..
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، عه‌لی ڕه‌بیعی وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی ڕووحانی له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێریی ئیرنا ڕایگه‌یاند كه باروودۆخی سپاردنی شیركه‌ته ده‌وڵه‌تیه‌كان به به‌شی خسووسی واته “خسووسی سازی” پێویسته پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكرێ و ده‌وڵه‌تیش به‌م زوانه ورده‌كاری چۆنیه‌تی سپاردنی شیركه‌ته ده‌وڵه‌تیه‌كان به به‌شی خسووسی ڕاده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌گه‌رچی ڕه‌بیعی گه‌ڵاڵه‌ی ده‌وڵه‌تی له‌م باره‌وه به‌وردی باس نه‌كرد به‌ڵام وتی كه “لێهاتوویی كڕیار” و “زه‌مانه‌تی دامه‌زراندنی هێزی كار” له زۆمره‌ی مه‌رجه‌كانی گه‌ڵاڵه‌ی نوێی ده‌وڵه‌ته بۆ سپاردنی شیركه‌ته ده‌وڵه‌تیه‌كان به به‌شی خسووسی. ناوبراو هه‌روه‌ها ئاشكراشی كرد كه له‌مه به‌دوا بۆ سپاردنی شیركه‌ته ده‌وڵه‌تیه‌كان پێویسته دووباره پڕۆسه‌ی موزایده به‌ڕێوه بچێت و ئه‌گه‌ر هه‌ر مشته‌ری نه‌بوو ئه‌وكات شیركه‌ت له ڕێگه‌ی وتووێژه‌وه ڕاده‌ست ده‌كرێ. هه‌ڵبه‌ت ڕبیعی ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه ده‌وڵه‌ت ته‌نانه‌ت ئه‌و شیركه‌تانه‌ی كه پرسوودیشن، ڕاده‌ستی به‌شی خسووسی ده‌كات. ئه‌وه‌ش له ڕاستیدا نیشانه‌ی ئه‌و په‌ڕی داماوی و قه‌یرانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه كه ته‌نانه‌ت شیركه‌ته پرسووده‌كانیشی حه‌راج كردووه.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌ت له حاڵێكدایه كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كرێكاران له ئاست سپاردنی كارخانه و شیركه‌ت و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان به به‌شی خسووسی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن. به تایبه‌ت له یه‌ك دوو ساڵی ڕابردوودا ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وام و به‌هێزی كرێكاران له ناوه‌نده گرینگه ته‌ولیدیه‌كان له‌وانه نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ئازه‌رئابی و هێپكۆ، فوولادی ئه‌هواز و… له پێناو هێنانه ده‌ری ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان له ژێر ده‌ست به‌شی خسووسی یه‌كێك له خواسته برچاوه‌كانیان بووه. به‌ڵام به‌رده‌وام وڵامی ڕژیم به خواستی كرێكاران درۆ و فریوكاری یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌حشیانه بووه.
خسووسی سازی وه‌ك یه‌كێك له پایه‌كانی سیاسه‌تی سه‌رمایه‌داریی نێئۆلیبڕاڵ، به مه‌به‌ستی قازانجی زیاتری سه‌رمایه‌داران له ڕێگه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی زیاتری كرێكارانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌رێت. له نێوخۆی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا، خسووسی سازی یه‌كێك له بواره‌كانی گرینگی گه‌نده‌ڵی و ڕانت خۆری به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م ڕژیمه‌یه. ئه‌م سیاسه‌ته دوای شه‌ڕێ نێوان ئێران و عێراق له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماری ڕفسه‌نجانی به مه‌به‌ستی تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ سیستمی سه‌رمایه‌داری جیهانی ده‌ستیپێكرد. له‌م سیستمه گه‌نده‌ڵه‌دا، ده‌وڵه‌ت خۆی به خاوه‌نی مڵك و ماڵی گشتی خه‌ڵك داده‌نێ و سه‌روه‌ت و سامانی سرووشتی، كارخانه و شیركه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگا داگیر ده‌كات و چون مه‌به‌ستی قازانج په‌رستیه نه‌ك گه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنان و وڵامدانه‌وه به پێداویستیی كۆمه‌ڵگا، دوای ماوه‌یه‌ك به بیانووی نه‌بوونی سوود، ئه‌و ناوه‌ندانه به نرخێكی زۆر كه‌م به سه‌رمایه‌داران و به‌رپرسان و ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی ده‌سپێرێت. دان پێدانانی فریوكارانه‌ی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ڕووحانی له كێشمه‌كێشێكی جه‌ناحیدا، زاتی ڕاسته‌قینه‌ی ڕژیمی نیشان دا كاتێك كه وتی “سیاسه‌ته‌كانی ئه‌سڵی ٤٤ی قانوونی ئه‌ساسی له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ خسووسی سازی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئابووری بدرێته ده‌ست خه‌ڵك و ده‌وڵه‌ت ده‌ست له ئابووری هه‌ڵگرێت. به‌ڵام ئێمه چیمان كردووه؟ به‌شێك له ئابووری كه له ده‌ست ده‌وڵه‌تێكی بێ تفه‌نگ دابوو، سپاردمانه ده‌ست ده‌وڵه‌تێكی تفه‌نگدار و كه‌سیش ناوێرێ كێبه‌ركێی له‌گه‌ڵ بكات. ئابووری و خسووسی سازی به‌وه ناڵێن.”
