چارەنووسی شاعیر

چارەنووسی شاعیر

@kurdpoems

بەهار بوو فەسڵی زستانم، ئەگەر یارم لەگەڵ بایە

درۆیە گەر گوتوویانە بەخونچێکی بەهار نایە

لە بارانێ مەپرسە تا هەور بگرێ بەری ڕۆژێ

دەبێ بگریم هەتا ڕووی تۆ لە ژێر چارشیۆی ڕەشدایە

هەناسەم لادەدا چارشێو و ڕووبەندی ڕەشت ئاخر

هەور هەرچەندە پڕ بێ کوا حەریفی قودرەتی بایە؟

لەژێر سایەی برۆکەتدا حوکمڕانی دەکا چاوت

لە سایەی دووخی شمشیرە کە حاکم حوکمی ئیجرایە

لەسەر بەفرێ بەکار نایە وەکوو بیستوومە داوی ڕەش

لەسەر کوڵمەت ئەدی بۆ دڵگرە ئەو بسکە تاتایە؟

هونەر ناتوانێ جوانی تۆ بەهیچ شێوێکی بنوێنێ

لە مەڕمەڕ چۆن دەتاشرێ هەیکەلی ئەم بەژن و باڵایە؟

بەڕیشی بۆزەوە سوجدەی دەبەم من بۆ جەماڵی تۆ

ئەدی بۆ چی دەیانگوت دار کە پیر بوو تازە دانایە؟

بزەت نایێتە سەر لێو و بەزەت نایە بەحاڵمدا

ئەگەرچی زۆر لە مێژساڵە لە دووت دەخشێم وەکوو سایە

دەزانی بۆ چی من هێندە پەرێشان و خەفەتبارم

لە بازاڕی ژیان غەیری هونەر نیمە چ سەرمایە

بەتوو تووش تووشی مەکتەب بۆ دەهاتم من کە زانیبام

خەفەت، مەینەت، کەسەر، حەسرەت، بەشی ئینسانی زانایە

لەگەڵ چارەڕەشی و دوورەبەشی و نەگبەت دەبێ هەڵکەم

لەمێژە چارەنووسی شاعیرانی کوردی هەر وایە

1959

---------------------------------------
42 جۆلانە
https://telegra.ph/42-08-12


Report Page