..
به‌هۆی ڕووداوه‌كانی شوێنی كار له ئێران ڕۆژانه ده‌یان كرێكار گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ئاماری دامه‌زراوه ڕه‌سمیه‌كانی وه‌ك پزیشكی قانوونی، سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و سازمان ئاته‌ش نیشانی، به هیچ شێوه‌یه‌ك ژماره‌ی واقعی قوربانیانی ڕووداوه‌كانی شوێنی كار نیشان ناده‌ن. بۆ نموونه سه‌رجه‌م ئه‌و كارگایانه‌ی تێیدا كه‌متر له ١٠ كرێكار كار ده‌كات، به‌ركه‌وتووی یاسای كار نابن و كرێكارانی بیناسازی ڕۆژكاریش له ئاماره ڕه‌سمیه‌كاندا له‌به‌رچاو ناگیرێن. مانگی گوڵانی ساڵی ٩٨، هه‌واڵنێری ئیرنا له‌سه‌ر زاری جێگری سه‌رۆكی “كانوونی عالی شورای ئیسلامی كار”، ڕایگه‌یاند كه: “٣ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كرێكاری ژێرزه‌مینی له ئێران بوونی هه‌یه كه به كه‌مترین حه‌قده‌ست و به بێ بیمه كار ده‌كه‌ن. ئه‌م كرێكارانه نه‌ك هه‌ر له هیچ ناوه‌ندیه‌كدا ناویان تۆمار نه‌كراوه به‌ڵكوو له چاوه‌دێری بیمه و لانیكه‌می حه‌قده‌ستیش بێبه‌رین.” به‌مجۆره كۆمه‌ڵێكی به‌رین له كرێكاران كه به‌ركه‌وتووی یاسای كار نین، له ئاماری ڕووداوه‌كانی شوێنی كار له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌وه له‌به‌رچاو ناگیرێن. هه‌روه‌ها ئه‌م ئامارانه كرێكارانێك كه بنه‌ماڵه‌كانیان له خاوه‌نكار سكاڵایان تۆمار نه‌كردووه، له‌خۆناگرن. هه‌ڵبه‌ت نه‌خۆشیه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له نه‌بوونی بێهداشت و پیس بوونی شوێنی كاریش له‌م ئامارانه‌دا ناگونجێن و له هه‌مان كاتیش‌دا دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تیه‌كان ئاماری ناڕاست ده‌خه‌نه ڕوو و به هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی متمانه نین، بۆ نموونه له ڕاپۆرتی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی كاردا ڕاگه‌یه‌ندرا كه له ساڵی ١٣٩٦ سه‌رجه‌م ڕووداوه‌كانی شوێنی كار له ئێران ٩ هه‌زار و ٩٩٦ مه‌ورد بووه، به‌ڵام سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ئاماری ئه‌م ڕووداوانه‌ی ١٨ هه‌زار و ٨٧٦ واته دوو به‌رابه‌ری ڕێژیه به‌رئاوردكراوی وه‌زاره‌تی كاری ڕاگه‌یاند. به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له لایه‌ن هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه، ڕۆژانه ٥ تا ٧ كرێكار له ئێران گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و نزیك به‌١٠ به‌رابه‌ری ئه‌م ژماره‌یه‌ش به ڕووداوه‌كانی شوێنی كار كه‌م ئه‌ندام یان بریندار ده‌بن. ئاشكرایه ته‌نانه‌ت ئه‌م ئامارانه‌ش به‌هۆی كێشه و ئاسته‌نگی ئاماده‌كردنیان ناتووانن پانتای واقعیی جه‌نایاتێك كه خاوه‌نكار و ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر چینی كرێكاری‌دا سه‌پاندوویه‌تی، بخه‌نه ڕوو. به تێڕوانینێكی وردتر ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌م ڕووداوانه نه‌ك هه‌ر داوێنی كرێكارانی قوربانی، به‌ڵكوو هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاریش ده‌گرێته‌وه، كه‌وابوو به‌رینایی ئه‌م كاره‌ساته له‌وه‌یكه ئاماره‌كان باسی ده‌كه‌ن زۆر به‌ربڵاوتر و دڵته‌زێنتره. له‌ڕاستیدا سه‌ره‌ڕای چه‌وسانه‌وه و بێ مافیه‌كانی دیكه، قوربانی بوونی كرێكاران به‌هۆی ڕووداوه‌كانی شوێنی كار بووه‌ته كاره‌ساتێكی جیدی بۆ چینی كرێكار له ئێران.
له‌و نێوه‌دا كرێكارانی بیناسازی زیاتر له به‌شه‌كانی دیكه‌ی چینی كرێكار له‌به‌رده‌م ئه‌م مه‌ترسیه دان. به ێپی ئاماره بڵاوكراوه‌كان، به‌شی بیناسازی ساڵانه نزیك به ٥٠٠ هه‌زار ڕووداوی شوێنی كاری لێده‌كه‌وێته‌وه. ئاماره‌كانی “سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و ناوه‌ندی ئاماری ئێران” باس له‌وه ده‌كه‌ن كه، له هه‌ر سێ كرێكارێكی بیناسازی، ته‌نیا یه‌ك كرێكار به ته‌مه‌نی خانه‌نشینی ده‌گات و ئه‌و دوو كرێكاره‌ی دیكه‌ش ئه‌گه‌ر شانسیان بێت و تا ئه‌وكات گیانیان له‌ده‌ست نه‌دابێت، كه‌م ئه‌ندام بوون یاخود له‌كاركه‌وتوون. پێویسته بوترێ، ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی بیناسازی بۆ وه‌رگرتنی حه‌قی بیمه و دابین كردنی ئیمكاناتی ئیمه‌نی، به‌هۆی لێكبڵاوبوون و ڕێگری له ڕێكخراوبوونیان له‌ناو ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆكان و هه‌روه‌ها به‌رنه‌كه‌وتنیان له چوارچێوه‌ی یاسای كاری دژه كرێكاری ڕژیمی ئیسلامی، هه‌تا ئێستا ده‌ستكه‌وتێكی به‌رچاوی نه‌بووه.
