..
له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار به پاشه‌كشه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن له به‌رامبه‌ر ئه‌رته‌شی داگیركه‌ری ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركییه و وێنه‌ی كوشتار و ئاواره بوونی خه‌ڵكی بێدفاع و وتووێژ و ڕێكه‌وتنی زلهێزه جیهانیه‌كان، هه‌موان ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن كه هێزه ئیمپریالیست و كۆنه‌په‌رسته‌كان دژبه بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی سووریه ده‌ستیان خستووه‌ته ناو ده‌ستی یه‌ك و ته‌بانیان كردووه.
ئه‌م گۆڕانكاریانه، شكێك ناهێڵێته‌وه كه هێزه ئیمپریالیسته‌كانی به‌شدار له قه‌یرانی سووریه وه‌ك ئه‌مریكا و ڕووسیه و ده‌وڵه‌ته ئۆرووپایه‌كانی ئه‌ندامی په‌یمانی ئیمپریالیستیی ناتۆ و هه‌روه‌ها هێزه سه‌رمایه‌داره كۆنه‌په‌رسته‌كانی ناوچه‌كه له‌وانه ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركییه بۆ داگیر كردنی به‌شێكی به‌رین له خاكی كوردستانی سووریه له ژێر ناوی “ناوچه‌ی ئارام” به ڕێكه‌وتن گه‌یشتوون. ئه‌گه‌ر هێشتا ورده كێشه‌كیش له نێوانیاندا ده‌بیندرێ، ئه‌ویش نه‌ك له‌سه‌ر ماهیه‌تی داگیركارانه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی پێكهێنانی ناوچه‌ی ئارام، به‌ڵكوو كێشه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌رته‌شی كام یه‌ك له هێزه كۆنه‌په‌رسته‌كان كونترۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ده‌سته‌وه بگرێ. ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی ئه‌ندامی په‌یمانی ناتۆ پێیان باشتره ئه‌م ناوچه‌یه له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزێكی “پارێزه‌ری ئه‌منیه‌ت”ی نێونه‌ته‌وه‌یی دابێت، به‌ڵام ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی پوتین سه‌رۆك كۆماری ڕووسیه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان له ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی ئۆكتۆبر، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تانی توركییه و ڕووسیه و سووریه پێكه‌وه و به شێوه‌یه‌كی هاوئاهه‌نگ كۆنترۆڵی هه‌موو ناوچه سنووریه‌كانی نێوان كوردستانی سووریه و توركییه به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن. به پێی ئه‌م ڕێكه‌وتنه ده‌وڵه‌تی توركییه پتر له ١٠ پێگه‌ی چاوه‌دێری له سنووره‌كه جێگیر ده‌كات و واحیده گه‌شتیه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه له‌ناوچه‌كه وێڕای هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ڕووسیه و چه‌ند ستوونێك له ئه‌رته‌شی سووریه هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و هێزه‌كانی سووریه‌ی دیمۆكراتیك به قووڵایی ٣٢ كیلومیتر له سنووری توركییه دوور خه‌نه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م ڕیزبه‌ندیه ناوچه‌یی و جیهانیه، له باروودۆخێكدا كه بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی ڕۆژئاوا له بازنه‌ی دوژمنانی جۆراوجۆر و دۆستانی درۆیینه‌دا قه‌تیس بووه و كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیه‌وه، له هه‌موو كاتێك زیاتر ئه‌و ڕاستیه ده‌ركه‌وتووه كه چاره‌نووسی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ته‌نیا له گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نیزامی له‌گه‌ڵ دوژمنانی دیاری ناكرێت. ئێستا كه هێزی ئیمپریالیست و هێزی كۆنه‌په‌رستی ناوچه‌كه ده‌ستیان له ناو ده‌ستی یه‌ك خستووه و باروودۆخێكی دژواریان به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی سووریه‌دا سه‌پاندووه، پێویسته به‌ر له هه‌موو شتێك به‌رژه‌وه‌ند و ماهیه‌تی سیاسی هێزه‌كانی هاوكار و هاوده‌ست له‌گه‌ڵ ده‌وڵتی فاشیستی توركییه، شی كرێته‌وه. پێویسته لێبڕاوانه هه‌ر چه‌شنه خۆشباوه‌ڕیه‌ك به پشتیوانی هێزه ئیمپریالیست و كۆنه‌په‌رسته‌كانی ناوچه‌كه، بخرێته لاوه. