..
ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی سێپتا‌مبر، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٩ی مانگی خه‌رمانان له سه‌رتاسه‌ری جیهان، شه‌قامه‌كان بوون به مه‌یدانی ڕێپێوانی ناڕازیانێك كه نیگه‌رانی داهاتووی گۆی زه‌وی بوون. له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی ڕابردووه هه‌تا ئێستا، به ده‌گمه‌ن پێش هاتووه كه ته‌وه‌رێكی دیاریكراو به‌و به‌ریناییه نه‌ك هه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ڵكوو میدیا و ده‌وڵه‌ت و كه‌نسێرن و تێكده‌رانی ژینگه و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش بگرێته‌وه و سه‌رقاڵیان كات. له ئێستادا نه‌سلێك به تایبه‌ت له وڵاتانی گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌داری هاتوونه‌ته مه‌یدان كه پێیان ده‌وترا گۆیا ئه‌م نه‌سله جگه له به‌رز كردنه‌وه‌ی پله‌ی شوغڵی خۆیان، نیگه‌رانی شتێكی‌تر نین و به دژه سیاسه‌ت ناویان لێده‌بردرا. نه‌سلێك كه بیره‌وه‌ری شه‌ڕی ساردی نه‌بووه، له مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕی نه‌یابه‌تی، قه‌ومی و ئایینی به دوور بووه به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه هه‌ر له‌م ئه‌زموونه كۆرته‌ی ساڵه‌كانی تازه لاوی خۆیدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هات و هاواری ده‌وڵه‌ته‌كان سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌كانی كه‌ش و هه‌وا باوه‌ڕ نه‌كات و بۆیه له‌سه‌ر پلاكارده‌كانیان نووسیان كه ” ژینگه ڕزگار كه‌ن نه‌ك بانكه‌كان”، “جگه له گۆی زه‌وی شوێنێكی دیكه‌مان نییه بۆ ژیان”.
له ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ره‌وه ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه “حه‌فته‌ی كه‌ش و هه‌وا” له ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی سێپتا‌مبر تا ٢٧ی سێپتا‌مبر به‌ڕێوه ده‌چێت. ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی سێپتا‌مبر نوێنه‌رانی لاوان له دانیشتنێكدا له شاری نیۆیۆرك كۆبوونه‌وه تا خواسته‌كانیان به ده‌وڵه‌تانی جیهان ڕاگه‌یه‌نن. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر داوای ئه‌وان دانیشتنی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری كه‌ش و هه‌وا ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی سێپتا‌مبر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م مانگرتنه جیهانییه باش ده‌یانزانی كه بۆ گوشار خستنه سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كان ڕێگه‌یه‌ك جگه له حزووری به‌هێزی ملیۆنان كه‌س له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان نییه. له بانگهێشتی مانگرتنی ئیقلیمی جیهانیدا هاتووه كه “ملیۆنان كه‌س له ئێمه مانگی سێپتا‌مبر له شوێنی كار و ماڵه‌كان دێینه ده‌ر تا خۆمان بخه‌ینه ناو ڕیزی لاوانی مانگرتووی كه‌ش و هه‌وا و پێكه‌وه خوازیاری كۆتایی به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نیه فۆسیلیه‌كان ده‌بین. ئێمه خوازیاری عه‌داڵه‌تی ئێقلیمی بۆ هه‌مووانین.”
