..
درێژه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و توندبوونه‌وه‌ی كێشمه‌كێشی ناو ده‌سه‌ڵات
میدیایی بوونه‌وه‌ی مشت و مڕی نێوان سادقی لاریجانی و محه‌ممه‌د یه‌زدی كه خۆیان له ئه‌ندامانی “مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی مه‌سله‌حه‌ت”، “شوڕای نیگه‌هبان” و سه‌رۆكانی پێشووی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمن، ڕیزی ئۆسوولگه‌رایانی ناو ده‌سه‌ڵاتی تووشی ئاڵۆزی كردووه. ئه‌م كێشمه‌كێشانه نه ته‌نیا پانتای گه‌نده‌ڵیی سیستماتیكی ناو ده‌زگای قه‌زایی و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌سه‌ڵات نیشان ده‌دات به‌ڵكوو گۆشه‌یه‌ك له كێبه‌ركێ و تێكهه‌ڵچوونی ناو باڵه‌كانی ڕژیمیش ده‌خاته ڕوو.
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، محه‌ممه‌د یه‌زدی له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی “ناوه‌ندی به‌سیجی ئه‌ساتید و حه‌وزه‌ی عێلمیه” سه‌باره‌ت به نامه‌ی سادق لاریجانی بۆ خامنه‌یی به ته‌شه‌ر و زمانێكی تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ سووكایه‌تی وتبووی: “فڵانكه‌س ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌م كارانه نه‌كرێن ده‌ڕوا بۆ نه‌جه‌ف، با بڕوا، بوونی ئه‌و له قوم هیچ فایده‌یه‌كی نه‌بوو چ بگا به نه‌جه‌ف. سه‌رۆكی نووسینگه‌یه‌ك كه بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ جێگه‌ی و پێگه‌یه‌كی گرینگی بوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، دوایی گله‌ییش له ئێمه ده‌كه‌ن كه بۆچی ده‌ستبه‌سه‌رتان كردووه؟ به ناوی مه‌دره‌سه‌ی عێلمیه كۆشكیان ساز كرد! به چی ئه‌م كۆشكه‌ت وه‌سه‌ر یه‌ك ناوه، له‌كوێ ڕا هێناوته؟”
ئاماژه‌ی محه‌ممه‌د یه‌زدی به نامه‌كه‌ی ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌یه كه سادقی لاریجانی بۆ خامنه‌یی ناردبوو و نووسیبووی: “ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه من و هاوكارانم له‌وانه ئه‌كبه‌ر ته‌به‌ری پوور، چۆماغی نزیكان و ڕێكخراوه‌كانی ژێر فه‌رمانی ئێوه‌مان لێده‌درێ، پێش ئه‌مانه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌مسالی وه‌ك ئه‌حمه‌دی نژادی مه‌لعوون و ڕه‌وتی لاده‌ر و گه‌نده‌ڵ، هه‌ر به‌م چوماغه له من و بنه‌ماڵه‌كه‌میان داوه. بێده‌نگیی ئێوه سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌سازیی ئیتلاعاتی سپا و وتووێژه‌كانی “زاكانی و كه‌ریمی قدووسی” ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم به ده‌ستووری جه‌نابتن، چاره‌یه‌كی دیكه‌م نییه و به‌و باوه‌ڕه ده‌گه‌م كه ئێوه ڕه‌زایه‌تتان به‌م كارانه‌یان داوه. ئه‌گه‌ر وابێت، ڕۆڵ و چالاكیی من له ناو كۆماری ئیسلامی دا به‌قه‌د دێهدارێكه نه‌ك وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌ك له باڵاترین دامه‌زراوه‌ی دارشتنی یاسای وڵات. كه‌وابوو پێم باشتره باقی ته‌مه‌نم به زمانی بڕاوه‌وه، بڕۆمه گۆشه‌یه‌ك و له حه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف چالاكی بكه‌م و به‌ره‌و مه‌سیری بوون به مه‌رجه‌عی دینیی شیعه‌كان هه‌نگاو هه‌ڵێنمه‌وه”.
