایەتی لەنێو ڕیزی چالاکوانانی سیاسی و ڕێکخراوە ئینساندۆست و مافی مرۆییەکانی سوئێد، بەتایبەت لەناو ئێرانییەکان و بنەماڵەی قوربانیانی دەستی ئەو جینایەتکارە و ڕژیمە پشتیوانەکەی، لێکەوتەوە. ئەم ناڕەزایەتیانە هاوکات دەوڵەتی ڕاستڕەوی سوئێد و شەخسی ئۆلاف کریستێرسۆن سەرۆک وەزیری ئەو وڵاتەشی ئیدانە دەکرد. دەزگای دادوەری سوئێد بە حەق، بە تۆمەتی فەرمانی کۆمەڵکوژکردنی زیندانیانی سیاسی و جینایەت دژ بە مرۆڤایەتی، حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بەسەر حەمید نووریدا سەپاند. ئەم حوکمە دەستکەوتێکی گەورە بوو بۆ بزووتنەوەی دادخوازی و دژ بە جینایەت و ئینسان کوشتن، کە بە فیداکاری بەرچاوی ئێرانیانی ناڕازی، تێکۆشەر و زیان دیتووی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی و هەروەها پارێزەرانی بوێر، دادوەر و دادستانە مرۆڤدۆست و داکۆکێکارەکانی مافی مرۆڤ، لە دادگاییکردنیێکی درێژخایەن و پشووبڕدا لەگەڵ "دادیار"ی قاتڵ و کارکوشتەی کۆماری ئیسلامی، بەدیهات. بیروڕای گشتیی سوئێد و خەڵکی پێشکەوتنخوازی ئورووپا، جیهان و ئێران، ئەم دادگاییکردنەیان بە کردەیەکی بێوێنە لە ژیانی کۆماری ئیسلامیدا زانی و ستایشیان کرد. مەحکووم کردنی نووری، بە دروست لە بیروڕای گشتیدا وەک دادگاییکردنی حکوومەتی مرۆڤکوژ و ستەمکاری ئیسلامی دانرا و وەک یەکێک لە دادگاییکردنە درەوشاوەکانی سەدەی بیست و یەک لە دژی ڕژیمی جینایەتکاری دەسەڵاتدار لە ئێران، بۆ هەتا هەتایە دەمێنێتەوە و بە ئاسانی لەبیر ناچێت.
بەڵام دەزگای کارگێڕی سوئێد و لە سەرووی ئەوەوە، سەرۆک وەزیری سەوداگەری ئەم وڵاتە، کە نوێنەری سەرمایەدارە گەورەکانە، بە بیانووی ئازادکردنی دوو هاوڵاتی بێ تاوانی سوئێدیی کە تاوانی ئەوان تەنیا سەفەرکردن بوو بۆ ئێران و بەبێ هیچ هۆکار و بەڵگەیەک، دەستبەسەر و بە بەمەبەستی وەرگرتنی باج لە دەوڵەتی سوئێد، زیندانی دەکرێت و یەکێک لەوان بە سیخوڕی تۆمەتبار دەکرێ و سزای ئێعدامی بەسەردا دەسەپێنرێت، لەگەڵ تاوانبارێک کە دەستی بە خوێنی دەیان و سەدان ئینسانی خەباتکار و ئازادیخواز سوور بووە و لە دادگایەکی بەناوبانگدا، بە ئامادەبوونی دادوەر و پارێزەر و هەیئەتی مونسفە و شایەتحاڵ و بەڵگەی حاشا هەڵنەگر لەسەر ئەنجامدانی تاوانەکە، ناوی وەک سەوداگەرێکی قێزەون و پێشێلکاری یاسای دیێموکراتیکی ئەو وڵاتە، لە مێژوودا تۆمار دەکرێت. سەرۆک وەزیر و دەسەڵاتی جێبەجێکاری سوئێد، دادپەروەری و مرۆڤدۆستی ئەم وڵاتەیان کە بەرهەمی خەباتی دوورودرێژی چینی کرێکار و بەرەی چەپ و ئازادیخوازە، لەپێناو ئامانجە سیاسی و ئابوورییەکانی سەرمایەداران و ئەو حیزب و چین و توێژەدا کە نوێنەرایەتی دەکات، لە بارەگای ڕژیمی تیرۆریست و مرۆڤکوژی کۆماری ئیسلامیدا، قوربانی کرد. ئەڵبەتە ئەمە یەکەمجار نییە کە دەوڵەتێکی ئوروپایی لەگەڵ ڕژیمی ئیسلامیدا بچێتە ناو سات و سەودایەکی ناڕەوای لەم چەشنە. ئازادکردنی حەمید نووری لە سوئێد دووەم حاڵەتە لە ماوەی ساڵێکدا کە وڵاتانی یەکێتی ئوروپا دوای ئازادکردنی ئەسەدوڵڵا ئەسەدی، دیپلۆماتکار-تیرۆریستی کۆماری، لە لایەن دەوڵەتی بلژیکەوە لە مانگی ژوئیەی ٢٠٢٣دا وەک دیاری باجگرتن، پێشکەش بە دەسەڵاتدارانی مرۆڤکوژی ئێرانی دەکەن، کە بە کردەوە دەستی ڕژیمی ئیسلامی کراوەتر دەکەن بۆ تیرۆر و ڕفاندنی هاووڵاتیانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و باج سەندن لە ئوروپا و دەرەوەی سنوورەکانی ئێران.
