..
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌رمانان، دادگای دژه كرێكاریی ڕژیم له شاری ئه‌هواز، ٤١ كه‌س له كرێكارانی گرووپی سه‌نعه‌تی فوولادی به تۆمه‌تی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه كرێكاریه‌كانی ساڵی ڕابردوو بانگهێشتی ئه‌م دادگایه كرد. ئه‌گه‌رچی به‌ناو تۆمه‌تی هه‌مووان یه‌كێكه به‌ڵام بانگهێشتنامه‌كان به شێوه‌ی جیا جیا بۆ كرێكاران ناردراون و له‌م په‌یامانه‌دا داوایان لێكراوه كه خۆیان به لقی ٢٠ی ئه‌م دادگایه بناسێنن. له نامانه‌كاندا ئاماژه به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای وه‌ك “تێكدانی ئاسایشی گشتی، كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی و وتنه‌وه‌ی درووشمی سیاسی” كراوه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه سێ حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێكی دیكه له بێدادگاكانی ڕژیم له شاری شووش ٩ كه‌سی دیكه‌ی له كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی سیاسیی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ی به ٨ مانگ زیندانی ته‌عزیری و سی زه‌ربه شه‌للاق مه‌حكووم كردبوو. له لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌ك له كرێكاران و ڕۆژنامه‌وانان و هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هه‌فت ته‌په هه‌روا له زینداندا ڕاگیراون.
تۆمه‌تی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری تا ڕاده‌یه‌ك پووچ و بێ بنه‌مایه كه ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم بۆ پاساو كردنی ئه‌م تۆمه‌تانه ئیدعای كرد كه : “كه‌سانێك له ژێر ناوی ئێعترازی كرێكاری، وه‌شوێن ئامانجی دیكه كه‌وتوون”. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ئه‌م ٤١ كه‌سه نه‌ك كه‌سانی نه‌ناسراو به‌ڵكوو كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی به‌ناوبانگی بزووتنه‌وه‌ی كرێكارین. ناڕه‌زایه‌تیی ساڵی ڕابردووی كرێكاران به‌جۆرێك یه‌كگرتووانه و به به‌رنامه و به‌هێز بوو كه ڕژیم له به‌رابه‌ریدا داماو و بێ ده‌سه‌ڵات ماوه. ده‌زگای ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی ڕژیم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فته ته‌په و كرێكارانی فوولاد ده‌ستی دایه په‌روه‌نده‌سازی و پیلان دارژشتن. مانگرتنی ساڵی ڕابردووی كرێكارانی فوولادی ئه‌هواز كه ماوه‌یه‌ك دوای مانگرتنی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په ده‌ستی پێكرد و نزیك به ٤٠ ڕۆژ درێژه‌ی بوو، له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی ئێران‌دا كه‌م وێنه بوو. ئه‌م مانگرتنه به‌رئه‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌هێزی كرێكاران له به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داران و حكوومه‌ته‌كه‌یان دابوو و جه‌سته‌ی گه‌نده‌ڵ و دژه مرۆیی ڕژیمی ئیسلامیی خسته له‌رزین.
درووشم و موتالباتی كرێكاران له‌م مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا ته‌نیا سینفی نه‌بوو و په‌یوه‌ندیی ته‌نیا به داخوازییه‌كانی خۆیانه‌وه نه‌بوو به‌ڵكوو ویست و خواستی ئابووری و سیاسیی توێژی چه‌وساوه و سته‌ملێكراوی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگاشی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرد. كرێكاران باش ده‌زانن كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی له‌سه‌ر سه‌ركوت و فریو دامه‌زراوه و توانای وه‌دی هێنانی خواستی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی نییه، هه‌ر چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تییه‌كی سینفی و غه‌یره سینفی به ئه‌منیه‌تی له قه‌ڵه‌م ده‌دات. باش ده‌زانن كه ڕژیم له جیات وڵامدانه‌وه به خواسته‌كانیان، به به‌كار هێنانی هێزی ئه‌منیه‌تی و پۆلیس و دام و ده‌زگای سه‌ركوتی قه‌زایی له‌گه‌ڵیان هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كات. خواستی سه‌ره‌كیی مانگرتنه‌كانی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په و فوولادی ئه‌هواز زیاتر بژیوی و ئابووری بوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنه مه‌یدانی هێزی دژه خه‌ڵكی ئیتلاعات و سپای پاسداران و پارێزه‌رانی دیكه‌ی سه‌رمایه، ناڕه‌زایه‌تیی ئارامی كرێكارانیان به‌ره‌و توندووتیژی برد.
