..
سێ به‌رابه‌ر كردنی قیمه‌تی بێنزین و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له زیاتر له ٣٠ شاری ئێران
شیركه‌تی میللیی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی ئێران، به ده‌ركردنی ڕاگه‌یاندنێك قیمه‌تی بێنزینی له ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه به‌رز كرده‌وه. به پێی ئه‌م بڕیاره، بێنزین سه‌همیه به‌ندی ده‌كرێت و دوو قیمه‌تی ده‌بێت. قیمه‌تی هه‌ر لیترێك بێنزینی سه‌همیه ١٥٠٠ تمه‌ن و هه‌ر لیترێكیش بێنزینی ئازاد قیمه‌تی سێ هه‌زار تمه‌نی له‌سه‌ر داندراوه. به پێی ئه‌م سه‌همیه‌به‌ندیه هه‌ر كه‌سێك كه ته‌نیا ئۆتۆمبیلێكی هه‌بێت، مانگانه ٦٠ لیتری پێده‌درێت. كه‌وابوو بێنزین له بازاری ئازاد‌دا كه پێشتر لیتری ١٠٠٠ تمه‌ن بوو، ئێستا بووه‌ته سێ هه‌زار و واته قیمه‌تی سێ به‌رابه‌ر بووه. هه‌روه‌ها قیمه‌تی بێنزینی سووپێریش هه‌ر لیترێكی گه‌یشتووه‌ته ٣ هه‌زار و ٥٠٠ تمه‌ن. له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا و پێش ده‌ستپێكی سه‌همیه‌به‌ندی بێنزین و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌ته‌كه‌ی، ده‌نگۆیه‌كی زۆر سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین بڵاو ببۆوه به‌ڵام ڕژیم چه‌ندین جار ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت ده‌كرده‌وه.
له نیوه‌شه‌وی هه‌ینیه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه، هێزه ئینتزامیه‌كانی ڕژیم له ده‌ورووبه‌ری پۆمپی بێنزینه‌كان جێگیر كراون. ڕاپۆرته‌كان له ناو ئێرانه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین، سه‌فی دوور و درێژ له به‌رامبه‌ر پۆمپی بێنزینه‌كان و شه‌قامه‌كانی ده‌ورووبه‌ریان درووست بووه.
محه‌ممه‌د باقر نه‌وبه‌خت، سه‌رۆكی سازمانی به‌رنامه و بوودجه دوای ڕاگه‌یاندنی قیمه‌تی نوێی بێنزین وتی: له “شوورای عالیی هاوئاهه‌نگی ئابووری سه‌رانی قوا” په‌سند كراوه كه هه‌موو قازانجیه‌كی سه‌رچاوه‌گرتوو له به‌رزبوونه‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین و سه‌همیه‌به‌ندی وه‌ك پشتیوانی بژێوی له ناو بنه‌ماڵه كه‌م داهاته‌كاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه. نه‌وبه‌خت له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ڵێنی داوه كه به لانی زۆره‌وه حه‌فته‌یه‌ك تا ١٠ ڕۆژی دیكه هه‌موو پووڵه‌كان بخاته حیسابی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه‌كانه‌وه. به‌ڵام با بزانین ئه‌م یارمه‌تیه‌ی كه قه‌راره بدرێته بنه‌ماڵه‌كان، چه‌نده‌یه؟ به وته‌ی نه‌وبه‌خت بڕی ئه‌م پاره‌یه بۆ هه‌ر كه‌س ٤٠ هه‌زار تمه‌ن له مانگدا دیاری كراوه و ٦٠ ملیۆن كه‌سیش به‌ركه‌وتووی ئه‌م یارانه‌یه ده‌بن. كه‌وابوو بنه‌ماڵه‌یه‌كی ٥ كه‌سی له مانگدا ٢٠٠ هه‌زار له‌م ڕێگه‌وه یارمه‌تی وه‌رده‌گرێ. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا له وڵاتێك كه هێڵی هه‌ژاری بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌كی ٥ كه‌سی ٨ ملیۆن تمه‌ن له مانگدایه، به‌ڕاستی پێدانی پووڵێكی وا بێ ئه‌رزش، چ ده‌ردێك له ژیانی خه‌ڵك سووك ده‌كا؟ ئه‌گه‌رچی وه‌رگرتنی ٤٠ هه‌زار تمه‌ن له مانگدا بۆ كرێكاران و خه‌ڵكی هه‌ژار ئه‌رزشێكی ئه‌وتۆی نییه به‌ڵام سێ به‌رابه‌ر كردنی قیمه‌تی بێنزین، ده‌بێته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌وه‌روم و گران بوونی قیمه‌تی پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیان. یان به واتایه‌كیتر زۆر زیاتر له‌و ٤٠ هه‌زار تمه‌نه‌ی كه به‌ركه‌وتووانی ئه‌م یارانه‌یه وه‌ریده‌گرن، له ڕێگه‌ی گران كڕینی كالا پێویسته‌كانه‌وه ده‌یخه‌نه‌وه گیرفانی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ت.
