..
ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌غدا و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی عێراق بۆ جارێكی دیكه خۆپیشاندانی به‌رینی خه‌ڵكی به‌خۆوه بینی. له‌م ڕۆژه‌دا سه‌دان هه‌زار كه‌س هاتنه سه‌ر شه‌قامی شاره‌كانی عێراق و له دژی گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاوی ده‌وڵه‌ت و هاتنه خواره‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری گشتی و بێكاری و دژبه ڕژیمی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م وڵاته درووشمیان وته‌وه.
هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق، هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران به به‌كارهێنانی گازی فرمێسك ڕێژ و ماشێنی ئاوپاش ده‌ستپێكرد و له درێژه‌دا به‌ره‌و خه‌ڵكی ناڕازی، ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان كرد. به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ته‌نیا له شاری به‌غدا چه‌ندین كه‌س كوژراون و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی برینداره‌كان و سه‌ختی برینه‌كانیان، ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوه‌كان له ئارادایه. هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێ كه له‌م هێرشه‌دا سه‌دان كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. خۆپیشانده‌ران له شاری به‌غدا له مه‌یدانی “ته‌حریر”ه‌وه به‌ره‌و ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز ڕێپێوانیان كرد. ناوچه‌ی سه‌وز به‌شێكه له پێته‌ختی عێراق كه باڵوێزخانه‌كان و مه‌جلیس و ناوه‌نده سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌وێ هه‌ڵكه‌وتوون. ناڕازیان له هه‌موو ئه‌م مه‌سیره‌دا له به‌رامبه‌ر هێزه سه‌كوتگه‌راندا سینگیان كردبه سپه‌ر و بوێرانه به‌ره‌و ئه‌م ناوچه‌یه درێژان به ڕێپێوانه‌كه دا. له ماوه‌یه‌كی كورتدا شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان چه‌ندین شاری باشووری عێراقیشی گرته‌وه. له‌م ڕۆژه‌دا شاره‌كانی “به‌سره، عه‌ماره، كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف شایه‌دی خۆپیشاندانێكی به‌رین بوون. هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێ كه له شاری كه‌ربه‌لا ئۆستانداری ئه‌م شاره كه‌وتووه‌ته ده‌ست خۆپیشانده‌ران.
له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا خۆپیشاندانی خه‌ڵك له دژی ڕژیمی گه‌نده‌ڵی عێراق چه‌ندین جار به‌ڕێوه‌چووه و هه‌موو جارێكیش له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه، وڵامێكی خوێناوی پێدراوه‌ته‌وه. به‌ڵێنیی ده‌وڵه‌تانی پێیوه‌ندیدار به حیزبه جۆراوجۆره‌كان بۆ باشتر كردنی باروودۆخه‌كه نه ته‌نیا به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه، به‌ڵكوو ڕۆژ به ڕۆژ دۆخه‌كه‌ی به‌ره‌و خراپی بردووه. ناوه‌ندی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ڕابردوو شاری نه‌جه‌ف بوو. له‌م پێوه‌نده‌دا، ڕژیمی ئایینی عێراق لای وابوو كه لانیكه‌م شارێك وه‌ك نه‌جه‌ف كه پێشتر ناوه‌ندی هێز و نفووزی حیزبه شیعه‌كان بووه، تێیدا ناڕه‌زایه‌تی سه‌رهه‌ڵنادات، به‌ڵام به‌رینایی و به‌ربڵاوی خۆپیشاندانه‌كان له‌مشاره، نیشانی دا كه خه‌ڵكی عێراق تا چ ڕاده‌یه‌ك له ڕژیمی مه‌زهه‌بیی ده‌سه‌ڵاتدار بێزارن. بێ گومان ده‌توانین بڵێین كه شاره‌كانی “قۆم و مه‌شهه‌د”یش كه به ڕواڵه‌ت ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانن، له به‌فرانباری ساڵی ٩٦دا له زۆمره‌ی ناوه‌نده به‌هێزه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی بوون. هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی لاوان له ئایین و ڕژیمی مه‌زهه‌بی له‌و دوو شاره‌ی ئێران حاشاهه‌ڵنه‌گره.
له ئێستادا وڵاتی عێراق وڵاتێكه كه تێیدا هێزی ده‌سه‌ڵات له نێوان ڕژیمێكی مه‌زهه‌بی ڕه‌سمی و ده‌یان گرووپی چه‌كداری نیوه ڕه‌سمی دابه‌ش كراوه. ئه‌و ڕاستیه هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له خۆپیشانده‌رانه‌وه پشراست كرایه‌وه كاتێك كه وتی: “لێره ئێمه ده‌وڵه‌تێكمان نییه، كۆمه‌ڵێك حیزب و گرووپی چه‌كدارن كه به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌وانیشن كه عێراقیان وێران كردووه.”
