..
له ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر كه به‌رزبوونه‌وه‌ی سێ به‌رابه‌ری قیمه‌تی بێنزین وه‌ك چه‌خماخه‌یه‌ك ئاگری ناڕه‌زایه‌تی و تووڕه‌یی پنگ خواردووی خه‌ڵكی گه‌شانده‌وه، حه‌فته‌یه‌ك تێپه‌ر بووه. ئه‌گه‌رچی بڕیاری سه‌رانی سێ قووه‌ی نیزامی كۆماری ئیسلامی و كادری ڕێبه‌ری سپای پاسداران بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین یه‌كێكه له نیشانه‌كانی به بنبه‌ست گه‌یشتن و پڕۆسه‌ی له ناوچوونی ئابووری پێكهاته‌ی سیاسیی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام پڕۆسه‌ی ئه‌م بڕیاره و شێوه‌ی ئیجرا كردنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قووڵایی ترس و وه‌حشه‌تێك كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له هه‌ڵچوونی تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ر هه‌یه‌تی. كۆماری ئیسلامی پڕۆسه‌ی بڕیار و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی به‌رز كردنه‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزینی وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی ته‌واو ئه‌منیه‌تی داڕشت، به‌جۆرێك كه نه ته‌نیا خه‌ڵك به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت به‌شێك له وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی ڕووحانی، نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ئیسلامی و به‌شێكی زۆر له ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات لێی ئاگادار نه‌بوون. سه‌رانی سێ قووه‌ی كۆماری ئیسلامی و فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران ده‌یانزانی كه ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان، ده‌مێكه له‌سه‌ر لێواری هه‌ڵچوونه. ئه‌وان ده‌یانزانی كه بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین، هاوشێوه‌ی چه‌خماخه‌یه‌ك ئاگری پنگ خواردووی جه‌ماوه‌ری هه‌ژار و بێبه‌شی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌گه‌شێنێته‌وه. خافڵگیر كردنی كۆمه‌ڵگا به ڕاگه‌یاندن و ئیجرایی كردنی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین و جێگیر كردنی هێزی نیزامی و ئه‌منیه‌تی له نزیك پۆمپی بێنزین له شاره جۆراوجۆره‌كان و دارشتنی به‌رنامه‌ی سه‌ركوتی خوێناوی، هه‌ر له یه‌كه‌مین ساته‌كانی شكڵ گرتنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، به‌شێك له‌و پڕۆژه ئه‌منیه‌تیه بوو.
كۆماری ئیسلامی به ڕاگه‌یاندن و ئیجرای له‌ناكاوی سێ به‌رابه‌ر كردنی قیمه‌تی بێنزین، كاردانه‌وه‌یه‌كی له‌ناكاو و دیاری نه‌كراوی به‌سه‌ر خه‌ڵك دا سه‌پاند، به‌و ئامانجه‌ی كه بتوانێ ده‌ستبه‌جێ سه‌ركوتی كات و یه‌ك ڕۆژه به قسه‌ی خۆی “فیتنه‌ی ئاژاوه‌گێڕه‌كان” خامۆش كات. كۆماری ئیسلامی ده‌زانێ كه له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا له ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ده‌یه‌ی ڕابردۆوه و به تایبه‌ت له ساڵه‌كانی پاش مانگی به‌فرانباری ٩٦ له ناو دڵی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی كرێكاران، موعه‌لیمان و خانه‌نشینان و جم و جۆڵی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری و باقی ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌كان، ژماره‌یه‌كی به‌رین له هه‌ڵسووڕاوان و ڕێبه‌ران هاتوونه‌ته مه‌یدان كه ڕۆڵێكی حاشاهه‌ڵنه‌گریان له هه‌ڵخڕاندنی خه‌بات و ڕێكخستن هه‌یه. كۆماری ئیسلامی له ترسی ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تیه‌كی جه‌ماوه‌ری و سه‌رتاسه‌ری، به ڕاگه‌یاندن و ئیجرای له‌ناكاوی پڕۆژه‌ی سێ به‌رابه‌ر كردنی بێنزین، هه‌ڵسووڕاوان و ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌تیه‌كانی له مه‌یدانی خه‌باتدا خافڵگیر كرد. سه‌رانی ڕژیم ڕاگه‌یاندنی پێش وه‌ختی به‌رزبوونه‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزینیان وه‌ك ڕیسكێكی گه‌وره و كایه به ئاگر ده‌زانی، هه‌ربۆیه به له‌به‌رچاوگرتنی “مه‌ترسی”ی ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریه‌ك كه به خێرایی ڕێكبخرێت و شه‌قامه‌كان بته‌نێته‌وه، “ئه‌سرار”ی به‌رزكردنه‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزینیان له هه‌موان، ته‌نانه‌ت له مۆره‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش شارده‌وه. له‌خۆڕا نه‌بوو كه یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منی ڕژیم وتی پڕۆژه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین چه‌ندین بواری له‌خۆ ده‌گرت كه پێویست نه‌بوو نوێنه‌رانی مه‌جلیس لێی ئاگادار بن.