..
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی ئووت، ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، زیاتر له سه‌د پسپۆر له ٥٢ وڵاتی جیهان، ڕاپۆرتێكییان سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسیداربوونی ئه‌منییه‌تی خۆراكی جیهان به‌هۆی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، بڵاوكرده‌وه. له‌و ڕاپۆرته‌دا هۆشدار دراوه كه ده‌رفه‌ت زۆر كه‌مه بۆ پێش‌گرتن له مه‌ترسیی ئه‌منییه‌تی خۆراكی جیهان. كارناسان ڕایانگه‌یاندووه كه له ئێستادا، زیاتر له نیو ملیۆن ئینسان له‌ناوچه‌گه‌لێك ده‌ژین كه به خێرایی زۆره ده‌بنه بیابان. تا ئه‌و جێیه‌ی كه خێراییی له ناوچوونی خاك ١٠ به‌رابه‌ر له خێراییی درووست بوونی زیاتره. هاوكات به پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیك به یه‌ك میلیارد ئینسان له جیهاندا تووشی هه‌ژاری هاتوون و پێویسته بزانین كه‌گورانكاری كه‌ش و هه‌وا ئه‌و مه‌ترسییانه و هه‌ژاری په‌ره پێده‌دات. له ماوه‌ی نیوه‌ی ئه‌وه‌ڵی ئه‌مساڵدا، به دوای یه‌كدا هه‌واڵی دڵته‌زێنی كاره‌ساته سرووشتییه‌كان بوونه‌ته سه‌ردێری هه‌واڵه‌كانی جیهان. توانه‌وه‌ی به‌رینی كێوه سه‌هۆڵییه‌كان له قوتبی شوماڵ تۆندتر بووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش دبێته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گازی كه‌ربۆن. پسپۆڕانی زانكۆی “تێگزاس” ئاشكرایان كردووه كه، توانه‌وه‌ی كێوه سه‌هۆڵییه‌كان شه‌پۆلی ٣٠ مه‌تریی ئاو درووست ده‌كات و ئاوایی و شوێنه‌كانی نیشته جێ بوون ده‌خاته ژێر ئاوه‌وه. هه‌ر له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا شایه‌دی هه‌ستانی سێڵاوی به هێز له هێند و فیلیپین بووین. ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به‌رین له ئه‌مریكا، ڕووسیه، ئۆسترالیا، گه‌رده‌لوولی به‌هێز كه‌به سه‌ختی ده‌كرێ پێشیان لێبگیرێ و هه‌موو ئه‌مانه ده‌رئه‌نجامی دڵته‌زێنیان بۆ میلیۆنان ئینسان لێده‌كه‌وێته‌وه. كۆچی به ملیۆن ئینسان، قاتی و برسێتی، مه‌ترسیی خستووه‌ته سه‌ر ژیانی بیست میلیۆن كه‌س له وڵاتانی یه‌مه‌ن، سوودان و سوومالی. هه‌ڵبه‌ت ته‌نیا ئینسانه‌كان نین كه ده‌بنه قوربانی له‌ناوچوونی ژینگه، به‌ڵكوو به‌هۆیه‌وه ئه‌نواعی بوونه‌وه‌ر له ئاوه‌كان و ویشكانییه‌كاندا له شه‌ڕی سه‌رمایه‌داری له‌دژی سرووشت ڕزگاریان نابێت. مرۆڤ له ماوه‌ی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا، نزیك به ٦٠ له سه‌دی كۆمه‌ڵگه‌ی بوونه‌وه‌ره‌كانی له‌ناو بردووه. له ئێستادا باس له‌وه ده‌كرێت كه له‌وانه‌یه هاوكات له هه‌ر پێنج قاره‌كه‌ی جیهان، قه‌یرانی خۆراك بێته ئاراوه. له‌خۆڕانییه كه‌ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان باس له “ئاپارتایدی ئێقلیمی” ده‌كات. ویشكه‌ساڵی، قاتی، درووستبوونی بیابان، كۆچكردنی به‌رینی مرۆف، هه‌ستانی سێڵاو، دیارده‌كانی توندی كه‌ش و هه‌وا، ئاگركه‌وتنه‌وه سرووشتییه‌كان، هه‌موو ئه‌وانه جیهانیان به‌ره‌و “ئاپارتایدی ئێقلیمی” بردووه.