سادق لاریجانی له وڵام به محه‌ممه‌د یه‌زدی نه ته‌نیا ئه‌و وه‌ك كه‌سێكی درۆزن ده‌ناسێنێت به‌ڵكوو به له‌فزێكی سووكانه‌وه ده‌ڵێ كه یه‌زدی، وه‌ك ئه‌ندامێكی شۆرای نیگه‌بان و مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی مه‌سله‌حه‌ت، توانای تێگه‌یشتنی یاساكانی كۆماری ئیسلامی و په‌سندكراوه‌كانی مه‌جلیسی نییه. سادق لارجانی به‌م جۆره بڕیاره‌كانی خامنه‌ییش ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و ئه‌گه‌ر چی ڕووی قسه‌وباسه‌كه‌ی له “یه‌زدی”یه به‌ڵام هه‌وڵ ده‌دات كه نه‌بوونی سه‌لاحییه‌تی خامنه‌یی بۆ ڕێبه‌ری و دیاری كردنی كه‌سی ناشایست بۆ دامه‌زراوه گرینگه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات، نیشان بدات. لاریجانی كه ئه‌م هێرشه هاوئاهه‌نگه‌ی به‌شێك له ئۆسوولگه‌رایان به پلانی خامنه‌یی و سپای پاسدارانی ده‌زانێ و ده‌ڵێ:” نهێنی و تاوانی زۆرێك له جێگر و قایم مه‌قام و ئاغازاده‌كانی له‌به‌رده‌ست دایه” و به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه له خامنه‌یی و ده‌ست نیشانده‌كانی ده‌كات. ئه‌گه‌رچی لاریجانی به‌م ئیدعا و هه‌ڕه‌شانه، خۆی له به‌ر چاوی بیروڕای گشتی داماوتر له جاران ده‌رده‌خات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا قه‌یرانی مه‌شرووعییه‌تی كۆماری ئیسلامیش قووڵتر ده‌كاته‌وه.
لاریجانی كه ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “ئه‌كبه‌ر ته‌به‌ری”، له به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای ده‌زگای قه‌زایی له ده‌ورانی سه‌رۆكاتیی خۆی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی، به به‌شێك له پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بۆ بێ ئێعتبار كردنی خۆی ده‌زانێ، وێڕای ئاشكرا كردنی په‌روه‌نده‌ی محه‌ممه‌د یه‌زدی وه‌ك كه‌سێكی گه‌نده‌ڵ و داگیركه‌ری مڵك و ماڵی گشتی، “محه‌ممه‌د باقر قالیباف و حسێن تائێب” سه‌رۆكی ئیتلاعاتی سپای پاسداران كه له جێگران و ده‌ست نیشانده‌كانی ئه‌وانن، به گه‌نده‌ڵانی ئابووری ناو لێده‌بات و به نیازه به ناوهێنانی ئه‌م كه‌سانه ڕایگه‌یه‌نێت كه سپای پاسداران له پڕۆژه‌ی سووك كردنی ئه‌ودا به‌شداره. ئه‌گه‌رچی له مشت و مڕی نێوان لاریجانی و یه‌زدی هه‌ركامیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه خۆیان و كه‌سانی ده‌ورووبه‌رییان به قه‌ناعه‌ت بگه‌یه‌نن كه هۆكاری سه‌ره‌كیی كێشه‌كانیان، شه‌ڕ له‌سه‌ر پاراستنی مڵك و ماڵی گشتیی و ڕێگریی له ئه‌ژدیهای حه‌وت سه‌ری گه‌نده‌ڵی له دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌ته، به‌ڵام له ڕاستیدا، هات و هاواری و گرژییه‌كانی نێوانیان، كێبه‌ركێی داگیركردنی زیاتری سه‌رچاوه‌كانی هێز و سه‌روه‌ته. پێویسته له شه‌ڕی نێوان مۆره‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات، ووته و ئیدعاكانیان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان جیا كه‌ینه‌وه و بزانین كه هه‌ركامیان بۆ گه‌یشتن به چ پله و هێزێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن و به‌گژ لایه‌نی به‌رامبه‌ر دا ده‌چن.
