..
١١ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه. ٣٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا، له كۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ردا، حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له كورستانی شۆڕشگێڕ دامه‌زرا. له‌م ڕۆژه‌دا ، یاد و بیره‌وه‌ری خه‌باتكارانێك كه له ڕێزه‌كانی ئه‌م حیزبه، له زیندان و له ژێر دڕندانه‌ترین ئه‌شكه‌نجه‌كاندا، ئێعدام و تیرباران كران، یان له سه‌نگه‌ره‌كانی خۆڕاگریی شۆڕشگێڕانه له كوردستان، یان له ڕێزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، گیانی ئازیزیان له ڕێگای ڕزگاری ئینسانی چه‌وساوه و سته‌ملێكراو فه‌دا كرد، ڕێز لێده‌گرین و سڵاو ده‌نێرین بۆ بنه‌ماڵه خۆڕاگر وسهربهرزهكانیان. هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژه‌دا ڕێز له خه‌بات و خۆڕاگری كرێكاران و كۆمۆنیسته به‌ندكراوه‌كان و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ده‌گرین كه بۆ دیفاع له باوه‌ڕ و به‌رنامه و ئامانجه‌كانیان، به‌ره‌نگاری ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی بوونه‌ته‌وه و له نامرۆڤانه‌ترین باروودۆخدا له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به هیوای ئه‌وه‌یكه خرۆشی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش و سته‌ملێكراو، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بخاته ژێر پێ خۆی و هه‌موو به‌ندكراوانی ئازادی خواز به بزه‌ی خۆشی و سه‌ركه‌وتنه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ناو باوه‌شی ئازیزانیان.
دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ڕۆژی ١١ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٦٢ی هه‌تاوی، هه‌نگاو هه‌ڵێنان له ڕێگایهكدایه كه چینی كرێكار پێویسته سه‌ركه‌وتووانه لێی تێپه‌ڕبێت تا چینی چه‌وساوه و بێ به‌شی كۆمه‌ڵگا ببێته چینی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و كۆمه‌ڵگایه، تا كۆمه‌ڵگای ئێران له هه‌موو ئه‌و قه‌یران و نه‌هامه‌تیانه ڕزگاری بێت كه له ئێستادا زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، تا دواجار سۆسیالیزم، كۆمه‌ڵگایه‌كی ئینسانیی ئازاد و به‌رابه‌ر و به‌خته‌وه‌ر بێنێته دی. به وه‌ها ئاسۆیهكهوه بوو كه حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به هه‌وڵی دامه‌زرێنه‌رانی، پێكهات و چالاكیی خۆی ده‌ستپێكرد.
پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ڕووداوێكی له‌ناكاو نه‌بوو و له پشت ده‌ركای داخراو و دوور له چاوی كۆمه‌ڵگا و به بێ زه‌مینه ڕووی نه‌دا. به‌رنامه و ئه‌ساسنامه‌ی ئه‌م حیزبه، ستراتێژ و شێوه‌ی كار و تاكتیكی سیاسی و هه‌موو ساته‌كانی پێكهاتنی سیاسی و ته‌شكیلاتیه‌كه‌ی به ئاشكرا و عه‌له‌نی و به به‌كارهێنانی ئیمكاناتی لهبهردسهت و له‌به‌رچاو، به‌ره‌وپێشه‌وه چووه.
ئه‌م حیزبه له بارودۆخێكدا دامه‌زرا كه شۆڕشی ئێران له ژێر زه‌ربه‌ی دژه شۆڕشی ئیسلامی، دوایین هه‌ناسه‌كانی خۆی هه‌ڵده‌كێشا. هێزه چه‌پ و ڕادیكاڵهكانی ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رین تووشی لێك بڵاوی و سه‌رلێشێواوی هاتبوون. سه‌ركوتی خوێنین و ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ئێعدامی به‌ربڵاو، به‌شێك له ڕێكخراوه چه‌په‌كانی له كرده‌وه‌دا له‌ناو بردبوو. له‌م باروودۆخه‌دا پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له لایه‌ن به‌شێك له هێزه چه‌په‌كانی ئێران، دژه‌كرده‌وه و وڵامێكی شۆڕشگێڕانه به‌م دۆخه ناله‌باره بوو. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه ڕژیمی ئیسلامی له هه‌موو شوێنێك له‌ناوچوونی ڕێكخراوه سیاسیه‌كانی ته‌بلیغ ده‌كرد، حیزبێكی سیاسیی نوێ و پڕ جۆش و خرۆش، خه‌ریكی سه‌رهه‌ڵدان بوو. ئه‌گه‌رچی دوو ڕێكخراوی سه‌ره‌كی كه به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م حیزبه‌یان دانا، “ئیتحادی موبارزان كۆمۆنست” و “ڕێكخراوی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، كۆمه‌ڵه” بوون، به‌ڵام به دوای ڕاگه‌یاندنی به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی ئه‌و دوو جه‌ریانه و ڕوون بوونه‌وه‌ی خه‌ت و ستراتێژی چالاكیی ئه‌م حیزبه، فراكسیۆن گه‌لێك له چه‌ندین سازمانی چپ و ڕادیكاڵی ئێران به‌و حیزبه په‌یوه‌ست بوون و نوێنه‌رانییان له كۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ردا به‌شداریان كرد.