ئاشكرایه كه له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی كار و به‌رهه‌مهێنان له ئێران، ئاستی ستانداردی ئیمه‌نی زۆر له خواره‌وه‌یه و به‌رده‌وام مه‌ترسی مه‌رگ، به‌رینداربوون و كه‌م ئه‌ندام بوون و یان تووش بوون به نه‌خۆشی مه‌ترسیدار و كوشنده، هه‌ڕه‌شه له گیان و جه‌سته‌ی كرێكاران ده‌كات. به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت هه‌ر ڕووداوێك له كارگه و كارخانه و ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی كار به كه‌مته‌رخه‌می و خۆنه‌پاراستنی كرێكاران ده‌گه‌ڕێننه‌وه. به‌ڵام له ڕاستیدا نه‌بوونی كه‌ره‌سته و ئیمكاناتی ئیمه‌نی و ناستاندارد بوونی شوێنه‌كانی كار و گوشاری چه‌ند به‌رابه‌ری كار له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی ماندوو بوونی زۆر و گیر و گرفتی ژیانه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر فیكر و زه‌ینی كرێكاران داده‌نێت و ده‌بێته هۆكاری ڕووداوه دڵته‌زێنه‌كانی شوێنی كار.
زۆر جار “ئیداره‌ی كار” و “ده‌زگای قه‌زایی” ڕژیمی دژه كرێكاری كۆماری ئیسلامی، بۆ ئه‌وه‌یكه خاوه‌نكار بتوانێ له پێدانی هه‌زینه به بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان خۆبدزێته‌وه، كرێكاری قوربانی به تاوانبار له قه‌ڵه‌م ده‌دات. له ڕاستیدا خاوه‌نكاران به بێ گوشاری خه‌باتی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكاران خازر نابن به‌شێك له زێده‌بایی و سودێك كه به‌رهه‌می ڕه‌نج و هه‌وڵی كرێكاره، بۆ دابین كردنی ئیمه‌نی ناوه‌نده‌كانی كار بخه‌نه گه‌ڕ. زۆر جار بیندراوه كه خاوه‌نكار به هه‌زار فریو و فێڵ و هه‌ڵبه‌ت به هاوكاری بێده‌ریغی ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی وه‌زاره‌تی كار، له ژێر باری به‌رپرسایه‌تی ئیمه‌نی كردنی شوێنی كار، خۆی دزیوه‌ته‌وه. بێ گومان، سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كانیان له‌وه‌یكه كرێكاران یه‌ك له دوای یه‌ك كه‌م ئه‌ندام ده‌بن و له‌ناو ده‌چن، به هیچ شێوه‌یه‌ك نیگه‌ران نین، چونكه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌رته‌شی ملیۆنی بێكاران، هه‌ركات مه‌یلیان لێتێت كرێكارانی بێكار له‌جیات كرێكاری قوربانی داده‌نێن و كرێكاری تازه‌كار هه‌ر به‌و باروودۆخه فه‌لاكه‌تباره‌ی پێشوو ده‌خه‌نه ناو بازنه‌ی بێڕه‌حمانه‌ی كاره‌كه‌یانه‌وه.
له ڕاستیدا خاوه‌نكاران له‌به‌ر قازانج په‌ره‌ستی و ته‌ماعی خۆیان، نه ده‌یانهه‌وێ ئیمه‌نی شوێنی كار باشتر بكه‌ن و نه نیگه‌رانی له‌ده‌ستدان و قوربانی بوونی كرێكارانن. تا كاتێك خرۆشی شۆڕشی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش دام و ده‌زگای ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و نیزامی سه‌رمایه‌داری تێك نه‌پێچێت، ئه‌و كێشه و گرفتانه ڕیشه‌كێش نابن. كه‌وابوو كرێكاران خۆیانن كه ده‌بێ له بیر له‌خۆیان بكه‌نه‌وه و به پشت به‌ستن به خه‌باتی ڕێكخراو و وشیارانه‌ی خۆیان، خاوه‌نكار و ده‌وڵه‌ت ناچار به دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار بكه‌ن. یه‌كگرتوویی و هێزی چینایه‌تی كرێكاران ته‌نیا ئامرازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له به‌رامبه‌ر باروودۆخی دژه مرۆیی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كانیانه. به مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌ترسی و قوربانی كار و به‌رهه‌می سه‌رمایه‌داری و ده‌سته‌به‌ركردنی ئیمه‌نی و سڵامه‌تی شوێنی كار و هه‌روه‌ها بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌زینه و خه‌ساری ڕووداوه‌كانی شوێنی كار بۆ كرێكاران، پێویسته هێزی یه‌كگرتوو و ڕێكخراوی كرێكاران بكه‌وێته گه‌ڕ و ده‌ستبه‌جێ خواستی چینی كرێكار به‌سه‌ر خاوه‌نكار وده‌وڵه‌تی پشتیوانیدا بسه‌پێندرێت. بێ گۆمان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار وه‌ك هه‌ر خواستێكی ڕه‌وای دیكه، ته‌نیا به زه‌بری خه‌بات و هاوپشتی چینی كرێكار به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌تی پشتیوانیان دا ده‌سه‌پێت.