له ڕاستیدا، كۆپینی كردنی بێنزین ڕێگایه‌كه بۆ سێ به‌رابه‌ر كردنی قیمه‌ته‌كه‌ی. پڕوپاگه‌نده‌ی یارمه‌تی گه‌یاندن به خه‌ڵكی هه‌ژاریش هیچ شتێك نییه جگه له ڕازاندنه‌وه‌ی ڕووی سیاسه‌تێكی دژه مرۆیی. ئه‌زموونی بڵاوكردنه‌وه‌ی كالای كۆپینی له ڕابردوودا نیشانی داوه كه وه‌رگرتنی كارتی سه‌همیه‌ی بێنزین، پێویستی به تێپه‌ڕ كردنی پێچاوپێچی بۆرۆكراسیی نوقم بوو له گه‌نده‌ڵیی ئیداری و ماڵیی ده‌وڵه‌ته و له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م سیستمه ڕێگاش بۆ دزیی گه‌وره و چكۆله ده‌كاته‌وه. زۆرجاریش وای لێ دێت كه خه‌ڵك به‌هۆی گرفتاری ئیداری تێپه‌ڕكردنی ئه‌م ڕێگا‌یه یان به‌هۆی ڕاوه‌ستانی زۆر له سه‌فی وه‌رگرتنی بێنزینی كۆپینی، له خێری وه‌رگرتنی ده‌گوزه‌رێن و به ناچار به قیمه‌تی سێ به‌رابه‌ر له بازاری ئازاد ده‌یكرن و له ڕاستیدا ئامانجی ده‌وڵه‌تیش له‌م كاره هه‌ر ئه‌وه‌یه.
ڕووحانی له لایه‌كه‌وه دان به‌وه داده‌نێ كه بوودجه‌ی گشتی وڵات ٤٥٠ هه‌زار ملیارد تمه‌ن كه‌سری هه‌یه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دان به‌وه داده‌نێ كه ڕیاڵێك له‌و پووڵه‌ی كه له ڕێگه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین به‌ده‌ست دێت، به ده‌وڵه‌ت ناگات، به‌ڵكوو به شێوه‌ی یارانه ڕاسته‌وخۆ ده‌درێته‌وه خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م داهات. به‌ڵام ئه‌م ئیدعایه درۆیه‌كی ئاشكرایه. هه‌موان ده‌زانن كه له باروودۆخی گه‌مارۆی ئابووری و داماوی ڕژیم بۆ فرۆشتنی نه‌وت، ده‌وڵه‌ت بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی كه‌سری بوودجه‌كه‌ی، ڕێگایه‌كی بێجگه له هێرش بردنه‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك به شێوه‌ی جۆاوجۆر و له‌وانه گران كردنی قیمه‌تی بێنزین، بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه. ئه‌وان بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی كه‌سری بوودجه‌ی ده‌وڵه‌ت، ده‌ست نابه‌ن بۆ هه‌زینه‌ی هێزی سه‌ركوتگه‌ر و هه‌زینه‌ی چالاكیی ئه‌تۆمی و كاریان به هه‌زینه‌ی چالاكی نیزامی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان و هه‌زینه‌ی ده‌زگا دوور و درێژه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆنه‌په‌رستی و دواكه‌وتوویی نییه، به‌ڵكوو یه‌كڕاست دێنه سۆراخی سفره‌ی بێ ڕه‌ونه‌قی كرێكاران و خه‌ڵكی كه‌م داهاتی ئه‌م وڵاته.
به‌ڵام به‌دوای ڕاگه‌یاندنی به‌رزبوونه‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین، شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران بوون به مه‌یدانی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی ئه‌م بڕیاره‌ی ڕژیم. له شاره‌كانی ئه‌هواز، ماهشه‌هر، بێهبه‌هان، ئۆمیدیه، ئیسفه‌هان، گه‌چساران، سیرجان، مه‌شهه‌د، تاران، قۆم، شیراز، خۆره‌مشار، مه‌ره‌ند، زاهدان، بابۆل، برۆجێن،ئه‌راك، نه‌جه‌ف ئاباد، كه‌ره‌ج، بیرجه‌ند، ته‌ورێز، شه‌هریار، شووش، كرماشان، كامیاران، سنه، سه‌قز، مه‌ریوان، ورمێ و سه‌رپۆلی زه‌هاب و چه‌ند شارێكیتر خه‌ڵك ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان و به وتنه‌وه‌ی درووشم له دژی ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. له بێهبه‌هان خه‌ڵك ئه‌و درووشمه‌یان ده‌وته‌وه كه “بێنزین گرانتر بووه، فه‌قیر فه‌قیرتر بووه”. خۆپیشانده‌ران له ئه‌هواز له درووشمه‌كانیاندا خوازیاری كووژاندنه‌وه‌ی ماشێنه‌كان و نه‌كڕینی بێنزین بوون. هه‌واڵی گه‌یشتوو له سیرجان باس له‌وه ده‌كات كه هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕووی خۆپیشانده‌ران ته‌قه‌یان كردووه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داوه.
حه‌سه‌ن ڕووحانی له دیفاع له سیاسه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین ڕیاكارانه وتوویه‌تی كه ئه‌م بڕیاره به قازانجی توێژه لاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگایه. ئاشكرایه ئه‌مجۆره قسه و به‌ڵێنیانه نه ته‌نیا خه‌ڵك له چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی بڕه پاره‌یه‌كی بێ بایه‌خدا ڕاناگرێ، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه بڵێسه‌ی تووڕه‌یی و نه‌فره‌تی خه‌ڵك زیاتر ده‌گه‌شێنێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌یكه كۆماری ئیسلامی له باروودۆخێكدا كه هه‌موو ساتێك چاوه‌ڕوانی وه‌ڕێكه‌وتنی شه‌پۆلی خرۆشانی جه‌ماوه‌ره، ئه‌ویش نه‌ك هه‌ر دژبه گرانی قیمه‌تی بێنزین به‌ڵكوو دژبه سه‌رتاپێی ده‌زگای گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدار له‌م وڵاته، ده‌ست ده‌داته ڕیسكێكی به‌م شێوه‌یه، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه ڕژیم له بنبه‌ستێك دا گیری كردووه كه نه ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه و نه ڕێگای به‌ره‌وپێش چوون.