..
هاوكات له‌گه‌ڵ توند بوونه‌وه‌ی قه‌یران و گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان ، كاربه‌ده‌ستانی دز و گه‌نده‌ڵی ڕژیم كه‌وتوونه‌ته كێبه‌ركێ و تۆڵه‌كردنه‌وه و په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی و دزییه كه‌ڵانه‌كانی یه‌كتر ئاشكرا ده‌كه‌ن.گه‌نده‌ڵی له ناو ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به جۆرێكه كه زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسانی ڕژیم، هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیروڕای گشتی له‌مباره‌وه فریو بده‌ن. تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه عه‌لی خامنه‌یی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له قسه و باسێكی دا مه‌جبوور ده‌بێ كه بڵێ: ” پێویسته پێش به گه‌نده‌ڵیی ناو ده‌زگای قه‌زایی بگیرێت، چون ده‌زگای قه‌زایی خۆی به‌رپرسی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌زگایه‌ش گه‌نده‌ڵ بێت، له تاوانی خۆش نابین”.
هاوكات “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی قاتڵ و جه‌نایه‌تكاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم وتوویه‌تی كه: “نیزامی ئیسلامی گه‌نده‌ڵی قه‌بووڵ ناكات و ڕێگه‌ش نادا ڕیشه داكوتێ. ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه ڵه‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵیی ماڵی، كاتی نابێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ین سه‌رجه‌م گه‌نده‌ڵییه‌كان بسڕینه‌وه و پێش له هه‌رچه‌شنه گه‌نده‌ڵی و دزییه‌ك له ناو ده‌زگاكانی ئیداری، قه‌زایی، ئابووری، كلتووری و سیاسی ده‌گرین”. هه‌ڵبه‌ت ناوبردنی ده‌م و ده‌زگاكانی دیكه‌ی ڕژیم له لایه‌ن ئه‌م به‌رپرسه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك پێیان وا نه‌بێ كه ته‌نیا گه‌نده‌ڵی له ناو ده‌زگای قه‌زایی دا بوونی هه‌یه به‌ڵكوو له ناو ده‌زگاكانی دیكه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش دا گه‌نده‌ڵی و دزی ده‌بیندرێ. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه “عه‌لی عه‌بدوڵڵاهی” سه‌رۆكی پاراستن و زانیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ڕایگه‌یاند كه “له سه‌ر بڕیاری ڕێبه‌ڕی نیزام، ڕێگری و سڕینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ستی پێكردووه”. له‌م په‌یوه‌نده‌دا هه‌تا ئێستا ژماره‌یه‌ك په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵیی كاربه‌ده‌ستانی پێشووی ئه‌م ده‌زگایه ئاشكرا كراوه. له ماوه‌ی ڕابردوودا كه‌سانێك وه‌ك ” جێگری ئیجرایی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری ماڵیی ده‌زگای قه‌زایی” و “سه‌رۆكی پێشووی سازمانی خسووسی سازیی ڕژیم” كه له سپاردنی سه‌هامی ملیاردیی “موخابرات” و “هه‌مراهی ئه‌وه‌ڵ” به سپای پاسداران نه‌خشی سه‌ره‌كیی بووه، له ژێر ناوی “شێواندنی نه‌زمی ئابووری”، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
دزی و گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاو و سیسته‌ماتیكی ناو ده‌زگای قه‌زایی و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ڕژیم له كێبه‌ركێی نێوان لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئاشكرا كراون. له جه‌ره‌یانی كێبه‌ركێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ده‌وره‌ی پێشوو، هه‌ر چوار كاندیداكه، گه‌نده‌ڵی ماڵی و دزییه گه‌وره‌كانی یه‌كترییان له كاتی سپاردنی مڵك و ماڵی شاره‌داری، ئاشكرا كرد. ئه‌حمه‌دی نژادیش دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كاتێك كه ده‌زگای قه‌زایی ئاشناكانی ئه‌وی كرده ئامانج، كاربه‌ده‌ستانی باڵای ئه‌م ده‌زگایه‌ی وه‌ك ” گه‌نده‌ڵانی پله یه‌ك” ناو لێبرد. هه‌ڵبه‌ت خه‌ڵك ساڵیانێكه كه دام و ده‌زگاكانی ڕژیم به سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی و دزی ده‌ناسن و ڕۆژانه ده‌یبینن و له ژیانی واقعییان دا هه‌ستی پێده‌كه‌ن.