ده‌ور و نه‌خشی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له خوڵقاندنی ئه‌م باروودۆخه فه‌لاكه‌تباره كه به‌سه‌ر عێراقدا زاڵه، بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵك ڕوون وئاشكرایه. له خۆپیشاندانی ساڵی ڕابردوو له “به‌سره”، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به پشتیوانی ڕژیمی ئێران، كۆنسوولخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه داگیر كرا و پاشان ئاگری تێبه‌ردرا. هه‌روه‌ها چه‌ندین نووسیگه‌ی حیزبی “ئه‌لده‌عوه” كه حیزبێكی لایه‌نگری كۆماری ئیسلامییه، له چه‌ندین شوێنی جۆاوجۆر له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر.
به وته‌ی ڕێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی كه وڵاته‌كان له بوار گه‌نده‌ڵی ماڵییه‌وه ڕه‌ده‌به‌ندی ده‌كات، بۆ گه‌نده‌ڵی ماڵی و ئیداری پله‌ی دوازده‌هه‌می له ئاست جیهانیدا به وڵاتی عێراق به‌خشیوه. دزی له‌م وڵاته‌دا ڕێكخراو و هاوئاهه‌نگه، دار و ده‌سته‌كانی جۆراوجۆری “حه‌شدی شه‌عبی”، به ملهۆڕییه‌وه سنووره‌كان كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن و له هاورده و هه‌نارده كردنی هه‌ر كالایه‌ك له‌وانه نه‌وت باج وه‌رده‌گرن و یان ته‌نانه‌ت خۆشیان سه‌ربه‌خۆ نه‌وت هه‌نارده ده‌كه‌ن. وڵاتی عێراق كه به‌م شێوه‌یه له لایه‌ن گرووپه جۆراوجۆره گه‌نده‌ڵ و كۆنه‌په‌رسته‌كانه‌وه تاڵان ده‌كرێ و خه‌ڵكه‌كه‌شی له باری قورسی هه‌ژاری و بێكاری و نزم بوونی ئاستی خزمه‌تگوزاری گشتی ده‌ناڵێنن، كۆمه‌ڵگایه‌كه كه له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك له سه‌روه‌تی سرووشتی ڕاوه‌ستاوه. وڵاتێكه كه به‌هۆی هه‌ڵكه‌وتنی له نێوان دوو ڕووباری پڕ ئاوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌توانێ ببێته یه‌كێك له پڕ حاسڵترین ناوچه‌كانی جیهان له بوار به‌رهه‌می كشت و كاڵییه‌وه. به‌ڵام له وه‌ها وڵاتێكدا، خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش له ٥٠ پله‌ی گه‌رمادا ته‌نانه‌ت له ئاوی خواردنه‌وه و كاره‌با، واته سه‌ره‌كیترین پێداویستیه‌كانی ژیانی ئه‌وڕۆ بێبه‌رین.
جێگه‌ی سه‌ره‌نجه كه ئه‌م قه‌یران و كه‌م و كوڕیانه نه ته‌نیا له ناوچه شه‌ڕ لێدراوه‌كان، به‌ڵكوو له پارێزگاكانی ناوه‌ند و باشووری عێراقیش كه لانیكه‌م ژێر بیناكانیان له‌ناو نه‌چوون، له ئارادایه. ناوچه سۆننی نشینه‌كانی ئه‌م وڵاته وێران بوون و عه‌مه‌لیاتی نۆژه‌نكرده‌وه به‌هۆی گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاوه‌وه زۆر به خاوی ده‌رواته پێش. هه‌ر ئه‌م باروودۆخه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌و دوو ملیۆن ئاواره‌یه‌ی كه شاره سوننی نشینه‌كانیان جێهێشتووه، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌كانی خۆیان. ئه‌وان كه‌مپی ئاوه‌ره‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان سه‌ره‌ڕای هه‌موو سه‌ختیه‌كانی، له شاره‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی “حه‌شدی شه‌عبی ” به باشتر ده‌زانن.
له ڕاستیدا تا كاتێك له عێراق هێزه كۆنه‌په‌رسته‌كان به‌م شێوه‌یه خۆیان به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاندبێ، هیچ هیوایه‌ك بۆ باشتر بوونی باروودۆخی ژیانی خه‌ڵك نابیندرێ. په‌ره‌پێدان به ناكۆكیی ئایینی له ناو خه‌ڵكی شیعه و سوننی و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م جیاوازینانه‌وه‌یه حكوومه‌ت كردن، كارایی خۆی له‌ده‌ست داوه. خه‌ڵكی زه‌حمه‌ت كێش و چه‌وساوه‌ی ئه‌م وڵاته كه له ژێر باری پڕ له نه‌هامه‌تیی چه‌ند ده‌یه‌ی پێشوو دیسان پشتیان ڕاست كردووه‌ته‌وه، ده‌توانێ عێراق بكاته ناوه‌ندێكی شۆڕشگێڕانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته و داروده‌سته‌ی چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌م مه‌ترسیه زۆر به جیدی ده‌زانن و هه‌ر بۆیه‌شه به سه‌رلێشێواوی و به‌په‌له به‌گژ خه‌ڵكی ناڕازی دادێن.