پێشتریش دەوڵەتی ئەمریکا و ئاڵمان بە تەسلیم بوون لە ئاست بارمتەگرتنی کۆماری ئیسلامی، چەند تاوانبارێکیان کە لە دادگاکانی ئەو وڵاتانەدا دادگایی و سزا درابوون، لە بەرامبەر ئازادکردنی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانەدا کە بە تۆمەتی بێبنەما بە بارمتە گیرابوون، ڕادەستی کۆماری ئیسلامی کرد. کار گەیشتە ئاستێک کە تەنانەت دەوڵەتی ئینگلستان بۆ ئازادی نازەنین ساغری، بە فەرمی باجی نەغدی بە ڕژیمی ئێران دا. ملکەچ بوونی ئەم دەوڵەتانە و لەوانە دەوڵەتی سوئێد بە خواستی کۆماری ئیسلامی، دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە ئەوان مانەوەی کۆماری ئیسلامی لە بەرژەوەندی ئەمڕۆ و سبەینێی خۆیاندا دەبینن و لەم ڕووەوە کەڵەوەکێشییەکانی تەحەمول دەکەن.
بەرپرسانی یەکێتیی ئوروپا و دەوڵەتی ئەمریکا، زۆرجار ڕایانگەیاندووە کە ئامانجیان لە گوشار خستنە سەر ڕژیمی ئێران، گۆڕینی ئەو دەسەڵاتە نییە، بەڵکوو گۆڕینی ڕەفتار و هەڵسوکەوتەکانییەتی. کەس دیمەنی قێزەونی بەکۆمەڵی ژنانی کابینەی دەوڵەتی سوئێدیان بە حیجابی ئیسلامییەوە لە حزووری بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە تاران، فەرامۆش نەکردووە، ئەویش لە هەلومەرجێکدا کە ژنانی بوێر و ئازادیخوازی ئێران، حیجابی ئیجبارییان لەسەر خۆیان لادەبرد و هەر لەو کاتەوە سەرەتاکانی سەرهەڵدانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی، دەستی پێکردبوو. ئێستا ئیتر ئەرکی سەرشانی ئێرانییە ئازادیخوازەکان، هێزە پێشکەوتنخواز و سۆسیالیستەکان، بەرەی چەپ و لایەنگرانی عەداڵەت و دادپەروەری سوئێدە کە لە دژی ئەم کردەوە ناشەرعی، دژە ئینسانی و بێ ئەخلاقییەی دەوڵەتی ڕاستڕەوی سوئێد، لە سات و سەودا لەگەڵ ڕژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی و ئازادکردنی قاتڵێکی کە لە دادگای ئەم وڵاتە بە تاوانی جینایەت دژبە مرۆڤایەتی سزا درابوو، دەنگ و کرداری یەکگرتووانەی خۆیان ڕێکبخەن و بە شێوەیەکی هاوبەش و هاوهەنگاو، ناڕەزایەتی دەرببڕن.