ڕۆژنامه‌ی بریتانیی “گاردیه‌ن” له سه‌ر زاری “فیلیپ ئێلستۆن“، هه‌واڵنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌نووسێت كه‌كاریگه‌ریی گه‌رمبوونی زه‌وی نه ته‌نیا مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی سه‌دان ملیۆن ئینسان وه‌كو مافی ژیان، ئاو، خۆراك و سه‌رپه‌نا وێران ده‌كات به‌لكوو “دیمۆكراسی و ده‌سه‌ڵاتدارێتیی یاسا“ش نابوود ده‌كا. ئه‌مانه‌ش وه‌ك بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی پارله‌مانتاریسمی بۆرژوازین كه شه‌و و ڕۆژ سه‌رمایه‌داری ته‌بلیغییان بۆ ده‌كات. هه‌واڵنێره‌كه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تا ئه‌و ئاسته ده‌روات كه ده‌ڵێ: “ته‌نانه‌ت ده‌توانێ كرده‌وه‌ی ناسیۆنالیستی، تۆقاندن و نژادپه‌ره‌ستیشی لێبكه‌وێته‌وه”. ئه‌وه ته‌نیا وه‌ك ئیدعایه‌ك ناچێت. ترامپ له ئه‌مریكا و بۆلسۆنارۆ له برێزیل ئه‌م كه‌سایه‌تییانه‌ن كه مه‌ترسییه‌كانی ئاڵۆگۆڕی كه‌ش و هه‌وا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، یه‌كییان خه‌ریكی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ئێنێرژیی فۆسیلییه و ئه‌وی دیكه‌شییان فه‌رمانی له‌ناوبردنی دارستانه‌كانی ئامازۆنی ده‌ركردووه و هه‌ڵبه‌ت هه‌ردووكییان له ڕاسیسم و ڕه‌گه‌زپه‌رستیدا كێبه‌ركێیانه. ئه‌م ڕاسیسمه له‌سه‌ر به‌ستێنێكی ڕوونه چونكه گۆڕانگاری كه‌ش و هه‌وا، براو و دۆڕاو درووست ده‌كات كه‌له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌گه‌ر له‌ناو براوه‌كاندا، شه‌ڕ له‌سه‌ر بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی سوود و سه‌رمایه‌یه، له ناو دۆڕاوه‌كاندا ده‌بێ ئه‌و بیرۆكه‌یه جێبگرێت كه گۆیا ئه‌وه كۆچبه‌ره‌كانن كه به‌شێك له زه‌وییه‌كانیان داگیر ده‌كه‌ن و هه‌ر ئه‌و دۆڕاوانه‌شن كه ده‌بنه پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی بۆ ڕاسیسته‌كانی نه‌وعی ترامپ و بۆلسۆنارۆ.
