..
ڕیز به‌ستنی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران له به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی ئیسلامی‌دا
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی خه‌ڵكی وه‌گیان هاتووی ئێران دژبه هه‌ژاری و بێكاری له سێهه‌مین ڕۆژی خۆیدا به‌هێزتر به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه كه ڕژیم خۆی به سێ به‌رابه‌ر كردنی نرخی بێنزین چه‌خماخه‌كه‌ی لێدا، به بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ڕه‌شه و كوشتاری جه‌نایه‌تكارانه‌ی ڕژیم هه‌روا ڕوو له گه‌شه‌یه و هه‌تا ئێستا پتر له ١٠٠ شار له‌وانه گه‌وره‌شاره‌كانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه. جه‌ماوه‌ری ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشمی سیاسیی وه‌ك “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر، نان كار ئازادی، ئیتحاد ئیتحاد، هه‌موومان پێكه‌وه‌ین، به ئیبتكاری عه‌مه‌ل و شێوه‌ی جۆراوجۆر، له ڕاگرتنی ماشێنه‌كان له سه‌ر شه‌قام و به‌ستنی ڕێگاكانه‌وه بگره تا دابین كردنی ئیمكانات و داخستنی ناوه‌نده‌كانی كار و مانگرتن، درێژه به خه‌باتی خۆیان ده‌ده‌ن. به‌رده‌وام هه‌واڵی تازه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ست بوونی توێژه جۆراوجۆره‌كانی خه‌ڵك له‌وانه خوێندكاران و بازاریه‌كان به ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه هاوشێوه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی لۆبنان و عێراق دژبه سه‌رتاپێی ده‌سه‌ڵاتی دز و گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامیه. له به‌رامبه‌ریشدا كاربه‌ده‌ستانی ورد و درشتی ڕژیم له خامنه‌ییه‌وه بگره تا ڕووحانی و نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ڕژیم له به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكدا هه‌ڵوێستی دوژمنانه‌یان گرتووه‌ته به‌ر.
خامنه‌یی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و بۆ خۆپه‌ڕاندنه‌وه‌ی، هه‌ڵوێستێكی ناڕوونی له خۆی نواند و ڕایگه‌یاند “من وتبووم كه له‌و كاره‌دا سه‌ر ڕشته‌م نییه و ڕای كارناسانیش جیاوازه. ئه‌گه‌ر سه‌رانی هه‌ر سێ قووه‌كه بڕیارێك بده‌ن من پشتیوانیی لێده‌كه‌م، هه‌ربۆیه ئێستاش من پشتیوانی له‌و بڕیاره ده‌كه‌م و پێویسته به‌كرده‌وه ده‌ربێت”. خامنه‌یی وه‌ك دیكتاتۆرێكی له‌به‌رچاوكه‌وتوو و هه‌ر وه‌ك جاران هه‌زاران كه‌س له جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ناڕازی ئێرانی به شه‌ڕه‌نگێز و كینه‌یی و كه‌سانی ناله‌بار پێناسه كرد و فه‌رمانی به كاربه‌ده‌ستانی نیزامدا تا بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌ت، ئه‌ركی خۆیان واته سه‌ركوت ئه‌نجام ده‌ن. دوای ئه‌م قسانه مه‌ئموورانی گوێ له مستی خامنه‌یی به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه‌تر هێرشیان كرده سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵك و به سه‌دان كه‌سیان كوشت و بریندار كرد و زیاتر له هه‌زار كه‌سیشیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. خامنه‌یی و باقی مۆره ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم، بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك دژبه هه‌ژاری و بێكاری، به هۆكار و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تانی بێگانه ناوزه‌ند ده‌كه‌ن. به‌دوای وته‌كانی خامنه‌یی، باقی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له ئاخونده‌كانه‌وه بگره تا مۆره‌كانی مه‌جلیس كه له‌و ماوه‌یه‌دا به ڕواڵه‌ت هه‌ڵوێستێكی میانه‌ڕه‌ویان گرتبوو، یان داماوانه بێده‌نگیان گرته به‌ر و یان هاتنه سه‌ر نه‌زه‌ری خامنه‌یی و ملكه‌چی فه‌رمانی ئه‌و بوون. نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ئیسلامیش ده‌ستبه‌جێ گه‌ڵاڵه ئه‌وله‌ویه‌تداره‌كانیان بۆ هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین وه‌رگرته‌وه. سه‌رپاسدار عه‌ڵی شه‌معخانی ده‌بیری شۆرای ئه‌منیه‌تی میللی كه بۆ پێڕاگه‌یشتن به گه‌ڵاڵه‌ی “سێ فه‌وریه‌تی”ی چه‌ند نێونه‌رێك، ڕۆیشتبوو بۆ مه‌جلیس، دوای قسه‌كانی خامنه‌یی، خه‌ڵكی ناڕازیی به دژه ئینقلاب و شه‌ڕه‌نگێز و به‌كرێگیراوانی بێگانه ناولێبرد و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به سێناریۆی له پێشدا دارێژراوی خۆلقاندنی كێشه، له عێراق و لۆبنان گرێ داوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌یكه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئێران به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك له عێراق و لۆبنان په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌شێك له واقعیه‌ته. له هه‌ر دووی ئه‌م وڵاتانه ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له‌ئاست بێكاری و هه‌ژاری و برسێتی له ئارادایه و دژ به‌و دسه‌ڵاته دز وگه‌نده‌ڵانه‌یه كه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی له په‌یوه‌ندی دان.
