..
پاشه‌كشه‌ی ڕژیم له به‌رامبه‌ر سعوودی به مه‌به‌ستی سازش
له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا چه‌ند هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به مه‌یلی كۆماری ئیسلامی بۆ سازشت له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعوودی به نێوبژیی لایه‌نه‌كه‌كانی دیكه له‌وانه پاكستان له هه‌واڵنێریه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه. له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌موو جارێك ئه‌م هه‌واڵه یان ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و یان كۆماری ئیسلامی سه‌رشۆڕانه هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه. سه‌رئه‌نجام “عۆمه‌ر خان” سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان به مه‌به‌ستی نێوبژی كردن له نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر گه‌یشته تاران و قه‌راره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌ربه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی عه‌ره‌بستان بكات. عۆمه‌ر خان دوای وتووێژ له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕووحانی ئاشكرای كرد كه له ئه‌مریكا، ترامپ داوای لێكردووه كه له نێوان عه‌ره‌بستان و كۆماری ئیسلامی نێوبژی بكات. حه‌سه‌ن ڕووحانیش زۆر ریاكارانه ڕایگه‌یاند كه: “به له‌به‌رچاوگرتنی نیازپاكی عۆمه‌ر خان له پێناو پرسی ناوچه‌كه، ئێمه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بین تا ئاشتی و ته‌بایی بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه، به‌ڵام كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ناوچه‌یی كۆتایی هاتنی شه‌ڕی یه‌مه‌نه”. به وته‌ی حه‌سه‌ن ڕووحانی له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا، سه‌باره‌ت به ڕێكه‌وتنی هه‌سته‌یی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر به‌رجام، له‌گه‌ڵ عۆمه‌رخان وتووێژی كردووه. عۆمه‌ر خان پاشان بۆ قسه و باس كردن له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره ڕۆیشت بۆ لای خامنه‌یی تا له هه‌ڵوێستی خامه‌نه‌یی و سپای پاسدران وه‌ك هێزی سه‌ره‌كی و بریارده‌ڕی كۆماری ئیسلامی، ئاگادار بێت.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت ڕایگه‌یاندبوو كه “سعوودیه‌كان چه‌ند په‌یامێكیان له لایه‌ن سه‌رانی چه‌ند وڵاته‌وه بۆ ناردووین“. به‌ڵام ئه‌م قسانه هه‌م له لایه‌ن “عادڵ ئه‌لجۆبه‌یر” وه‌زیری ڕاوێژكاری ده‌ره‌وه‌ی سعوودی و هه‌م له لایه‌ن پاكستانه‌وه ڕه‌ت كرایه‌وه. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌شدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان ڕۆژی هه‌ینی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد كه “ئیدعانی داواكاری عه‌ره‌بستانی سعوودی بۆ نێوبژی له‌گه‌ڵ ئێران هیچ ڕاستیه‌كی تێدا نییه. و عه‌ره‌بستان داوای له پاكستان نه‌كردووه كه له نێوانیاندا نێوبژی بكات.” هه‌روه‌ها عادڵ ئه‌لجۆبه‌یریش له توێتێكدا نووسی: “پادشای سعوودی وتوویه‌تی كه ئه‌و كه‌سه‌ی ناكۆكی خۆڵقاند پێویسته خۆی ببێته ده‌ست پێشخه‌ری لابردنی ناكۆكی و كێشه‌كان.”
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌یكه عۆمه‌رخان له پێشدا ڕۆیشتووه‌ته تاران و پاشان خۆی گه‌یاندووه‌ته عه‌ره‌بستان، بێ گۆمان هه‌ڵگری په‌یامی كۆماری ئیسلامی بووه بۆ سه‌رانی سعوودی، كه‌وابوو ئه‌وه كۆماری ئیسلامیه كه ڕووی ناوه‌ته پاكستان تا له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعوودی بكه‌وێته وتووێژه‌وه. هه‌ڵبه‌ت حه‌فته‌ی ڕابردووش حه‌سه‌ن ڕووحانی وتبووی كه “به‌رده‌وام ده‌بین له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسلام ئاباد وه‌ك نێوبژی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان“. له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌واڵنێری ده‌وڵه‌تی ئێرایش له ڕاپۆرتێكدا له ژێرناوی “ئایا به‌سته‌ڵه‌كی په‌یوه‌ندی نێوان تاران و ڕیاز ده‌توێته‌وه؟” نووسیی: “هه‌ر وه‌ك دیاره، تاران و ڕیاز به‌ه‌ره‌و كه‌م كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوانیان هه‌نگاو هه‌ڵدێننه‌وه.” به پێی ڕاپۆرتی ئیلنا، عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی مه‌جلیسی ئیسلامی ڕایگه‌یاندووه كه: “پێشوازی له هه‌ر جۆره وتووێژێك له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان ده‌كات“. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕژیمیش باسی له‌وه كردووه كه كۆماری ئیسلامی ئاماده‌یه به نێوبژی یان به بێ نێوبژی، له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان وتووێژ بكات.