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ته‌نیا به بینینی ماهیه‌تی واقعی ڕووداوه‌كان ده‌توانن ڕێگای پاراستن له ده‌ستكه‌وته‌كانیان له دڵی ئه‌م باروودۆخه ئاڵۆزه‌ی ئێستادا بدۆزنه‌وه. كوردستانی سووریه ئیتر بۆ سه‌رده‌می پێش پێكهاتنی بزووتنه‌وه‌ی نان و ئازادیی له ساڵی ٢٠١١ ناگه‌ڕێته‌وه. بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا ئه‌گه‌رچی به‌شێك له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی خۆی له ده‌ست داوه، به‌ڵام ده‌ستكه‌وته‌كانی به ئاسانی لێوه‌رناگیرێته‌وه. له ئه‌زموونی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوردستانی سووریه‌دا، به هیمه‌تی ژنان و پیاوانی ئازادی خواز، گه‌لێك یاسا له بواره‌كانی یه‌كسانی ژن و پیاو و ده‌خاڵه‌تی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵك له ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگا و یه‌كسانی مافی تاكه‌كانی سه‌ربه ئایین و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی سیاسی، خراوه‌ته گه‌ڕ كه ده‌توانێ هه‌وێنی هیوابه‌خشی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و مافخوازانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێت. به پێی ئه‌م یاسایانه ژنان له مافی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژێردران له ئۆرگانه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌هره‌مه‌ندن، ماره‌یی وه‌ك یه‌كێك له نیشانه‌كانی به كۆیله كێشانی ژن هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، چه‌ندهاوسه‌ری و ژن له جیات خۆێن بایی و هاوسه‌رگیری له به‌رامبه‌ر دیه‌دا قه‌ده‌غه كراوه، كوشتنی ژنان به پاساوی پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووس جه‌نایه‌ت به حیساب دێت و یاسا په‌یگیری ده‌كات، ژن و پیاو بۆ كاری یه‌كسان حه‌قده‌ستی یه‌كسان وه‌رده‌گرن، توندوتیژی و هه‌ڵاواردنی دژ به ژنان تاوان له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و به پێی یاسا سزای بۆ دیاری ده‌كرێت.
بێ گۆمان ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه قووڵ بكرێنه‌وه و په‌ره‌یان پێبدرێت. نابێ ڕێگه بدرێت گوشار و مه‌ترسیه‌ك كه هه‌ڕه‌شه له‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌كات، به‌شداربوون و ده‌خاڵه‌تی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ر له ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگا و دیاری كردنی چاره‌نووسی سیاسی خۆیان كه‌م ڕه‌نگ كاته‌وه. پێویسته به‌شداری كردنی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری كرێكار و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش له ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگادا جێگیر بكرێت و له‌م ڕێگه‌وه مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌سه‌ندنی بوروكراتیسم و شێوه‌ی نادیمۆكراتیك و گه‌نده‌ڵی ماڵی و ئیداری به‌ری پێبگیرێت. له بوار ئابووریه‌وه پێویسته ره‌فاه و ئاسایشی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بخرێته ناوه‌ندی سه‌رنجی به‌رنامه ئابووریه‌كان و ئه‌وه‌ش خۆی به بێ هه‌ڵوێستیه‌كی دژه سه‌رمایه جێبه‌جێ نابێ. ته‌نیا له‌م ڕێگه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ڕه‌نج دیتوو، پێكهاته‌ی سیاسی و ئیداری ده‌سه‌ڵاتدار به هی خۆیان ده‌زانن و زیاتر هۆگری ده‌ستكه‌وته‌كانیان ده‌بن و توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسی ده‌ره‌كی دا ده‌بێت.