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ته‌دبیر و پێشكاریه‌ك كه سێ قووه‌ی ڕژیم له شۆڕای باڵای هاوئاهه‌نیگی ئابووری و كادری ڕێبه‌ری سپای پاسداران و ده‌زگای ئیتلاعاتی و ئه‌منیه‌تیدا ئه‌نجامیان دا و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و جه‌نایه‌ت و سه‌ركوته خوێناویانه‌ی كه وه‌ڕێیان خست، نه‌یانتوانی ناڕه‌زایه‌تی خۆڕستی خه‌ڵك به پێی به‌رنامه‌كانیان ده‌ستبه‌جێ خه‌فه بكه‌ن تا بتوانن له‌وه‌ش وه‌ك ده‌ر‌فه‌تێك بۆ نواندنی سه‌قامگیری سیاسی له‌به‌رچاوی هێزه‌كانی ناوچه‌كه كه‌ڵك وه‌رگرن. سه‌رانی ڕژیم له خامنه‌یه‌وه بگره تا سه‌رانی سێ قووه‌كه، فه‌رمانده‌كانی سپا، ئیمام جومعه‌كان و فه‌رمانداره‌كان و ئیسلاح ته‌ڵه‌ب و ئۆسوولگه‌را و … هه‌مووان هاوده‌نگ هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵكی ناڕازی كرد و به ئاژاوه‌گێڕ ناویان لێبردن. به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم سه‌ره‌ڕای وه‌حشیگه‌ری و بێ ڕه‌حمیه‌ك كه له به‌رامبه‌ر لاوانی ناڕازیدا نیشانیان دا، نه‌یانتوانی پێش له په‌ره‌سه‌ندنی شه‌پۆلی خرۆشانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه بگرن. هه‌موو هه‌ڕه‌شه و شاخ و شانه كێشان و په‌لاماری بێ به‌زه‌یانه‌ی هێزه ئه‌منی و ئینتزامیه‌كان نه‌یتوانی كاریگه‌ر بێت و شه‌پۆلی ڕق و نه‌فره‌تی خه‌ڵك خامۆش كات. ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر هه‌تا ئێستاكه‌شی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له پێناو خه‌بات بۆ ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی به‌ده‌ست هێناوه. شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك به‌رق ئاسا زیاتر له ١٠٠ شاری له ٢٢ ئۆستانی ئێران گرته‌وه. ناڕازیان به مشتی گرێ كرا‌و و به‌و درووشمانه‌ی كه ده‌یانوته‌وه به هه‌موانیان نیشان دا كه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین ته‌نیا چه‌خماخه‌یه‌ك بوو بۆ ده‌ستپێكی ئاخێزێكی دیكه كه سه‌رتاپێی ده‌سه‌ڵاتی دین و سه‌رمایه بخاته ژێر پرسیار و مه‌نگه‌نه‌وه. جه‌ماوه‌ری تووڕه و ناڕازی به بیانووی به‌رزبوونه‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین، دژ به‌و هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تی ئابووری و بێ مافیی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه هاتنه سه‌ر شه‌قام كه له ماوه‌ی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانه‌وه له ڕه‌فسه‌نجانی موحافزه‌كاره‌وه بگره تا خاته‌می ئیسلاح ته‌ڵه‌ب و له ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی ئۆسوولگه‌راوه تا ڕووحانی ژێنێڕاڵی جه‌نایه‌تكاری ئیعتدالگه‌را، به‌سه‌ریان دا سه‌پابوو.
له ٧مین ڕۆژی ئه‌م ئاخێزه سه‌تاسه‌ریه‌دا هێشتا به‌وردی پانتایی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم له دژی ناڕازیان ڕوون نه‌بۆته‌وه. ئه‌وه‌یكه كه‌م و زۆر ده‌بیندرێ ئه‌وه‌یه كه خوێنڕێژانی كۆماری ئیسلامی له هه‌مان سێ ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه به قه‌د یه‌ك مانگ و نیوی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی عێراق له به‌رامبه‌ر ناڕازیان، زیانی گیانیان به خه‌ڵكی ئێران گه‌یاندووه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌تا ئێستا پتر له ٢٠٠ كه‌س به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئینتزامیه‌كان و گاردی دژه شۆڕش گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له هه‌زار كه‌سیش برینداربوون و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌كانی ڕژیم كراون. ڕژیم له ترسی كاردانه‌وه‌ی بیروڕای گشتی له ئاست پانتایی جه‌نایه‌تێك كه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ئه‌نجامی داوه، ئاماری واقعی قوربانیه‌كان ده‌شارێته‌وه و بۆ ته‌كمیل كردنی هه‌وڵی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی خۆی و پێش‌گرتن له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌واڵ و ڕاپۆرتی ناڕه‌زایه‌تی، ده‌ستی داوه‌ته قه‌تع كردنی ئینتێرنێت و سانسۆڕی به‌رینی میدیاكان.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م جه‌نایه‌ت و سه‌ركوتگه‌ریانه، ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له چه‌ندین شاری ئێران هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨ی هه‌تاوی خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی دیكه بوو له خه‌باتی شكۆداری خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران بۆ ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی. بێ گومان، ئه‌م ئاخێزه سه‌رتاسه‌ریه هه‌ر سه‌رئه‌نجامێكی بێت، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له دواهاته‌كانی گیان به سڵامه‌ت به‌ده‌ر نابات.