..
به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مه‌حكووم كردنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په و پشتیوانانیان به زیندانی درێژماوه و سزای وه‌حشیانه‌ی شهللاق، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی به‌رین له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئێران له دژی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی كۆماری ئیسلامی وهڕێكهوتووه و ڕوو له گه‌شه‌یه. ده‌ركردنی حوكمی سیاسی ـــ ئه‌منیه‌تی ڕژیمی ئیسلامی له دژی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و پشتیوانانیان، ڕق و تووڕه‌یی ڕێكخراو و دامه‌زراوه كرێكاریه‌كان و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت دامه‌زراوه‌كانی مافی مرۆڤیشی لێكهوتۆهتهوه. له ماوه‌ی دوو سێ ڕۆژی ڕابردوودا به بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌یان ڕاگه‌یه‌ندراو و نووسراوه و باس و وتووێژ به ناوه‌رۆكی سیاسی و چینایه‌تی، كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمیان مه‌حكووم كرد و جه‌وهه‌ری دژه كرێكاری كۆماری ئیسلامیان ڕسواتر كرد. دژایه‌تی و تووڕه‌یی به‌ربڵاوی كرێكاران و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا سه‌رانی ڕژیمی ئیسلامی به شێوه‌ی داماوانه، ناچار به پاشه‌كشه‌یه‌كی “فریوكارانه” كردووه. تا ئه‌و جێگایه‌ی كه قاتڵێكی جه‌نایه‌تكار وه‌ك ئیبراهیم ڕه‌ئیسی خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی دووباره به‌م حوكمانه بووه و هاوكات ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمیش ڕایگه‌یاندووه كه سه‌باره‌ت به ٤١ كه‌س له كرێكارانی ئه‌هواز بڕیاری “ڕاگرتنی به‌دواداچوونی پهروهندهكانی” ده‌ركردووه.
هه‌رچه‌ند ئه‌م پاكشهیهی ڕژیم نیشانه‌ی ترس و نیگه‌رانیه له په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و جه‌ماوه‌ره‌ی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی جه‌وهه‌ر و ماهیه‌تی ڕژیمی ئیسلامی، خه‌ڵك ئه‌م پاشه‌كشه‌یه‌ی ڕژیمیان پێ كرده‌وه‌یه‌كی تاكتیكی و ڕیاكارانهیه. ئاشكرایه كه بڕیاری پێڕاگه‌یشتنی دووباره به په‌روه‌نده‌ی كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ئه‌گه‌ر له لایه‌ن “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی”شه‌وه په‌سند بكرێت، له بێدادگایهكی دیكه‌ی ڕژیم قازییه‌كی جه‌نایه‌تكاری دیكه وه‌ك “مهغیسه” دووباره حوكمی هاوشێوه‌یان بۆ دهردهكاتهوه. بێ گومان، سه‌ران و كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم سه‌لاحیه‌تی موحاكمه‌ی كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و كۆمه‌ڵاتیان نییه. كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په و پشتیوانانیان، هیچ تاوانێكیان جگه له هه‌وڵ و تێكۆشان بۆ گه‌یشتن به ویست و داخوازیه‌كانیان ئه‌نجام نه‌داوه. ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت موحاكمه و دادگایی و زیندانێكیش له گۆڕێ دابێت، پێویسته جێگه‌ی تۆمه‌تبار و موده‌عی بگۆڕدرێت، چونكه ئه‌وه كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و خه‌ڵكی ئێرانن كه پتر له ٤٠ ساڵه مافه‌كانیان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمی ئیسلامیه‌وه پێشێل ده‌كرێت. له‌م سیستمه گه‌نده‌ڵه‌دا، دز و قاتڵ، گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكار ئازاد و ده‌سه‌ڵاتدارن و كرێكار و ئینسانی شه‌ریف و خه‌باتكار و مافخواز هه‌موو مافێكیان پێشێل ده‌كرێت و زیندانی و ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام ده‌كرێن.
شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیی دوو سێ ڕۆژی ڕابردوو به تایبه‌ت هه‌وڵ و چالاكیی كرێكاران و ڕێكخراوه كرێكاری و هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له دژی حۆكمهكانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕ به ڕژیمی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ناكه‌ن و سیاسه‌تی فریو و سیاسه‌تی ترس و توقاندنی ڕژیم، نه‌یتوانیوه پاشه‌كشه‌یان پێبكات.
