..
ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌كه كه شه‌قامه‌كانی “بارسێلۆن” ناوه‌ندی ئه‌یاله‌تی كاتالۆنیا له سپانیا بووه‌ته مه‌یدانی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و هێزه ئینتزامیه‌كان. ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ئۆكتۆبر به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، دادگای باڵای سپانیا حوكمی ٩ كه‌س له ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆخوازی كاتالۆنیای كه سه‌رجه‌م به ١٠٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون، ڕاگه‌یاند. سه‌پاندنی ئه‌م حوكمه هه‌ر له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه له زۆرێك له شاره‌كانی كاتالۆنیا ناڕه‌زایه‌یه‌تی جه‌ماوه‌ری لێكه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها له چه‌ند شاری دیكه‌ی سپانیا و وڵاتانی ئۆرووپایی میتینگی هاوپشتی له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كاتالۆنیا به‌ڕێوه‌چوو. به‌ڵام خه‌ڵكی بارسێلۆن هه‌ر له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆی له سه‌ر شه‌قام و مه‌یدان نیشان دا و لاوانی خرۆشاو فرۆكه‌خانه‌ی بارسێلۆنیان داگیر كرد. ئه‌مه‌ش له حاڵێك دابوو كه ڕۆژی دواتری واته ١٥ی ئۆكتۆبر وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ڕووداوێكی تاڵی مێژووییه بۆ خه‌ڵكی كاتالۆنیا. ٧٩ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی كاتالۆنیا “لوئیز كۆمپانی” كه سه‌ربه‌خۆیی كاتالۆنیای ڕاگه‌یاندبوو له لایه‌ن هێزی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی سپانیاوه كوژرا. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه “كیم تورا” سه‌رۆك وه‌زیرانی كاتالۆنیا له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی ڕایگه‌یاند كه ” ئێمه دیسان ئه‌و كاره به‌ڕێوه ده‌به‌ین“. ئاماژه‌ی ناوبراو به گشت پرسی ئه‌وه‌ڵی مانگی ئۆكتۆبری دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ری كاتالۆنیایه كه سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی سپانیا ئه‌نجام درا و له ئێستاشدا ٩ كه‌س له ڕێبه‌رانی به زیندان مه‌حكووم كراون. “كیم تورا” وێڕای ئاماژه به مه‌حكووم كردنی ئه‌م كه‌سانه ڕایگه‌یاند كه “ئه‌نجام دانی گشت پرسی تاوان نییه چونكه سپانیا كۆنوانسیۆنی جیهانی واژۆ كردووه كه تێیدا مافی دیاری كردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كان به ڕه‌سمیه‌ت ده‌ناسرێت.”
هه‌ر له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، دژه كرده‌وه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی بورژوازی له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ناڕازیدا زۆر دڕندانه بوو. هه‌ر له ڕۆژی یه‌كه‌مدا به سه‌دان كه‌س برینداربوون و ده‌ستبه‌سه‌ر كران. لاوێكی ٢٢ ساڵ ته‌مه‌ن به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گولله‌ی په‌لاستیكی چاوێكی خۆی له‌ده‌ست دا. ده‌وڵه‌تی سپانیا ڕایگه‌یاند كه پتر له ١٨٠ كه‌س بریندار بوون و ئه‌وه‌ش خۆی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان تا چ ڕاده‌یه‌ك دڕندانه و وه‌حشیانه هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی. “سانچێز” سه‌رۆك وه‌زیرانی سۆسیال دیمۆكراتی سپانیا هۆشداری دا كه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له توندوتیژیه‌كاندا ده‌ستیان بووه به توندترین شێوه به‌ره‌وڕووی هه‌ڵسووكه‌وتی یاسا ده‌بنه‌وه.
كاتێك كه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی كاتالۆنیا داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی سپانیا كرد كه حوكمی سه‌پێندراوی ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆخواز هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ناوبراو ئیدعای كرد كه “هیچ كه‌س به‌خاتری بیروبۆچوونی مه‌حكووم ناكرێ به‌ڵكوو له‌به‌ر تاوانێك ئه‌نجامی داوه حوكمی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت“. پێویسته له سه‌رۆك وه‌زیرانی سپانیا ئه‌و پرسیاره بكرێ كه بۆچی ده‌وڵه‌تی سپانیا به دڵ ئاواڵه‌یه‌وه له ڕێبه‌رانی كودتای فاشیستی ١٩٨١ خۆش بوو به‌ڵام ڕێبه‌رانێك كه خوازیاری دیاری كردنی مافی چاره‌نووسن و ئه‌م مافه‌ش له ئاست جیهانیدا به‌ڕه‌سمیه‌ت ناسراوه، به تاوانبار له قه‌ڵه‌م ده‌درێن؟ سه‌رۆك وه‌زیرانی سپانیا بێ شه‌رمانه ئیدعای كردووه كه ” ئێمه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئاشتی خواز به‌ره‌وڕوو نین به‌ڵكوو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له لایه‌ن چه‌ند گرووپێكی تایبه‌ته‌وه ڕێبه‌ری ده‌كرێت كه به هه‌ڵسوكه‌وتی ناله‌بار و توندوتیژی له سه‌ر شه‌قامه‌كان ژیانی ئاسایی خه‌ڵكی بارسێلۆنیان تێك داوه”. ئه‌م قسه‌وباسانه نا ئاشنا نین، هه‌ر ئه‌م قسانه‌شمان له زاری ده‌وڵتی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی مانگی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو بیست، هه‌ر ئه‌م وشه و ڕستانه‌مان له زاری ده‌وڵه‌تی عێراق له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م دوایانه‌ی خه‌ڵكی عێراقیش بیستووه.