مبادلە زندانیان ، یا معاملە کثیف جمهوری اسلامی و دولت سوئید ؟
روز شنبە ١٥ ژوئن ٢٠٢٤، نخست وزیر سوئد"اولف یالمار کریسترسون"(از حزب راست مودرات) ، طی بیانیەای خبر آزادی "حمید نوری" دستیار دادستان دستیار دادیار زندان گوهردشت کە در سوئد بە حبس ابد محکوم شدە بود را اعلام کرد. نامبردە در بیانیەاش اعلام کرد " یوهان فلودروس شهروند سوئیدی کە از اپریل ٢٠٢٢در ایران بە سر می برد و با مجازات اعدام روبرو شدە بود و همچنین سعید عزیزی شهروند دوتابعیتی ایرانی_سوئیدی کە در نوامبر ٢٠٢٣ دستگیر شد ، درپروازی بە سمت سوئد در حرکتند". همزمان حکومت اسلامی هم اعلام کرد " حمید نوری آزاد شدە و تا ساعاتی دیگر بە ایران می رسد". چند ساعات بعد حمید نوری در فرودگاە تهران پیادە شد و با تاج گلی برگردن مورد استقبال همکاران جنایت پیشە خود قرار گرفت.
حمید نوری در جریان قتل عام زندانیان سیاسی در سال ١٣٦٧ کە در آن هزاران زندانی سیاسی و عقیدتی بە فرمان جنایتکارانە خمینی و توسط "کمیتە مرگ" با نام مستعار "عباسی"دادیار زندان گوهردشت بودە است. زندانیان نجات یافتە از زندان گوهر دشت و خانوادە بازماندەگان زندانیان اعدامی شهادت دادند کە حمید نوری دادیار و همکار "ناصریان" در این زندان بودە کە کشتار گستردە زندانیان سیاسی در آن صورت گرفتە است.
حمید نوری روز شنبە ٩نوامبر ٢٠١٩ با پرواز تهران _ استهکلم در فرودگاە "ارلاندا" وارد سوئید شد . دادسرای سوئید حکم بازداشت موقت نوری را صادر کرد . نوری در ٩٠ جلسە محاکمە با حضور شاهدان ، خانوادە جانباختگان و زندانیان سیاسی با استفادە از وکیل مدافع و هیئت منصفە محاکمە شد. سرآنجام در ١٤ ژوئیە ٢٠٢٢ دادگاە بدوی منطقەای استهکلم بە دلیل شرکت حمید نوری در اعدامهای گستردە مخالفین و زندانیان سیاسی در زندان گوهردشت در سال ١٣٦٧ حکم زندان ابد برای نامبردە را صادر کرد.دادگاە بدوی و تجدیدنظر سوئید هم این حکم را تآئید و این جنایتکار بە حبس ابد محکوم شد.
آزادی امروز حمید نوری ، دادیار سابق قتلگاە گوهردشت در میان بهت و ناباوری افکار عمومی ، موجی از اعتراض و نارضایتی در صفوف فعالین سیاسی ، نهادهای حقوق بشری و انساندوست در کشور سوئد، بویژە در میان ایرانیان و خانوادە قربانیان دست این جنایتکار و رژیم اسلامی حامی آن بە همراە داشتە است. همزمان این نارضایتی ها، با محکومیت دولت راست سوئد و شخص نخست وزیر آن"اولف کریسترسون" در این معاملە کثیف نیز توآم شدە است.
نهاد قضایی سوئید بە درست حمید نوری را بە اتهام فرمان قتل عام زندانیان سیاسی بە جنایت علیە بشریت با حکم زندان ابد محکوم کرد. این حکم دست آورد بزرگی برای جنبش دادخواهی ، علیە جنایت و انسان کشی بود، کە با فداکاری زیاد ایرانیان معترض ، مبارز و آسیب دیدە از جنایت های جمهوری اسلامی و همچنین وکلای جسور ، قاضی و دادستانهای انساندوست و مدافع حقوق انسان در محاکمات طولانی و نفس گیر با "دادیار" قاتل و کارکشتە جمهوری اسلامی حاصل شد. افکار عمومی سوئد و مردم مترقی در اروپا ، جهان و ایران، این محاکمە را اقدامی بی سابقە در حیات جمهوری اسلامی بە حساب آوردند و آنرا ستایش کردند. محکومیت نوری بە درست در افکار عمومی، بەمحاکمە حکومت قاتل و سرکوبگر اسلامی در تاریخ محسوب شد و بعنوان یکی از محاکمات درخشان قرن بیست و یکم علیە رژیمی جنایتکار حاکم بر ایران ماندگار خواهد بود و بە آسانی از اذهان حذف نخواهد شد.
