هەتاوی ئیقباڵ

هەتاوی ئیقباڵ

@kurdpoems

ڕۆیی خەم هاتەوە هەنگامی سروور

جێژنەیە بەزمە زەماوەندە سوور

تیشکی زێڕینی هەتاوی ئیقباڵ

لە کولاوکەی گەلی کورد هاتەوە ژوور

کوانێ؟ لەکوێیە؟ ببینێ بەزمم

بدڕێ دوژمنی خوێڕی مەغروور

سەربەخۆ بووین و لەژێر باری خەم

هاتە دەر میللەتی ئازاد و جەسوور

هەڵکراوە لە وڵاتی ئێمە

پەرچەمی بەرزی سپی و سەوز و سوور

خومی شێواوە، پەرێشانە، کزە

دوژمنی قین لەزگی ڕق ئەستوور

کوڕی کورد حازرە بەخوێنی خۆی

لە هەموو لاوە بپارێزێ سنوور

کچەکەی حازرە فیشەکدانی

لە ملیدابێ لەباتی بەرموور

تازە ناوێرێ بەخاکی کوردا

نەتەوی ئێمە بکا چیدی عبوور

هەر بەرز بێتەوە ئاڵای کوردی

نیشتمانی ببێ خۆش و مەعموور

بۆ فیداکاری لە ڕێی میللەتدا

هەر بژی «قازی» ڕەئیسی جەمهوور

--------------------------------
21 ڕەشەمە
https://telegra.ph/21-08-12-8


Report Page