له‌م شه‌ڕه‌قسه و كێشمه‌كێشه‌دا، ئه‌وه‌یكه جێگه‌ی سه‌رنجه، هه‌وڵه‌كانی كادری ڕێبه‌ریی سپای پاسدارانه بۆ كۆنتڕۆڵی ئه‌م قه‌یرانه. ئاشكرایه كه سپای پاسداران هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م قه‌یرانه له كاناڵی به‌هێز كردنی پێگه‌ی خۆی له ناو ده‌سه‌ڵات، تێپه‌ر بكات و كه‌ڵكی لێوه‌رگرێ . له باروودۆخێكدا كه هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تی ئابووری داوێنی كرێكاران و زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێرانی گرتووه و تووڕه‌یه‌یی و نه‌فره‌ت و بێزاریی گشتی له گه‌نده‌ڵی و به تاڵان بردنی مڵك و ماڵ گشتی به‌و په‌ڕی خۆی گه‌یشتووه، سپای پاسدارن فریوكارانه هه‌وڵ ده‌دات خۆی به لایه‌نگری خه‌ڵك نیشان بدات و به ڕواڵه‌ت به‌دژی گه‌نده‌ڵیی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم داده‌چێت. سپای پاسدارن به وه‌ڕێ خستتنی جه‌ریانی په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵیی لاریجانی و یه‌زدی و هات و هاواری ده‌ورووبه‌ری به ناو ڕێگری له گه‌نده‌ڵی، به مكانیسمێكی باشی ده‌زانێ بۆ له سه‌ر ڕێگا لابردنی مۆره ده‌ست و پێگره‌كانی و له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌وڵ ده‌دات كه به‌م كاره خه‌ڵك دڵخۆش به ڕێفۆرمی ڕژیم بكات و له چاوه‌ڕوانی دا ڕایانگرێت. له خۆڕانییه كه ڕۆژنامه‌ی “جه‌وان”ی سه‌ر به سپای پاسداران له نووسراوه‌یه‌كی دا له ژێر ناوی “خه‌ڵك له كۆێی ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێوه‌دان؟!” به لاریجانی و یه‌زدی ئامۆژگاری ده‌دات كه ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كییان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌یه پێویسته له ڕێگه‌ی یاسایی خۆیان واته ده‌زگای قه‌زایی هه‌وڵ بده‌ن و په‌یگیری كاره‌كانیان بن نه‌ك له پشت بڵینگۆ!
به‌ڵام كرێكاران و چه‌وساوه‌كانی كۆمه‌ڵگا به چاو لێ‌كردن له ساختاری ده‌سه‌ڵاتی دوژمن، هێزی خۆیان هه‌ست پێده‌كه‌ن و باش ده‌زانن كه تۆندبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی نێوان مۆره‌كانی ڕژیم و باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی درێژه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییی و موتالباتیی خۆیانه و پێویسته ئه‌م ڕێگایه درێژه پێبده‌ن. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك جه‌وهه‌ری چینایه‌تیی دوژمنیان ناسیوه و ته‌رفه‌نده‌كانی سپای پاسدارانیش ناتوانێ فریویان دات. باش ده‌زانن كه گه‌نده‌ڵیی ماڵی و ئیداری له ئێران، ڕیشه‌ی له سیسته‌می چینایه‌تیی و سیاسیی ڕژیمی ئیسلامی دا كۆتاوه و ته‌نیا به درێژه و پێشڕه‌ویی خه‌باتی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانه كه پێداویستییه‌كانی ڕووخانی ڕژیم دێته دی و گه‌نده‌ڵی ڕیشه‌كێش ده‌كرێ