اما نهاد اجرایی سوئد و در راس آن نخست وزیر معاملەگر این کشور کە نمایندە کلان سرمایەداران است،بە بهانە آزادی دو شهروند بیگناه سوئدی کە جرم آنها تنها سفر بە ایران بودە و بدون هیچ دلیل و مدرکی دستگیر و جهت باجگیری از دولت سوئد، زندانی و یکی از آنها بە جاسوسی و اعدام محکوم می شود، با جنایتکاری کە دستش بە خون دهها و صدها انسان مبارز و آزادیخواه الودە بودە و در دادگاهی معتبر با حضور قاضی ، وکیل ، هیئت منصفە و شاهد و مدرک غیرقابل انکار در ارتکاب بە جرم،نامش بە زشتی بعنوان معاملەگری کثیف و دهن کچی بە قوانین دمکراتیک این کشور در تاریخ ثبت خواهد شد. نخست وزیر و قوە اجرائیە سوئید ، عدالت و انساندوستی این کشور را کە محصول مبارزە طولانی طبقەکارگر و جبهە چپ و آزادیخواە آن است را، در راە اهداف سیاسی و اقتصادی سرمایەداران ، حزب و طبقەای کە آنرا نمایندگی میکند، در بارگاە رژیم تروریستی و انسان کش جمهوری اسلامی قربانی کردند.
البته این نخستین بار نیست که یک دولت اروپائی وارد چنین معامله ناروائی با رژیم اسلامی می شود.آزادی حمید نوری در سوئید، دومین مورد در طول یک سال است کە کشورهای اتحادیە اروپا بعد از آزادی "اسداللە اسدی" دیپلمات _ تروریست جمهوری اسلامی توسط دولت بلژیک در ژوئیە ٢٠٢٣بعنوان هدیە باجگیری تقدیم حاکمان آدمکش ایران میکنند کە عملآ دست رژیم اسلامی را در ترور، آدم ربایی شهروندان کشورهای غربی و باجگیری در اروپا و خارج از مرزهای ایران بازتر میگذارد.
پیش از این نیز دولت های آمریکا، آلمان، نیز با تمکین به گرونگانگیری جمهوری اسلامی، جنایتکارانی را که در دادگاههای این کشورها محاکمه و محکوم شده بودند، در قبال آزادی شهروندانی از این کشورها که با اتهامات ساختگی به گروگان گرفته شده بودند را به جمهوری اسلامی تحویل دادند. کار به جائی رسید که حتی دولت انگلستان برای آزاد نازنین ساغری رسما باج نقدی به رژیم ایران پرداخت. تمکین این دولتها و از جمله دولت سوئد به خواست جمهوری اسلامی ، این واقعیت را نشان می دهد که آنها بقای جمهوری اسلامی را به حال مصالح امروز و فردای خود مفید می دانند و از اینرو سرکشی های وی را هم تحمل می کنند . سران اتحادیه اروپا و دولت آمریکا بارها اعلام کرده اند که هدف آنها از اعمال فشار بر رژیم ایران، نه تغییر آن بلکه تغییر رفتار آن است. کسی صحنه مشمئز کننده حضور دسته جمعی زنان کابینه دولت سوئد با حجاب اسلامی را در حضور سران جمهوری اسلامی در تهران از یاد نبرده است، آنهم در شرایطی که زنان شجاع و آزاده ایران حجاب اجباری از سر بر می داشتند و از همان هنگام مقدمات آغاز جنبش انقلابی زن، زندگی ، آزادی، در شرف تکوین بود.
اکنون وظیفە ایرانیان آزادیخواە ، نیروهای مترقی و سوسیالیست ، جبهە چپ و طرفدار اجرایی عدالت قضائی در کشور سوئد است ،علیە این اقدام نامشروع ، غیرانسانی و غیراخلاقی حکومت دستەراستی سوئد در معاملە با رژیم جنایتکار جمهوری اسلامی و آزادی قاتلی کە در دادگاە این کشور بە جرم جنایت علیە بشریت محکوم شدە بود، صدا و اقدام متحدانە خود را سازماندهند و بە اعتراض و اقدام مشترک همت گمارند.
دوشنبـــه ۲۸ خرداد ماه ۱۴۰۳
#آزادی_برابری_حاکمیت_شورایی
17.6.2024
#کارگرنیوز
@kargarnews1