fd

fd


ڕوسیا هاوردەکردنی لالەنگی و بەرهەمی کشتوکاڵی لە تورکیا قەدەغەكرد

ی تێدایە.

دەسەڵاتی ڕوسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، مادەی زیانبەخش لەو بارە لالەنگییانەدا دۆزراونەتەوە، كە لە تورکیاوە ڕەوانەی ڕووسیا کراون و ماددەی زیاد لە سنووری خۆیان بەكارهێنراون.

دەسەڵاتی پاراستنی بەکارهێنەری ڕوسیا ئاماژەی بەوە کردووە، کە هەنگاوەكە بۆ وەستاندنی بڵاوبوونەوەی توشبوون بە ڤایرۆس گیراوەتە بەر.

ئەمە یەکەم جار نییە، کە لە دژی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی تورکیا بڕیاردەدرێت، چونکە زۆر جار ماددە زیانبەخشەکان لە بەرهەمەکاندا دەدۆزرێتەوە و لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨دا هاوردەکردنی چەند جۆرە میوەیەكی ئەو ڵاتە قەدەغەكرا.

لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا لە دوای دۆزینەوەی ڤایرۆس لە میوە و تەماتەی هاوردەی تورکیا، یاداشتێک بۆ وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا نێردراوە.



Report Page