له ده‌ستپێكی حه‌فته‌ی كه‌ش و هه‌وا و ئێقلیم، هێز و توانای ناڕه‌زایه‌تیی ملیۆنان ئینسانی نه‌مایش درا. به‌مجۆره بوو كه له زیاتر له پێنج هه‌زار و ٥٠٠ شار و له ١٥٠ وڵاتی جیهان، ملیۆنان ئینسان به پلاكارد و ئاڵاكانیان، به ئیراده و هه‌نگاوی به‌هێزیان بۆ ڕزگاری گۆی زه‌وی واته ته‌نیا شوێنی ژیان، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. كاتێك كه هێشتا له ئۆرووپا نیوه‌شه‌و و به‌ره‌به‌یان بوو، له ئۆسترالیا وێنه‌ی ڕێپێوانی ناڕازیان به یارمه‌تیی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ده‌نگی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ی به هه‌مووان گه‌یاند. به تایبه‌ت له‌و شارانه‌ی كه مه‌ترسیی كه‌وتنه ژێر ئاو له ئارادایه ژماره‌ی ناڕازیان زیاتر بوو و لاوان به وتنه‌وه‌ی سروود هاواریان ده‌كرد كه “ئێمه نوقم نابین، ئێمه خه‌باتكارین”. نزیك به ٣٠٠ هه‌زار كه‌س له ڕێپێوانی ئۆسترالیادا به‌شداریان كرد و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان به ئاشكرا ڕوو به‌و ده‌وڵه‌ته ده‌ربڕی كه بێشه‌رمانه چه‌ند ڕۆژ پێشتری ئیدعای كردبوو كه ” هه‌وڵ و چالاكی سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا قاتڵی دامه‌زراندن و كه‌سب و كاره” و له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆسترالیا داوای له ناڕازیان كرد كه “ڕێپێوانه‌كه‌یان له كۆتایی حه‌فته‌دا به‌ڕێوه‌به‌رن تا كه‌سب و كاری دووكانه‌كان زیانیان به‌ر نه‌كه‌وێ”. ئاشكرایه كه ئامانجی ئه‌م فریوكاریه شتێك نییه جگه له ڕووبه‌روو كردنه‌وه‌ی ناڕازیان له‌گه‌ڵ مووچه‌گران. به‌م جۆره كرێكاران و كارمه‌ندان ده‌بووایه له فریوێكی گشتی ده‌وڵه‌ت دا باوه‌ڕیان كردبایه كه نه‌جاتی گۆی زه‌وی به‌رابره له‌گه‌ڵ له‌ده‌ستدانی كار و شۆغڵه‌كانیان.
هه‌روه‌ها، له پێشه‌وه‌ی ڕپێپێوانی ٢٥٠ هه‌زار كه‌سی نیۆیۆرك “گرتا تۆنبێرگ” داهێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی “هه‌ینیه‌كان بۆ داهاتوو” ده‌ڕۆیشت. له لایه‌كه‌ی دیكه‌وه له ٥٧٥ شاری ئاڵمان زیاتر له یه‌ك ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌س هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. ئه‌مجاره‌یان ته‌نیا لاوان نه‌بوون كه داهاتووی خۆیان له مه‌ترسیدا ده‌بینی، یه‌كیه‌تیه كرێكاریه‌كان، حیزب و ڕێكخراوه چه‌په‌كان، ڕێكخراوه غه‌یره ده‌وڵه‌تیه‌كان و داكۆكیكارانی ئاشتی و كلیسا و سه‌دان گرووپی خۆجه‌یی بانگهێشتی ڕێپێوانیان دابوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه له ئاڵمان خۆپیشاندانی سیاسی بۆ كرێكاران ڕێگه پێنه‌دراوه و به‌شداری كردنیان له خۆپیشاندانه‌كاندا مه‌ترسیی له‌ده‌ستدانی كاره‌كه‌یان دێنێته گۆڕێ، به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه كرێكاران ته‌نانه‌ت به به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئاڵای ئیتحادیه‌كه‌یانه‌وه به‌شداری ئه‌م ڕێپێوانه بوون. لاوانی ڕادیكاڵ به دووچه‌رخه‌كانیان مه‌یدان و شه‌قامه سه‌ركیه‌كانی شاریان به‌ست تا به‌ر له هاتووچۆی ئۆتۆمبێله‌كان بگرن. هێزی ئه‌منیه‌تی ئاڵمان ئیدعای كرد كه هێزه ڕادیكاڵه چه‌په‌كان له‌م ڕێپێوانه بۆ چالاكیی و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان سوود وه‌رده‌گرن. هه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته بێ ناوه‌رۆكه‌ی كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له جه‌ریانی ناڕه‌زایه‌تی به كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی جی٢٠ به گرووپه ڕادیكاڵه چه‌په‌كانیان نیسبه‌ت دا و هه‌تا ئێستاش به شوێن چالاكوانانی ئه‌م گرووپانه‌وه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ته‌رفه‌ند و فریوه‌ش كارامه نه‌بوو و زۆرێك له وتاره‌كان له‌مباره‌یه‌دا پرسی جیهانی دوای سه‌رمایه‌یان هێنایه گۆڕێ. