..
ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی “شورای هاوئاهه‌نگی موبارزه له‌دژی مه‌وادی موخه‌دیر”ی ئۆستانه‌كانی ئێران به سهرپهڕشتیی سازمانی بێهزیستی له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو. درووشمی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌وه بوو كه ” ده‌وڵه‌ت به ته‌نیا به‌رپرسی كۆنترۆڵی ئێعتیاد نییه”. ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی سه‌باره‌ت به‌م كۆبوونه‌وه‌یه بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌ری ده‌خات كه دوای قسه‌وباس و تێڕوانینی بێ ناوه‌رۆكی به‌شداربووان، نه ته‌نیا هیچ ڕێگه چاره‌یه‌كی كرده‌وه‌یی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له دژی په‌ره‌سه‌ندنی گیرۆده‌بوون به مه‌وادی موخه‌دێر نیشان نه‌دراوه، به‌ڵكوو كه‌سێك وه‌ك “وه‌حید قۆبادی دانا”، سه‌رۆكی سازمانی بێهزیستی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به بیانووی گرینگ بوونی نه‌خشی بنه‌ماڵه‌كان بۆ پێش‌گرتن له ئێعتیاد، به‌رپرسیار بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به كۆنترۆڵی ئێعتیاد له‌به‌رچاو خست. به‌ڵام له ڕاستیدا كۆماری ئیسلامی نه ته‌نیا هیچ هه‌وڵێكی بۆ پێشگیری له په‌ره‌سه‌ندنی ئێعتیاد نادات به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه خۆی له بازرگانانی پله یه‌كه‌می ماده هۆشبه‌ره‌كانه.
ئێعتیاد به مه‌وادی موخه‌دێر له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌بیندرێت. به‌ڵام ئاماره‌كان وێنه‌ی زۆر دڵتهزێنترمان له‌م ڕاستیه تاڵه بۆ ده‌رده‌خه‌ن. بێ گومان ئاماره‌كانی سه‌ران و به‌رپه‌رسانی ڕژیم جێگه‌ی متمانه نین. به‌ڵام ناوه‌نده ئاماره سه‌ربه‌خۆكان ڕێژه‌ی گیرۆده‌بووان به مه‌وادی مۆخهدێریان زیاتر له ٦ ملیۆن كه‌س به‌رئاورد كردووه. ئه‌گه‌ر مامناوه‌ندی ژماره‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئێرانی ٥ كه‌س بێت، ئه‌وكات زیاتر له ٣٠ ملیۆن كه‌س له حه‌شیمه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئێعتیاد و ئاكام و ئاسه‌واره نه‌خوازراوه‌كانی به‌ره‌وڕوون. هه‌ر به پێی ئاماره‌كان، نه ته‌نیا ژماره‌ی گیرۆده‌بووان به مه‌وادی موخه‌دێر ڕوو له زیادبوونه، به‌ڵكوو ته‌مه‌نی ئێعتیاد له ناو مێرمنداڵان و لاوانیش به ژێر ١٤ ساڵ گه‌یشتووه و ڕۆژانه نزیك به ٥٠٠ كه‌س به قوربانیانی ئه‌م ماده‌یه زیاد ده‌بێت و ساڵانه ٨٠٠ تۆن مه‌وادی موخه‌دێر له ئێران به‌كارده‌هێنرێ.
كۆماری ئیسلامی كه له یارمه‌تیی ناوه‌نده نێونهتهوهیهكانیش به بیانووی پێشگیری له ئێعتیاد سوودمه‌نده، بۆ هه‌ر كه‌س ته‌نیا ٤٠ سێنتی بۆ ڕێگری كردن له تووش بوون به ئێعتیاد ته‌رخان كردووه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی ناچار بوون كه له ماڵیاتی خه‌ڵك، ١٥ دۆڵاری بۆ پێش‌گرتن له ئێعتیاد هه‌زینه بكه‌ن. ڕژیمی ئیسلامی به ڕێگری له چالاكیی ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه سه‌ربه‌خۆكان، به‌ره‌نگاری له‌دژی ئێعتیاد دژوارتر كردووه. كۆماری ئیسلامی گیرۆده‌بووان به‌م ماده‌یه نه‌ك وه‌ك قوربانیانی باروودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، به‌ڵكوو وه‌ك تاوانبار له قه‌ڵه‌میان ده‌دات. ڕژیم ته‌نانه‌ت له‌و ناوه‌ندانه‌ی كه به ناچار بۆ ده‌رمانی گیرۆده‌بووان درووستی كردووه، هاوشێوه‌ی زیندان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و كه‌سانێك كه بۆ ده‌رمانی ئێعتیاد ده‌چنه ئه‌م ناوه‌ندانه زۆر زوو ئه‌م شوێنانه به‌جێی دێڵن و هه‌ڵدێن و ئه‌و كه‌سانه‌ی وا كه‌ش و هه‌وای پۆلیسی ناوه‌نده‌كانی ته‌ركی ئێعتیادیش ته‌حه‌مول ده‌كه‌ن، زۆربه‌یان دوای نزیك به سێ مانگ ڕوو ده‌كه‌نه‌وه مه‌وادی مۆخه‌دێر. ئاشكرایه كه ئه‌م كه‌سانه به‌هۆی هه‌ژاری، بێكاری، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی گیرۆده‌ی مه‌وادی موخه‌دێر بوون و دوای ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی دووباره‌یه‌یان له‌گه‌ڵ باروودۆخی ناله‌باری ناوه‌نده تهركهكانی ڕژیم دووباره په‌نا ده‌به‌نه‌وه بۆ ئێعتیاد.
