..
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سزای ئێعدام، گۆڕانكارییه‌كه‌ی “ڕه‌ئیسی” له ده‌زگای قه‌زاییدا
ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، له ئه‌ندامانی “كۆمیسیۆنی مه‌رگ” له ساڵی ١٣٦٧، به به‌ڵێنیی گۆڕانكاری و چاكسازیی ده‌زگایی ڕژیم، هاته‌سه‌ر كار. یه‌كێك له به‌ڵێنییه‌كانی له بووار چاكسازییه‌وه ئه‌وه‌بوو كه پرۆسه‌ی پێڕاگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌كانی قه‌زایی خێراتر ده‌كاته‌وه.له‌م ماوه‌یه‌دا ته‌نیا گۆڕانێك كه له ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم دا ده‌بینرێ، خێرایی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی سزای ئێعدامه‌كانن. به پێی ئاماره‌كان، ڕژیمی ئیسلامی زیاتر له ٥ هه‌زار كه‌سی به ئێعدام مه‌حكووم كردووه و له ژێر تیغی مه‌رگ ڕایگرتوون تا هه‌ركات به‌هۆی سیاسی و بۆ خۆڵقاندنی كه‌شی ترس و توقاندن له كۆمه‌ڵگادا پێویستی بوو، چه‌ند كه‌سێكیان هه‌ڵبژێری و ئێعدام‌یان كات.
هه‌ر به پێی ئاماره‌كان، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، لانیكه‌م ١٤٠ حوكمی ئێعدام له زیندانه‌كانی ئێران به كرده‌وه ده‌رهاتوون. له ناو ئێعدام كراوه‌كاندا، دوو منداڵیش ده‌بیندرێن كه حۆكمه‌كه‌یان له زیندانی ناوه‌ندیی شیراز به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه. هه‌روه‌ها ١٠ مه‌ورد ئێعدام له به‌رچاوی خه‌ڵك ئه‌نجام دراوه و له زۆربه‌یاندا منداڵانیش ته‌ماشاچیی ئه‌م كرده‌وه دژه مرۆییه بوون. ئیعدامی به‌ندكراوانی عادی و سیاسی له زیندان، ئێعدامی مێرمنداڵانی ژێر ١٨ ساڵ، ئێعدام له‌به‌رچاوی خه‌ڵك، لێدانی شه‌للاق له شوێنه گشتییه‌كان، توندبوونه‌وه‌ی گوشار و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تیی، سه‌پاندنی زیندانی درێژماوه بۆ كه‌سانێك كه له چوارچێوه‌ی عه‌له‌نی و ته‌نانه‌ت قانوونی دا كار ده‌كه‌ن له‌وانه هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، پارێزه‌ران، ڕۆژنامه‌وانان و چالاكانی مافی مرۆف، چالاكوانانی ژینگه‌پارێز، هه‌موو ئه‌مانه وه‌ك ئاڵقه‌ی زنجیرێك وان كه بۆ كۆنتڕۆڵی كۆمه‌ڵگا و توقاندن و سه‌ركوت، له لایه‌ن ڕژیمه‌وه به‌كار ده‌هێندرێن.
ئه‌مڕۆ له جیهاندا، به‌هۆی كاریگه‌ریی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، ڕۆژ له دوای ڕۆژ، ژماره‌ی وڵاتانێك كه سزای ئێعدام له یاساكانی قه‌زاییاندا هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه ڕوو له زیادبوونه، به‌ڵام له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئاماری ئێعدامه‌كان به جۆرێك به‌رز بووه‌ته‌وه كه له ئێستادا ئه‌م وڵاته هاوڕێزی یه‌كه‌مین وڵاته‌كانه بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م سزایه.
ڕژیم به پاساوی دامه‌زراندنی ئه‌منییه‌ت و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌ست ده‌داته ئه‌م حوكمه نامرۆڤانه‌یه به‌ڵام له ڕاستی دا ئه‌م پاساوه‌ی ڕژیم ته‌نیا فریو و شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كانه له بیر و ڕای گشتی. ئاشكرایه كه له بووار ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ئه‌وه‌كۆماری ئیسلامییه كه ئه‌منییه‌تی له ژیانی خه‌ڵك هه‌ڵچنیوه و پانتای كوشتن و دڕنده‌یی و توندووتیژیی ڕژیم له دژی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ جه‌نایه‌تی تاكێكی كۆمه‌ڵگا به‌رئاورد ناكرێت. به‌رینایی بڵاوكردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له كه‌ناڵه مافیاییه‌كانی ژێر فه‌رمانی سپای پاسداران و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، هیچ كات له‌گه‌ڵ كاری قاچاخچییه‌ك به‌رئاورد ناكرێت. بێ ئه‌منییه‌ت كردنی ژیانی خه‌ڵك له لایه‌ن به‌سیج و گه‌شتی ئیرشاد و لیباس شه‌خسییه‌كان هێچ كات له‌گه‌ڵ تاوانی شه‌خسیی كه‌سێك مۆقایسه‌ناكرێت.
