..
توندبوونه‌وه‌ی گوشار و سه‌ركوت، نیشانه‌ی لاوازبوونی ڕژیم
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، به‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامی و گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا، بێكاری و هه‌ژاری به شێوه‌یه‌كی به‌ر‌بڵاوتر په‌ره‌ی سه‌ندووه. پانتای قه‌یرانی ئابوورییه‌ك كه كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر خه‌ڵكی دا سه‌پاندووه به جۆرێكه كه ته‌نانه‌ت كاربه‌ده‌ستانی ڕژیمیشی تووشی سه‌ر لێ شێواوی و نیگه‌رانی كردووه. ده‌ست تێوه‌ردانی نیزامی له ناوچه‌كه و مانۆڕی فریوكارانه‌ی ڕژیم و شانۆی دزینی كه‌شتی و هات و هاواری ته‌بلیغاتی سه‌باره‌ت به مه‌ترسیی دوژمنی ده‌ره‌كی و هه‌موو ئه‌وانه نه توانیوێتی فرۆش و هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌رز كاته‌وه و نه توانیویشێتی بیرۆڕای گشتیی خه‌ڵكی ئێران سه‌باره‌ت به كێشه و گرفته‌كانی ژیانی واقعییان به لاڕێ دا به‌رێ. له وه‌ها باروودۆخێكدا هه‌ركام له‌باڵه‌كانی ڕژیم هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی ماڵی و ئه‌خلاقی لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئاشكرا بكه‌ن و ڕۆڵی خۆیان له خۆڵقاندنی ئه‌م قه‌یرانه به شێوه‌یه‌كی فریوكارانه له خه‌ڵك بشارنه‌وه. به‌ڵام بێ خه‌به‌ر له‌وه‌یكه هه‌ر ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ش ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری تووڕه‌یی و بێزاریی خه‌ڵكی هه‌ژار و سته‌م لێكراو له ڕژیمی گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی.
ئاخۆندێكی جه‌نایه‌تكار وه‌ك “محه‌ممه‌د یه‌زدی” كه خۆی چه‌ندین ساڵ سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم بووه و له ئه‌نجامی هیچ كرده‌وه‌یه‌كی دژه مرۆیی ده‌ریغی نه‌كردووه، ئێستا په‌روه‌نده‌ی ماڵی ئاخۆندێكی جه‌نایه‌تكاری هاوتای خۆی، واته “سادق لاریجانی” ئاشكرا كردووه. له لایه‌كی دیكه‌وه “عه‌لی ره‌بیعی“، وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی ڕووحانی كه خۆی زه‌مانێك یه‌كێك له‌ئه‌شكه‌نجه‌ده‌رانی گه‌وره‌ی كۆماری ئیسلامی بووه، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی، له وڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌سازیی ساخته و تیرۆری زانایانی هه‌سته‌یی، كه له ماوه‌ی ڕابردوودا لێیان ئاشكرا بووه و بووه‌ته‌به‌رگێكی ڕسوایی دیكه‌ی ڕژیم، وتوویه‌تی كه ئه‌م دادگاییه له ده‌وره‌ی ده‌وڵه‌تی ڕووحانی دا به‌ڕێوه‌نه‌چووه و دانی به‌وه داناوه كه‌ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان بێ تاوان بوون و له “مازیار ئیبراهیمی” دڵنه‌وایی و لێبۆردنی خواستووه. مازیار یه‌كێك بوو له‌و هه‌زاران قوربانییه‌ی باندی مافیای ڕژیم كه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ بۆ وه‌رگرتنی ئیعترافی زۆره‌ملی و كه‌ڵك وه‌رگرتنی ته‌بلیغاتی، له ژێر سه‌خت ترین ئه‌شكه‌نجه‌كان دا بووه. له ڕاستیدا، كرده‌وه‌ی وه‌ها نامرۆفانه و جینایه‌تكارانه له ڕێبه‌ر و كاربه‌ده‌ستانی هه‌ر دوو باڵه‌كانی ڕژیم ده‌وه‌شێته‌وه و هه‌ر كامیان له‌م جینایه‌تانه‌دا ده‌ستییان بووه و وه‌ك یه‌ك تاوانبارن. به‌ڵام ڕژیمێك كه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی، ده‌ست له هیچ جه‌نایه‌تێك ناپارێزێت، دوایین ساته‌كانی ته‌مه‌نی به‌سه‌ر ده‌بات و هێوای به مانه‌وه نه‌ماوه.