له ته‌واوی ساڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی، دزی و گه‌نده‌ڵی كاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی ئه‌م ڕژیمه له هه‌موو دامه‌زراوه و ئۆرگانه‌كانی دا ، بۆ خه‌ڵك ڕوون و ئاشكرا بووه و ته‌وه‌رێكی نوێ نه‌بووه. به‌ڵام هۆكاری چییه كه ئێستا ئه‌م قسه و باسه كراوه‌ته ته‌وه‌رێكی گرینگی ناو ده‌سه‌ڵات. له باروودۆخێكدا كه قه‌یرانی ئابووریی ڕژیم به‌هۆی گه‌مارۆكانه‌وه توندتر بووه‌ته‌وه و باروودۆخی ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌روات و ڕژیمیش داماوتره له‌وه‌یكه بتوانێ ڕێگا چاره‌یه‌كی بۆ بدۆزێته‌وه، ئاشكرا كردنی چه‌ند په‌روه‌نده‌یه‌كی ماڵی و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند كه‌سێك له مۆره باڵاكانی ڕژیم و هه‌ڵاتنی چند كه‌سێكییان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، فریوێكی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامییه بۆ هێور كردنه‌وه‌ی ڕق و تووڕه‌یی خه‌ڵكانی وه‌گیان هاتوو له قه‌یرانی ئابووری و چاوه‌ڕوان ڕاگرتنییانه. به‌ڵام خه‌ڵك باش ده‌زانن كه گه‌نده‌ڵیی و دزیی كه‌ڵانی به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی باڵای ڕژیم، یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی قه‌یرانی ئابووری و بێكاری و هه‌ژاریی له ئێران. هێنانه گۆڕێی باسی ڕێگری له گه‌نده‌ڵی له لایه‌ن به‌رپرسانی پله باڵای ڕژیم له وه‌ها باروودۆخێكدا، ده‌رخه‌ری نیگه‌رانی و ئاڵۆزیی ڕیزه‌كانی ڕژیمه له هاتنه مه‌یدان و وه‌ڕێ كه‌وتنی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك.
ڕوون و ئاشكرایه كه خه‌ڵك، قسه و باسی ڕێبه‌ر و به‌رپرسانی ڕژیم سه‌باره‌ت به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی و نه‌مانی دزی له ناو كۆماری ئیسلامی، باوه‌ر ناكات، به‌ڵكوو هه‌ر ئه‌م به‌رپرسانه به سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كان دێننه ئه‌ژمار. چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خامه‌نه‌یی، گه‌نده‌ڵیی وه‌ك “ئه‌ژدیهای حه‌وت سه‌ر” ناو لێبرد و ڕووحانیش به تۆمۆری سه‌ره‌تانی ناوی ده‌بات. ئه‌حمه‌د ته‌وه‌كۆلی، ئه‌ندامی مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی مه‌سله‌حه‌تی نیزام ڕایگه‌یاند كه ” دزی و گه‌نده‌ڵیی سیسته‌ماتیك له ئێران ئه‌وه‌نده به‌ربڵاوه كه ته‌نانه‌ت دامه‌زراوه‌كانی به‌رپرس بۆ ڕێگری له گه‌نده‌ڵیشی، گرتووه‌ته‌وه”. گه‌نده‌ڵیی ماڵیی سادق لاریجانی سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای قه‌زایی و سه‌رۆكی مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی مه‌سله‌حه‌ت و ناردنی پاره‌ی په‌روه‌نده قه‌زاییه‌كان به حیسابی شه‌خسیی خۆی و سوودی بانكیی مانگانه ٢٠ ملیارد تمه‌ن، به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوونی گه‌نده‌ڵیی و بێ ئابڕووییه له ناو ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی ئیسلامی‌دا. كاربه‌ده‌ستانی ورد و درشتی كۆماری ئیسلامی خۆیان هه‌م گه‌نده‌ڵن و هه‌م سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵین. له باروودۆخی ئێستادا، بڕیاری خامنه‌یی و هه‌موو قسه و باسه‌كانی دیكه سه‌باره‌ت به ڕێگری له گه‌نده‌ڵی و هه‌روه‌ها ئاشكرا كردنی په‌روه‌نده‌ی چه‌ند دزێكی ناو ده‌سه‌ڵات، هیچ ده‌ردێك له خه‌ڵك سووك ناكات و ته‌نیا فریوێكی دیكه‌یه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه. به‌ڵام ڕوون و ئاشكرایه كه ڕژیم به‌م شانۆیانه، ناتوانێ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش له په‌یگیربوونی خواست و موتالباته‌كانیان په‌شیمان كاته‌وه و له چاوه‌ڕوانی دا ڕایانبگرێ. له ڕاستیدا، په‌ره پێدان به بزووتنه‌وه‌ی موتالباتی و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به شێوه‌ی سه‌رتاسه‌ری، ده‌توانێ وڵامێكی شایسته بێت بۆ هه‌موو فریو و چاوه‌شه‌كارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی.