...

...


ئاگاداربە بەزۆری هەلنەخەلەتێی!!


زانای گەورە شێخ ابن باز دەفەرموێ:

پێویستە هەموو مسوڵمانێك چاوکراوەو ئەگاداربێت بەزۆری خەڵك( کەلەسەر ڕێگای ڕاست نین) هەڵنەخەلەتێ، کەبڵێ: خەڵك بەم شێوەیە دینداری دەکات و لەسەری دەڕوات، وەمنیش لەگەڵ خەڵکم( سەیر نەکات ڕێگاکە ڕاستە یان هەڵەیە) بەداستی ئەمە موسیبەتێکی گەورەیە، کەزۆر لەقەومانی ڕابردوو پێی لەناو چوون.

بۆیە ئەی کەسی ژیر پێویستە سەیری خۆت بکەیت و مەحاسەبەی نەفسی خۆت بکەیت، وەدەست بە ڕێگای حەق بگریت ئەگەر بێ و خەڵکیش وازی لێبێنێت، ئاگاداری ئەوانە بێت کە خودای گەورە نەهی لێکردووە( دوورکەوتەوە لێیان) ئەگەر بێ و خەڵکیش ئەنجامی بدەن.


حەقیش ئەو حەقەیە کە شوێن کەوتوو بی (بۆ قورئان و سوونەت))


خودای گەورە دەفەرموێ:((خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ردارو ملکه‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سه‌رزه‌وی بیت ئه‌وه له ڕێبازی خوا وێڵت ده‌که‌ن، چونکه شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون جگه له گومان و ته‌نها گۆتره‌کاری ده‌که‌ن))


وەدەفەرموێ:((دڵنیاش به‌) که زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕدار نین، هه‌رچه‌نده تۆ زۆر به‌په‌رۆش بیت و هه‌وڵ بده‌یت و تێ بکۆشیت.

( کەواتە خۆ ناکرێت نزیکەی حەوت ملیار خەڵك کافرە تۆ بڵێی مادەم زۆرینەیە من لەگەڵ زۆرینەم، وەبەم شێوەیەش زۆربەی خەڵك لەسەر ڕێگای راست تووشی لادان بووە خۆناکرێت بڵێت لەگەڵ ئەوانیشم)


وەهەندێك لە زانایان دەفەرموون: ساردنەبیتەوە لەسەر ڕێگای ڕاست لەبەر ئەوەی خەڵکی کەم لەسەرە، وەهەڵنەخەڵەتێی بەباطل و ناحەقی بەهۆی ئەوەی خەاکی زۆر لەسەرە


مجموع الفتاوی(٤۱٦-۱۲/٤۱۱)


بۆیە دەبێت مسوڵمان چاوکراوەبێت بەزۆری خەڵك هەڵنەخەلەتێ، بەڵکو تەماشا بکات کێ دەستی بەقورئان و سوونەت گرتووە ئەویش دەستی پێوە بگرێت.



Report Page