به‌ڕێوه‌چوونی هاوكاتی دوو مانگرتنی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په و فوولادی ئه‌هواز، كرده‌وه‌ی درووست و ڕێبه‌ری و بڕیاری جه‌معی، به‌رز كردنه‌وه‌ی درووشمی سیاسی و چینایه‌تی په‌یوه‌ندی دار به به‌رژه‌وه‌ند و ژیانی ڕۆژانه‌ی كرێكاران، سه‌مپاتی و پشتیوانی به‌شێكی زۆری له خه‌ڵكی ئێران به‌تایبه‌ت هه‌ڵسووڕاوانی دیكه‌ی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ره‌و خۆی ڕ‌اكێشا و ئاسۆیه‌كی نوێی به‌ره‌و بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی ئێران، كرده‌وه. ئه‌مه ئه‌و ڕه‌وته بوو كه سه‌رتاپای سیسته‌می دژه كرێكاریی سه‌رمایه‌داریی ئیسلامیی نیگه‌ران كردووه. چونكه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی باش ده‌زانێت كه سه‌ركوت كردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به بێ جێبه‌جێ كردنی موتالباته‌كان ناتووانێ قه‌باره و تواناكانی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئێران لاواز كات. جه‌وهه‌ری دژه كرێكاری كۆماری ئیسلامی و بانگ كردن و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه ڕژیم به درووست، كرێكاران به دوژمنی چینایه‌تیی نیزامه‌كه‌ی داده‌نێت. هه‌ر بۆیه ساڵانێكه هه‌وڵ ده‌دات تا به پێكهێنانی ڕێكخراو و دامه‌زراوه‌ی ده‌ست ساز، ڕێكخراوه ڕه‌سه‌نه كرێكاریه‌كان بكاته ئامانج و لاوازیان كات. ڕژیم هه‌وڵ ده‌دات تا به ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و كرده‌وه‌ی جه‌نایه‌تكارانه و په‌روه‌نده‌سازی، پێش له هه‌ر چه‌شنه كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاری و پێكهاتنی ڕێكخراوه كرێكاریه سه‌ربه‌خۆكان بگرێت.
ئه‌گه‌رچی ڕژیم له مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردووه‌وه و به دوای مانگرتنی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ر و فوولاد، به‌رده‌وام هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی خستووه‌ته ژێر گوشار و ئه‌زیه‌ت و ئازاره‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانیان ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی سیاسیشی به تۆمه‌تی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاری و كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌وه و ئه‌وانی به بیانووی بێ بنه‌مای وه‌ك “كۆبوونه‌وه و ساخت و پاخت له دژی ئاسایشی گشتی، ته‌بلیغ دژبه نیزام، شێواندنی نه‌زمی گشتی و سووكایه‌تی به سه‌رانی ڕژیم”، به زیندان و شه‌للاق مه‌حكووم كردووه. له‌وانه ١٨ كه‌س له كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په و نه‌سرین جه‌وادی، حه‌سه‌ن سه‌عیدی و ڕه‌سووڵ تالب موقه‌ده‌م له سه‌ندیكای شیركه‌تی واحد، مه‌رزیه ئه‌میری هه‌واڵنێری ڕۆژنامه‌ی شه‌رق و عاتفه ڕه‌نگریز به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما ده‌ستبه‌سه‌ر و به زیندانی درێژماوه و شه‌للاق مه‌حكووم كردووه. ئه‌مانه ته‌نیا به‌شێكن له هه‌وڵه دژه كرێكاریه‌كانی ڕژیم كه له ده‌وره‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی جه‌نایه‌تكار، سه‌رۆكی ئێستای ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له دژی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و مه‌ده‌نی ئه‌نجام دراون. به‌و ئۆمێده‌ی كه بتووانێت به جه‌نایه‌ت و ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ری، پێش له مه‌ترسیی ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵكی كرێكار و زحمه‌تكێش بۆ له گۆڕ نانی ئه‌م سیسته‌مه دژه مرۆییه، بگرێت.
به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه هه‌وڵی داماوانه و فریوكارانه‌ی “ره‌ئیسی” بۆ به‌ناو خه‌بات له دژی گه‌نده‌ڵیه‌ك كه له زاتی كۆماری ئیسلامی دایه ، ناتووانێ كه‌شتیی ئه‌م ڕژیمه گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكاره، له نوقم بوون ڕزگار بكات.