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی، له تاران و شاره گه‌وره‌كانی ئێران و له ناوه‌نده كرێكارییه‌كان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی له هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی كرێكاری و چالاكانی كۆمۆنیست له‌خۆگرتبوو. ئه‌و به‌شه له ته‌شكیلاتی حیزب له ساڵه دژواره‌كانی ده‌یه‌ی ٦٠ كه‌وته به‌ر په‌لاماری دوژمن و ژماره‌یه‌كی زۆریان له تاران و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران كه‌وتنه زیندانه‌كانی ڕژیم و دواتر به‌داخه‌وه زۆربه‌شیان ئێعدام كران. ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش به ناچار ڕوویان له كوردستان كرد یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕۆیشتن. ئه‌م باروودۆخه به‌ربه‌ستی ڕاسته‌قینه بوو بۆ چالاكی ته‌شكیلاتی حیزب له ئاستی سه‌راسه‌ریدا. به‌ڵام له كوردستان ئه‌م حیزبه پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆی به بوونی كۆمه‌ڵه‌وه هه‌روا پاراستووه.
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ماوه‌ی ٣٦ ساڵی ڕابردوودا تووشی هه‌وراز و نشێوی زۆر هاتووه و له لایه‌ن دوژمنه‌وه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و چه‌ند گرووپێكی لێ جیا بووه‌ته‌وه و ڕێگایه‌كی دیكه‌یان گرتووه‌ته به‌ر، به‌ڵام ئێستاش خۆشترین بیره‌وه‌ری ژیانی هه‌موو ئه‌م كه‌سانه، ده‌ورانێكه كه له ناو ڕێزه‌كانی ئه‌م حێزبه‌دا چالاكیان كردووه. له ماوه‌ی سالانی چالاكی ئه‌م حیزبه، له بووار خه‌باتی سیاسی و چینایه‌تیدا، به‌رده‌وام له ڕێگای خزمه‌ت به ئارمانی كرێكاری و خه‌بات له دژی نابه‌رابه‌ری و سته‌می سه‌رمایه‌داری هه‌نگاوی هه‌ڵێناوه‌ته‌وه. مێژووی ٣٦ ساڵی ڕابردوو ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌م حیزبه له هه‌ڵوێست و كرده‌وه‌یدا، كاته هه‌ستیاره سیاسی و مێژوویه‌كانی، سه‌ركه‌وتووانه تێپه‌ڕ كردووه. نفووزی به‌رینی كۆمه‌ڵه له كوردستان وه‌ك ستوونی سیاسی ئه‌م حیزبه، ڕێگه‌ی نه‌داوه خه‌سڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بوون، به‌رپرس بوون، ڕادیكاڵ بوون، وشیاری به‌خشین، توانایی بینینی چاره‌نووسی سیاسی كۆمه‌ڵگا، به‌هۆی ئه‌و به‌ربه‌رستانه‌ی كه دوژمن له ئاست سه‌راسه‌ریدا بۆ خوڵقاندووه، له ده‌ست بدات.
ئه‌مرۆ حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌دات تا له هه‌موو ساته‌كانی خه‌باتی ئازادی خوازانه و چینایه‌تیی ئێستای ئێران ڕۆڵی شایسته‌ی خۆی بنوێنێ و ئه‌ركه‌كانی به‌جێبێنێت. به پێی به‌رنامه و ستراتێژی ئه‌م حیزبه، هه‌ر كرێكارێكی پێشڕه‌و و ماف خواز، هه‌ر ئینسانێكی ئازادی خواز، هه‌ر ئینسانێكی ژێر سته‌می نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ر ژنێكی ڕزگاری خواز، هه‌ر لاوێكی بێبه‌ری له ژیان، هه‌ر خه‌باتكارێكی پارێزه‌ری ژینگه، هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی به باوه‌ڕ، ده‌توانێ جێگه و پێگه‌ی ئینسانی و خه‌باتكارانه‌ی خۆی له ستراتێژ و به‌رنامه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران دا ببینێته‌وه. له ڕاستیدا، كۆمه‌ڵه له كوردستان نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوویه له هه‌موو بووارهكاندا كه ده‌تووانێ بێته ئۆلگووی چالاكییه‌كانمان له شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران.