..
ماوه‌یه ١٠ ڕۆژه كه خه‌ڵكی خه‌باتكاری كوردستانی سووریه قاره‌مانانه له شه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ردا له به‌رامبه‌ر هێرشی وه‌حشیانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركییه واته دووهه‌مین هێزی نیزامی په‌یمانی ناتۆ موقاومه‌ت ده‌كه‌ن و بۆ دیفاع له ژیان و ده‌ستكه‌وته‌كانیان تێده‌كۆشن. ڕه‌وا بوونی خه‌بات و خۆڕاگریی خه‌ڵكی ڕۆژئاوا به تایبه‌ت به‌هۆی حیماسه‌ی كوبانی و عه‌فرین و شكست دانی ڕه‌وتی كۆنه‌په‌رست و دژه مرۆیی داعش، بۆوه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه سه‌ره‌نجی بیروڕای گشتی خه‌ڵكی ئازادیخوازی جیهان به‌ره‌وخۆی ڕاكێشێ. هه‌ڵبه‌ت به‌شێك له‌م ناڕه‌زایه‌تی و پشتیوانیه ده‌ربڕینی ڕق و نه‌فره‌ته له كرده‌وه و سیاسه‌تی زلهێزه جیهانیه‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر خۆڕاگری مافخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستانی سووریه.
پشتیوانی بیروڕای گشتی له خه‌ڵكی كوردستانی سووریه له ئۆرووپا به‌جۆرێك بووه كه ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاتانه ناچار بوون كه له‌به‌رامبه‌ر هێرش و ده‌ستدرێژی ئه‌رته‌شی توركییه هه‌ڵوێست بگرن. یه‌كیه‌تی ئۆرووپا و یه‌كیه‌تی عه‌ره‌ب له دانیشتنه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌م پرسه، یه‌كیان له ڕوانگه‌ی نیگه‌رانی له به‌هێز بوونی دووباره‌ی داعش و مه‌ترسیه‌كانی بۆسه‌ر خۆی و ئه‌وی دیكه‌شیان له ڕوانگه‌ی هه‌ستی ناسیۆنالیستیه‌وه به‌هۆی ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر وڵاتی ئۆ‌مه‌تی عه‌بی، له‌شكركێشی و شه‌ڕنانه‌وه‌ی توركییه و گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریكا بۆ توركییه‌یان مه‌حكووم كرد. وه‌ڕێكه‌وتنی شه‌ڕ دژبه خه‌ڵكی كوردستانی سووریه، له ئه‌مریكاش بووه‌ته هۆی كێشه و ناكۆكی. به‌شێكی زۆر له نوێنه‌ران و سێناتۆره‌كانی ئه‌مریكا ته‌نانه‌ت له حیزبی كۆماری خواز، به‌هۆی شكستی سیاسه‌ته‌كانی ترامپ و بردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌و ناوچه‌یه خوازیاری لێپرسینه‌وه و ئێستیزاحی ناوبراو بوون. ئه‌م باروودۆخه، ده‌وڵه‌تی ترامپی تووشی سه‌رلێشێواوی و وتنی قسه‌ی هه‌ڵیت و په‌ڵیت كرد و قه‌یرانێكی له ناو ده‌سه‌ڵات لێكه‌وته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌یكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شه‌ڕی توركییه به ئاگاداری و گڵۆپی سه‌وز نیشاندانی ئه‌مریكا و به ئاگاداری و ڕێكه‌وتنی ڕووسیه بووه.
ڕووسیه و ئه‌مریكا وه‌ك دوو هێزی ئیمپریالیستی له كێبه‌ركێدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا له‌م شه‌ڕه جه‌نایه‌تكارانه‌یه كه له‌دژی خه‌ڵكی كوردستانی سووریه هه‌ڵگیرساوه، به قازانجی خۆیان و له پێناو وه‌دی هاتنی سیاسه‌ته‌كانیان كه‌ڵكی لێوه‌رگرن. دیاره ئه‌م شه‌ڕه بۆ ئه‌وان هه‌زینه‌یه‌كی تێناچێ. به‌ڵام هه‌زینه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی سووریه به ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار كه‌س و به وێران بوونی ده‌یان شار و گوند و كوشتنی هه‌زاران كه‌س ده‌بێ بیده‌نه‌وه.