كاتێك كه له مانگی ئۆكتۆبری ساڵی ڕابردوو ، پسپۆڕانی بواری كه‌شناسیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارییان دا كه ” ئێمه‌دوایین نه‌سلین كه توانایی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌مان له به‌رامبه‌ر گوڕانكاریی كه‌ش و هه‌وا و گه‌رم بوونی زه‌وی دا هه‌یه”، زۆرێك ئه‌و هۆشداره‌یان به جیدی وه‌رنه‌گرت. به‌ڵام له ماوه‌ی ١٠ مانگی ڕابردوودا و له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی بێ وێنه‌ی پله‌ی گه‌رما، هه‌ر ئه‌م كه‌سانه حازر نه‌بوون ئه‌نگوستی تاوانباربوون به‌ره‌و كه‌سانێك ڕابكێشن ڕێكه‌وتن نامه‌ی كه‌م قه‌باره‌ی “پاریس“یان واژۆ نه‌كرد. ڕوون و ئاشكرایه كه به‌رله هه‌موو شتێك، ئه‌مه وڵاته پێشكه‌وتوو و سه‌نعه‌تییه‌كانی جیهانن كه زیاترین مه‌وادی پیسكه‌ری ژینگه به‌رهه‌م دێنن.كۆمه‌ڵێكی به‌رین له كۆمپانییه زه‌به‌لاحه‌كانی ئۆتۆمبێل سازی، به‌رهه‌مهێنانی به‌ردی خه‌ڵووز، ئاژه‌ڵدارییه گه‌وره‌كان و قه‌باره‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنانی ئێنێڕژیی فۆسیلی ده‌بێته هۆی درووست بوونی “گازه گوڵخانه‌ییه‌كان” كه هۆكاری سه‌ره‌كیی گۆڕینی كه‌ش و هه‌وان. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و چین له سه‌رووی هه‌موو وڵاته‌كانن بۆ به‌رهه‌مهێنانی گازه گوڵخانه‌ییه‌كان به‌و هۆیه‌وه‌یه كه‌یه‌كییان پله‌ی یه‌كه‌می به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گازی هه‌یه و ئه‌وی دیكه‌شییان پله‌ی یه‌كه‌مه له مه‌سره‌فی سووته‌مه‌نییه فۆسیلییه‌كاندا. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌و په‌ڕی جیهان عه‌ره‌بستان و ئێران به گه‌وره‌ترین وڵاته‌كانی پیسكه‌ری ژینگه و به‌رهه‌مهێنه‌ری گازه گوڵخانه‌ییه‌كان دێنه ئه‌ژمار و هه‌ر ئه‌م گازه گوڵخانه‌ییانه‌ش گه‌رم بوونی گۆی زه‌وییان لێده‌كه‌وێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه كۆماری ئیسلامی كارنامه‌یه‌كی فه‌لاكه‌تباری هه‌یه. ویشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ و زۆرێك له ڕووباره‌كان، گردیله‌كان و گه‌رده‌لوولی خۆڵ، ڕۆچوونی زه‌وی له جنووبی سێمنان، هه‌ستانی له‌ناكاوی سێڵاو له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، ته‌نیا گۆشه‌یه‌كن له‌و كارنامه‌یه. ئه‌گه‌ر كاتێك باس له دڵپه‌رۆشانی به‌رجام ده‌كرا، ئێستا “سه‌دا و سیما“ی ڕژیم بووه‌ته بڵینگۆی دڵپه‌رۆشانی دژی ژینگه.مه‌گه‌ر جگه له‌وه‌یه كه هه‌ر ئه‌م دڵپه‌رۆشانه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا له مۆسته‌نه‌دێكدا له سه‌دا و سیما ئیدعایان كرد كه دیاره‌ده‌یه‌ك به‌ناوی گوڕانكاریی كه‌ش و هه‌وا كه هۆكاری ئینسانی بێت، بوونی نییه و ڕێكه‌وتن نامه‌ی پاریس فریوێكه له لایه‌ن زل هێزه‌كانه‌وه بۆ ڕێگری له پێشكه‌وتنی وڵاتانی له‌حاڵی گه‌شه‌دا. به برێك بیر كردنه‌وه له‌و قسه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆچی چالاكوانانی ژینگه‌پارێز له ئێران له جه‌ریانی كۆژانه‌وه‌ی ئاگردا ده‌گوژرێن، یان له زیندانه‌كاندا به‌ناو خۆكوژی ده‌كه‌ن یان لانیكه‌م ئێستا ٨ چالاكوانی ژینگه‌پارێز زیاتر له‌٥٠٠ ڕۆژه كه له زیندانی ئێوین به‌ند كراون. دادگاكانی ڕژیم له “كه‌یفه‌ر خاسته‌كانی خۆیاندا، ئه‌وان به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دۆژمن، كۆبوونه‌وه و ساخت وپاخت بۆ سیخۆڕی و هه‌روه‌ها كرده‌وه‌ی دژه ئه‌منییه‌تی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. به‌ڵام له ڕاستیدا ته‌نیا تاوانیان ئه‌وه‌یه كه دڵسۆزی ژینگه‌ن. ئه‌م ئینسانانه شایسته‌ی هه‌ر چه‌شنه پشتیوانییه‌كن چونكه به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له دژی ڕژیمی سه‌رمایه‌داریی ئیسلامی پێكدێنن.