كه‌ناڵی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په ڕۆژی ١٦ی خه‌رمانان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به ناوه‌رۆكێكی ڕوون و چینایه‌تی ڕایگه‌یاند كه ” ماچ كردنی ده‌ستی كرێكار و ده‌ركردنی حوكمی زاڵمانه، ئیتر درۆ و فریوكاری به‌سه!”. له درێژه دا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو كه له دژی حوكمی قورس و وه‌حشیانه بۆ ئیسماعیل به‌خشی ، محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر و پشتیوانانی هه‌فت ته‌په درێژه به خه‌بات و چالاكیان ده‌ده‌ن. له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا جه‌وهه‌ری به‌ناو ئه‌منیه‌تی بوونی ئه‌م حوكمانه ئاشكرا كراوه و هاتووه كه “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی كرێكاران هاتووه‌ته سه‌ر كار و وێڕای هه‌موو ده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كانی دیكه ئه‌ركی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌دار و خاوه‌نكاریان هه‌یه و هه‌تا ئێستاش له ئه‌نجامی ئه‌م ئه‌ركه‌یان دهرێغیان نه‌كردووه!”. هه‌روه‌ها له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه به ڕێگای ڕزگاری یه‌كجاری له‌م ڕژیمه دژه كرێكاریه كراوه و ڕایانگه‌یاندووه كه “بڵێسه‌ی ئاگری تووڕه‌یی كرێكارانی هه‌فت ته‌په و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت و زۆر دوور نییه ئه‌و كاته‌ی كه كرێكاران به‌هۆی زاڵ بوونی دێوه‌زمه‌ی هه‌ژاری و فه‌لاكه‌ت و سته‌م و سه‌ركوتی خاوهنكاران و ده‌وڵه‌ت، ده‌ست بده‌نه ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری و چاره‌نووسی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه ناله‌باره یه‌ك لا بكه‌نه‌وه”.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا كرێكارانی فلزكار مكانیكی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به بانگهێشتی ٤١ كه‌س له كرێكارانی گرووپی سه‌نعه‌تی فوولادی ئه‌هواز، له به‌یانیه‌یه‌كی سیاسی ـــ چینایه‌تیدا ڕاینگه‌یاندووه كه: “له خه‌بات ده‌ست هه‌ڵناگرین! ئه‌م كرێكارانه ته‌نیا تاوانیان ناڕه‌زایه‌تی به خسووسی سازی و ڕانت‌خۆری، داواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان و داخرانی كارخانه‌كه‌یان بووه”. له درێژه‌دا وێڕای دیفاع له هاوچینه‌كانیان له نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ده‌ركردنی حوكم له دژی ٩ كرێكاری ئه‌م شیركه‌ته‌یان مه‌حكووم كردووه و له درێژه‌ی وتاره‌كه‌ی خۆیاندا ده‌پرسن كه “په‌یامی وه‌ها حوكمێك بۆ كرێكاران چیه؟ جگه له‌وه‌یكه به كرێكاران ده‌ڵێن په‌یگیری مافه‌كانتان مه‌بن و برسێتی بكێشن. جگه له‌وه‌یكه باندی مافیا پێویسته شكست به سه‌نعه‌تی ئێران بێنێت تا له “له‌واسان” كۆشكه‌كان زیاتر بڵیند بن و ئاغازادهكان به خه‌یاڵی ئاسووده ئۆتۆمبێلی پۆرشه سوار بن. ئه‌م سیستمه گه‌نده‌ڵ په‌روه‌ره پێویسته بگۆڕێت.”
له ڕاستیدا هه‌ر وه‌ك هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری ئاماژه‌یان پێكردووه پێویسته ئه‌م سیستمه جه‌نایه‌تكار و دز و گه‌نده‌ڵ په‌روه‌ره به زووترین كات بڕووخێت. كرێكاران باش ده‌زانن كه ڕژیمی سه‌رمایه‌داری كۆماری ئیسلامی هۆكاری سه‌ره‌كیی هه‌ژاری و فهلاكهتێكه كه به سه‌ر ژیانی ئه‌وان و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی كۆمه‌ڵگادا سه‌پاوه. ئه‌م ڕژیمه له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی و دزی و سیاسه‌تی كۆنه‌په‌رستانه توانای وه‌دی هێنانی خواستی كرێكاران و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای نییه و هه‌ر بۆیه ده‌ست ده‌داته سیاسه‌تی ترس و توقاندن، به‌و خه‌یاڵه‌ی كه بتوانێ خه‌باتی ڕه‌وای كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك دامركێنێ. بێ گومان كرێكاران و خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران به‌رئه‌نگاری سیاسه‌تی ملهۆڕی و زۆره‌ملیی ڕژیمی ئیسلامی ده‌بنه‌وه و هه‌تا گه‌یشتن به مافه‌كانیان درێژه به موقاومه‌ت و خه‌باتیان ده‌ده‌ن. ئاشكرایه كه سه‌ركه‌وتن له‌م شه‌ڕه چینایه‌تیه‌دا له گره‌وی خه‌باتی ڕێكخراو و یه‌كگرتوو و سه‌رتاسه‌ری كرێكاران و توێژه سته‌ملێكراوه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا دایه.