ڕووسیه له موعامله‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ توركییه كردی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه گرووپه تیرۆریسته ئیسلامیه‌كانی سه‌ربه توركییه‌ی له ئیدله‌ب ده‌ركرد، یارمه‌تیی ئه‌ردۆغانی دا تا ئه‌وان له ژێرناوی “ئه‌رته‌شی نه‌ته‌وه‌ی سووریه” له شه‌ڕی ڕۆژاوا دا به‌كار بێنێت و به‌م شێوه‌یه ناوچه‌ی ئیدله‌بی گه‌ڕانده‌وه ژێر كونترۆڵی ڕژیمی ئه‌سه‌د. هه‌روه‌ها، ڕووسیه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه هێزه‌كانی “یه‌په‌گه” و “یه‌په‌ژه” له باروودۆخێكی ناله‌باردا بوون، موعامله‌یه‌كی فریوكارانه‌ی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا ئه‌نجام دا. حه‌فته‌ی ڕابردوو له گه‌رمه‌ی شه‌ری وه‌حشیانه‌ی توركییه له‌دژی خه‌ڵكی كوردستانی سووریه ڕایگه‌یاند كه بۆ به‌ناو پێش‌گرتن له كوشتار و وێرانی زیاتر له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ڕۆژئاوا به ڕێكه‌وتن گه‌یشتووه و هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی سووریه ده‌ڕۆنه كوردستان. به‌ڵام مه‌به‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی ڕووسیه له لایه‌كه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌رته‌شی به‌شار ئه‌سه‌د و كونترۆڵ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر نفووزی ناوه‌نده‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوایه له ژێرناوی دیفاع له سنوور به بێ هیچ ڕێكه‌وتنێك و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه لاوازكردنی خه‌باتی ڕۆژئاوا و دوژمنایه‌تیی له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌رایه‌تی له‌م شوێنه كردووه‌ته ئامانج. به‌مجۆره بوو كه چه‌ند واحدێكی ئه‌رته‌شی ڕووسیه له پێشه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له واحده‌كانی ئه‌رته‌شی سووریه به بێ چه‌كی قورس و كه‌ل و په‌لی پێویست كه‌وتنه ڕێ و له چه‌ند شوێنی وه‌ك كوبانی، قامیشلو و ڕه‌قه و ته‌به‌ق جێگیر كران. ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی ڕووسیه له هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركییه ئه‌نجام درا تا ئه‌و جێیه‌ی كه ئه‌رته‌شی سووریه ڕایگه‌یاند كه قه‌رار نییه له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی توركییه به‌ره‌وڕوو ببنه‌وه و له به‌رامبه‌ردا توركییه‌ش هیچ كرده‌وه‌یه‌كی له‌خۆی نیشان نه‌دا. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی ڕووسیه كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر خامۆش كردنی شه‌ڕی وێرانكه‌ری توركییه دانه‌نا و یارمه‌تیده‌ری هێزه‌كانی سووریه‌ی دیمۆكراتیكیش نه‌بوو.
ئه‌مریكاش كه له چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به پشت به‌ستن به هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان توانیبووی له سووریه جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه، له موعامله و ڕێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕووسیه به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانی له سووریه ده‌باته ده‌ر. به‌مجۆره ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ی بۆ له‌شكركێشی و شه‌ڕنانه‌وه ئاواڵه كرد تا ئامانجه‌كانی خۆی به‌ره‌وپێش به‌ڕێت. به‌ڵام كه‌ڵك وه‌رگرتنی ڕووسیه له پاشه‌كشه و هه‌ستی سه‌رشۆڕی و شه‌رمه‌زاریی هه‌ر دوو باڵی ناو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا له زیانه‌كانی ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ی چه‌ند سه‌ربازێكی ئه‌مریكایی له ڕۆژاوا، ترامپی ناچار كرد كه جێگر و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته بۆ سازشێكی دیكه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان له‌ژێر ناوی كۆتایی هێنان به شه‌ڕ هه‌ڵبه‌ت ئه‌ویش به زه‌ره‌ری خه‌ڵكی كورستان، ڕه‌وانه‌ی ئانكارا بكات. ئه‌وان دوای دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر به بێ ئاگاداری و ده‌خاڵه‌تی ناوه‌نده‌كانی خۆبه‌ڕێوبه‌ری ڕۆژئاوا و هێزه چه‌كداره‌كانی، ڕاگرتنی شه‌ڕ (ئه‌ویش نه‌ك ئاگربه‌ست) بۆ ماوه‌ی ٥ ڕۆژ ڕاگه‌یه‌ندرا تا هێزه چه‌كداره‌كانی “یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه” له‌م ماوه‌یه‌دا باریكه‌ی سنووری به قووڵایی ٣٠ كیلۆمیتر چۆڵ كه‌ن و باریكه‌ی ئارامی ئه‌ردۆغان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه دژه مرۆییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه بێته دی. ئه‌گه‌رچی هێزه‌كانی سووریه‌ی دیمۆكراتیك باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م ڕێكه‌وتنه ته‌نیا ناوچه‌كانی “گرێ سپی و سه‌رێ كانی” له‌خۆده‌گرێت و له به‌یانیه‌یه‌كدا داوا له توركییه كراوه كه كۆتایی به‌م هێرشه بێنێت، به‌ڵام زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان له‌وانه ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی سه‌باره‌ت به‌م ڕێكه‌وتنه خۆشبین نین. هه‌ڵبه‌ت به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریه‌كان ئه‌م ڕێكه‌وتنه هه‌ر ڕۆژی دواتری واته ڕۆژی هه‌ینی به درێژه‌ی تۆپبارانی چه‌ند ناوچه و هێرشی به‌كرێ گیراوانی توركییه و هه‌روه‌ها ناردنی هێزی زیاتر له توركییه‌وه بۆ كوردستان، پێشێل كرا.
هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا و ڕووسیه به مانای پێشێل كردنی سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه. خه‌ڵكێك كه ده‌یانهه‌وێ خۆیان كۆمه‌ڵگاكه‌یان ئیداره كه‌ن و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا نیشانیان داوه كه توانای ئه‌م كاره و دیفاع له خۆیان و ده‌ستكه‌وته‌كانیان هه‌یه. به‌ڵام له ڕاستیدا، ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری نیهایی بۆ پێش‌گرتن له شكستی ئه‌زموونی به‌نرخی ڕۆژئاوا و ده‌سبه‌به‌ر كردنی ڕزگاری له هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، له ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به تایبه‌ت له توركییه و باقی وڵاته‌كانی دیكه دێته دی. هه‌روه‌ك دیتمان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی جیهانی دژبه شه‌ڕنانه‌وه ده‌وڵه‌تی توركییه، زۆرێك له ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ناچار بوون هه‌ڵوێست بگرن و له‌دژی ده‌وڵه‌تی توركییه چه‌ند هه‌وڵ و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌خۆیان بنوێنن.