له ئێستادا، كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم كه پێیان وایه به‌م شێوه‌یه ده‌توانن بۆ چه‌ند ساتێكی تر، درێژه به ته‌مه‌نی نه‌نگینیان بده‌ن، شه‌پۆلێكی نوێیان له گوشار و هه‌ڕه‌شه و سه‌ركوت له كۆمه‌ڵگادا وه‌ڕێخستووه. ئه‌م شه‌پۆله نوێیه له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردووه به هاتنه سه‌ركاری قاتڵێكی جه‌نایه‌تكار وه‌ك “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ده‌ستیپێكرد. به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا ٣٨ كه‌س له زیندانه‌كانی ڕژیم ئێعدام كراون و ئه‌وه‌ش له‌ماوه‌ی بیست مانگی ڕابردوودا وێنه‌ی نه‌بووه. له‌م ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و له‌دادگا فه‌رمایشییه‌كاندا، به بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك، به زیندان و ته‌نانه‌ت ئێعدامیش مه‌حكووم كراون. ده‌ركردنی ئه‌م حوكمانه‌له‌چاو تۆمه‌ته‌كانیان ته‌نانه‌ت به پێوه‌ری یاسا دژه مرۆییه‌كانی كۆماری ئیسلامیش، “سه‌نگین” خه‌مڵێنداراون، به‌ڵام ڕژیم بۆ وه‌ڕێ خستنی فه‌زایه‌كی پڕ له ترس و تۆقاندن و به خه‌یاڵی خۆیان بۆ دامركاندنی هه‌ستی خه‌باتكاریی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له كۆمه‌ڵگادا، پێویستی به‌م كرده‌وه‌یه هه‌یه.
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به تۆمه‌تی دیفاع له مافه‌كانی خۆیان و هاو چینه‌كانیان، یان به تۆمه‌تی به‌شداربوون له ڕێوڕه‌سمی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی و سه‌پاندنی زیندانی درێژماوه، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسیی دوو تابعیه‌تی به‌تۆمه‌تی سیخوڕی و هه‌موو ئه‌مانه هه‌وڵه‌كانی ڕژیم له‌م ده‌وره‌یه دا بوون. چه‌سباندنی تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “داڕشتنی پلان و پڕۆژه‌ی نفووزی فه‌رهه‌نگی” بۆ “ئه‌ره‌س ئه‌میری” كه له‌م دوایانه‌دا گه‌ڕابووه ئێران، ته‌نیا به تۆمه‌تی ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی داواكاریی ده‌زگای سیخوڕی ڕژیم بۆ هاوكاری كردنییان له وڵاتی ئینگلیس، حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و سه‌پاندنی حوكمی ٥٥ ساڵ زیندان بۆ سێ چالاكی مافی ژنان به تۆمه‌تی “به‌د حیجابی“، مه‌حكووم كردنی “فه‌رهاد مه‌یسه‌می” پزیشكی نه‌یاری حیجابی زۆره‌ملی، به ٦ ساڵ زیندان به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای ئه‌منییه‌تی، ده‌ركردنی حوكمی ٨ ساڵ زیندان بۆ “سینا عۆمران” چالاكی خوێندكاری به تۆمه‌تی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌فرانباری ساڵی ٩٦، ده‌ركردنی ١٨ مانگ زیندان بۆ “ئه‌سغه‌ر ئه‌میرزادگان” موعه‌لیمی خه‌باتكار، به تۆمه‌تی “ته‌وهین به خامنه‌یی“. حۆكمی داماوانه‌ی شه‌للاق و ٨ مانگ زیندان بۆ “محه‌ممه‌د عه‌لی فه‌لاحه‌ت پیشه، به‌ڕێوه‌به‌ری كانوونی سێنفیی مۆعه‌لیمانی تاران” به تۆمه‌تی به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان له ڕۆژی موعه‌لیم، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ده‌یان هه‌ڵسووڕاوی سیاسی له شاره‌كانی كوردستان به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم و بیلاته‌كلیف ڕاگرتنیان و ده‌یان مه‌وردی دیكه، كرده‌وه‌ی دژه مرۆیی و داماوانه‌ی ڕژیم له‌م ده‌وره‌یه‌دان. له ڕاستیدا، ئه‌م هه‌وڵ و ته‌قه‌لایانه‌ی ڕژیم ده‌رخه‌ری سه‌رلێشاوی و نیگه‌رانیی قووڵی كۆماری ئیسلامی له‌په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی و ئاخێزی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵكی وه‌گیان هاتوو‌یه.
ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ مانگی گه‌لاوێژ، “جاوید ڕه‌حمان، هه‌واڵنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كار وباری ئێران”سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه، ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه. له به‌شێك له‌م ڕاپۆرته‌دا نموونه‌گه‌لێك له پێشێلكردنی مافی مرۆف له‌وانه كۆشتنی كۆڵبه‌ران له ناوچه‌كانی كوردستان و سیستان و به‌لووچستان و ئێعدامی منداڵان له‌لایه‌ن ڕژیم ئاشكرا كراوه.
له ڕاستیدا، ته‌نیا ڕێگای ڕێگری كردن له‌م ڕژیمه دژه مروییه له ئه‌نجامی وه‌ها جه‌نایه‌ت گه‌لێك، په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی و بزووتنه‌ی موتالباتی كرێكاران و توێژه چه‌وساوه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگایه. پێویسته ڕۆژانه له شه‌قام و كۆڵان و شوێنی كار به‌هاوئاهه‌نگی و ڕێكخراوبوون، پێش له هه‌ر چه‌شنه ده‌ستدرێژی و په‌لاماری سه‌ركوتگه‌رانی ئه‌منییه‌تی و پۆلیسی بگیرێت و وڵامی به‌جێییان پێبدرێته‌وه. به دڵنیاییه‌وه، جه‌نایه‌تكارانی ڕژیم له به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش، داماو و بێ ده‌سه‌ڵاتن.