بێ گۆمان، وشیاری بنه‌ماڵه و دامه‌زراوه سه‌ربه‌خۆكان له پێش‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنی ئێعتیاد ده‌ور و نه‌خشێكی گرینگی هه‌یه، به‌ڵام كێشه و به‌ربه‌ستی گه‌وره له‌م ڕێگایه‌دا ڕژیم و ده‌ست و پێوهندهكانێتی. ڕاسته كه هۆكاری سه‌ره‌كیی په‌ره‌سه‌ندنی ئێعتیاد له كۆمه‌ڵگای ئێران هه‌ژاری و فه‌لاكه‌ت و بێكاری و بێ هیوایی لاوانه، به‌ڵام هۆكاری خوڵقاندن و مانه‌وه‌ی ئه‌م باروودۆخه ناله‌باره كۆمه‌ڵایه‌تیه ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه. خه‌ڵك باش ده‌زانن كه هۆكاری سه‌ره‌كیی زیادبوونی مه‌وادی موخه‌دێر چ كه‌سانێكن و بازرگانانی مه‌رگ كێن. فه‌رمانده باڵاكانی كۆماری ئیسلامی و سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدار و ملهۆر و چه‌قۆكێشانی لیباس شهخشسیی سه‌ربه ڕژیم، شه‌به‌كه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مافیای به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه و فرۆشی مه‌وادی موخهدێریان پێكهێناوه و هه‌ر ئه‌م جهنایهتكارانهش بوونه‌ته فه‌رمانده‌ی ڕێگری له قاچاخچیانێك كه له خۆیان نین و هه‌ر ئه‌م كه‌سانه‌ن به‌رێوبه‌رانی “ئه‌مری به مه‌عرووف و نه‌هی له مۆنكهر” و هه‌موویان سه‌ردارانی به ناو سازه‌نده‌گی و به‌ڕێوه‌به‌رانی دامه‌زراوه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی دیكه‌ی ڕژیمن. هه‌موو ئه‌م جه‌نایه‌تكارانه پێكهێنه‌ری ئه‌و شه‌به‌كه به‌رین و زه‌به‌لاحه‌ن كه تێیدا بازرگانی به كاڵای مه‌رگ ده‌كرێت و به نیازن ئیراده و شعووری لاوانی ئێرانی پێ بسووتێنن.
خه‌بات و بهرئهنگاربوونهوه له دژی ئێعتیاد، ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و سیاسیی جیدیه. بێ گۆمان وشیاری بنه‌ماڵه‌كان و چالاكیی خۆبه‌خشانه‌ی دامه‌زراوه سه‌ربه‌خۆكان نه‌خشێكی به‌رچاوی هه‌یه. به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی پانتای ئه‌م كاره‌ساته كۆمه‌ڵایه‌تیه، ته‌نیا ئه‌م هه‌وڵانه كاریگه‌ر نین. پێویسته ڕژیم ناچار بكرێت تا له جیات به كار هێنانی بوودجه‌ی ئێران له خزمه‌تی سه‌ركوتی خه‌ڵك و پڕۆژه‌ی نیزامی و تیرۆریستیی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌م بوودجه‌یه بۆ باشتر كردنی ژیان و ئاسایشی خه‌ڵك بخاته گه‌ڕ. خه‌بات له دژی سه‌رمایه‌داری و له دژی ڕژیم و خه‌بات بۆ باشتر كردنی ژیان و له دژی زیانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وه‌ك ئێعتیاد، هه‌موویان ئاڵقه‌ی یه‌ك زنجیرن. به هێز كردنی ئه‌م خه‌باته ده‌توانێ له دڵی بێ هیوامانهوه به گۆڕینی باروودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دا، ئاسۆیه‌كی ڕوون له‌به‌رده‌م خه‌ڵك به تایبه‌ت لاوان دا‌نێت. به دڵنیاییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م به‌ستێنه‌یه كه ڕێگا بۆ ته‌سلیم نه‌بوون و خه‌بات له دژی ئێعتیاد خۆشده‌كرێت و خه‌ڵك چیتر په‌نا بۆ ئیعتیاد و نابوودیی خۆیان نابه‌ن.