به‌ڵام ئاستی گه‌نده‌ڵی و ڕانت خۆری زۆر له‌وانه به‌رزتره. بۆ نموونه ئه‌و دوو مه‌ورده‌ی خواره‌وه ته‌نیا گۆشه‌یه‌ك له پانتای به‌رینی ئه‌م گه‌نده‌ڵیه ماڵیه سه‌باره‌ت به خسووسی سازی نیشان ده‌ده‌ن. مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ” عه‌بدوڵڵا پووری حسێنی” سه‌رۆكی سازمانی خسووسی سازی به‌دوای ناچار كردنی به ئیستعفا، به تۆمه‌تی “كه‌ڵكی نابه‌جێ و سو ئیستفاده” ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و پێشتر نوێنه‌ری مه‌جلیسی ئیسلامی بوو و دواتر له ساڵی ٩٢دا سه‌رۆكی ستادی هه‌ڵبژاردنی ڕووحانی له ئازه‌ربایجانی شه‌رقی پێ سپێردرا. پاشان وه‌ك حه‌قی زه‌حمه‌ت پۆستی پڕ داهاتی سه‌رۆكی سازمانی خسووسی سازی ته‌حویل وه‌رگرت تا داهاتێكی زیاتری وه‌گیر كه‌وێ. له‌و ده‌وره‌یه‌دا كه پووری حسێنی سه‌رۆكی سازمانی خسووسی سازی بوو، شیركه‌ته گه‌وره ته‌ولیدیه‌كانی وه‌ك “كارخانه‌ی ماشێن سازی ته‌ورێز، شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په وێڕای ٢٤ هه‌زار هێكتار زه‌وی، كێشت و سه‌نعه‌تی مۆغان، شیركه‌تی سه‌نعه‌تی هێپكۆ، شیركه‌تی ئالمینیۆمی ئه‌لمێهدی، پاڵاوگه‌ی كرماشان، بۆڵبرینگ سازی و پۆلی ئێكریل”ی به قیمه‌تی ١ ده‌هۆمی ئه‌رزشی ڕاسته‌قینه‌یان ڕاده‌ستی به‌ناو به‌شی خسووسی كرد. هه‌روه‌ها له نموونه‌یه‌كی دیكه‌دا، ئیبراهیم ئه‌سغه‌رزاده نوێنه‌ری پێشووی مه‌جلیس ساڵی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت پێترۆشیمی له‌ژێر ناوی خسووسی سازی به بێ ئه‌وه‌یكه بزانێ كارخانه‌كه ده‌كه‌وێته ده‌ست چ كه‌سێكه‌وه ده‌داته هاوپه‌یمانانی خۆی، ئه‌وه پێی ناڵێن خسووسی سازی، چونكه دواتر ئه‌وان هه‌موو زه‌ویه‌كانی پێترۆشیمیان فرۆشت.
به‌مجۆره ده‌یان ملیارد دوڵار له جه‌ریانی ئه‌و به‌ناو خسووسی سازیه ده‌ڕواته گیرفانی مافیای ده‌سه‌ڵاته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌م موعاملاته‌دا هه‌زاران كرێكارا بێكار ده‌بن و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ژاری و برسێتی به‌ڕه‌وڕوو ده‌بنه‌وه، نه بۆ خاوه‌نكار كێشه‌یه‌ك درووست ده‌بێ و نه بۆ به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم. چون هێزی پارێزه‌ری سه‌رمایه له ده‌زگا ئه‌منی و نیزامیه‌كانی ڕژیمی ئیسلامی دا ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران به سه‌ركوت و زیندان و ئه‌شكه‌نجه وڵام ده‌داته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، یه‌كێك له خواسته سه‌ره‌كیه‌كانی كرێكاران له جه‌ریانی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا، به‌تایبه‌ت له‌و ناوه‌ند و كارخانانه‌ی كه له ده‌ست به‌شی خسووسی دان، سپاردنی ئیداره‌ی ئه‌م ناوه‌ندانه‌یه به كرێكاران. درووشمی گشتگیری “نان، كار، ئازادی ئیداره‌ی شۆرایی” هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه‌یه كه “ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت توانای ئیداره‌ی كارخانه و ناوه‌نده ته‌ولیدیه‌كانی نییه، به دڵنیاییه‌وه ئێمه كرێكاران ده‌توانین ئیداره‌ی بكه‌ن”. هه‌روه‌ك ئیسماعیل به‌خشی یه‌كێك له ڕێبه‌رانی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په وتی: “ئێمه ئه‌مڕۆ به پشت به‌ستن به هێزی گشتی هه‌نگاو هه‌ڵدێنینه‌وه و كاره‌كانی شیركه‌ت خۆمان ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین. هه‌فت ته‌په به مڵكی هیچ كه‌س نازانین، نه هی ده‌وڵه‌ته و نه هی به‌شی خسووسی. هه‌فت ته‌په مڵكی كرێكارانه”. له‌ڕاستیدا، سه‌رمایه‌دار نه له به‌شی ده‌وڵه‌تی و نه له به‌شی خسووسیدا سه‌لاحیه‌ت و توانای ئیداره‌ی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌م هێنانی نییه.
سیاسه‌تی نێئۆلیبڕاڵی خسووسی سازی نه ته‌نیا له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی به‌ڵكوو له باقی شوێنه‌كانی دیكه و ته‌نانه‌ت له وڵاتانی سه‌نعه‌تی سه‌رمایه‌داریشدا، بێكاری و هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تی زیاتری كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی لێده‌كه‌وێته‌وه. كۆماری ئیسلامی كه نوقمی قه‌یرانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه، بێ گومان ناتوانێ به خسووسی سازی خۆی له موتالباتی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش كه خوازیاری ژیانێكی شایسته‌ی مرۆڤی ئه‌مڕۆن، بدزێته‌وه.