..
ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی “بارانزا”ی ئامازۆن له ئه‌مریكای باشوور، كه وه‌ك “سیه‌كانی زه‌وی” ناوی لێده‌بن، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه و به پێی ئاماره‌كان له ماوه‌ی ١٠ ساڵی ڕابردوودا بێ وێنه بووه. به‌رینایی دارستانه‌كانی ئامازۆن كه ٢٠ له سه‌دی ئۆكسیژێنی جیهان دابین ده‌كات، وڵاتانی برێزیل، ونێزۆیلا، كۆلۆمبیا، پاراگۆئه، پرۆ و بوولیوی له‌خۆده‌گرێت. به پێی ڕاپۆرتی “ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌زایی برێزیل” له مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٧ تا مانگی خه‌رمانانی ٩٨، ٧٥ هه‌زار و ٣٣٦ جار ئاگر له‌م دارستانانه‌دا كه‌وتووه‌ته‌وه. بێ گۆمان چالاكییه‌كانی مرۆڤ یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له دارستانه‌كانی ئامازۆن. به به‌رئاوردی كارناسانی بوواری ژینگه، “درێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی جیهان له‌وانه ئامازۆن، كاره‌ساتی جیدیی بۆ گۆی زه‌وی ده‌خۆڵقێنێت. ئه‌گه‌ر دارستانه‌كانی زه‌وی هه‌روا ببنه قوربانیی ئاگر، له داهاتوویه‌كی نزیكدا، جۆره‌كانی گیایی و زینده‌وه‌ر‌ی كێوییه‌كان له ناو ده‌چن. هه‌روه‌ها سووتانی دارستانه‌كانی ئامازۆن، به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گازه گوڵخانه‌یه‌كان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای زه‌وی داده‌نێت. ته‌نیا له ئامازۆن ٧٥ ملیارد تۆن “كه‌ربۆن” له داره‌كان دان كه به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر ده‌بێته دی ئۆكسیدی كه‌ربۆن و ده‌چێته ناو جه‌وی زه‌وییه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه دی ئۆكسیدی كه‌ربۆنێك كه ئۆتۆمبیل و كارخانه‌كان به‌رهه‌می دێنێن، پیس بوونی هه‌وا و گه‌رم بوونی گۆی زه‌وی لێده‌كه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاگركه‌وتنه‌وه له ئامازۆن ده‌توانێ كاریگه‌ریی گازه گوڵخانه‌كان تۆندتر كاته‌وه”.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه ئه‌م ناوچه‌یه له ئامریكای باشوور له بڵێسه‌كانی ئاگردا ده‌سووتێ، دوو سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا و برێزیل، خه‌ریكی ناردنی په‌یامی فریوكارانه بۆ یه‌كترین. ترامپ ڕایگه‌یاندووه كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا پێشنه‌یاری به برێزیل داوه كه له كۆنترۆڵی ئاگردا یارمه‌تییان دات. له هه‌مان كاتیش‌دا، وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی برێزیلیش باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌مریكا له كۆنترۆڵ كردنی ئاگری ئامازۆن پیشتیوانی پێویستیان ناكات. له لایه‌كی دیكه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ ئاگركه‌وتنه‌وه له ئامازۆن كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی جی ٧ به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ته‌نیا ٢٠ میلیۆن دۆڵار بۆ خامۆش كردنی ئاگر له ئامازۆن ته‌رخان كراوه!
فێرناندۆ ئاسۆدۆ سه‌رۆك كۆماری ده‌ستی ڕاستیی برێزیل و دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، له پێشڕه‌وانی سیاسه‌تی ئابووری نێئۆلیبرالیستی، هه‌ركیان له نه‌یارانی سه‌رسه‌ختی هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵێكن كه سه‌رمایه‌داران ناچار بكات داهاتی خۆیان بده‌نه ڕێكه‌وتنه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی دیفاع له ژینگه. ئه‌وان ئه‌م هه‌وڵانه به هۆكاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی تێچووی به‌رهه‌مهێنان ده‌زانن و ئیدعایان ئه‌وه‌یه كه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی تێچووی به‌رهه‌مهێنان ده‌بێته هۆی نزم بوونی ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری و له ئه‌نجامی دا سوودی سه‌رمایه كه‌م ده‌كاته‌وه. به‌ڵام له ڕاستیدا به به‌ره‌وپێش چوونی وه‌ها سیاسه‌ت گه‌لێك ژیانی مرۆڤ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی تووشی قه‌یران دێت و ڕۆژ له دوای ڕۆژ دژوارتر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رمایه كه ته‌نیا سوود و قازانجیان له‌به‌رچاوه، به‌م سیاسه‌تانه به نیازن چه‌ند ساتێكیتر درێژه به ته‌مه‌نی نه‌نگینی سه‌رمایه‌داری بده‌ن.
كۆماری ئیسلامی له بووار تێكدان و له ناوبردنی ژینگه‌ی وڵاتی ئێران، هاوتای ترامپ و ئاسۆدۆیه. یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شانازییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتی دا، توانیوێتی به‌رهه‌می كه‌شاوه‌رزی زیاد بكات و له‌و بوواره‌وه به سه‌ربه‌خۆیی بگات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م ئیدعایه‌ش ڕاست بێت، پێویسته به‌های ئه‌م كاره له به‌رچاو بگیرێت. كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا بووه‌ته هۆی ته‌واو بوونی زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی ژێر عه‌رز و ویشك بوونی ده‌ریاچه و زه‌لكاوه‌كان و به سه‌دان هێكتار دارستان یان به ئه‌نقه‌ست سووتێندراون و یان بوونه‌ته زه‌وی كه‌شاوه‌رزی. له ساڵی ١٣٥٦، ٤٠ هه‌زار چاڵاوی ئاو له ئێران‌دا بوونیان هه‌بوو به‌ڵام له ئێستادا ئه‌م ژماره‌یه بۆ نزیك به یه‌ك میلیۆن چاڵ به‌رز بووته‌وه. له ماوه‌ی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا ٩٠ له‌سه‌دی حه‌یاتی وه‌حشی ئێران له ناوچووه. به‌هۆی چالاكیی سوودپه‌رستانه‌وه، ئێران بۆ بیابان زایی و له ناوبردنی خاك پله‌ی یه‌كه‌می جیهانی هه‌یه. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی ساڵانه، ٢٨ هه‌زار كه‌س ته‌نیا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پیس بوونی هه‌وا گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. هه‌موو ئه‌مانه ته‌نیا گۆشه‌یه‌كن له وێرانكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر ژینگه‌ی ئێران‌دا.
ڕوون و ئاشكرایه، سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له هه‌ر گۆشه‌یه‌ك له دنیا، له‌سه‌ر بنیادی سوود و قازانج په‌ره‌ستی دامه‌زراوه و بایه‌خ به مرۆڤ و ژینگه نادات و جیهان به‌ره‌و نابوودی ده‌بات. پێویسته بۆ ڕزگاریی یه‌كجاری له سیسته‌می سه‌رمایه ڕۆژ له دوای ڕۆژ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری په‌ره‌ی پێبدرێت، بێ گومان ته‌نیا ڕێگای پاراستنی ژینگه و مرۆڤ، لابردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌یه.