گلێنەی شاعیر
@kurdpoemsئەگەر خەرمانی عومرم ئێستەکانە پاکی با بیبا
بەمەرگی تۆ مچوڕکیشم بەدڵدا نایە، با بیبا
هونەر گەر خۆی پەرێشانی نەبایە لەم وڵاتەیدا
بەشی من بۆ دەبوو چارەڕەشی و خانەخەرابی با
لەکوێ حاڵی من و تۆ وا دەبوو ئەی خۆپەرست ئێستا
ئەگەر دنیا ئوسوول و قاعیدە و نەزم و حیسابی با
بەجامێ بادە تێر نابم، ئەگەر مەیلت هەیە ساقی
گڵێنەی خۆم دەنێرمە خزمەتت، بۆم تێکە تا بیبا
وەبەر من نایەڵێ لێرەش مەی و ساقی جەنابی شێخ
دەنا لەولا شەراب و حۆری با هەر بۆ جەنابی با
هەموو عومری ئەبەد تێیدا نییە خۆشی دەمێک مەستی
خدر ئاوی حەیاتی بۆ چ بوو؟ فێری شەرابی با
1961
----------------------------------------
46 گێژەڵووکەی خەزان
https://telegra.ph/46-08-12