ئاماده‌یی و ڕێكه‌وتن و مه‌یلی هه‌موو سه‌رانی كۆماری ئیسلامی بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان به نێوبژی پاكستان، ده‌رخه‌ری پێویستیی ڕژیمه به سازشت. كۆماری ئیسلامی به پیلانگێڕی و ئاڵۆزی نانه‌وه له ناوچه‌كه هه‌تا ئێستا ده‌ستكه‌وتێكی به‌ده‌ست نه‌هێناوه. به تایبه‌ت هه‌وڵ و ده‌ست تێوه‌ردانی سپای پاسداران له ناوچه‌ی كه‌ندئاو نه ته‌نیا باری گه‌مارۆكانی سووك نه‌كرد، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه كرده‌وه‌ی توندتری ئه‌مریكا و زلهێزه سه‌رمایه‌داریه‌كانی لێكه‌وته‌وه. به تایبه‌ت به‌دوای هێرشی مانگی ڕابردوو بۆسه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كانی ئارامكۆ له عه‌ره‌بستان، ئه‌نگوستی تاوانی هه‌مووان به‌ره‌و كۆماری ئیسلامی ڕاكێشرا. هه‌ر دوای ئه‌م ڕووداوه بوو كه ترامپ ڕایگه‌یاند كه سێ هه‌زار هێزی نیزامی به كه‌ره‌سته و سیسته‌می دیفاعیه‌وه ده‌نێرێته عه‌ره‌بستان تا هیچ كێشه‌یه‌ك له ره‌وه‌ندی به‌رهه‌م هێنان و هه‌ناردنی نه‌وت پێش نه‌یه.
به‌ڵام وتووێژ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعوودی پێویستی به “نه‌رمشێكی قارمانانه“ی دیكه‌یه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه. له‌بیرمان نه‌چێ، ده‌خاڵه‌ت نه‌كردن له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، مه‌رجێكی دیكه بوو كه ده‌وڵه‌تانی ٥ به عه‌لاوه‌ی ١ له ڕێكه‌وتنی به‌رجامدا به شێوه‌ی نه‌نووسراو بۆ ده‌ست كورت كردنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی دیاریان كردبوو. له ئێستادا كه كۆماری ئیسلامی له هه‌موو لایه‌كه‌وه كه‌وتووه‌ته ته‌نگانه و گوشاره‌وه و ناچار به پاشه‌كشه‌یه، به‌نیازه ئه‌م مه‌رجه، له ڕێگه‌یه‌كی به‌ناو ئابڕوومه‌ندانه و به وتووێژ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان، به‌كرده‌وه ده‌ربێنێ. خامه‌نه‌یی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌باره‌ت به هه‌وڵ بۆ نێوبژی كردن گڵۆپی سه‌وزی داگیرساند و وتی: ” موعامله و وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاته‌كان جگه له ئه‌مریكا و ئیسرائیل ڕێگه پێدراوه”. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بێت سه‌رانی ڕژیم بۆ وتووێژ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته‌ش فێڵێكی شه‌رعی ده‌دۆزنه‌وه. ته‌نانه‌ت هه‌ر ئێستا ڕووحانی و زه‌ریف “هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا” مه‌رجی پێویست بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ناو لێده‌به‌ن.
له ڕاستیدا، به له‌به‌رچاوگرتنی باروودۆخی ناله‌باری سیاسی و ئابووری و گوشاری ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی كه یه‌خه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گرتووه و به‌هۆی ئه‌وه‌یكه مه‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و موتالباتی كرێكاران و توێژه هه‌ژاره‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا هه‌موو ڕۆژێك له لایه‌ن ڕژیمه‌وه هه‌ستی پێده‌كرێت و توانای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نییه، ئه‌م ڕژیمه‌ی ناچار به قه‌بووڵ كردنی مه‌حدوودیه‌ت و پاشه‌كشه‌ی زیاتر كردووه. ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مانێك مانۆری هێزی نیزامی یان زێده‌خوازی و ده‌خاڵه‌ت له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه ئامانجی سه‌ره‌كیی ڕژیم بوو، له‌م باروودۆخه‌دا، ستراتێژی مانه‌وه‌ی ڕژیم له هه‌موو هه‌وڵه‌كانی دیكه‌ی گرینگتره و ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌شی ته‌نانه‌ت ئاماده‌ی سازان و ده‌ستهه‌ڵگرتن له “یه‌مه‌ن“ه. به‌ڵام ئاشكرایه كه ڕۆیشتنه ده‌ری كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌كه ته‌نیا ناتوانێ كێشه و گرفتی خه‌ڵك له‌وانه خه‌ڵكی یه‌مه‌ن چاره‌سه‌ر كات. خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی یه‌مه‌ن چه‌ندین ساڵه گرفتاری شه‌ڕێكی جه‌نایه‌تكارانه‌ی نیابه‌تین له نێوان دوو ده‌وڵه‌تی كۆنه‌په‌رست واته كۆماری ئیسلامی و عه‌ره‌بستانی سعوودی. ئه‌گه‌ر ده‌ست تێوه‌ردان و ده‌خاڵه‌تی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته كه‌م بێته‌وه، خه‌ڵكی یه‌مه‌ن خۆیان ده‌توانن سه‌ر و سامان به ژیانیان بده‌نه‌وه. كه‌وابوو خواستی ڕۆیشتنه ده‌ری كۆماری ئیسلامی و عه‌ره‌بستان له یه‌مه‌ن و ده‌خاڵه‌ت نه‌كردن له كاروباری خه‌ڵكی ناوچه‌كه پێویسته ببێته خواستی سه‌ره‌كیی خه‌ڵكی یه‌مه‌ن و باقی وڵاته‌كانی ناوچه‌كه.