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له فلیپین و ئه‌ندۆنێزی ترس له گه‌رده‌لوولی به‌هێز و مه‌ترسیی جیدی كه‌وتنه ژێرئاوی شاره‌كان و هه‌روه‌ها ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كان، ناڕازیانی كێشایه سه‌ر شه‌قامه‌كان. له وڵاتی تایله‌ند ناڕازیان وه‌زاره‌تی ژینگه‌یان داگیر كرد و هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران له هێند ڕایانگه‌یاند كه ” زۆرێك نایانهه‌وێ باوه‌ر بكه‌ن كه گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا چ كاریگه‌ریه‌ك ترسناك له داهاتوودا داده‌نێت. شه‌پۆله‌كانی گه‌رما، بارینی به‌خۆڕی باران و ویشكه‌ساڵی بۆیان ئاسایی بووه‌ته.” له ژوهانسبۆرگی ئافریقای باشوور له‌سه‌ر باندرۆلێك نووسرابوو كه ” له زه‌وی مردوودا، داهاتوویه‌ك به‌دی ناكرێت”. هه‌روه‌ها ڕۆژی هه‌ینی له فه‌ڕانسه هاوكات له‌گه‌ڵ ٤٥مین خۆپیشاندانی جلیقه زه‌رده‌كان، ڕێپێوانێكی گه‌وره به‌م بۆنه‌وه به‌ڕێوه‌چوو. ترس و نیگه‌رانی ده‌وڵه‌تی نێئۆلیبراڵی “مه‌كرۆن” له‌و ڕێپێوانه هاوبه‌شه به ئاشكرا ده‌بیندرا و زیاتر له ٧ هه‌زار و ٥٠٠ پۆلیس ته‌نیا له شاری پاریس جێگیر كرابوون. هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی فه‌ڕانسه تۆڵه‌ی ئه‌م ڕێپێوانه‌یان ڕۆژی شه‌ممه له جلیقه‌زه‌رده‌كان كرده‌وه و ته‌نیا له شاری پاریس زیاتر ١٤٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هه‌ر ئه‌و پاریسه‌ی كه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رانی ده‌وڵه‌تانی جیهان تێیدا ڕێكه‌وتننامه‌ی كه‌ش و هه‌وایی پاریس‌یان واژۆ كرد و هه‌روه‌ك ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دانی پێدانا، به‌ڵێنێكه‌یان واته كه‌م كردنه‌وه‌ی گازه گوڵخانه‌یه‌كان و به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نی فۆسیلی، نه‌برده سه‌ر. له ئینگلیس وته‌بێژی ناڕازیان له تویتێكدا نووسیی كه” هه‌وڵ نه‌دان بۆ پێش‌گرتن له گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا له ڕاستیدا بۆچوونێكی ڕاسیستیه چۆنكه دواجار ڕه‌نگین پێسته‌كان، واته خه‌ڵكانی خۆجه‌یی و ئه‌وانه‌ی كه سپی پێست نین له باشووری زه‌وی زووتر ده‌بنه قوربانیی ئه‌م گۆڕانكاریانه.”
له لیستی ١٠ وڵاتێك كه زۆرترین ماده‌ی تێكده‌ری ژینگه له‌وانه گازی كه‌ربۆنیك به‌رهه‌م دێنن، كۆماری ئیسلامی پله‌ی ٧ی پێدراوه. له‌خۆڕانییه كه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئێران له‌وانه سیستان و به‌لووچستان مه‌ترسیی جدیی له‌ناوچوونی ژینگه‌یان له‌سه‌ره و ته‌نزی مێژووییش ئه‌وه‌یه كه له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی سه‌رمایه‌داریی ئیسلامی، ئه‌وه هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌پارێزن كه ده‌كوژرێن و به زیندانی درێژماوه مه‌حكووم ده‌كرێن.
كاتێك كه ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رانی ده‌وڵه‌تانی جیهان بۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆیشتنه نیۆیۆرك، بێ گومان نه‌یانده‌تووانی وێنه‌ی ملیۆنان ئینسانی ناڕازی له سه‌رتاسه‌ری جیهان، له‌به‌رچاو نه‌گرن. له ڕاستیدا، ئه‌گه‌ر ئه‌وان وه‌ك خزمه‌تگوزارانی سه‌رمایه، جیهان به‌ره‌و نابوودی ده‌به‌ن، له به‌رامبه‌ریاندا ملیۆنان ئینسان ڕۆژی هه‌ینی له ئه‌مریكا، ئۆقیانووسیه، ئاسیا، ئۆسترالیا، و ئۆرووپا بۆ دیفاع له گۆی زه‌وی واته ته‌نیا شوێنی ژیانیان، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. بێ گۆمان له‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌دا ته‌نیا ڕێگا چاره، كۆتایی هێنان به نه‌زمی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی پیس بوونی ژینگه.