له ڕاستیدا، ده‌وڵه‌تانی بورژوازی به مافی خۆیانی ده‌زانن كه هێزه پڕچه‌ك و وه‌حشیه‌كانی خۆیان له گیانی خه‌ڵك به‌رده‌ن به‌ڵام به مافی خه‌ڵكی ناڕازیی نازانن كه له به‌رامبه‌ر ئه‌م وه‌حشیگه‌ریه‌دا دیفاع له‌خۆیان بكه‌ن.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه، ١٦ی ئۆكتۆبر ده‌یان هه‌زار كه‌س له ناڕازیان له ژێر ناوی “مارشی پێنج لایه‌نه” له پێنج شاری كاتالۆنیاوه، مارشی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌ره‌و بارسێلۆن ده‌ستپێكرد تا له ڕێپێوانی سه‌ره‌كی له ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ئۆكتۆبر به‌شدار بن.
ئه‌گه‌ر كرێكارانی شاره‌داریی بارسێلۆن شه‌یپووری مانگرتنیان بۆ دیفاع له بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی لێدا، له لایه‌كی دیكه‌وه هاوكات خوێندكارانی زانكۆی بارسێلۆن ده‌ستپێكی مانگرتنه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند. به‌ڵام مانگرتنی كرێكاران و خوێندكاران ته‌نیا تایبه‌ت به بارسێلۆن نه‌بوو و گه‌یشته شاره‌كانی دیكه‌ش. هه‌موو نیشانه‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌وه بوون كه خه‌ڵك خۆیان بۆ به‌ربه‌ره‌كانی و هێز نواندنێكی به‌رین له ڕۆژی هه‌ینیدا ئاماده كرده‌وه. ڕۆژی هه‌ینی له سه‌رتاسه‌ری كاتالۆنیاوه خه‌ڵك هاتنه باسێلۆن و به‌مجۆره وێڕای مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له زۆربه‌ی شاره‌كان، شاری بارسێلۆن كه‌وته ده‌ست خه‌ڵكی ناڕازییه‌وه. سه‌دان هه‌زار كه‌س به هه‌ڵگرتنی وێنه‌ی ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خواز، بارسێلۆنیان كردبه گۆڕه‌پانی ده‌ربڕینی هێزی خۆیان. هاوكات مانگرتنه‌كان هه‌موو شوێنێكی گرته‌وه. به پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زیری كاری كاتالۆنیا، له ڕۆژی هه‌ینی دا، ٦٠ تا ٨٠ له‌سه‌دی كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری، ٩٠ له‌سه‌دی خوێندكاران، ٣٠ له‌سه‌دی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت و نزیك به ٢٧ له‌سه‌دی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م ئه‌یاله‌ته له‌م مانگرتنه‌دا به‌شداریان كردووه. هه‌روه‌ها كرێكاران به‌نده‌ر و ئۆتۆمبیل سازی “سیات“یش ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستیان له كار كێشاوه. تلویزیۆن و ڕادیۆكان هه‌ر له نیوه‌ی شه‌وی هه‌ینیه‌وه به‌رنامه ئاساییه‌كانی خۆیان ڕاگرت و هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان بڵاو ده‌كرده‌وه. زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌كان له ڕۆژی هه‌ینی دا بڵاو نه‌كرانه‌وه. ئه‌گه‌ر بارسێلۆن شایه‌دی گه‌وره‌ترین ڕێپێوان بوو، هاوكات له زۆربه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی كاتالۆنیاش، ده‌یان هه‌زار كه‌س ڕژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان. ئه‌وان ڕایانگه‌یاندووه كه” ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بۆ جارێك توانیی پێش به ئێمه بگرێ، ئه‌مجاره‌یان ئیتر ناتوانێ. خه‌باتمان درێژه پێده‌ده‌ین و تا گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی ناسره‌وین. هه‌ڵبه‌ت نه‌یارانی سه‌ربه‌خۆییش هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ڵام ئه‌وان ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی وێنه‌یه‌كی پاراوێزخراویش له‌خۆیان نیشان بده‌ن.
هاوكات له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا، چه‌ند هه‌زار كیلۆمیتر دوور له كاتالۆنیا، جیهان شایه‌دی ده‌ستدرێژیی ده‌وڵه‌تێكی بورژوایی بۆسه‌ر خه‌ڵكێك بوو كه له كوردستانی سووریه خوازیاری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ژیانیان بوون. لێره‌دابوو كه هه‌موو ئامرازه‌كان به‌كار هێندرا. له هێزی پیاده‌ی مرۆڤخۆری پاشماوه‌ی داعش و ئه‌لقاعده‌وه بگره تا ئه‌رته‌شی پرچه‌كی فاشیستی توركییه هه‌موان وێك كه‌وتن تا كانتۆنه‌كانی خۆبه‌ڕێوبه‌ری ڕۆژئاوا له‌ناوبه‌رن. له ڕاستیدا، هه‌ردووی ئه‌مانه ئه‌گه‌رچی چه‌ندین هه‌زار كیلۆمیتر لێك دوورن به‌ڵام به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كه‌وه، تراژێدی سه‌رده‌می ئێمه پێك دێنن. له لایه‌كه‌وه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بۆ دیاری كردنی مافی چاره‌نووسیان خه‌بات ده‌كه‌ن و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌وڵه‌تانی بورژوازی خه‌ڵك ته‌نیا وه‌ك ئامرازی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی و سوود ده‌بینن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری جیهانێكی دژه مرۆییه كه سه‌رمایه‌داری خوڵقاندوویه‌تی.