بژی دێموکڕات

بژی دێموکڕات

@kurdpoems

مزگێنیم دەیە دەگەی بەئاوات

کوردە لە سایەی حیزبی دێموکڕات

حیزبی دێموکڕات تۆ دەدا نەجات

پیادەی ئەو شاهی دوژمن دەکا مات

بژی دێموکڕات بژی دێموکڕات

کوردەگیان! ئەوڕۆ چاو و دڵت ڕوون

لاوانی وڵات پاک ئامادە بوون

تەمای وەیانە ڕاپەڕن، ببزوون

لێوی دوژمنی هەرزەگۆ بدروون

بژی دێموکڕات بژی دێموکڕات

پێکیان هێناوە لەشکرێکی چاک

لە لاوی ئازا و بەکار و چالاک

هومێدم وایە لاوانی خوێن پاک

بەخوێنی خۆیان بپارێزن خاک

بژی دێموکڕات بژی دێموکڕات

هەموو بەجەرگ و ئازا و دلێرن

هەموو بێ باک و دڵپاک و مێرن

لەناو سەنگەردا لە وێنەی شێرن

نەتەوی بێ شک پێیان ناوێرن

بژی دێموکڕات بژی دێموکڕات

پێشمەرگەی کوردی لە مەیدانی جەنگ

بەرگەی ناگرێ نە شێر نە پڵەنگ

دوژمنی ئێمە تازە بکا دەنگ

سینگی دەسمن بە گوللەی تفەنگ

بژی دێموکڕات بژی دێموکڕات

ڕۆژی بەرگری و شەڕ و تەنگانە

پاڵەوانێکە هەر یەک لەوانە

بەکوێری چاوی پیسی بێگانە

ئەوڕۆکە ڕۆژی جێژنی کوردانە

بژی دێموکڕات بژی دێموکڕات

1956/03

مەهاباد

----------------------------------------
19 ڕۆژی خۆشی
https://telegra.ph/19-08-12-9


Report Page