ئه‌گه‌رچی ڕژیم پاشه‌كشه له به‌رامبه‌ر خواست و موتالباتی خه‌ڵك به مه‌ترسی جیدیی ده‌زانێ بۆ درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و به‌رده‌وام هێرشیان ده‌كاته سه‌ر، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی هه‌ژار و سته‌ملێكراو به په‌ره‌پێدانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و به وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” وڵامی قسه‌كانی خامنه‌ییان داوه. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له باروودۆخی ئێستادا، درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان دژبه گشت ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆر، به ته‌نیا ڕێگای ڕزگاری خۆیان ده‌زانن. خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران باش ده‌زانن كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه ڕژیم كه‌وتووه‌ته بنبه‌سته‌وه و ئابووریه‌كه‌ی له‌سه‌ر لێواری له‌ناوچوونه و ڕێگاچاره‌یه‌كیشی بۆ وڵامدانه‌وه به خواستی خه‌ڵك نییه و توانای دابین كردنی داخوازیه‌كانیانی نه‌ماوه، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌زینه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری بۆ په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌ی هه‌سته‌یی و ده‌ست تێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه و به‌هێزكردنی بواری نیزامی و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی خۆی ته‌رخان ده‌كا. هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رپرسانی باڵای ڕژیم له هه‌ردووك باڵه‌كانه‌وه گه‌نده‌ڵی و دزیه ملیارد دولاریه‌كانی یه‌كتریان له سه‌روه‌ت و ماڵی خه‌ڵك ئاشكرا كرد و ئه‌وه‌ش خۆی بڵێسه‌ی ئاگری ڕق و تووڕه‌یی خه‌ڵكی دژبه ڕژیم زیاتر گه‌شانده‌وه. له ئێستاشدا ڕژیم له به‌رامبه‌ر داخوازیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی خه‌ڵكدا به‌ڕیز بووه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتار و ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام و ده‌ست به‌سه‌ر كردنیان لێده‌كا. هه‌ڕه‌شه‌ی خامنه‌یی و باقی به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی ڕژیم له خه‌ڵكی ناڕازی و قه‌تعی ئینتێرنێت، هه‌موو ئه‌مانه نیشانه‌ی ئاستی باڵای ترس و نیگه‌رانی و سه‌رلێشێواوی و له‌ده‌ستدانی یه‌كگرتوویی ڕێزه‌كانی ڕژیمه له په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له ئێران.
خه‌ڵكی ناڕازی به درووشمی ڕه‌سا و مشتی گرێ كراوه‌وه، عه‌زمیان جه‌زم كردووه تا له ده‌ست ئه‌م ڕژیمه و جه‌نایه‌ته‌كانی ڕزگاریان بێت. به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر دوژمنی پڕچه‌ك كراودا چه‌ندین پێداویستی ده‌وێ كه هه‌تا ئێستا به‌داخه‌وه به‌هۆی كه‌ش وهه‌وای دیكتاتۆری و زه‌بروزه‌نگ، ئه‌و جۆره‌ی كه پێویسته دابین نه‌كراون و بۆ دابین كردنی ئه‌م پێداویستیانه‌ش هه‌وڵ و ده‌رفه‌تی زیاتر پێویسته. هه‌ربۆیه درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌توانێ ده‌رفه‌تێكی گونجاو بێت بۆ وڵامدانه‌وه به پێداویستیه‌كان و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی كه‌م كۆڕیه‌كانی ڕابردوو. سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه له گره‌وی پێكهاتنی تۆڕێكی ڕێبه‌ری دایه كه له هه‌ڵسووڕاوان و كه‌سایه‌تیه ڕادیكاڵ وسۆسیالیسته ناسراوه‌كانی كۆمه‌ڵگا پێكهاتبێ و خه‌ڵك بتوانێ پشتی پێبه‌ستێ و متمانه‌ی پێ بكا. ڕێبه‌ریه‌ك كه بتوانێ له‌م كێشه‌مه‌كێشه سیاسی چینایه‌تیه‌دا، ڕێكخه‌ری هێزی به‌رینی ژنان و پیاوانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش بێت و بتوانێ له پانتایه‌كی ملیۆنی و له ئاستی سه‌رتاسه‌ریدا، جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و گۆڕه‌پانی خه‌باتی به‌كۆمه‌ڵ و ڕێكخراو ڕابكێشێ. ڕێبه‌ریه‌ك كه به به‌رنامه و به ستراتێژیی ڕوون، قۆناخه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕانه‌یه داڕێژێت و به پێشكه‌ش كردنی درووشمی قابیلی ئیجرا كه هه‌ڵگری به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو كرێكاران و زه‌حه‌تكێشان و جه‌ماوه‌ری سته‌ملێكراو بێت و به گرتنه‌به‌ری تاكتیكی وردبینانه و به شكڵی جۆراوجۆر هه‌نگاو به هه‌نگاو، ئه‌م قۆناخانه به‌كرده‌وه ده‌ربێنێ.