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه و ده‌ستكه‌وته‌كانی نه‌ك بۆ خه‌ڵكی سووریه به‌ڵكوو بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان جێگه‌ی سه‌رنجه. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر سه‌ركه‌وتنی شكۆداری له‌به‌رامبه‌ر داعش و خۆڕاگری بوێرانه‌ی له به‌رامبه‌ر فاشیسمی ئه‌ردۆغان، به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌و به‌ها ئینسانیانه‌ی كه دیفاعیان لێكرا، پێویسته به خه‌ڵكی جیهان زیاتر بناسێندرێ. له ئێستادا و له باروودۆخێكدا كه خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستانی سووریه ده‌توانن به‌ره‌و قووڵ كردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كانیان هه‌نگاو هه‌ڵێننه‌وه، ده‌وڵه‌تی سووریه هه‌روا له پێگه‌یه‌كی ناسه‌قامگیر دایه. ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌گه‌ر توانیی به هاوكاری دوو لایه‌نه‌ی هێزه كۆنه‌په‌رسته‌كانی ناوچه‌كه و گرووپه تیرۆریسته ئیسلامیه‌كان، بزووتنه‌وه‌ی نان و ئازادی به‌لاڕێدا به‌رێ و سه‌رئه‌جام شكستی پێ بێنێت، به‌ڵام بێ گومان نه‌یتوانیوه ڕیشه و به‌ستێنه واقعیه‌كانی ئه‌م داخوازیانه ویشك كات و له‌ناوی به‌رێت. به له‌به‌رچاوگرتنی زه‌مینه عه‌ینیه‌كان، شه‌پۆلی دووهه‌می بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و شۆڕشگێڕانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سووریه، ئێران و عێراق و توركییه وه‌ڕێ ده‌كه‌وێته‌وه و ڕق و نه‌فره‌تی جه‌ماوه‌ری وه‌گیان هاتوو، ڕژیمه دیكتاتۆره قه‌یران لێدراوه‌كان له‌م وڵاتانه تێكده‌شكێنێ. كه‌وابوو پێویسته له‌ناو خه‌ڵكی كوردستانی سووریه‌دا په‌ره به‌م باوه‌ڕه بدرێ كه تا كاتێك ڕژیمی سه‌رمایه‌داری به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه دسه‌ڵاتدار بێت، سه‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان زه‌مانه‌ت ناكرێ. به‌ڵام په‌رپێدان به‌م باوه‌ڕه و به‌هێز كردنی هاوپشتی و یه‌كگرتوویی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری ناتوانێ به ستراتێژی دامه‌زراندنی سیسته‌می فیدراڵی و به‌شخوازی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له چوارچێوه‌ی ئه‌م پێكهاته سیاسی و چینایه‌تیه‌دا بێته دی. پێویسته ئاسۆی ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانه‌ی ڕژیمه دیكتاتۆره‌كان و شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رده‌م هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌كی پێشڕه‌و و مافخواز دابێت.
خه‌ڵكی كوردستانی سووریه له دڵی باروودۆخی ئاڵۆزی ئێستادا، له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیان به پشتیوانی خه‌ڵكی ئازادیخوازه له وڵاتانی ناوچه‌كه و سه‌رتاسه‌ری جیهان. تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه به چینی كرێكار و بزووتنه‌وه پێشڕه‌وه‌كان له وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێویسته به په‌ره‌پێدانی خه‌بات بۆ ڕووخاندنی ڕژیمی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران و توركییه و هێزی ده‌سه‌ڵاتدار له عێراق، ئه‌م پشتیوانیانه تا ئاستی ستراتێژی قووڵ بكرێنه‌وه.