ئامار و داتاكان و ئه‌زموونی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك له جیهاندا نیشانی داوه كه، هیچ كات سزای ئێعدام ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵگا په‌ره‌پێنادات، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه هه‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه و توتدوتیژیی په‌ره ده‌ستێنێ و ئه‌م دیارده‌یه ده‌روونی ده‌كات. كاتێك كوشتن له‌به‌رامبه‌ر كوشتندا یاسایی و ڕێگه‌پێدراوه، بۆچی كه‌سانێكی دیكه‌ش هان نه‌درێن و هه‌ر ئه‌م به‌ناو عیداڵه‌ته به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هێنن؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام به مانای ئه‌رزش دانان بۆ گیانی ئینسانه‌كانه و به‌م كاره هه‌ر له ئه‌وه‌ڵین هه‌نگاودا زۆر كه‌س له‌مه‌رگ ڕزگاریان ده‌بێت. به‌ڵام سزای ئێعدام نه ته‌نیا كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی جه‌نایه‌ت نییه به‌ڵكوو كاتێك ده‌وڵه‌ت به‌یاسایی ده‌ست ده‌داته كوشتنی مرۆڤ، ڕێگا بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه‌یه له كۆمه‌ڵگادا خۆش ده‌كات.
سزای ئێعدام هیچ ده‌ردێك له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگا سووك ناكات و پاساوهه‌ڵگرنییه. هیچ مرۆڤێك له سه‌ره‌تاوه قاتڵ، قاچاخچی، جه‌نایه‌تكار و تاوانبار نییه به‌ڵكوو باروودۆخی مادیی ژیانی ئینسانه كه تاكی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و تاوان و جه‌نایه‌ت ده‌بات و ده‌وڵه‌ت و چینی ده‌سه‌ڵاتدار به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆی ژیانی واقعیی ئینسانه‌كانن له كۆمه‌ڵگادا و ڕێگه خۆشكه‌ری ئه‌نجامی هه‌موو تاوانێكن.
ڕوون و ئاشكرایه كه تاوانباری پله یه‌كه‌م له ئێران، كۆماری ئیسلامییه كه هه‌زاران ئینسانی ته‌نیا له‌به‌ر بیڕوباوه‌ڕیان و به‌تاوانی خه‌بات بۆ باشتر كردنی ژیانیان كۆشتووه و ماشێنی مه‌رگی ڕژیم بۆ ساتێك ڕانه‌وه‌ستاوه. چۆن ده‌كرێ عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌وه‌ها ڕژیمێك چاوه‌ڕوان بكرێت؟
پێویسته هێرشی دژه مرۆیی ده‌سه‌ڵاتداران له ژێرناوی “دابین كردنی ئاسایش و ئه‌منییه‌تی گشتی” ڕسوا بكرێ و هه‌مووان به‌م باوه‌ڕه بگه‌ن كه قه‌تڵی به ئه‌نقه‌ستی ده‌وڵه‌تی به ناوی پێش‌گرتن له تاوان، ته‌نیا مه‌شرووعیه‌ت به‌خشین به جه‌نایه‌تی ئێعدامه.كۆماری ئیسلامی بۆ درێژه‌دان به ته‌مه‌نی نه‌نگینی خۆی پێویستی به ئێعدام و كوشتاره، كه‌وابوو ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕاگرتنی ماشێنی كوشتاری ده‌وڵه‌تی له ئێران، ڕووخاندنی یه‌كجاریی ئه‌م ڕژیمه‌یه.
بێ گومان له دواڕۆژدا كه ته‌مه‌نی جه‌نایه‌تكارانی ڕژیمی ئیسلامی كۆتایی پێهات، به ناوی هیچ یاسا یان پاساوێك حوكمی وه‌رگرتنی گیانی ئینسانه‌كان قه‌بووڵ ناكرێت و به فه‌رمانی شوراكانی هه‌ڵبێژاوی خه‌ڵك، جه‌نایه‌تكارانی ورد و درشتی كۆماری ئیسلامی دادگایی ده‌كرێن، به دڵنیاییه‌وه ئه‌و كاتیش حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر هیچ كامیاندا ناسه‌پێندرێت.